|
به زۆر به‌شوودراو سه‌ر ئه‌نجامیش تهلاَقدرا!
ئازاد جه‌لال
-سێشه‌ممه-26-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
ژیانی هاوسه‌ری په‌روین له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا پڕ له ئازار بوو، په‌روین ژنێكی بالاَ مامناوه‌ندی ده‌م به‌پێكه‌نین، هێشتا خهمو مه‌راقه‌كانی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك چۆكی له ژیان پێدا بده‌ن، ئه‌گه‌ر چی یه‌ك دنیا بێزاری له هه‌گبه‌ی زیكرهیاتهكانیدا هه‌یه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" بۆچی خه‌ڵك كتێبی چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتی ژنانی لێقه‌وماو ده‌خوێننه‌وه ئه‌ی بۆ نایه‌ن، ئه‌م زیكرهیاتانهی ئێمه نانووسنه‌وه" په‌روین حه‌زیده‌كرد ئازار‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی بۆ هه‌موو كه‌سێك كه گوێی لێهگرێت بگێڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دوای ئه‌میش په‌ند وه‌ربگرن، ماجه‌رای ژیانی په‌روین وه‌ك خۆی باسیده‌كات له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات كه ته‌مه‌نی ته‌نها 14 ساڵ بووه، ڕۆژێك كه له قوتابخانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هێشتا بیره‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژه له نه‌ستیدا نه‌سڕاوه‌ته‌وه، له پڕ ماڵی خزمێكی دادهبارنه سه‌ر ماڵی پهروینو به وته‌ی خۆی بێئه‌وه‌ی ئاگای له هیچ شتێك بێت، ماڵه‌وه پێی ده‌ڵێن: ئه‌م میوانانه بۆ داوای تۆ هاتوون، په‌روین تووشی شۆكدهبێت، هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشاو وتی: هێشتا خۆم نه‌گۆڕیبوو باوكم پێی وتم: كچم میوه‌ی گه‌یو بۆ ڕنین باشه، بۆیه ده‌بێت قسه له قسه‌ما نه‌كه‌یت، به وته‌ی ئه‌و ئه‌و كاته وه‌ك ئێستا باسی مافی ژن‌و كچ نه‌ده‌كرا، كێ ده‌یوێرا له هه‌مبه‌ر خێزانه‌كه‌یدا بڵێ له‌ل، مله جڕه‌ی په‌روین هیچ دادی نه‌دا، هه‌رچۆن كه‌سوكاره‌كه‌ی، به زۆر په‌روین ناچار ده‌كه‌ن كه له قسه‌ی باوكی ده‌رنه‌چێت، هه‌ر ئه‌و شه‌وه دهستهخوشكهكانیشی هانی ده‌نێن، كه ئه‌وانیش شووكردنیان به ویستی خۆیان نه‌بووه، له دیاریكردنی چاره‌نوسیاندا هیچ ڕۆڵێكیان نه‌بوو، به ناڕهزاییو به نا به دڵی په‌روین دوای بگره‌و بێنهیهكی زۆر له ڕێگه‌ی كهفیلهوه ناچار ده‌كه‌ن شوو به‌و كوڕه بكات كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ، كاتێ ته‌مه‌نی ئه‌و كچه چوارده‌ساڵ بوو زۆریان لێكر شوو به‌و كوره‌ی خزمی بكات ئه‌و هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌كردبووه‌وه كه‌بچێته ژیانی كه‌سێكه‌وه خۆی نه‌یه‌وێت.، په‌روین شوو ده‌كات، هه‌ر ماوه‌یه‌كی خۆشده‌بێت، وه‌ك چۆن پێشبینی كرد دوای ئه‌وه به‌رده‌وام ئیهانه دهكراو ئازار ده‌درا، تا ته‌مه‌نی گه‌یشته حه‌ڤده ساڵ، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو زۆر زۆریان لێ‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی شوو به‌و كوڕه بكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بوو، چونكه ئه‌و كوڕه‌ی خۆش نه‌ده‌ویست، به‌ڵام كه‌سوكاری ئازاریان ده‌دا، بۆیه چه‌ند جارێك په‌نای برده به‌ر هه‌وڵی خۆسوتاندن. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه لای مێرده‌كه‌ی ڕه‌زاگران بێت. به تایبه‌ت كه په‌روین ڕازی نه‌بوو به‌و كوڕه مه‌لایه‌كیان هێنا، مه‌لاكه پرسیاری لێ‌كرد پێی وت تۆ ڕازیت شوو به‌و كوڕه بكه‌یت، په‌روین ده‌ڵێت: نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كوڕه‌م ناوێت، به‌فێڵ كه‌سێكی نزیكی خۆی كرده كهفیلو به‌و شێوه‌یه ماره‌یان بڕیم. بهئهسرینێكی پڕ له حه‌سره‌ته‌وه هێمای بۆ ئه‌وه كرد‌و وتی:" ئه‌و كوڕه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچ سۆزێكی بۆ من نه‌بوو، ڕۆژێك منی نه‌برده ده‌ره‌وه، تائێستا گوێم لێنه‌بووه پێم بڵێت: خۆشم ده‌وێیت، ڕۆژ به‌ڕۆژ ژیانمان ناخۆشتر ده‌بوو، به‌رده‌وام سه‌رخۆش بوو به شه‌و ده‌هاته‌وه لێی ده‌دام، به وته‌ی خۆی جگه له‌وه‌ش مێرده‌كه‌ی خیانه‌تی لێ كرد. ژیانی هاوسه‌ری په‌روین، له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا پڕ له ئازار بوو، ئه‌و كوڕه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هیچ سۆزێكی بۆ ی نه‌بوو، ڕۆژێك ئه‌وه‌ی نه‌برده ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: تائێستا گوێم لێنه‌بووه پێم بڵێت: خۆشم ده‌وێیت، ڕۆژ به‌ڕۆژ ژیانمان ناخۆشتر ده‌بوو، به‌رده‌وام سه‌رخۆش جگه له‌وه‌ش مێرده‌كه‌م خیانه‌تی لێ كردم ! هه‌ربۆیه بڕیارمدا له ژیانه ڕزگارم بێت‌و لێی جیاببمه‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه له سه‌ری ئیسپات بوو خیانه‌تی لێكردووم.
|