|
نه‌متوانی بۆ مێردهكم "بمژم"، بۆیه تهلاَقیدام!
ژنه تهلاَقدراوهكه. دووشه‌ممه-15-شوبات(مانگی 2)-2010
( شادان )ی ته‌مه‌ن34ساڵ، یه‌كێكه له‌و ئافره‌تانه‌ی كه گیروَدهی مه‌ینه‌تی بووه، به وته‌ی شادان هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ر له مانگی هه‌نگوینییه‌وه داوای (سیًكسی ده‌م) مژینی لێكردووه، بۆیه شادان كه ئه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی بیستووه، سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و نه‌یتوانیوه، بۆ ته‌نها یه‌ك چركه‌یه‌كیش له هاوسه‌ركه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌و ده‌یه‌وێ نزیك بێته‌وه، شادان وتی" خوا ئاگاداره هه‌موو سلێمانیم له سه‌ر تاپۆ كه‌ن ناتوانم بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م بمژم، هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشاو باسی له‌وه كرد كه هاوسه‌ره‌كه‌ی پێی وتووه، ژنی خه‌ڵكیش ئه‌وه بۆ پیاوه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، شادان ئه‌وه‌شی وت: كه به هاوسه‌ره‌كه‌ی وتووه: با ماوه‌یه‌ك له زه‌واجه‌كه تێپه‌ڕێت ئه‌وكاته هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه بكه‌م، بهلاَم به وته‌ی خۆی ئه‌وه 3 ساڵه تێپه‌ریوه، نه‌ك هه‌ر ناتوانێت، ئه‌وه بكات، به‌ڵكوو به ناوهێنانی وشه‌ی "مژین" شادان ده‌ڕشێته‌وه‌و به نیو سه‌عات جا دێته‌وه سه‌ر خۆی، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژێك پیاوه‌كه‌ی جهریدهیهكی هێناوه، دیداری مه‌لایه‌ك بووه، ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه، مه‌لاكه له دیداره‌كه‌دا وتویه‌تی: مژین حه‌رام نییه، ئیدی به‌و ڕسته‌یه پیاوه‌كه‌م منی كردۆته دهستكهلاو داوام لێده‌كات، بهلاَم هه‌رگیز ناتوانم. سه‌رئه‌نجام به وته‌ی شادان هاوسه‌ره‌كه‌ی فیلمی له‌و شێوه‌یه‌ی به سیدی پیشانداوه، تا شادان سامی بشكێ و بۆی بكات، بهلاَم نه‌یتوانیوه سه‌یری بكات، به وته‌ی خۆی نیوه مردوو بووه. دوای تێپه‌ڕبوونی 3 ساڵ و نیو له یه‌كێ له شه‌وه‌كانی پایزدا هاوسه‌ری شادان، دوو ئیختیار ده‌خاته به‌رده‌م شادان، یا مژین، یا جیابوونه‌وه، شادان ئیختیاری دووه‌م قبووڵدهكات و به‌م شێوه‌یه ژیانی ئه‌و خێزانه ده‌بێته قوربانی حه‌زه سێكسییه‌كانی پیاوه‌كه‌ی. جگه له‌وه‌ش یه‌كێكی تر له‌مه‌ینه‌تییه‌كانی شادان وه‌ك خۆی باسیده‌كات هه‌ر لهڕوَژانی دهزگیرانیییهوهدهست پێده‌كات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت"هوَكاری جیابوونه‌وه‌ی نێوان من و مێرده‌كه‌م ئه‌وه بووه كه‌هاوسه‌ره‌كه‌م 9 ساڵ لهخوَم بچوكتربوو"ئه‌م جیاوازییه له ته‌مه‌ندا وایله ماڵی باوكی كوڕه‌كه كرد هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه به‌و هاوسه‌رگیرییه قایل نه‌بن، شادان له گه‌رووییه‌كی پر له حه‌زینه‌وه دوا " هه‌رچه‌نده توانیوم له سه‌ره‌تاكانی پرۆسه‌كه‌وه خوَم بگونجێنم، به‌ڵام له بهرقسهی خهڵكوتوانجیی نابه‌جێی ماڵی خزم وكه‌س وكاری پیاوه‌كه‌م ،كه ڕوَژانه له ئه‌ندازه به‌ده‌ر وته‌ی ژه‌هراوییان ئاڕاستهدهكردم به‌رامبه‌ربه‌وه‌ی كه من له‌كوڕه‌كه‌ی ئه‌وان گه‌وره‌ترم وهاوته‌مه‌نی ئه‌و نیم"له چاوه‌كانی شاداندا فرمێسكه مهلاَس دراوه‌كان قه‌تره قه‌تره به گۆنایدا هاتنه خواری به ده‌م گریانه‌وه وتی" ده‌وربه‌ر پێیانده‌وت ئه‌م پیرهكچهتان له‌كوێوه دوَزییهوه به‌دایكی كوره‌كه داده‌نرێت، به‌بیستنی ئه‌م وتانه شادان ڕوَژانه بیروَكهی خراپی لا گهلاَله بووه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت"به‌رده‌وام لهدوَخێكی ناخوَشودڵهڕاوكێ دا ده‌ژییام.
|