|
(ئامانج) ته‌نها یه‌ك دڵۆپ فرمێسكی بۆ رابوردووی خۆی هه‌ڵڕشت!
ئازاد جه‌لال
-سێشه‌ممه-29-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2009
ئامانج، ناوی خوازراوی ئه‌و گه‌نجه (26) ساڵه‌یه، له رۆژێكی كورتی زستانی پار ساڵدا، له‌به‌رده‌م دادهوهردا ده‌دوا، ئه‌و زستانه سارده هه‌ناوی ئامانجی گه‌رم كردبوو، ته‌مه‌نی پێكه‌وه به‌سه‌ربردنی ژیانی هاوسه‌ریشی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ته‌مه‌ن (20) ساڵه‌ی كه خۆی به (سازگار) ناساند، وه‌ك رۆژه‌كانی زستان كورت بوون. ئامانج به ئه‌سپایی ده‌په‌یڤی، بۆ هه‌موو كه‌سێك نه‌ده‌دوا، زۆر به‌توڕه‌یی وه‌ڵامی ئه‌و دوو ڕۆژنامه نووسه‌ی دایه‌وه كه له ڕاڕه‌وی ناو دالاَنهكهدا له چاوه‌ڕوانی ئه‌ودا بوون به ده‌نگێكی به‌رز وتی: "ئه‌تانه‌وێ پاره به شته شهخصیهكانی من په‌یدا بكه‌ن، ئه‌وه ئیشه، یا فزولیهته، ئێوه بۆتان نییه پرسیاری شه‌خصی له‌من بكه‌ن، كی ئێوه‌ی بانگ كردووه بۆ ئێره، كاكی دادوه‌ر تكایه ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه با له‌م ڕاڕه‌وه‌دا نه‌بن ". ئامانج هه‌ناسه‌ی قووڵ‌و حه‌زینی هه‌ڵده‌ڕشت، ئه‌و رۆژه نه‌یتوانی هاوسه‌نگی ره‌فتاره‌كانی رابگرێ، هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه له‌به‌رده‌م توێژه‌ره‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌دا وه‌ستا: به ئه‌سپایی وتی:"داوای لێبوردن ده‌كه‌م نه‌مزانی به‌ڕێزتان هه‌م توێژه‌ر و هه‌م رۆژنامه‌نووسن، داوام له بهڕیزَتان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ی منتان ئاماژه پێدا ناوی خوازراو به‌كاربهێنین". دوای دڵنیابوون له پاراستنی ناوی‌و دروستكردنی متمانه له نێوان هه‌ردووكیاندا ماجه‌رای گرفت‌و كێشه‌كانی له دڵێكی حهزینو بێزارییه‌وه هه‌ڵڕشت. ئامانج دوو ساڵه ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ سازگاردا دروستكردووه، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات ئه‌و كچه‌ی له‌رێگه‌ی په‌یمانگادا بینیوه، وه‌ك باسی كرد ئه‌و كاته‌ی كهئامانج سولفی سه‌یاره‌كه‌ی لێداوه، ئه‌و كچه به‌یانیان به كۆڵانهكهیاندا تێپه‌ڕیوه، ئه‌م تێپه‌ڕبوونه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه كچه بچێته دڵییهوهو خۆشی بوێت. لار‌و له‌نجه‌ی ئه‌م كچه، وای له له ئامانج كردووه كه تا به‌رده‌م په‌یمانگا به‌چاو به‌خێوی كردووه. دوای دوو مانگ له شوێنی چاوه‌ڕوانی پاصی په‌یمانگادا، به ترس‌و لهرزێكهوه له سازگار نزیك بووه‌ته‌وه پێی وتووه كه ده‌مه‌وێت بتخوازم، به‌ڵام وه‌ك ئامانج باسی ده‌كات سه‌ره‌تا كچه‌كه ره‌فزی كردووه، بهلاَم كۆڵی نه‌داوه، تا ئه‌و كاته‌ی به‌ڵێنی بۆ پێكه‌وه نانی ژیانی هاوسه‌ری لێوه‌رگرتووه. دوای ئه‌وه‌ی ئامانج هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشا به ده‌نگێكی جیاوازتره‌وه وتی: "ته‌نها جیاوازی شه‌ش ساڵی ته‌مه‌نمان هه‌بوو، ئه‌و خوێندكاری په‌یمانگا بوو، من سێی ناوه‌ندی، ئه‌و له عایلهیهكی راقی بوو، من عه‌شایه‌ر"، توێژه‌ره‌وه‌كه نه‌یهێشت به خراپ باسی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكات، داوای لێ‌كرد، كه بچێته سه‌ر هێڵی گشتی باسه‌كه‌ی، ئامانج دوای ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ سازگاردا پێكهێنا، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات، ته‌نها سێ مانگی سه‌ره‌تای ژیانیان وه‌كو خێزانه‌كانی تر به‌سه‌ر برد، دوای ئه‌وه ژیانی لێبووه به زووخاو" گومانم لێی هه‌بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه بۆ كاسبی له ماڵ دوور دهكهوتمهوهو تا ده‌گه‌ڕامه‌وه ده‌ستم له‌سه‌ر دڵم بوو". ئامانج ئه‌و كاته گومانه‌كه‌ی زیاتر لا تۆخ بوو، كه له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی براكه‌یدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایلێكرد كه به‌رده‌وام بكه‌وێته چاودێری و لێپَچینهوهو له سازگار: وتی"هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره بۆ من قورس‌و گران بوو، بهلاَم ئاسوده نه‌بووم، ناتوانم له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا درێژه به‌ژیان بده‌م، كه ناپاكی هاوسه‌ریم له‌گه‌ڵ بكات، بڕیارمدا سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بكه‌م، كه ته‌نها دوو مانگم پێده‌چوو، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ناراستهوحۆ بۆ ئه‌وه‌ی گومانه‌كانم به‌لایه‌كدا بخه‌م له رێگه‌ی كه‌سی سێیه‌مه‌وه سازگارم خسته ژێر چاودێرییه‌وه، تا به‌ڵگه‌ی ته‌واو له باره‌ی گومانهكهوه كۆبكه‌مه‌وه". كه‌سی سێیه‌م به ئه‌ركی خۆی هه‌ستاو گومانه‌كه‌ی منی خسته نێو قاڵبی حه‌قیقه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی سازگار سه‌ردانی ماڵی باوكی كردبوو، به‌هۆی سه‌رقاڵی ماڵی باوكییه‌وه، هه‌لی وه‌رگرتووه‌و هاتووچۆی ماڵێكی كردووه كه دواتر به ناسیاویش ده‌رچوو، ئه‌و بینینه بۆ كه‌سی سێیه‌م، ده‌بێته به‌ڵگه‌و ته‌له‌فۆن بۆ ئامانج له ده‌ره‌وه ده‌كات. دوای گه‌ڕانه‌وه ، ئامانج دڵۆپێك فرمێسكی بۆ رابوردووی خۆی هه‌ڵڕشت، به‌رهه‌می ئه‌و به‌یه‌كه‌وه بوونه‌شیان ته‌نها منداڵێك بوو كه ئێستا دوور له ئامێزی خێزان ژیان ده‌گوزه‌رێنێ، دواجار سازگارو ئامانج به بڕیاری دادوه‌ر لێك جیابوونه‌وه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ترازا. ڕووداوێكی ڕاسته‌قینه‌یه ، سازگارو ئامانج ناوێكی خوازراون
|