|
به‌سه‌رهاتی ئه كچه‌ی له ماوه‌ی 11ساڵدا په‌نجاجار فرۆشراوه!!
ئا:عیماد زه‌نگه‌نه
-سێشه‌ممه-05-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
ئه و روَژهی داهاتی سواڵكردنم بژێوی روَژانهم دابین نه‌كات ئه‌وه په‌نا ده‌به‌مه به‌ر لهشفروَشی بوَدابینكردنی خه‌رجیی دوو تا سێ روَژی ژیانم،هه‌رچه‌نده رازیكردنییان به دركاندنی نهێنییه‌كانیان كارێكی هێنده ئاسان نییه، بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌م شێوه‌یه باسی ژیانی خوَی كرد : " له بنه‌ره‌تدا خه‌ڵكی شاروَچكهی خالس –م ، ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره خوَم وخێزانه‌كه‌م نیششتهجێی شوققهكانیی شاروچكه‌ی خالسی سه‌ر رێگای به‌غداد بووین ، باوكم له كوَتایی شه‌ری عیراق و ئێران‌دا كوژرا ، دایكم هه‌وڵێكی زوَری دا تا مووچه‌ی خانه‌نشینی بوَ ببڕنه‌وه ، دوایی ساڵیك مووچه‌یه‌كی كه‌مییان بوَمان بڕییه‌وه ، ئه‌و كاته روَژ له دوای روَژ بازاڕگران ده‌بوو ، ئێمه‌ش له‌و شوێنه كرێچی بووین ، دایكم ماوه‌یه‌ك له بازاره‌كه‌ی خالس خه‌ریكی جگه‌ره فروَشتنبوو ، پاش ماوه‌یه‌ك وازی له جگه‌ره فروَشتن هێناو وتی : له‌یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كان دامه‌زراوم ، دواتر دایكم هه‌ندێك شه‌و نهدهگهرایه ماڵه‌وه ، منیش به ناچاری رووم له دراوسێیه‌كانمان ده‌كرد تا ئه‌و شه‌وانه له لایان بمێنمه‌وه ، پرسیاری هه‌میشه‌یی هاوسێكانمان ئه‌وه‌بوو كه دایكم چ كاره‌یه، نه‌مده‌زانی چوَن وهلاَمییان بده‌مه‌وه ،تا روَژێك لێم پرسی دایكهچ كارێك ده‌كه‌یت وا هه‌ندێك شه‌و ناگه‌رێیته‌وه ؟ له وهلاَمدا وتی : له نهخوَشخانهیهكی به‌غداد په‌رستارم ، ماوه‌یه‌كی كه‌می پێچوو ، دایكم سه‌رجه‌م كه‌ل وپه‌لی ناو ماڵه‌كه‌ی فروَشت و وتی له به‌غدا نیشته‌جێ ده‌بین ، بهلاَم له راستییدا چووین نیشته‌جێی شوققه‌یه‌كی ناوچه‌یه‌ك بووین پێیده‌ڵین بوب الشام – له هه‌مان شوقه‌دا ئافره‌تێك و یه‌ك دوو منداڵی بچووكی لێ‌بوو ، پێكه‌وه ده‌ژیاین ، بهلاَم هه‌ر له دووه‌م روَژی نیشتهجیبوونمانهوه ره‌چاوی ئه‌وه‌م كرد كه دایكم و ئه‌و ئافره‌ته روَژانهو عهسرانێكی دره‌نگ وپاش ئارایشتكردنێكی زوَر روو له به غدا ده‌كه‌ن و شه‌وانیش سه‌عات دوازده ده‌گه‌رانه‌وه ، ماوه‌یه‌كی پێچوو شه‌وانه دایكم و ئه‌و ئافره‌ته‌و كوَمهڵێك ژن و پیاوی دیكه پێكه‌وه ده‌هاتن، له هه‌ر بن‌میچ و ژوورێكدا به‌تانییان هه‌ڵده‌واسی و ئه‌و پیاو وژنانه تا به‌ره به‌یان له‌گه‌ڵ یهكدهمانهوه و كاری سێكسییان ئه‌نجام ده‌دا ، من بهروَژ كونی بچوكم له‌و بهتانییانه ده‌كرد، تا به‌شه‌و بتوانم ته‌ماشایان بكه‌م . روَژێكییان كابرایه‌ك له‌گه‌ڵ دایكم به‌ر له‌كاتی دیاریككراو گه‌رانه‌وه ، دایكم پێی وتم : ئه‌م پیاوه ده‌یه‌وێت بتخوازێت ، به راستی زوَرم پێخوَشبوو راسته‌و خوَ رازی بووم ، ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو كابرا 500 هه‌زار دیناره دا به‌دایكم و ئه‌ویش 150 هه‌زاری دیناری پێدام ، دایكم وتی: ده‌توانیت ئێستا له گه‌ڵیدا بروَیت ومانگانه بێیت سه‌ردانی منیش بكه‌یت ، بی بیر كردنه‌وه پێشی كه‌وتم ، كه گه‌یشتینه به‌غداد هه‌ندێك كه‌ل وپه‌لی بوَكریم و دواتر له گه‌ڵیدا چووم بوَ ماڵێك ، خانوویه‌كی جوان و رێك وپێك بوو ، جگه له ئێمه كه‌سی دیكه‌ی تێدا نه‌بوو ، ئه‌و شهوهتا به‌یانی قسه‌ی خوَشی بوَدهكردم، سێ جاریش سێكسی له گه‌ڵدا كردم ، بوَ به‌یانی پێكه‌وه روَشتین لهكوَلاَنێكی ته‌نگه به‌ردا چووینه خانویهكهوه، نزیكه‌ی 15 ژنی تێدا بوو، ئه‌و وتی : ئیدی توَ لێره ده‌مێنیته‌وه ، ئه‌وسا زانیم كه ئه‌و پیاوه دهلاَڵه من بوومه‌ته نێچیر ، به ناچاری لهوێمامهوه ، روَژانه حه‌شامه‌تێك له هه‌رزه‌كار و گه‌نج وپیاوی پیر رووییان له مالاَنی ئه‌و گه‌ره‌كه ده‌كرد ، ئه‌وان خوَیان ئافره‌ته‌كانییان هه‌ڵده‌بژارد،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌وانی دیكه منداَلتربووم له‌سه‌ره‌تاوه روَژی وا هه‌بوو 10 – 15 جار سێكسییان له‌گه‌ڵدا كردووم ، بهلاَم من خوَم تا راده‌یه‌ك به‌وه رازی بووم ، چونكه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه له 30%ییه‌ی كه لهكوَی كاره‌كانم وه‌رمده‌گرت، به‌خشیشی چاكیشم ده‌ستده‌كه‌وت ، ئه‌و ژنانه‌ی له‌وێ بوون له‌سه‌ره‌تاوه فێرییان كردم ،كه‌به‌رله وه‌رگرتنی به‌خشیش هیچ كارێكی سێكسی له‌گه‌ڵ موشتهرییهكاندا ئه‌نجام نه‌ده‌م ، بوَیه كهبیانووم پێیان ده‌گرت ،ئه‌وان بێ سێ دوو بهخشیشییان ده‌دامێ ، هه‌ندێك له موشته‌رییه‌كان، كه ده‌یانبینی منداڵم به‌زه‌ییان پێم‌دا ده‌هاته‌وه ،بوَیه پاره‌ییان ده‌دامێ و دهروَیشتن له‌گه‌ڵ ژنێكی به تهمهنتردا ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامده‌دا ، ئه‌و گه‌ره‌كه‌ی كه‌منی لێبووم دواتر زانیم یه‌كێكه له گه‌ره‌كه‌كانی شه‌قامی سه‌عدون ، ماوه‌ی یازده ساڵ له‌وێ مامه‌وه ، ره‌نگه له ماوه‌ی ئه‌و یازده ساڵه‌دا زیاترله په‌نجا جار فروَشرابێتم، ئه‌وه كارێكی ئاسایی بوو ، گه‌واده‌كان ئافره‌ته‌كانییان ئاڵوگوَر ده‌كرد و بهیهكدییان دهفروَشت، بهلاَم دواتر پاش روخانی سه‌ددام هه‌موو روَژێك هه‌ره‌شه‌مان لێده‌كرا بوَیه خاوهنهكانمان دهسبهردارمان بوون ، من دوای ئه‌وه رووم له‌شاری موسڵ كرد له‌ناو پاسه‌كه‌دا هاوكارێكی خوَمم بینی ،بهلاَم كه گه‌یشتینه موسڵ بینیمان بارودوَخی موسڵ له به‌غدا خراپتره، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هاتین بوَ كه‌ركوك له‌و روَژهوهله دایكم جیابوومه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كترمان نه‌بینیووه وناشمهوێ بیبینم ، له ژیانمدا نه خزمی باوك و نهخزمی دایكم نه‌بینووه، بۆیه له‌گه‌ڵ كچه هاورێكهمدا كه‌ناوی سه‌نا- یه شه‌وانه ده‌چینه ماڵی پیره‌ژنێك له گه‌ره‌كی نیدا و مانگانه 150 هه‌زار دینارمان وه‌ك كرێ لێده‌ستێنێت و ئه‌و ته‌نیا ئه‌وه ده‌زانیت كه ئێمه سواڵكهرین "
|