|
|
|
|
|
|
ژووره‌كانی چات به بلاَوترین هۆكاری تێكدانی په‌یوه‌ندی خێزانی داده‌نرێت
كانى
یه‌کشه‌ممه-13-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
ژووره‌كانی گفتوگۆ، یا چات، كه بۆته ڕێگایه‌كی په‌یوه‌ندی له نێوان كیشوه‌ره‌كان، ناسینی له ته‌واوی ولاَت ئاسانكردووه، بهلاَم به‌داخه‌وه به‌شێوه‌ی به‌كارهێنانی ناراست زیانی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه، كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه . ناپاكی هاوسه‌ری ئاژانسی ریلیتی به‌ریتانی، تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ژیانی هاوسه‌ری و سۆزداری له به‌ریتانیا تهئكیدایان له‌وه كرده‌وه، كه تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌ورێكی ترسناك ده‌بینێت له ئێستادا بۆ تێكدانی شیرازه‌ی خێزان، سه‌رۆكی ئاژانسه‌كه ئهنجیلاسبسۆن ده‌ڵێ: "زۆرێك له پیاوان و ژنان كاتێكی زۆری خۆیان به‌دیار ئینته‌رنێته‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن له سه‌ر حسابی ئه‌و كاتانه‌ی پێویسته له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان به‌سه‌ری ببه‌ن، له ئێستادا ئینته‌رنێت بۆته ڕێگایه‌ك له‌به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كان بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی". ده‌بیستین كه هاوسه‌ران ناپاكیی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، له ڕێگه‌ی ژووره‌كانی گفتوگۆوه له ئینته‌رنێت... ڕۆژنامه‌ی "كۆزموبولیتانی"ئه‌مه‌ریكی ڕوونیده‌كاته‌وه، كه ژووره‌كانی گفتوگۆ به ناپاكیهكی ته‌واو داده‌نرێ بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر پیرۆزییه‌كانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری. په‌یوه‌ندیه‌كی هاوسه‌ری دروست له گۆڕێ نیه ئه‌و كاته‌ی پیاو به درێژایی شه‌و له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بێت و خۆشه‌ویستی و دڵداری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تر بكات. سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی میسریی باس له پێشنیازێك ده‌كات كه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی گه‌ل كراوه ئامانج لێی ده‌ستكاریكردنی یاسای سزادانه، به جۆرێك كه ژن بتوانی پیاوه‌كه‌ی بداته دادگا له‌كاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ زینا بكات. له یاسای سزادان هه‌ر ئافره‌تێكی هاوسه‌ردار زینابكات و له‌سه‌ری بچه‌سپێ سزا ده‌ده‌ریت و سزاكه‌ی له دوو ساڵ كه‌متر نیه، بهلاَم سزای پیاوی ناپاك زۆر له‌وه كه‌متره كه له‌سه‌ری بچه‌سپێ له ناو ماڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی زینای كردووه، ته‌نها شه‌ش مانگ زیندانیه، ئه‌م سزایه‌ش زۆر كه‌متره له سزای ئافره‌تان، له‌كاتێكدا گه‌ر ئه‌مه بكات له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ هه‌ر سزا نادرێت. بهلاَم شاره‌زایانی بواری یاسا وایده‌بینین ئه‌وان ناتوانن ڕێگه له‌وه بگرن چونكه ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه . ناپاكی هاوسه‌ری له زیادبوونێكی زۆردایه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆمهلاَیهتی ئه‌مه‌ریكی كه له زانكۆی فلۆریدا ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه، ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی كه بۆ تێركردنی حه‌ز و ئاره‌زووی سێكسیان ده‌چنه ناو تۆڕی ئینته‌رنێت له زیادبوونێكی زۆردایه، به‌م پێێیه له‌م نزیكانه‌دا ئینته‌رنێت ده‌بێته یه‌كێك له ڕێگاكانی ناپاكی هاوسه‌ری. بۆیه یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كانی داڕووخانی شیرازه‌ی خێزان و كه‌وتنه ناو چاڵی ناپاكی هاوسه‌ری، بۆیه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له ڕۆژئاوا كراون هیچ بایه‌خێك بۆ داب و نه‌ریت و ئاین دانانرێت پیاتریس مایلهام كه له زانكۆی فلۆریدا هه‌ڵساوه به لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێ: "تۆڕی ئینته‌رنێت به‌م زووانه ده‌بێته یه‌كێك له ڕێگاكان كه سه‌ر ده‌كێشی بۆ ناپاكی هاوسه‌ری. بنكه ڕاوێژكارییه‌كان له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژووره‌كانی گفتوگۆ به بلاَوترین هۆكاری تێكدانی په‌یوه‌ندی خێزانی داده‌نێن، كێشه‌كه به‌ره‌وه خراپتر ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وه ئاسانترین ڕێگه‌یه بۆ دروست كردنی په‌یوه‌ندی له كاتێكی كه‌مدا. لێكۆڵه‌ر له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی دا چاوی به كۆمه‌ڵێك ژن و پیاو كه‌وتووه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، بۆی ئاشكرابووه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی چاوی پێكهوتوون هاوسه‌ره‌كانیان خۆشویستووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناپاكییه‌كه‌یان زۆر به نهێنی بووه، یه‌كێ له به‌شداربووانی لێكۆڵینه‌وه‌كه پیاتریس ده‌ڵێ : زۆرینه‌یان به هۆی كه‌می په‌یوه‌ندی سێكسی خێزانه‌كانیان ئه‌مه ده‌كه‌ن، زۆرینه‌یان وتویانه ژنه‌كانیان زۆر سه‌رقاڵی چاودێری كردنی منداڵن و خواستی سه‌ر جێییان كه‌مه. په‌یوه‌ندیه‌كان به شێوه‌یه‌كی دۆستانه ده‌ستیپێكردووه ده‌ریشكه‌وتووه زۆرینه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان به شێوه‌یه‌كی دۆستانه ده‌ستیپێكردووه، دواتر بۆته شێوه‌یه‌كی جدیانه ، لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێ: سێیه‌كی كه‌سه به‌شداربووه‌كان، كه به شدارییان له ژووره‌كانی چات كردووه چاویان به‌وه كه‌وتووه كه په‌یوه‌نیان له‌گه‌ڵیان به‌ستووه، هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش كۆتاییان پێهاتووه، ته‌نها دوانیان نه‌بێت بونه‌ته په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ڕاستی، له یه‌كی له حاڵه‌ته‌كان پیاوێك چاوی به 13 ئافره‌ت كه‌وتووه كه له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ناسیونی . چات ده‌بێته حاڵه‌تی "تهلاَقی مه‌عنه‌وی" لێكۆڵه‌ره‌وان و شاره‌زایانی كۆمهلاَیهتی هۆشداری ده‌ده‌ن كه ژووره‌كانی گفتوگۆ هۆكارێكی ئاسانه بۆ دروست كردنی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كه دووره له چاوی كۆمه‌لگا كه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ده‌بێته حاڵه‌تی "تهلاَقی مه‌عنه‌وی" یا سۆزداری به‌ر له كه‌وتنه تهلاَقی ڕاستی به كردار، زۆر دانیشتن له به‌رامبه‌ر كۆمپیوته‌ر بكوژی گفتوگۆی خێزانی نێوان ژن و پیاوه، ده‌بێته هۆی له‌رینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران و هه‌ر یه‌كه‌یان له ناخی خۆیه‌وه گله‌یی له‌وی تر ده‌كات، دوور له‌وه‌ی تر به‌مه‌ش بۆیه تهلاَقی سۆزداری ڕووده‌دات. .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-06-13-5332.html