|
|
|
|
|
|
گرنگی دایه‌نگه‌و باخچه‌ی ساوایان بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ
رێپۆرتاژی: سارا محه‌مه‌د
شه‌ممه-05-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
پرسیاره‌كه‌ی ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌و دوو شوێنه گرنگن و رۆڵیان هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا یان باری قورسن بۆ باوان و هیچ بایه‌خیان نییه.. كه‌م تازۆر له‌گه‌ڵ باوان و به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌ردا كه‌وتووینه‌ته گفتوگۆوه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن مه‌سه‌له‌كه‌و پسپۆڕان ئه‌وه‌مان بۆ یهكالاَ بكه‌نه‌وه‌و دوور بكه‌وینه‌وه له رێكلام كردن بۆ ئه‌و دوو جێگه‌یه.. كچه‌كه‌م فێری ئوسوڵی مه‌ده‌نی بووه سه‌ره‌تا روومان كرده لای باوكی لارساو كه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كه له شاری سلێمانی و وتی: من كچه‌كه‌م پێنج سالاَنهو له باخچه‌ی ساوایانی نموونه‌یی(چ) دایه‌و زۆر لێیان رازیم و داده‌كان زۆر باشن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا به‌گشتی و له‌وه‌ته‌ی له‌وێیه ره‌فتاری جوانتر بووه‌و فێری هه‌ندێك ئه‌ته‌كێت و ئوسوڵی مه‌ده‌نی بووه، بۆ وێنه پێش نانخواردن ده‌ستی ده‌شوات، پاشان قاپه‌كان ده‌داته‌وه ده‌ست داده‌كان.. ده‌ست هه‌ڵده‌بڕێت ئینجا پرسیار ده‌كات، هه‌ندێك وشه‌ی ئینگلیزی فێر بووه كه جاران نه‌یده‌زانی.. ئه‌م شتانه نوێن بۆ منداڵه‌كه‌م، به‌وه‌ش دڵخۆشم و ئه‌ركی قورسی له‌سه‌ر من و دایكی كه‌متر كردۆته‌وه. ئه‌ركی قورسیان له‌سه‌ر دایك كه‌متر كردۆته‌وه دایكی ئاڤان دووساڵهش، ئاوه‌ها وهلاَمی داینه‌وه‌و وتی: كچه‌كه‌م له دایه‌نگه‌ی (په‌روانه) داناوه‌و زۆر دایه‌نگه‌یه‌كی باشه‌و هه‌موو كارگوزارو كارمه‌نده‌كانی باشن و سه‌ر به حكومه‌ته، داده‌كان له‌گه‌ڵ منداڵدا وه‌كو دایك وان، ئه‌ركی قورسیان له‌سه‌ر ئێمه‌ی دایك كه‌م كردۆته‌وه، خواردن و خه‌وتن و پاككردنه‌وه‌یان به باشی بۆ مه‌یسه‌ر ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دایه‌نگه‌یه نه‌بوایه به‌ته‌واوه‌تی ماندوو ئه‌بووم و كاری مامۆستایم پێنه‌ئه‌كرا، جاران ئاڤان تۆزێك ئه‌ترسا و رائهپهڕی له خهوداو ئه‌گریا ئێستا له‌وه‌ته‌ی له‌وێیه ئه‌و حاڵه‌ته‌شی نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش ئیجابییه، كه‌واته دایه‌نگه زۆر پێویسته بۆ دایكێك كه منداڵی بهرمهمكانی هه‌بێت. منداڵ تێكه‌ڵ ببێت فێری شتی نوێ ده‌بێت خاتوو (شیرین ع.) به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌و باخچه‌ی ساوایانی(له‌رێ) له سلێمانی وتی: "دایه‌نگه منداڵی (1-4)ساڵ و باخچه‌ی ساوایان منداڵی(4-6) ساڵی وه‌رده‌گرێت، بایه‌خ و گرنگی ئه‌م دوو شوێنه له‌وه‌دایه كه دایك ده‌توانێت بچێت بۆ كاركردنی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه، منداڵیش فێری زۆر شتی تازه ده‌بێت له‌وانه‌ش شێوه‌ی دانیشتن و قسه‌كردن و راوه‌ستان و شێوازی یاریكردن و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ مندالاَن و داده‌و گه‌وره‌كاندا". وتیشی: "له باخچه‌ی ساوایانیشدا فێری شێوه‌ی پیته‌كان و وشه‌و زمانی كوردی و ئینگلیزی ده‌بن فێری وێنه‌كێشان و ره‌نگه‌كان ده‌بن، فێری سروود‌و گۆرانی و چیرۆك و شیعری مندالاَن ده‌بن. كه‌واته منداڵ ئاماده ده‌بێت بۆ قۆناغی خوێندن و خوێندنگه، بۆیه دایه‌نگه‌و باخچه‌ی ساوایان زۆر گرنگن و بۆشایی و ئه‌رك و قورسایی له‌سه‌ر شانی دایك لاده‌بات و منداڵ سوودی لێده‌بینێت و تێكه‌ڵ به مندالاَنی تر ده‌بێت و له‌و تێكهڵییهدا فێری شتی نوێ ده‌بێت". باخچه له ماڵه‌وه خۆشتره بۆ پاسادان و راستی ئه‌م وهلاَمانه چووینه لای شارای چوار سالاَن كه له باخچه‌ی ساوایان بوو، لێمان پرسی كه ئایا كوێی لا خۆشتره، ماڵه‌وه یان باخچه؟ له وهلاَمدا وتی: باخچه خۆشتره، چونكه هاوڕێكانی خۆشده‌وێت و یاری خۆشی لێیه و دادهكانیشی خۆشده‌وێت. بۆچوونی توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ كه خۆی وه‌ك توێژه‌ر سه‌ردانی باخچه‌ی ساوایان ده‌كات وتی: "بێگومان، گوزه‌رانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ جیاوازه به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێدا، ئه‌مڕۆ ژنی كارمهندو كاركه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و خێزان روو له زیادبوونه" هه‌روه‌ها درێژه‌ی به قسه‌كانیداو وتیشی:" ئه‌گه‌رچی ژنی دووگیان له واده‌ی منداڵبوونییه‌وه ساڵێك پشووی فه‌رمی وه‌رده‌گرێت و ئه‌مه‌ش یارمه‌تییه‌كی باشه، بهلاَم پاش ته‌واوبوونی ساڵه‌كه، ده‌بێت دایك بچێته‌وه بۆ ده‌وامی خۆی، ئیدی منداڵه ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵه‌كه پێویستی به چاودێری و به‌خێوكردنه، له‌م دۆخه‌دا تاقه شوێنێك یارمه‌تی دایك و منداڵ بدات دایه‌نگه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه به ناچاری دایكان روو ده‌كه‌نه ئه‌م شوێنانه" توێژه‌ر ئه‌وه‌شی وت كه: "بهلاَم دایه‌نگه‌و باخچه‌ی ساوایانیش گۆڕانكاری باشیان به‌سه‌ردا هاتووه‌و به سه‌رپه‌رشتی چاودێری كۆمهلاَیهتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده به‌ره‌و پێشه‌وه چوون و میتۆد و به‌رنامه‌ی ئه‌وروپی و مۆدێرن به‌كاردێنن و خواردن و خه‌وتن و یاریكردنی منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له جاران به‌دیده‌كرێن و خه‌ڵك به‌گشتی گله‌یی لێیان نییه". زیاتر له‌مباره‌یه‌وه دواو وتی: "منداڵ خستنه ئه‌م دوو شوێنه زۆر گرنگه‌و فێری تێكهلاَوی و هاوڕێیه‌تی ده‌بن، كرداری باش و خراپ، ره‌فتاری راست و هه‌ڵه له‌یه‌كتر جیا ده‌كه‌نه‌وه(به یارمه‌تی داده‌و توێژه‌ره كۆمهلاَیهتییهكان) بیر‌و ره‌فتارو زانیاری نوێ فێر ده‌بن، ئاماده ده‌كرێن بۆ خوێندنگه‌و حه‌زی په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵی و رهفتارنواندن و یاریكردن و فێربوونی زمان و سروود‌و گۆرانی تیایاندا چه‌كه‌ره ده‌كات ئه‌مه‌ش له‌نێو خێزاندا كه‌متر زه‌مینه‌ی بۆ خۆشكراوه."
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-06-05-0310.html