|
|
|
|
|
|
به سه‌رهاتی ئه‌و ژنانه‌ی كه به هۆی له دایكبوونی كچه‌وه تووشی كێشه بوون
یه‌کشه‌ممه-28-ئازار(مانگی 3)-2010
(ك ك) ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه ژنی ماڵه‌وه‌یه وتی " مێرده‌كه‌م به‌ڵێنی پێدام ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ی كه ئهمانبێت كور بێت ئه‌وه پارچه‌یه‌ك ئاڵتونی گه‌وره‌ت بۆئه‌كه‌م" (ك ك) زیاتر دواو وتی " نازانم من هیچ جیاوازییه‌ك نابینم به‌داخه‌وه هه‌ڵه تێگه‌یشتن هه‌یه ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ژنان خۆشیانه‌وه له‌م باره‌یه‌وه وتی "ئه‌و رۆژه‌ی كه منداڵم بو له خه‌سته‌خانه ، چونكه كور بو خه‌سوم رۆی له دكتۆره‌كانی وه‌رگرته‌وه‌و له به‌تانیه‌كی پێچاو بردییه‌وه ماڵه‌وه ته‌نانه‌ت هه‌واڵی ته‌ندروستی خۆمی نه‌پرسی و نه‌شیهێشت كه‌س بیبینێت" بهلاَم له‌كاتی له‌دایك بونی منداڵی دووه‌مم كه كچ بو نه‌ك نه‌یانبرده‌وه به‌ڵكو "مێرده‌كه‌م به‌بیانوی ئیشی زه‌رورو خهسوشم به‌بیانوی نه‌خۆشی هه‌ر نه‌ش هاتن بۆ خه‌سته‌خانه بۆ لام." ئه‌كره‌م سه‌عید كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه ده‌ڵێ " 5 ساڵه هاوسه‌رگیریم كردوه له‌گه‌ڵ كچێك كه ده‌رچوی زانكۆیه‌و به‌رده‌وامیش خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌یه ، بهلاَم له‌كاتی سك پڕی‌دا وه‌كو كه‌سێكی نه‌خوێنه‌واری دواكه‌وتو 2 شێخی كردوه تا دوعای بۆ بكه‌ن و منداڵه‌كه‌ی كور بێت ، چونكه مناڵی یه‌كه‌ممان كچ بوه ، وه به نهێنی رۆشتوه‌و به‌بێ پرسی من دوای له‌دایك بونی مناڵه‌كه‌مان ئینجا باسی كرد كه سه‌ردانی شێخی كردوه كه له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌شی سهزهنشتم كرد ، چونكه لای من هیچ فه‌رقیان نیه هه‌ردوكیان خوا پێمان ده‌به‌خشێ و ئه‌بێت ئێمه‌ش شكور بین ." "ئه‌و كاته‌ی كورمان بو شایمان بۆ گێڕا‌و حه‌یوانم كرد به خێر بۆی بهلاَم ئێستا سهردانیشم ناكه‌ن " ئه‌مه قسه‌ی كه‌ریم ساڵه‌حی ته‌مه‌ن 60 ساڵه كه زیاتر دواو وتی " ئه‌گه‌ر عه‌قڵی ئێستام پێوه ئه‌بو هه‌رگیز حه‌زم نه‌ئه‌كرد كورمان بێت ، چونكه به‌س كچه‌كانم سه‌ردانم ئه‌كه‌ن و خزمه‌تم ئه‌كه‌ن كورهكانم وا ئه‌زانن هه‌ر باوكیشیان نیم " (ت ج) كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌و خوێندكاره‌و شووی نه‌كردوه وتی " خۆشه‌ویستم هه‌یه له ئێستاوه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌م باسی منداڵمان كردوه خۆشبه‌ختانه هه‌ر دوكمان ههزمان له كچه، (ت ج) زیاتر دواو وتی" هه‌تا ئێستاش دواكه‌وتوی ماوه‌و ژنان بۆیه هه‌ز ئه‌كه‌ن كوریان بێت چونكه له‌لای پیاوه‌كه‌یان خۆشه‌ویست ده‌بن و جیا بونه‌وه‌ش روو نادات ، له‌م باره‌یه‌شه‌وه نمونه‌یه‌كی گێڕایه‌وه كه له خه‌سته‌خانه‌ی مندالاَن بینیوێتی كه ژنێك حه‌وت كچی هه‌بوه‌و حامیلهش بو هێنایان بۆ منداڵ بون مێرده‌كه‌ی سوێنی لێخواردبو ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره كچی بێت تهلاَقی ئه‌یات كاتێك منداڵه‌كه‌ی بو ئه‌ویش كچ بوو بۆیه مێرده‌كه‌ی هه‌ر له‌ویا تهلاَقی دا ." ئاوازخان ته‌مه‌نی 47 ساڵه و ژنی ماڵه‌وه‌یه وتی "هه‌ر كور بێت باشه كچ سودی نیه بۆ ماڵه باوك چونكه كه گه‌وره ئه‌بێت شو ئه‌كات و ئه‌ڕوات بهلاَم كور وانیه من چه‌ند ساڵه مێرده‌كه‌م عه‌مری خوای كردوه كورهكانم به‌خێوم ده‌كه‌ن هه‌ر چه‌ند خێزانیشیان هه‌یه ، "ئینجا خۆ كچ بونایه ئه‌مردم له برسا." له‌م باره‌یه‌شه‌وه (م ا) كه ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌و مامانه وه‌كو خۆی باس ده‌كات 25 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كات وتی "زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه كچیان ده‌بێت زۆریان پێناخۆشه چونكه مێرده‌كانیان هه‌زیان له كوره‌و ئه‌مانیش له ترسی مێرده‌كانیان هه‌ز ئه‌كه‌ن كوریان بێت " وه هه‌تا ئێستا (4) ژن له‌لای من به هۆی حه‌په‌وه مناڵه‌كه‌یان له‌بار بردوه كاتێك زانیویانه كچه ، چونكه مێرده‌كه‌ی وتوێتی من هه‌زم له كوره‌و نابێت كچت بێت ئه‌ویش له ترسی مێرده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی تهلاَقی نه‌دات كچه‌كه له‌بار خۆی ده‌بات .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-03-28-0023.html