|
|
|
|
|
|
بابه‌ت/ ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامهوانیله/ كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان PDA ه‌وه
كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان PDA ه‌وه
دووشه‌ممه-07-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
بۆ/ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بابه‌ت/ ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌وانی له/ كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان PDA ه‌وه
كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان PDA، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ناوخۆیی ناحكومی قازانجنه‌ویسته، له ساڵی 2007 له ئه‌نجامی خۆماڵیكردنی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵ له ڕێكخراوی فریاگوزاری گه‌لی نه‌رویجی NPA له كوردستاندا دامهزراوهوتا ئێستا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان و مروَیی له بواره‌كانی (مافی مرۆڤ، ئافره‌تان، گه‌شه‌پێدانی كو‌لتور، لاوان، میدیا) به ئه‌نجام گه‌یاندووه. پڕۆژه‌ی (گفتوگۆ‌و چالاكی به گروپی گه‌نجان) یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و له چوارچێوه‌ی پانتاییكاری گه‌نجاندا بۆماوه‌ی چوار ساڵه به‌پێی پلانێكی درێژخایه‌ن له 21 شارۆچكه‌و شاره‌دێ و ناوه‌ندی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بواری چالاكی پڕۆژه‌كه له‌مساڵدا له‌ڕێگه‌ی تۆڕبهندییهكی فراوانه‌وه كاری له‌سه‌ر سێ بابه‌تی گرنگ و ئێستایی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی توێژی گه‌نجانه‌وه كرد، ئه‌مه‌ش پاش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ گه‌نجانی سوودمه‌ندو به‌شداری پڕوَژه له‌سه‌رجه‌م ناوچه مه‌به‌سته‌كان، كه بریتی بوون له: كه‌می ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان. كه‌می پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری. نه‌بوونی ناوه‌ندێكی لێكۆلێنه‌وه‌ی تایبه‌ت به كێشه‌كانی گه‌نجان. چالاكییه‌كانی پڕۆژه‌كه بریتی بوو له ئاماده‌كردنی پڕۆژه پێشنیارێك به هاوكاری كۆمه‌ڵێك كه‌سی شاره‌زا له‌بواری: كۆمه‌ڵناسی، یاسا‌و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌مه‌به‌ستی چاكسازی له‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌و پاشان پێشكه‌شكردنی پڕۆژه پێشنیاره‌كه به یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری گه‌نجان له ڕێكه‌وتی 1/6/2010 كه هاوپێچ 985 واژۆی پشتگیری گه‌نجان و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌و سه‌نته‌رو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵدا بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی دوو ڕاپرسی تایبه‌ت به‌م كێشانه، لهههماناكاتدا به گه‌ڕخستنی هه‌ڵمه‌تێكی داكۆكیكردن بوَ ئه‌م مه‌به‌سته له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك چالاكی جیاوازه‌وه، پڕۆژه پێشنیاره‌كه تایبه‌تبوو به: • زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی ناو شار له (40000) چل هه‌زار دیناره‌وه بۆ (100000) سه‌دهه‌زار دینار‌و خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار له (60000) شه‌ست هه‌زار دیناره‌وه بۆ (150000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای دابینكردنی لانی كه‌می پێداویستییه‌كانی قوتابی و خوێندكار وه‌ك: كتێب و سه‌رچاوه‌ی زانستی، خواردن و خواردنه‌وه، جلوبه‌رگ، هاتوچۆ، په‌ڕاوگه‌و كۆپیكردن. • زیادكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری له (1000000) یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه بۆ (2500000) دوو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زاردینار، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای گونجاندنی نرخی بازاڕ‌و لانیكهمی ئه‌و پێداویستییه سه‌ره‌كیانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستن، هه‌روه‌ها هه‌مواركردنی چۆنێتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕه پاره‌كه له هاولاَتی، كه پێشنیاركراوه بۆماوه‌ی ده ساڵ و مانگانه بڕی (20750) له هاوڵاتیان وه‌ربگرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان نه‌بێ. • دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به كێشه‌كانی توێژی گه‌نجان له كوردستان ، كه ئامانج لێی: - شیكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوونی كێشهسیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و یاسایی و ده‌روونییه‌كانی گه‌نجان، به‌هه‌ردوو ڕێگای تیۆری و مه‌یدانی، ده‌ستنیشانكردنی هۆكارو كاریگه‌رییه‌كان. - پێشنیاركردنی ئامراز‌و شێواز‌و میكانیزمی چاره‌سه‌ركردن بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك. - ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی تایبه‌ت و پێشكه‌شكردنی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ئێمه له كوَمهڵهی خه‌ڵك بوَ گه‌شه‌پێدان PDA به‌دواداچونی به‌رده‌واممان ده‌بێت بوَ پڕوَژه پێشنیاری پێشكه‌شكراو و ئه‌و دواكاریانهی كه تێیدا هاتوون به‌مه‌به‌ستی بههێندوهرگرتنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسانهوهو هیواداریشین حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی ئه‌رێنی بۆ پڕۆژه پێشنیاره‌كه‌مان هه‌بێت كه دڵنیاین كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه ماددیه‌كانی توێژی گه‌نجان و كاراكردنی به‌شداری گه‌نجان له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگادا.
كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان PDA 662010
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-06-07-5357.html