|
|
|
|
|
|
مندالاَنی كوردستان له مافةكانيان بيَبةشن
ئا: ئیلهام عهبدولاَـ دانێر قه‌ره‌داغی
شه‌ممه-05-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
په‌پێی ئه‌و ڕاپرسیه ی كه بنكه‌ی موكریانی له ڕۆژی جیهانی مندالاَندا، ده‌رباره‌ی منداڵی ئیشكه‌ر بلاَویكردهوه، سێ به‌شی ئه‌و مندالاَنهی به‌شداری ڕاپرسییهكهیانكردووه، له به‌یانی زووه‌وه تا ئێواره كارده‌كه‌ن، ئه‌مه له كاتێكایه كه پێی یاسا نابێ منداڵی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵ كاربكات. جاڕنامه‌ی مافه‌كانی منداڵان له 20ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1959 له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه متمانه‌ی پێدراوه له 20ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1989 دانی پێدانراوه له 2/9/1990 چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له كوردستان مافی منداڵ نه‌پارێزراوه، به پێی وته‌ی به‌شداربوانی نێو ڕاپۆرته‌كه‌ش مندالاَن له كاركردندا تووشی ده‌یان چه‌رمه‌سه‌ری و بێتاقه‌تی ده‌بن. وه‌ك هه‌ڵۆ عمران ته‌مه‌ن 14 ساڵ ده‌ڵێت: " ناچمه‌وه بۆخوێندن خۆم ده‌ژێنم. چونكهدایكم نیه و باوه‌ژنم هه‌یه سه‌ره‌تا له‌ماڵ باوهژنهكهمدابووم, به‌ڵام ئیستا له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ناژیم و بۆخۆم كارده‌كه‌م". سه‌ره‌تای ده‌ستكردنی به كاسپی فافۆن و مس كۆكردنه‌وه بووه، وتیشی: "زۆرئیشی تریشم كردووه, به‌ڵام ئیستا هه‌رجاره‌و بۆماڵێك شوانی ده‌كه‌م هه‌ر له‌و ماڵه‌ش ده‌مێنمه‌وه كه شوانییهكهیان بۆ ده‌كه‌م، یان جار جارلهماڵ هاوڕێكانیشم ده‌مێنمه‌وه, چونكه من ئیستا به‌ته‌نها ده‌ژیم و له‌ماڵی خۆمان ناژیم". هه‌ڵۆ به سه‌رهاتی سه‌یری هه‌یه وه‌ك خۆی گێڕایه‌وه وتی: "شه‌وێكیان به‌ته‌نها نه‌مده‌زانی له‌كوێ بخه‌وم شه‌وداهات لهساحهیهكی چۆڵدا شۆفڵێكی لێ‌بوو لهناودهمی شۆفڵهكهدا ڕاكشام كهشهوێكی زۆر ترسناك بوو خه‌وملێكه‌و‌ت. كاتێك هه‌ستام له‌خه‌و سه‌گێك لهپاڵمدایه". به‌شێكی تر له مندالاَن باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه هاوكات له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌یاندا كار ده‌كه‌ن دیاری محمود, ئه‌ومنداڵه‌یه كاتژمێر 11ی نیوه‌ڕۆبوو هاواری فرۆشتنی فه‌ریكه نۆكی ده‌كرد, ده‌سكی به 250 دینار وتی: "له‌پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایم و ته‌مه‌نم 12 ساڵه. له‌كاتی ده‌وامی مه‌كته‌بم دا ئیشی سووك ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ربچم, به‌ڵام ئه‌و بڕه پارهكهمهی له‌كاتی خوێندندا په‌یدای ده‌كه‌م كۆی ده‌كه‌مه‌وه بۆكاتی پشووی هاوین ده‌یده‌م به جل وبه‌رگ و قاتی منداڵان و ده‌ی فرۆشمهوه پاره‌ی باشم ده‌ست ده‌كه‌وێت. بۆخۆم ئاره‌زووم لهئیشكردنه پاره په‌یدا بكه‌م دایكوباوكیشم پێم ده‌ڵێن: عاقڵ و ئیشكهریت له‌داهاتوودا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بیت وده‌بیته كه‌سێكی كاسب وئیشكهر. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕێكخراوه‌ی بواری مندالاَن، تا هه‌نووكه نه‌توانراوه مافی منداڵ له نێوهندهكاندا بناسێرێ. بورهان عبدالرحمان مسته‌فا له ڕێكخراو ی لانه‌ی منداڵان هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد كه كه له‌ساڵی 2007دا له‌شاری هه‌ولێر به‌شداربووین، بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كاری قورس بهمنالاَن به‌تایبه‌ت ئهومنالاَنهی كاریان ده‌كرد له‌نه‌خۆشخانه‌و وكاری شاره‌وانیه‌كان وبه‌تایبه‌ت تر ئه‌وكۆمپانیا ئههلیلیانهی كه‌كاریان بهمنالاَن ده‌كرد، هه‌روه‌ها وتی: "له دواجاریشدا هه‌ندێك رێنمایی ده‌رچوو". ڕێبین محمد, خوێندكاری هه‌شتی بنه‌ڕه‌تییه‌و له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه كارده‌كات له ئێستادا ڕۆژنامه‌و گۆڤار ده‌فرۆشێت وه‌ك خۆی باسیده‌كات یه‌كه‌م جار پێم خۆش نه‌بوو, له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕا نه‌هاتبووم، دوای ساڵێك باشتر بووم ورده ورده ڕاهاتم . وتیشی: "ئیستا زۆربه‌لامه‌وه خۆشه و حه‌زده‌كه‌م بیكه‌م". ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه دایكی بهزۆردهینارد و ده‌یوت بافێری ئیشبێت. مافناس سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی ـ ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان، باسی مافه‌كانی منداڵان ده‌كات ده‌ڵێت: "منداڵان به‌هۆی پێگه‌شتنی جه‌سته‌یی و عه‌قڵیه‌وه، پێویستی به گرتنه‌به‌ری رێ و شوێَنی پاراستنی چاودێری تایبه‌ت هه‌یه له‌وانه پاراستنی یاسایی، بۆیه ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه گرنگی و یاسای خۆی هه‌یه، مافه‌كانی منداڵ گرنگیهكهی له‌وه‌دایه كه منداڵ بونه‌وه‌رێكی كه‌م توانایه خاوه‌ن چالاكییه، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه گه‌وره‌كان له هه‌وڵی فه‌راهه‌م هێنانی ژیانێكی خۆش و شایسته‌دا بن بۆ منداڵان". ئه‌و پارێزه‌ره وتیشی: "رێككه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ هه‌لێكی نوێ ده‌ره‌خسێنێت بۆ زامنكردنی رێزی ده‌وڵه‌تانی جیهان بۆ مافه‌كانی منداڵان.". جاڕنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ زۆرترین مافی له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا بۆ منداڵان بڕیاری داوه و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یان ئیمزا كردووه واجبه كه له‌سه‌ر شانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و له یاسای ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا جێگای بۆ بكه‌نه‌وه له گرنگترینیان ئه‌م مافانه‌ن: مافی ژیان له ئاسایش و گوزه‌رانی گونجاو له رووی خۆراك و پۆشاك و نیشته‌جێبوون، مافی فێربوون و خوێندن به خۆڕایی، مافی سودمه‌ندبوون له بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی سوودمه‌ندبوون له به‌ده‌ستهێنانی خزمه‌تگوزاری و چاودێری ته‌ندروستی، مافی سوودمه‌ندبوون له ئازای و راده‌ربڕین و بیروڕا، ئه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت دوور له توندوتیژی، منداڵ مافی عه‌قڵ و جه‌سته‌یی مافی دابینكردنی ژیانی رێز دارانه‌ی هه‌یه، ئه‌و منداڵانه‌ی بێبه‌شت له خێزان ده‌وڵه‌ت شوێنی تایبه‌تیان بۆ دابین ده‌كات، ده‌وڵه‌ت نزمترین ئاستی ته‌مه‌ن بۆ منداڵانی ئیشكه‌ر دیاری ده‌كات. كاركردن به مندالاَن یه‌كێكه له‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به منداڵ ده‌كرێ، سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی ـ وتی: "كاركردن به منداڵ یه‌كێكه له‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رانبه‌ر به منداڵ ده‌كرێت، چونكه جه‌سته‌ی ناسك و لاوازی منداڵ له‌كاتی كاركردندا دووچاری چه‌ندان كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه جگه له دروست بوونی چه‌نده‌ها ته‌نگژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكه‌ڵ بوونی مندڵا به بازاڕ و گه‌وره‌كان فێربوون چه‌ندها ره‌وشتی لادانی ره‌وشتی". رێككه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ داوای له وڵاتان كردووه كه نزیكترین ئاستی ته‌مه‌ن دیاری بكه‌ن بۆ ئیش كردن و كه بێگومان كاركردنی منداڵی خوار (18) ساڵه به هیچ شێوه‌یه‌ك یاسایی نییه. وتیشی: "ئه‌و مافانه‌ی كه له رێكه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵدا هاتووه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئیمزایان كردووه ده‌بێت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، (عێراق) یه‌كێكه له‌و وڵاتانه و له هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكی له عێراق پێویسته ئه‌و مافانه به منداڵان ره‌وا ببینرێ، به‌ڵام مه‌خابن منداڵ له كوردستاندا له سه‌ره‌تایترین مافیان بێ به‌شن هه‌ر له دابینكردنی ئاستی بژێوی باش و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و دابینكردنی كاتی خوێندن و هه‌موو پێداویستییه‌كانی تایبه‌ت به ژیانی منداڵ".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-06-05-2350.html