|
بۆچی حه‌مید سكاڵای له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی تۆماركرد؟
ئازاد جه‌لال
-سێشه‌ممه-05-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
 ئه‌م كاره بۆ من زوۆر قورس بوو به‌ڵام ناتوانم چیتر له‌گه‌ڵ كه‌سێك بژیم كه دڵنیابم خیانه‌تی هاوسه‌ریم له‌گه‌ڵ بكات. سه‌ردار (42ساڵ) به‌و شێوه‌یه ناخی خۆی هه‌ڵڕشت له رۆژێكی سهختیو گرانی ساڵی 1993دا بڕیار دانی ژیان له‌گه‌ڵ نازه‌نین دا بدات، هه‌ر له‌و كاته‌دا هه‌ردووكیان ئاوێزانه‌ی ژیانێكی نوێ ده‌بن، سه‌ردار وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارێكی كارامهوو لێهاتوو بژێوی ئه‌و خێزانه له ئه‌ستۆ دهگرێو له‌و ماوه دوور‌و درێژه‌دا وه‌ك هه‌موو خێزانه‌كانی تر خۆشهویستیو جاروباریش ده‌مه‌قاڵه‌ی له نێوانیاندا روو ده‌دات، به هۆی سروشتی كاره‌كه‌یه‌وه زۆر له ماڵه‌وه دوور ده‌كه‌وێته‌وه "به مانگ زیاتر رۆیشتووم بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌و نه‌گه‌ڕاومه‌ته‌وه" وه‌ك سه‌ردار باسی ده‌كات له‌و ماوه‌یه‌دا نازه‌نینی هاوسه‌ری رۆیشتووه‌ته ماڵه باوانی. "هه‌رگیز به بیرمدا نه‌ده‌هات كه رۆژێك دێت نازانهینی هاوسه‌رم له‌گه‌ڵ هاوڕێ براكانی په‌یوه‌ندی دروستبكات‌و دواتریش سه‌ربكێشێ بۆ ناپاكی هاوسه‌رێتی". له دوای به‌سه‌ربردنی (15) ساڵ له ژیانی هاوسه‌رێتی له نێوان سهرداروه مازهنیبن دا، ورده ورده خۆرگهو كانی رابردوویان كاڵ ده‌بێته‌وه، هێدی هێدی كۆشكی به‌خته‌وه‌ری ئه‌م خێزانه درزی تێده‌كه‌وێ به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه زه‌نگێكی ته‌له‌فۆن دێت بۆ سه‌ردار و پێی ده‌ڵێت: "نازه‌نینی هاوسه‌رت له‌گه‌ڵ هاوڕێی براكانتا ده‌ستی تێكه‌ڵ كردوه". ئه‌و رۆژه سه‌ردار تووشی شۆك ده‌بێ وه‌ك خۆی باسی ده‌كات تا ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ ئاره‌قی شهرمهزاریو خه‌جاڵه‌تیم رشت ئه‌و كه له سه‌ره‌تادا ده‌یویست ئه‌م قسانه به بوختان ناوزده بكات، به‌ڵام "دڵنیا" ده‌بێت كه كه‌سه‌كه راست ده‌كات به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێت له دادگا شایه‌تی بدات. لێره‌وه ژیانێكی گوماناوی و دڵه‌راوكێ و نائارام له‌سه‌ر په‌ره‌ی ژیانی سه‌ردار ده‌نووسرێته‌وه به‌مه‌ش هه‌ناسه ههڵكێشراوهوكانی قوڵتر‌و حهزینتر ده‌بن به تایبه‌تی تریش دوای ئه‌وه‌ی كه گۆران له ههڵسوكهوتو ره‌فتاری نازه‌نین دا به‌دی ده‌كات "هه‌ستم كرد به ته‌واوی نازه‌نین گۆڕاوه هیچ گوێ به من‌و منداڵه‌كانم نادات". دوای هه‌شت مانگ له خۆڕاگری و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی قسهوقسهڵۆكو ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ سه‌ره‌داوی تر رێگه‌ی دادگای گرته به‌ر تاوه‌كو لێی جیابێته‌وه "ئاماده‌نیم ژیان له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا به‌رمه‌سه‌ر كه ناپاكیم له‌گه‌ڵ بگكات" ئه‌مه دوارستهی سه‌ردار بو بۆ دادگا، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "سێ كۆرپهشم بۆ كۆمه‌ڵگه به‌جێهێشتووه" به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌پرسێ نازانم سودمه‌ند ده‌بن یان نا؟! تێبینی: ناوه‌كان خوازراون.
|