|
پێنجه‌مین گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی، ژیانی سه‌میره به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟
گێڕانه‌وه‌ی: له‌نجه جه‌مال
-یه‌کشه‌ممه-31-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
سه‌میره هێشتا ته‌مه‌نی له ده‌وروبه‌ری (45) ساڵیدایه، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات دوای چوار گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی نه‌گه‌یشتوه به‌و پیاوه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێ، جارجار له به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: "هه‌وه‌ڵ ته‌خت و هه‌وه‌ڵ به‌خت" سه‌میره ئاماده‌نه‌بوو له باره‌ی به‌سه‌رهاتی شووهكانی پێشووی به درێژی بدوێت، هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ڕای ئهوكای كۆن به با نه‌كرێ باشه، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه كه سه‌میره هیچ شوویه‌كی له ده‌ره‌وه دادگا نییه، واته له ئێستادا سه‌میره خاوه‌نی(4) تهڵاقنامهو پێنج گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتیه. ئه‌و كه خۆی به پاڵهوانیك ناوزه‌د ده‌كات له‌به‌رده‌م شه‌ڕێكی سه‌خت و به‌رده‌وامدایه پێی وایه هێشتا له ململانێدایه. سیمای سه‌میره لهوهینه ده‌كرد كه ئێستا بێت بۆ دادگا‌و داوای پێنجه‌مین ته‌ڵاقنامه له دادگا بكات. پایز گۆنای سه‌میره‌ی ماندوو كردبوو، زستانیش یاری به جوانییه‌كه‌ی ده‌كرد. كێشه‌كه‌ی هێشتا له‌به‌رده‌م توێژه‌ری كۆمهڵایهتییهدایهو لێی ده‌كۆڵێته‌وه. سه‌میره وه‌ك به كورتی باسیكرد شووی یه‌كه‌می له ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا بوو، ته‌نها دووساڵ له لای مێردی یه‌كه‌می بوو، هۆكاری جیابوونه له مێردی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌گونجانی سه‌میره له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه مێرده‌كه‌ی تیایدا ده‌ژیا، سه‌میره وتی: "مێرده‌كه‌م نه‌یتوانی ته‌نها یه‌ك دیناری ئه‌وكاته په‌یدا بكات، خه‌ریك بوو، سواڵم پێبكات، به‌ڵام قبووڵم نه‌كرد، ئه‌و وه‌زعه‌ی سه‌میره وایكرد كه به دزییه‌وه سه‌ردانی پزیشكی ژنان و منداڵ بوون بكات بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی نه‌بێ، تا دواجار سه‌میره ده‌گاته تینی و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ده‌یكاته هه‌را، دواتر سه‌میره سوورده‌بێ له سه‌ر ئه‌و داوایه تا ته‌ڵاقنامه له دادگا وه‌رده‌گرێت. ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو كه سه‌میره له هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌كه‌می جیابووه‌وه، ده‌چێته‌وه ماڵی باوكی، دوای یه‌ك ساڵی دیكه سه‌میره شوو به پیاوێكی عه‌ره‌ب ده‌كات، ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بوون، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش سه‌میره به وته‌ی خۆی ده‌كه‌وێته نێو (مهئزهقێكی) ده‌روونی و به‌هۆی بێتاقه‌تی و بێزارییه‌وه پلانێك داده‌نێ تا داوای جیابوونه‌وه بكا، كێشه‌ی سه‌میره له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه عه‌ره‌به‌دا ته‌نها ئه‌وه بووه كه سه‌میره به ژیانی نێو ده‌وار رانه‌هاتبوو، هه‌ر بۆیه زوو زوو سه‌میره خۆی دهبوراندهوه، به‌شێوه‌یه‌ك لێی بێزار ده‌بن و خوا خوایانه سهمیرهیان له كۆڵ بێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه به‌هه‌ل ده‌زانێ و كه‌ده‌زانێ گوێی پێ نادرێ داوای جیابوونه‌وه له داداگا تۆمار ده‌كا، له‌مكاته‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی له خوای ده‌ویست، كاتێ ته‌ڵاقنامه‌ی دووه‌م وه‌رده‌گرێ ته‌مه‌نی سه‌میره ته‌نها 22 ساڵ بوو، ئه‌مجاره‌یان ماڵی باوكی گازنده‌یان لێكردوو سه‌رزه‌نشتی سهمیرهیان ده‌كرد، كه خه‌ڵك ئه‌مه به باش نابینن، به‌ڵام سه‌میره باكی نه‌بوو، خۆی ئاماده‌كرد بۆ شووی سێیه‌م. جوانی سه‌میره نه‌یده‌هێشت زۆر به بێوه‌ژنی بمێنێته‌وه، ئه‌مجاره‌یان پیاوێك دێته داوای به درۆ لای ماڵی سه‌میره وا خۆی نیشان ده‌دا كه ژنی نه‌هێناوه، به‌ڵام كه گرێبه‌ست مۆرده‌كه‌ن ته‌سكه‌ره‌ی كابرا ده‌بینێت، لێی نووسراوه "متزوج" هه‌ر بۆیه دوای گرێبه‌سته‌كه‌و له‌هه‌مان شوێندا گرێبه‌ستی سێیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م سه‌میره ته‌ڵاقنامه‌ی سێیه‌م وه‌رده‌گرێ. كاتێ سه‌میره رووداوه‌كه بۆ ماڵه‌وه باس ده‌كات، ئه‌وان هه‌ر ده‌ڵێن: باشتر زوو پێمان زانی، هێشتا سێ مانگ به سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌دا تێنه‌په‌ڕیبوو، بۆ چواره‌م جار گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵیدا ده‌به‌ستێت. سه‌میره گرنتی ئه‌وه به ماڵه‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده ئه‌مجاره گه‌ڕایه‌وه نه‌یه‌ته‌وه لای ئه‌وان، چونكه وه‌ك سه‌میره ده‌ڵێ: "باوكم قسه‌ی كۆتایی پێ وتم، خۆمی سه‌رپشك كرد، بۆیه بڕیارمدا بچمه ژیانی پیاوێكه‌وه كه پێشتر وتی ژنی دیكه‌ی ته‌ڵاق دا بوو"، سه‌میره وتی: "شووی چواره‌مم تا ئه‌وكاته‌ی خۆش‌بوو كه دوو منداڵم بوو، ئیتر مێرده‌كه‌م كهوتهلێدان و قسه‌ی ناشرین پێ وتنم، شهقو زلله بووبوه به‌شێك له ژه‌مه‌كانی ڕۆژانه‌م "، زۆرجار دهینهڕاندو پێی ده‌وتم: ئه‌گه‌ر باش بویتایه چواره‌م شووت نه ده‌كرد؟ باری ده‌روونی سه‌میره به‌م جۆره ..تێك ده‌چێ، ئه‌مجاره‌یان سه‌میره ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه ماڵی باوكی، هه‌ر بۆیه له رێگه‌ی هاوڕێیه‌كییه‌وه كێشه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته سه‌نته‌ری رێكخه‌ری ژنان و ئه‌وانیش گرنتی ژیانی ده‌دنێ، بهلاَم به مه‌رجێك نوێنه‌ری سه‌نته‌ر قسه له‌گه‌ڵ شووه‌كه‌ی سه‌میره‌دا بكات. كاتێك نوێنه‌ری سه‌نته‌ره‌كه قسه له‌گه‌ڵ پیاوی چواره‌می سه‌میره دا ده‌كات، شووه‌كه‌ی سه‌میره گڕ ده‌گرێ هاوار ده‌كا ئه واپێكراوه شكاتی لێكردووم ، هه‌ر ئه‌وه‌نده نوێنه‌ر له‌ماڵ ده‌رده‌چێ ئیدی شیڕه و نه‌ڕه‌ی كابرا ته‌په‌تۆری سه‌قفی ماڵه‌كه ده‌له‌رێنێته‌وه سه‌میره به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی ده‌كات به نوێنهرهكهوه دوای دوو سه‌عات ئۆتۆمبێل ده‌گاته لای، ئه‌گه‌رچی كابرا هه‌وڵی زۆر ده‌دا كه سه‌میره نه‌ڕوات، دواجار به توڕه‌ییه‌وه، ده‌ڵێت: بڕۆ به‌س تا دنیایه تهلاَقت ناده‌م به‌ڵام دوای دوو ساڵ له هێنان و بردن دادگا ته‌ڵاقنامه ده‌نێرن بۆ مێردی چوارهه‌می، ئێستا كه چوار ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه سه‌میره هاتۆته دادگا و داوای گرێ به‌ستی پێنجه‌م ده‌كات له‌گه‌ڵ پیاوێكی 20 ساڵ گه‌ورتره له خۆی، به‌ڵام كه‌س نازانێ ئاخۆ ئه‌مجاره سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ یان نا!
|