|
به‌زۆر سێكسی له‌گه‌ڵ نوورادا كرد
د. كوێستان ئاسؤ -شه‌ممه-13-ئازار(مانگی 3)-2010
نورا یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی له‌نێو هه‌زاران كچانی سه‌ر شه‌قام كه له‌به‌ر هه‌ژاری و توندوتیژی وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵاتووه بۆ سه‌ر شه‌قام .. وه‌ك خۆی باسیلێوهدهكات له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا بووه كه براكه‌ی به‌زۆر سێكسی له‌گه‌ڵ كردووه له‌ژێر گوشاری لێدان وههڕهشهدا ، دواتر له‌سه‌ر شه‌قام به‌هه‌مان شێوه دوچاری ئه‌و تاوانه بووه و دوگیان بووه ، ئێستا دایكی كچێكه‌و ناوی ناوه ( شیما ) ، نورا ئه‌ڵێت پیاوان گوێنادهنه ته‌مه‌نی كچان به‌س بزانن بێ خاوه‌نیت و له‌سه‌ر شهقامیت ئهتفڕێێن و له‌ژێر گوشاری ئازار‌و هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌ستدرێژی سێكسیت لێده‌كه‌ن ، ( نورا ) ته‌نها كچێك نییه كه بێویژدانانه ده‌ستدرێژی كرابێته سه‌ر به‌ڵكو نموونه‌ی ئه‌و كچانه‌یه كه ڕۆژانه له‌شه‌قام و شوێنه هه‌ژار نشینه‌كاندا ڕوبه‌ڕوی ئه‌و تاوانه ئه‌بنه‌وه .
|