|
گومانه‌كه‌ی ئیسماعیل( سارا)ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا وه‌ستاند
ئازاد جه‌لال
-دووشه‌ممه-04-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
ئیسمایل، ناوی خوازراوی ئه‌و گه‌نجه (26) ساڵه‌یه، له رۆژێكی كورتی زستانی ئه‌مساڵدا، له‌به‌رده‌م دادهوهردا ده‌دوا، ئه‌و زستانه سارده هه‌ناوی ئیسماعیلی گه‌رم كردبوو، ته‌مه‌نی پێكه‌وه به‌سه‌ربردنی ژیانی هاوسه‌ریشی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ته‌مه‌ن (20) ساڵه‌ی كه خۆی به (سازگار) ناساند، وه‌ك رۆژه‌كانی زستان كورت بوون. ئیسماعیل به ئه‌سپایی ده‌په‌یڤی، بۆ هه‌موو كه‌سێك نه‌ده‌دوا، زۆر به‌توڕه‌یی وه‌ڵامی ئه‌و دوو ڕۆژنامه نووسه‌ی دایه‌وه كه له ڕاڕه‌وی ناو دالاَنهكهدا له چاوه‌ڕوانی ئه‌ودا بوون "ئه‌تانه‌وێ پاره به شته شهخصیهكانی من په‌یدا بكه‌ن، ئه‌وه ئیشه، یا فزولیهته ، ئێوه بۆتان نییه پرسیاری شه‌خصی له‌من بكه‌ن، كی ئێوه‌ی بانگ كردووه بۆ ئێره، كاكی دادوه‌ر تكایه ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه با له‌م ڕاڕه‌وه‌دا نه‌بن ". ئیسماعیل هه‌ناسه‌ی قووڵ‌و حه‌زینی هه‌ڵده‌ڕشت، ئه‌و رۆژه نه‌یتوانی هاوسه‌نگی ره‌فتاره‌كانی رابگرێ، هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه له‌به‌رده‌م توێژه‌ره‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌دا وه‌ستا: "داوای لێبوردن ده‌كه‌م نه‌مزانی به‌ڕێزتان هه‌م توێژه‌رو هه‌م رۆژنامه‌نووسن، داوام له بهڕیزَتان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ی منتان ئاماژه پێدا ناوی خوازراو به‌كاربهێنین". دوای دڵنیابوون له پاراستنی ناوی‌و دروستكردنی متمانه له نێوان هه‌ردووكیاندا ماجه‌رای گرفت‌و كێشه‌كانی له دڵێكی حهزینو بێزارییه‌وه هه‌ڵڕشت. ئیسماعیل دوو ساڵه ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ سارا‌دا دروستكردووه، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات له‌گه‌ڵ كچێكدا كه له‌رێگه‌ی په‌یمانگادا بینیویه‌تی، ئه‌و كاته‌ی كهئیسماعیل سولفی سه‌یاره‌كه‌ی لێداوه، ئه‌و كچه به‌یانیان به كۆڵانهكهیاندا تێپه‌ڕیوه، ئه‌م تێپه‌ڕبوونه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌كچه بچێته دڵییهوهو خۆشی بوێت.لار‌و له‌نجه‌ی ئه‌م كچه، وایله له ئیسماعیل كردووه كه تا به‌رده‌م په‌یمانگا به‌چاو به‌خێوی كردووه. دوای دوو مانگ له شوێنی چاوه‌ڕوانی پاصی په‌یمانگادا، به ترس‌و لهرزێكهوه له سارا نزیك بووه‌ته‌وه پێی وتووه كه ده‌مه‌وێت بتخوازم ، به‌ڵام وه‌ك ئیسماعیل باسی ده‌كات سه‌ره‌تا كچه‌كه ره‌فزی كردووه، كۆڵی نه‌داوه، تا ئه‌و كاته‌ی به‌ڵێنی بۆ پێكه‌وه نانی ژیانی هاوسه‌ری لێوه‌رگرتووه. دوای ئه‌وه‌ی ئیسماعیل هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشا به ده‌نگێكی جیاوازتره‌وه وتی: ته‌نها جیاوازی شه‌ش ساڵی ته‌مه‌نمان هه‌بوو، ئه‌و خوێندكاری په‌یمانگا بوو، من سێی ناوه‌ندی ، ئه‌و له عایلهیهكی راقی بوو، من عه‌شایه‌ر"، توێژه‌ره‌وه‌كه نه‌یهێشت به خراپ باسی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكات، داوای لێ‌كرد، كه بچێته سه‌ر هێڵی گشتی باسه‌كه‌ی، ئیسماعیل دوای ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ سارا‌دا پێكهێنا، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات، ته‌نها سێ مانگی سه‌ره‌تای ژیانیان وه‌كو خێزانه‌كانی تر به‌سه‌ر برد، دوای ئه‌وه ژیانی لێبووه به زووخاو" گومانم لێی هه‌بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه بۆ كاسبی له ماڵ دوور دهكهوتمهوهو تا ده‌گه‌ڕامه‌وه ده‌ستم له‌سه‌ر دڵم بوو". ئیسماعیل ئه‌و كاته گومانه‌كه‌ی زیاتر لا تۆخ بوو، كه له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی براكه‌یدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایلێكرد كه به‌رده‌وام بكه‌وێته چاودێری و لێچینهوهو له سارا: "هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره بۆ من قورس‌و گران بوو، بهلاَم ئاسوده نه‌بووم، ناتوانم له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا درێژه به‌ژیان بده‌م، كه ناپاكی هاوسه‌ریم له‌گه‌ڵ بكات، بڕیارمدا سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بكه‌م، كه ته‌نها دوو مانگم پێده‌چوو، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ناراستهوحۆ بۆ ئه‌وه‌ی گومانه‌كانم به‌لایه‌كدا بخه‌م له رێگه‌ی كه‌سی سێیه‌مه‌وه سارام خسته ژێر چاودێرییه‌وه، تا به‌ڵگه‌ی ته‌واو له باره‌ی گومانهكهوه كۆبكه‌مه‌وه". كه‌سی سێیه‌م به ئه‌ركی خۆی هه‌ستاو گومانه‌كه‌ی منی خسته نێو قاڵبی حه‌قیقه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی سارا سه‌ردانی ماڵی باوكی كردبوو، به‌هۆی سه‌رقاڵی ماڵی باوكییه‌وه، هه‌لی وه‌رگرتووه‌و هاتووچۆی ماڵێكی كردووه كه دواتر به ناسیاویش ده‌رچوو، ئه‌و ببینه بۆ كه‌سی سێیه‌م ده‌بێته به‌ڵگه‌و ته‌له‌فۆن بۆ ئیسماعیل له ده‌ره‌وه ده‌كات.دوای گه‌ڕانه‌وه ، ئیسماعیل دڵۆپێك فرمێسكی بۆ رابوردووی خۆی هه‌ڵڕشت، به‌رهه‌می ئه‌و به‌یه‌كه‌وه بوونه‌شیان ته‌نها منداڵێك بوو كه ئێستا دوور له ئامێزی خێزان ژیان ده‌گوزه‌رێنێ، دواجار ساراو ئیسماعیل به بڕیاری دادوه‌ر لێك جیابوونه‌وه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ترازا. ڕووداوێكی ڕاسته‌قینه‌یه ، ساراو ئیسماعیل ناوێكی خوازراون.
|