|
|
|
|
|
|
هاوین چه‌تر هه‌ڵناكات
ئا: ئیلهام عه‌بدوڵڵا
یه‌کشه‌ممه-13-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
هه‌ندێ ره‌فتارو كردار هه‌یه كه له لایه‌ن تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه ئه‌نجام نادرێت به هۆی ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن كلتوره‌وه نه‌چه‌سپاوه‌و ئه‌م نهچهسپاندنهش واده‌كات تاكه‌كان به‌و عه‌یبه‌ی بزانن به‌تایبه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌تر له وهزرانهی گه‌رما باڵی به‌سه‌ردا ده‌كێشێت هه‌رچه‌نده هه‌ڵگرتنی چه‌تر سودیشی هه‌یه‌و پێستمان ده‌پارێزێت له تیشكی خۆر، كه‌چی له وه‌رزی زستان‌و له كاتی باران‌و به‌فردا هه‌ڵگرتنی چه‌تر به شتێكی ئاسایی ده‌زانین، له‌وباریه‌وه ریپۆرتاژێكمان سازداوه بزانین هۆكاری هه‌ڵنه‌گرتنی چه‌تر له‌و وه‌رزانه‌ی كه گه‌رمایه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ به‌شێك له ئافه‌رتان به هۆی گه‌رماوه تووشی كێشه‌كانی پێست ده‌بن به‌تایبه‌تی په‌ڵه‌ی ده‌موچاو هه‌روه‌كو لانه جه‌بار ته‌مه‌ن (25) ساڵ وتی: خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه هاوینان ده‌موچاوم ده‌بێت به په‌ڵه‌و گه‌ر خه‌ڵكی چه‌تر به‌كاربهێنێت بۆ وه‌رزی هاوین ئه‌وه كارێكی باشه‌و بۆیه خۆم ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووم له به‌كارهێنانیدا، چونكه پێم شه‌رمه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆت كارێكی بكه‌ی به كۆنهبێت له‌لای خۆمان ئه‌وه به چاویبَكی تره‌وه سه‌رت ده‌كه‌ن. به‌شێك له هاووڵاتیان هه‌ڵنه‌گرتنی چه‌تر له‌و وه‌رزانه‌ی كه گه‌رمایه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ عه‌یبه هه‌روه‌كو ئارام فارس ته‌مه‌ن 30 ساڵ وتی: زۆر به پێویستی ده‌زانم هه‌ڵگرتنی چه‌تر له‌به‌رئه‌وه‌ش چه‌تر هه‌ڵناگرم، چونكه له‌ناو خه‌ڵكیدا نه‌بووه به‌دیارده و هه‌رشتێكیش دیارده نه‌بێت ئه‌وه لای ئێمه عه‌یبه‌یه. به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشی پێت بوون هه‌لگرتنی چه‌تر له وه‌رزی گه‌رمادایه چاره‌سه‌رێكی گونجاو ده‌زانن هه‌روه‌كو شنۆ موسته‌فا ته‌مه‌ن 42 ساڵ وتی هه‌ڵگرتنی چه‌تر له وه‌رزی هاویناندا كارێكی گونجاوو شیاوه، چونكه هه‌زارانی وه‌كو من به ده‌ست حه‌ساسیه‌تی پێسته‌وه ده‌ناڵێنین وای ده‌بینه‌مه‌وه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دووچاری نه‌خۆشی پێست بوون‌و سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام پزیشك پێم ده‌ڵێ نابێت هه‌تاو لێت بدات من كه فه‌رمانبه‌رم ئه‌و كاتانه‌ی ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماله‌وه هه‌تاوێكی به‌تینه بۆیه ئه‌مه وای كردووه تووشی ئه‌و حه‌ساسیه‌ته ببم. به‌شێك له هاووڵاتیان سوده‌كانی هه‌ڵگرتنی چه‌تر ده‌زانن، به‌ڵام به بیریاندا نه‌هاتووه كه هه‌ڵی بگرن هه‌روه‌كو چاوان ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 28 ساڵ وتی: تا ئێستا ئه‌وه‌م به‌بیر نه‌هاتووه كه چه‌تر هه‌ڵگرم له‌وه‌رزی هاویناندا، به‌ڵام خۆ كردنی كارێكی مه‌عقوله، چونكه له زیانه‌كانی هه‌تاو ده‌مان پاریبَزێتو نه‌ك هه‌ر پێستمان به‌ڵكو چاویشمان ده‌پارێزێ له تیشكی هه‌تاو له بری ئه‌وه‌ی عه‌ینه‌كی شه‌مسی له چاو بكه‌ین. توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تاك خۆی بڕیار ده‌رن ییه له‌و ره‌فتارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن هه‌روه‌كو (په‌روین حه‌سه‌ن) توێژه‌ره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وتی: هه‌ندێ جار شته‌كان دابونهریتو كلتور پێمان ده‌ڵێن عه‌یبه‌و عه‌یب نیسیهو ئه‌گه‌ر چی هه‌له‌ش بێت ده‌ڵێن ئه‌وه كلتوره، به‌ڵام هه‌ندێ شت هه‌یه كه سودیشی هه‌یه نایكه‌ین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابونهریتو ئێمه چاولێكهریمان هه‌یه بۆ شته‌كان وه‌كو تاكێكی كورد خۆمان بڕیارده‌ر نین، به‌ڵكو كلتور بڕیارده‌ر وه‌شانێك ده‌كه‌ین كه زیاتر باوبێت ئه‌گه‌رچی هه‌ڵگرتنی چه‌تر له وه‌رزی هاویناندا عه‌یبه بێت ماوه‌یه‌ك ده‌بێت، ئیتر خه‌ڵكانی تریش هه‌ڵی ده‌گرن له‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌كه‌م جار هه‌ڵیان گرتووه له‌به‌رئه‌وه‌ی لای ئێمه ئه‌وه‌نده گرنگكی ده‌ده‌ین به چاولێكه‌ری كردن ئه‌وه‌نده گرنگی ناده‌ین وانه‌ی كه سودمه‌نده له كۆمه‌ڵگه‌ی یان سودمه‌ند نییه، من پێموایه هه‌ر ره‌فتارێ له لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه كه ئه‌كرێت له ریگه‌ی چاولیكهریو لاسایی كردنه‌وه‌یه ئه‌مه‌ش دهگهڕێـهوه سه‌ر ئاستی ناو شیاوی تاكه‌كان ئه‌گه‌ر تاك وشیار بێت ئه‌و كاته خۆی بڕیار ده‌دات له‌و كردار‌و ره‌فتارانه‌ی ده‌یكات.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-06-13-5853.html