|
|
|
|
|
|
بۆچی پیاوان نهێنی خۆیان لای خێزانه‌كانیان ئاشكرا ناكه‌ن؟
شنۆ عه‌بدوڵڵا پێنجوێنی
چوارشه‌ممه-12-ئایار(مانگی 5)-2010
له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له ژن‌و پیاو پێویسته نهێنی یه‌كتر بپارێزن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به تایبه‌تی ژن، چونكه هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌ت هه‌یه كه په‌یوه‌سته به ژنه‌وه‌و وا پێویست ده‌كات به ئیجابییه‌وه دوور له هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست‌و ڕاست له‌گه‌ڵ خۆی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات، وه‌ك زانایانی ده‌روونناسی ده‌ریان خستووه ڕۆژانه ژن (20) هه‌زار وشه ده‌ڵێ، به‌ڵام پیاو (7) هه‌زار وشه ده‌ڵێت، كه‌واته لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ژن زیاتر له پیاوان قسه دهكهنو زۆرجار ئه‌و قسه‌كردنه وا زۆر ده‌كات كه نهێنی تێدا ئاشكرا بكرێت، به‌وه‌ی كه هاوڕێیه‌كی هه‌یه‌و زۆری خۆش ده‌وێت، دێت باسی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ده‌كات كه ته‌بیعه‌تی وایه یان توره‌یه‌و مامه‌ڵه‌ی خراپه، هه‌ندێ جاریش ماڵه خهزوورانیش تاوانبار دهكهنو زۆر شتی تر، به‌ڵام كه‌م شتی وا ڕووبدات دوو پیاو پێكه‌وه باسی خێزانه‌كانیان بۆ یه‌كتری بكه‌ن، بۆیه پیاوان زۆرجار ناتوانن نهێنی خۆیان لای خێزانه‌كانیان بدركێنن، چونكه ژن عاتیفه‌ی زیاتر زاڵه به‌سه‌ریانداو له ڕووی خۆشه‌ویستییه‌وه باس له نهێنیه‌كان دهكهنو به كارێكی باشیشی ده‌زانێت، تا ده‌گاته ئه‌و ڕادده‌یه‌ی كه تێگه‌یشتن له‌و جۆره كارانه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ماوه‌ی دهوێتو كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا. پیاوان زۆر ده‌ترسن له‌وه‌ی كه نهێنی لای ژنه‌كانیان بدركێننو ڕۆژێك له ڕۆژان لای كه‌سێكی خۆشه‌ویستیان ئاشكرای بكه‌ن، چونكه فیتره‌تی پیاو وایه به‌پێی میزاجی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ل ژن‌دا ده‌كات، كه‌متر له ژن ده‌دوێت به حوكمی ئه‌وه‌ی كه ڕۆژانه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كار ده‌كات ناكرێت هه‌رچی له ده‌ره‌وه ڕوویداوه‌و بینیویه‌تی لای خێزانی باسی بكات، چونكه ماندووه‌و پیویستی به حه‌وانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه فیتره‌تی ژن به‌و جۆره‌ی پیاو نییه گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ش كار بكات هه‌رچی ڕوویداوه‌و بینیویه‌تی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه، بێ پێچ‌و په‌نان زۆرجار پیاوان لێپرسینه‌وه له‌ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ چیت كرد؟ بۆ كوێ چوویت؟ كێ ته‌له‌فۆنی بۆ كردی، به‌ڵام ژن ناتوانێت ئه‌م لێپرسینه‌وانه له پیاوا بكات، ڕه‌نگه بڵێ له كوێ بوویت تووڕه ببێت. بۆیه پێویسته ئافره‌تیش هه‌ڵوێسته‌یه‌ك وهربگرێتو ڕازی دڵی به زیاده‌ڕه‌وی تێدا نهكاتو گرنگی كاره‌كانی له‌وه‌دا ببینێته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی گوێی لێ ده‌گیرێت، گه‌رنا ئه‌مه بۆ خودی خۆی بێ متمانهییو بێ ئیراده‌یی ده‌رده‌خات. ڕه‌نگه هه‌موو ئافره‌تێك ئه‌م جۆره شێوازانه‌ی نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ك لایه‌نی گشتی كاره‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو، ئه‌وه‌ی له واقیعدا ده‌بینرێت حاڵه‌تێكی تایبه‌تییه‌و ئافره‌تان به پله‌ی یه‌كه‌م تێیدا سه‌ركه‌وتوو نابن، گه‌ر تێڕوانینیان بۆ مه‌سه‌له‌كان هه‌ر هه‌مان شێوازی یه‌كه‌م وه‌بگرێت، كه‌واته گۆڕانی كار له ناخ‌و دهرونداو بیركردنه‌وه‌ی قوڵ بۆ هه‌ر كارێك به‌ر له ئه‌نجامدانی تێیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و نهێنییه لایه‌كی ئاشكرای نه‌كات. هۆكاری سه‌ره‌كی له ده‌ستدانی ئه‌وه‌ی كه پیاوان نهێنی ئاشكرا ناكه‌ن من پێموایه هۆكارێكی ئه‌وتۆ نییه كه قورسایی له‌سه‌ر پیاوان دروست بكات‌و متمانه‌یان به ژن نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها ئه‌و لایه‌نه سلبیانهیه كه ژن بتوانێت به‌سه‌ریدا زاڵبێتو پارێزگاری لێبكات ئه‌ویش نه‌دركاندنی ئه‌و نهێنییه‌یه كه له نێوانیاندا هه‌یه. یان تهدهخولنهكردن له كاری پیاوو ته‌حه‌مولكردنی هه‌ركارێك كه ڕوو به‌ڕووی ژن ده‌بێته‌وه‌و پاراستنی ئه‌و ئه‌مانه‌ته ورده ورده وا له پیاوان ده‌كات بێ پرساركردن خۆیان دهدوێنو هه‌ڵوێست وهرگرنو گۆڕانكاری له ده‌رونیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. بۆیه ژن ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانێت كه مامه‌ڵه‌یه‌كی جوان‌و دروست هه‌نگاونانه بۆ زیاتر لێك تێگهیشتنو خۆشه‌ویستی پێكه‌وه ژیان پاشان دروستبوونی متمانه‌و باوه‌ڕبوون به خودی یه‌كتر ده‌بیته چاره‌سه‌ر له دروستبوونی كیشه‌كان.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-05-12-3208.html