|
|
|
|
|
|
رفاندن ترسی لای هاووڵاتیان دروستكردووه
'گۆران عوسمان
هه‌ینی-14-ئایار(مانگی 5)-2010
له ئێستا هه‌موو باس و خواسته‌كانی ناو خێزانه‌كان له‌سه‌ر رفاندن و كوشتی هاوڵاتییانه به‌هه‌ر هۆیهوهكهوهبێت، ئه‌مه‌ش ترسی لای هاووڵاتیان دروستكردووه، له به‌دواداچونێكدا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته و به پێی وته‌ی ناو بهدواداچوونهكهش هاووڵاتیان ترسیان لێنیشتووه، توێژه‌رانی ده‌روونیش جه‌خت له‌و جۆره ترسه ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رووی یاساوه ئه‌م كرداره قێزه‌ونه چه‌ندان سزای یاسایی ده‌یگرێته‌وه سروشت چۆمان (21)ساڵ كه خوێندكاری زانكۆی سلێمانی كۆلێژی كشتووكاڵ قۆناغی سێیه‌مه، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی كاریگه‌ری ده‌روونی خراپی له‌سه‌رجه‌م قوتابیانی زانكۆش دروستكردووه، به وته‌ی ئه‌و چونكه قوتابیان بوو بوونه قوربانی رووداوه‌كان، وتیشی: " ئێمه‌ش قوتابین بۆیه ده‌ترسین". به‌شێكی تر له خوێندكاران جه‌خت له سه‌ر وته‌كانی سروشت ده‌كه‌نه‌وه‌و دانبه‌وه‌دا ده‌نێن كه ترسیان لێنیشتووه. ئه‌وه‌تا شاخه‌وان عه‌لی، له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، پێیوایه ئه‌م رووداوانه گشتگیره بۆ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا وتی: " نه‌ك له‌سه‌ر من له‌سه‌ر، بهڵكولهسهر هه‌موو هاوڕێكانم كاریگه‌ری هه‌یه. وتیشی: "وامانلێهاتووه ترسمان هه‌بێت له چوارده‌ورمان، چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاره‌سه‌ی ئه‌م جۆره كارانه نه‌كات ترسه‌كه زیاتر ده‌بێت، ئه‌م ماوه‌یه لایه‌نی ده‌روونیمان باش نییه، خێزانه‌كه‌مان پێمانده‌ڵێن: ئاگاتان له خۆتان بێت". شاره‌زایانی بواری ده‌روونیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه كه ڕفاندن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌روونی هه‌یه. به‌هار خواڕه‌حم ـ توێژه‌ری ده‌روونی پێی وایه كه له هه‌موو جیهاندا ئه‌م رووداوانه چاوه‌ڕوانكراوه، چونكه سیستمی باش هه‌یه و خراپیش هه‌یه، كه‌سانی خراپ هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باوردۆخهكه بشێوێنن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م دیاره‌یه له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ ره‌نگده‌داته‌وه. وتیشی: "ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م دیاره‌ده‌یه له‌سه‌ر هه‌رتاكێك به‌شێوه‌یه‌ك دروستده‌بێت، ئێمه ئه‌گه‌ر له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌یری بكه‌ین ئه‌م جۆره‌یان نابێت وامان لێبكات ئیتر ده‌سته‌وه‌ستان بمانترسێنێت و هیچ نه‌كه‌ین". دایكان به‌رده‌وام له چاوه‌ڕوانی جگهرگۆشهكانیانن، فاتمه عوسمان، كه ته‌مه‌نی (60) ساڵه باسیله‌وه‌كرد كه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا منداڵه‌كانمان رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه ناخۆشه، وتی: "من ده‌ترسم له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌م شتێكی لێبێت، تا منداڵه‌كه‌مان دێته‌وه دڵمان له لایه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌م مانگه، له بارێكی ده‌روونی زۆر خراپداین، چونكه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وی منداڵه‌كه‌م ده‌كه‌م، ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه چی بكه‌م؟". به‌هار خواڕه‌حم، توێژه‌ری ده‌روونی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌م رووداوانه زۆر روون دیاره كاریگه‌ریی خراپی ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگا، وه‌ك ئه‌و هێمای بۆ ده‌كات بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ كه رووداوێكی له‌و جۆرانه‌ی له‌م ماوه كورته‌دا روویدا خه‌ڵكی ده‌خاته حاڵه‌تێكی دڵه راوكێ و ترسانه‌وه، ئه‌و توێژه‌ره وتیشی: " هه‌موو ماڵێك قوتابییه‌ك یاخود فه‌رمانبه‌رێكی هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه هات ئه‌وه‌یه كه ترسه‌كه‌ی خسته دڵی خه‌ڵكییه‌وه، ئه‌وكاته هه‌موو ماڵێك كه قوتابییه‌كی زانكۆی هه‌یه هه‌ركات منداڵه‌كه‌ی چووه ده‌ره‌وه ئه‌و دایكه، یان باوك یان كه‌سه‌كه خۆی ترسیان لا دروست ده‌بێت". له سۆنگه‌ی یاساشه‌وه سزای یاسایی بۆ ئه‌و كه‌سه دانراوه كه ڕفاندن ئه‌نجام ده‌دا، به پێی یاسای سزادانی عێراقی پارێزه‌ر سامان نه‌سره‌ددین له دادگای سلێمانی ئه‌م دیارده‌یه‌ی له یاسادا دابه‌شكرد بۆ چه‌ند ماددیهك و چه‌ند جۆره سزایه‌ك كه له یاسادا بۆی دانراوه له مادده‌ی (421 تا 427) باس له كه‌سی رفێنهردهكات، هه‌ر مادده‌یه‌كیش حاڵه‌تی سزاكه‌ی به‌جۆرێكه بۆ نموونه مادده‌ی (421) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌سێك بگرێت و بیهێڵێته‌وه به بێ فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی دیاریكراو له غه‌یری ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه یاسای (الانڤمه) رێگه‌ی پێداوه، ئه‌مه‌ش دیسان به پێی حاڵه‌ته‌كه له (3مانگه‌وه بۆ 5 ساڵ) سزاكه‌ی زیندانیكردنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه كه‌سێك به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه (حكومییه‌وه) ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا، یان بڵێت سه‌ر به فڵانه ده‌زگای حكومییم و له ئه‌ساسیشدا وانه‌بێت، یان ئه‌مرێكی ته‌زویری به‌كارهێنا بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن، یان ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی كه‌سه‌كه بدات، ئه‌وكاته سزاكه‌ی له (10 ساڵ) زیندانیكردن زیاتر نییه، خۆ ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه له لایه‌ن (2) كه‌س یان زیاتر ئه‌نجامدار و چه‌كی پێبێت سزاكه‌ی به‌هه‌مانشێوه له (10 ساڵ) زیندانیكردن زیاتر نییه. ئه‌و پارێزه‌ره باسی له چه‌ند حاڵه‌تێكی دیكه كرد له‌وانه: ئه‌گه‌ر رفاندنه‌كه تا (15) رۆژ زیاتر بێت، یان رفاندنه‌كه ده‌ستدرێژی سێكسیی یان جه‌سته‌یی یات بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه، یاخود تاوانه‌كه له‌سه‌ر فارمانبهرێك یان (مكلف بخدمه عامه) بێت له (10 ساڵ) زیندانیكردن زیاتر نییه. هه‌روه‌ها باسی له مادده‌ی (422) كرد، كه تیایدا هاتووه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر كه‌سێك به بێ به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه‌كردن و به فێڵ مێردمنداڵێك بڕفێنێت ئه‌گه‌ر كچ بوو سزاكه‌ی (15) ساڵه، ئه‌گه‌ر كوڕبێت (10) ساڵه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م مادده‌یه ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانی مادده‌ی (421) به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا ئه‌وكاته سزاكه‌ی (15) ساڵه" له مادده‌ی (423)دا هاتووه كه كه‌سێك له رێگه‌ی خۆی، یان كه‌سانی دیكه‌وه كچێك به به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه‌كردن (إكراه) یان فێڵ كه ته‌مه‌نی (18) ساڵی ته‌واوكردبێت بڕفێنێت، سزاكه‌ی (15) ساڵ زیندانییه، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسیی كرده‌سه‌ر ئه‌وكاته سزاكه‌ی له‌سێداره‌دان یان زیندانی هه‌میشه‌ییه. ماده‌ی (424) جه‌خت له‌سه‌ر مادده‌ی (422 و 423) ده‌كاته‌وه بۆ هه‌مووكه‌سێك و تیایدا هاتووه كه ئه‌گه‌ر گه‌یشته حاڵه‌تی كوشتن ئه‌وكات سزاكه‌ی له سێداره‌دان یان زیندانی هه‌میشه‌ییه. ماده‌ی (425) باس له زیندانیكردنی كه‌سێك ده‌كات، كه شوێنی كه‌سێك ده‌ده‌ن به رفێنه‌ران، له‌گه‌ڵیشیا ده‌زانن بۆ ئه‌و كاره‌یه، به‌ڵام به پاره‌ی ده‌یكه‌ن ئه‌وكات سزاكه‌ی (7)ساڵ زیندانی زیاتر نییه. مادده‌ی (426) دوو به‌شه، یه‌كیان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر رفێنه‌ران كه‌سه‌كه‌یان ئازادكرد له دوای (48) سه‌عات و هیچ ئازارێكیان نه‌دا و له‌شوێنێك دایاننا كه بتوانێ بگه‌ڕێته‌وه ناو ماڵی خۆی سزاكه‌ی (1) ساڵ زیاتر نییه، به‌شی دووه‌میان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تاوانباره‌كان لهوتاوانانهی كه له مادده‌كانی پێشوودا باسكراون ده‌سه‌ڵات ئاگاداربكه‌نه‌وه و په‌شیمان ببنه‌وه به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه ئازادبێ ئه‌وكاته ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی داوه به ده‌سه‌ڵات بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ده‌رده‌كرێت. ماددده‌ی (427) ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی زه‌واج له‌م رفاندنهدا رویدا له نێوان كه‌سی رفێنه‌ر و رفێندارودا، ئه‌وكاته لێكۆڵینه‌وه ده‌وه‌ستێت، خۆ ئه‌گه‌ر حوكم ده‌رچووبوو ئه‌وكاته‌ش حوكمه‌كه ده‌وه‌ستێنرێت". هه‌روه‌ها كه‌سانی پشت كاری رفاندن له یاسادا مادده‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و هه‌مان حوكمی یاسایی ده‌یانگرێته‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سی ئه‌نجامده‌ری كاره‌كه‌دا.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-05-14-5029.html