|
|
|
|
|
|
بۆچی هه‌ندێك كه‌س له وه‌رزی به‌هاردا ناچن بۆ سه‌یران؟
ئا: دانێر قه‌ره‌داغی
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
له‌گه‌ڵ هاتنی یه‌كه‌م ڕۆژی به‌هاردا ده‌ست بهسهیرانكردن و ده‌رچوون بۆ بینینی دیمه‌نه جوانه‌كانی سروشتی كوردستان بۆ ئاسوده‌یی و هه‌ستكردن به خۆشییه‌كان ده‌ست پێده‌كات، بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و بینینی ئه‌و دیمه‌نه جوانانه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا مرۆڤ ده‌توانێت زیاتر بیر له ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار بكاته‌وه ئه‌و سروشته‌ی كه چۆن ڕازاوه‌ته‌وه و دوای ئه‌و ڕه‌نگه ئاڵا‌و واڵایهی به‌هار ده‌گۆڕێن و گه‌ڵاكان ده‌وه‌رن و دواتر سه‌رما و به‌فر و بارانی زستان جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه و دیسان به‌هاری پڕ سه‌وزایی سه‌ر ده‌ردێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خۆشیانهدا هه‌ندێك كه‌س بێبه‌رین لێی و به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌چوونیان به‌شانازی و خۆشتردهزانن: داراكهریم 37ساڵ ـ وه‌ك خۆی باسیده‌كات هه‌رگیز نه‌چووه بۆ سه‌یران و حه‌زیشی پێناكات، ئه‌و وتی: "تێكه‌ڵی قه‌ره‌باڵغی نابم"، دارا پیاوێكی باڵابه‌رزی مووڕه‌ش بوو وتیشی: "خه‌ڵكی پێم ده‌ڵین: قابیلی سهیرانیت و جلی كوردی له‌به‌ر بكه‌یت هێنده جوانیت، به‌ڵام پێویست ناكات وێنه ده‌گرم پێوه‌ی سه‌یرانی ناوێت خۆم هیلاك بكه‌م، به‌یانی تائێواره سه‌رقاڵبم". هه‌ندێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆیان له شوێنی سه‌یراندا نیشته‌جێن، به‌ڵام سه‌یران ناكه‌ن، سه‌یران ئه‌بو به‌كر ـ ماڵیان له سه‌رچناره، دایك و باوكی حه‌ز به‌سه‌یران ناكه‌ن و ناچن، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر له‌منداڵیه‌وه به‌بیریدا نه‌هاتووه كه چوبێت بۆ سه‌یران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ماڵی باوكم له سه‌رچناره و تائیستاش نه‌چووه بۆ سه‌رچناریش، وتیشی: "ئیستا من زه‌واجم كردووه به‌داخه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌شم هه‌روه‌كو ماڵی باوكم وایه حه‌زی پێناكات، به پێچه‌وانه‌ی منه‌وه كه زۆرم حه‌زم له چوونه ده‌ره‌وه‌یه به‌تایبه‌ت سه‌یران به‌جلی كوردییه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش زۆرجار ده‌مه‌قاڵێ و كێشه‌مان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بچین"، ئه‌و ده‌ڵێت: "نایه‌م بۆخۆت له‌گه‌ڵ ماڵی باوكمدا، یان خزم و كهستدا بچۆ". یاسین سه‌لام ـ ئاره‌زوی سهیرانكردنم نییه و ناشچێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌وته‌ی خۆی پێی ئاسووده نابێت، به‌ڵام له‌منداڵیمدا ده‌چوم، تا ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریی، ئیستا كه ته‌مه‌نم 32 ساڵه پێم‌خۆش نییه و ئاماده‌نیم كه بچم بۆ سه‌یران ڕقیشم لهسهیرانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌مێك ته‌ندروستی باش نییه، پێده‌چێت ئه‌وه هۆكاربێت كه حه‌زی پێنه‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به مافی خۆی ده‌زانێت گه‌ر بیركردنه‌وه و سروشتێكی جیاوازی هه‌بێت وه‌ك له خه‌ڵك بۆ چوونم وایه سه‌یران لای ئێمه به واتای ماندوبوون و قه‌ڕه‌باڵغییه‌كی بێ سه‌روبه‌ره‌ی دێ بۆ نموونه له پاسدا هه‌تاكو ده‌گه‌ێته ئه‌وێ چه‌ره‌سات ده‌خۆیت له‌وێش هه‌ر چێشت لێنان و ماندوبوون كه ده‌گه‌ڕێیته‌وه تاكو هه‌فته‌یه‌ك ماند و بوونت ده‌رناچێت. بێرێریڤان قادری ته‌مه‌ن 20ساڵه به پێكه‌نینه‌وه وتی: "سه‌یرانی چی ههرتاقهتیشم نییه و گاڵته‌م لهوكهسهیش دێت كهدهچێت بۆ سه‌یران" بێریڤان باس له سه‌یرانێكی خۆی ده‌كات كه ساڵی پار ئه‌نجامیداوه، وتی: "ساڵی ڕابوردوو به زۆر بردمیان له‌گه‌ڵ گه‌یشتمه ئه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك تاقه‌تم نه‌بوو دابه‌زم وه‌ك ئه‌وان خۆشی بكه‌م له ناوسهیارهكه دانه‌به‌زیم هه‌تاكو هاتینه‌وه، ئه‌وان به جلی كوردییه‌وه و هه‌ڵپه‌ڕكێ و شه‌ڕه ئاویان ده‌كرد میش پێكه‌نینم پێیان ده‌هات، حه‌زم له جلی كوردی هه‌یه، ته‌نها بۆ وێنه‌گرتن و وتیشی: "حه‌زم لێ نه‌بێت و نه‌توانم ئه‌وانیش و خۆشم ئاسودهكهم نه‌چوونم باشتره". شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تیش نه‌چوونه ده‌ره‌وه و سه‌یران ده‌گێڕنه‌وه بۆ كێشه‌ی ده‌روونی، خالید ئه‌حمه‌د ـ توێژه‌ری ده‌روونی پێی وایه كه سه‌یران ده‌بێته هۆی ڕه‌واندنه‌وه‌ی كێشه‌ی ده‌روونی و نه‌هێشتنی خه‌مۆكی، هه‌روه‌ها وتی: "وه‌ك ده‌رمانی ده‌روونی وایه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناچن بۆ سه‌یران، له سۆنگه‌ی ده‌روونییه‌وه له‌وانه‌یه، ئه‌وانه بن كه ڕهشبیینن". سه‌یران لای ئێمه واتا قاڵبه كێك ویاپراخ وگۆشت برژاندن و چه رهسات خواردنه ئه‌مه قسه‌ی سێڤین عه‌بدولكه‌ریم 23ساڵه و ده‌ڵێت: "من له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره سهیرانهدانیم بۆیه ئاسووده نابم پێی، كاتێك ده‌چێت خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده بێ شه‌رم هه‌یه ده‌ست ده‌كه‌ن به مه‌شروب خواردنه‌وه و گۆرانی وتن و ئاژاوه گێڕیی كاتێك ده‌چم بۆ سه‌یران وا هه‌سته‌كه‌م بۆ كڕینی نه‌خۆشی ده‌چم، بۆیه هه‌ركاتێك كه چووبێتم ماڵه‌وه به زۆر بردوومیان كه گه‌ڕاومه‌ته‌وه یه‌كسه‌ر نهخۆشكهوتوم، زۆرجار ماڵه‌وه ده‌چن من ناچم هه‌ندێك جاریش ماڵه‌وه‌مان له‌به‌ر من ناچن بۆ سه‌یران و سارد ده‌بن، ئه‌و پێی باشبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاو و هه‌وایه‌ك بگۆڕین ئێواران له‌كاتی خۆرئاوابووندا ته‌نها دووسه‌عات بچێته ده‌ره‌وه سه‌یرێكی سروشت بكه‌یت به‌سه". به وته‌ی شاره‌زایانی بواری ئاینی ئیسلام هێنانه‌وه‌ی پاساوی دینی بۆ نه‌كردنی سه‌یران پێچه‌وانی ئاینه، وه‌ك ئه‌میر عه‌لی ـ خوێندكاری به‌شی زانستی ئیسلامیی ده‌ڵێت: "له ئایندا چێژلێبینینی جوانی هه‌یه".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-05-26-0351.html