|
|
|
|
|
|
برۆ هه‌ڵگرتن، به‌كارهێنانی بۆن، درێژكردنی نینۆك
ئا: په‌یام مه‌حمود
دووشه‌ممه-10-ئایار(مانگی 5)-2010
ئه‌م سێ دیارده‌یه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له نێو كچان و ژناندا بلاوبونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا جێگای باسه ئه‌وه‌یه دیارده‌كه له نێو ئه‌و كچانهشدا كه پابهندنو سیمایه‌كی ئیسلامیانهشیان هه‌یه بڵاوه‌و ده‌بینرێ، بۆیه جێی خۆیه‌تی بزانین داخۆ ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ئێمه هه‌ڵمانگرتووه تا چه‌ند ڕێگه ئه‌دا به‌و دیاردانه، داخۆ ئێمه به پێی ڕێنمایی و داواكانی بیروباوه‌ڕه‌كه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین؟ بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رباره‌ی هه‌ریه‌ك له وسێ دیارده‌یه پرسیارمان له چه‌ند خوشكێك كرد‌و بۆ هه‌ریه‌كه‌یان رامان له مامۆستا په‌روین وه‌رگرت. سه‌باه‌رت به هه‌ڵگرتنی برۆ، بۆچی برۆ هه‌ڵده‌گریت؟ ئایا له شه‌رعدا رێگه‌ی پێدراوه؟ شۆخان: من ته‌له‌به‌ی زانكۆم پێم عه‌یبه بڕۆم هه‌ڵنه‌گرم له ناو هاورێكانما دیاربم، نازانم حه‌رامه یان نا. سازان: من فێری بووم ئه‌گه‌ر هه‌ڵی نه‌گرم چاوم قورس ئه‌بێ، سه‌رم ئه‌یه‌شێ، ئه‌زانم حه‌رامه به‌ڵام بۆم ته‌رك ناكرێ. ئاشتی: ئه‌ڵێن حه‌رام نییه، بۆیه هه‌ڵیده‌گرم ئه‌گه‌ر بزانم سزای له‌سه‌ر وازی لێ ده‌هێنم. سه‌میره: بۆیه هه‌ڵی ده‌گرم برۆم له هی پیاو ده‌چێ، ناچارم باریكی بكه‌م. شه‌رمن: له زۆر له‌چك بهسهردارهكانم بینیوه، بۆیه منیش هه‌ڵیده‌گرم، هیچ زانیارییه‌كم له‌سه‌ری نییه. سه‌باره‌ت به ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پرسیارمان ئاراسته‌ی به‌رێز مامۆستا په‌روین كردووه ئایا لابردنی مووی دهمو چاو به تایه‌به‌ت برۆ له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا تا چه‌ند ڕێ پدراوه؟ وه‌لابردنی هه‌ندێ موی تر وه‌ك دهستو قاچ..؟ مامۆستا په‌روین: لابردنی هه‌ندی موو به واجب هاتووه به تایه‌بت موی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌رناكه‌ون، هه‌روه‌ها مووی دهمو چاو ئه‌گه‌ر بشوبهێ به پیاو، لابردنی هه‌ندێكی (مستحبه)و شه‌رع لێی بێده‌نگه وه لابردنی مووی دهستو قاچ و دهمو چاو بۆ ئافره‌تێك كه تووكن بێت. لابردنی هه‌ندێ موو حه‌رامه و ده‌قی فه‌رمووده خوا پێغه‌مبه‌ری له‌سه‌ر هاتووه كه حه‌رامه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك لابردنی رێپێدراو نییه، وه‌ك لابردنی مووی ههردووبرۆ، ئه‌گه‌ر برۆش بدات له‌یه‌ك دروست نییه ده‌ستكاری كردنی. ئێمه ده‌زانین كه خوا گه‌وره ڕازی نابێت به‌وه‌ی كه مرۆڤ هیچ شتێك له دیمه‌نی بگۆڕێت، پێغه‌مبه‌ریش ص نه‌هی لێكردووه "عن أسحاق بن أبراهیم أخبرنا جریر عن منصور عن أبراهیم عن علقمه قال: لعن (عبدالله بن مسعود) الواشمات والمتنمصات والمتفلجات للحسن المغیرات خلق الله. فقال أم یعقوب ما هژا؟ قال عبدالله : ومالی لا العن من لعن روسل الله ص وفی كتاب الله قالت: والله لقد قرأت ما بین اللوحین فما وجدته فقال: والله لئن قرأتیه لقد وجدتیه (وما أتاكم الرسول فخژوه وما نهاكم عنه فانتهوا) الحشر 7. واته: علقمه وتی: عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود نه‌فرینی كرد له‌وانه‌ی كه خاڵیان كوتاوه‌و ئه‌وه‌شی بۆیان ده‌كوتن، ئه‌وانه‌ی كه موی برۆیان لادهبهنو ئه‌وانه‌شی كه بۆیان لاده‌به‌ن، ئه‌وانه‌ی كه دانیان ڕێك دهكهنو شاشی ده‌كه‌ن، بۆ جوانی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستكاری دروستكراوانی خوا دهكهنو ده‌یگۆڕن، ئه‌م هه‌واڵه بڵاوبوه‌وه و گه‌یشت به ئافره‌تێك ناوی دایكی یه‌عقوب بوو وتی به عه‌بدوڵڵا: ئه‌م هه‌واڵه چییهبڵاوت كردوه‌ته‌وه؟ عه‌بدوڵڵا فه‌رموی: بۆ چی بووه؟ له‌عنه‌تم كردوه له‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌عنه‌تی لێكردووه، له كتێبه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌شدا هاتووه، ئافره‌ته‌كه وتی: وه‌ڵڵا له به‌رگه‌وه بۆ به‌رگ قورئانم خوێندووته‌وه نهم بینیوه خوای گه‌وره له‌عنه‌تی كردبێ له‌وانه، عه‌بدوڵلا فه‌رموی وڵڵاهی ئه‌گه‌ر یتخوێندایهتهوه ئه‌تبینی كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ئه‌ویه پێغه‌مبه‌ر ئهتانداتێ وهریبگرنو ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگری و قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات ئێوه‌ش قه‌ده‌غه‌ی بكهنو وه‌ری مه‌گرن. ئافره‌ته‌كه وتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی خۆت وای كردبوو؟ عه‌بدوڵڵا وتی: ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی من‌و ئه‌و له یه‌كتر حه‌رام بێت. كاتێ ئافره‌ته‌كه چوو بۆ سه‌یری خێزانی عه‌بدوڵلا بینی هیچ ده‌ستكاری برۆی نه‌كردووه و عه‌بدوڵڵا ڕاست ده‌كات، جا كه‌واته به‌پێی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌و چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی تر ده‌ستكاری كردنی برۆو لابردنی حه‌رامه وه‌ك له كتێبی (فتح الباری) له (صحیحی بوخاری) له لاپه‌ڕه (7127)و له شه‌رحی فهروموودهی ژماره (5939)دا هاتووه ده‌ڵێ: "النماص إزاله شعر الوجه بالمنقاش.. والنماص یختص بإزاله شعر الحاجبین لتدفعهما أو تسویتهما. وقال أبوداود فی سنن النامصه التی تنقش الحاجب حتی ترقه وقال الگبری لایجوز للمرأه تعیر شی‌و من خلقتها التی خلقها الله علیها بزیاده أو نقص التماس الحسن لا للزوج ولا لغیره كمن مقرونه للحاجبین فتزیل فابینهما توهم البلج او عكسه. واته: نامص ئه‌و كه‌سه‌یه برۆی هه‌ڵده‌كه‌نێ تا باریكی ده‌كاته‌وه، ته‌به‌ری ده‌فه‌رموێ دروست نییه بۆ ئافره‌ت گۆڕینی هیچ شتێ له شێوازی دروست بوونه‌كه‌ی، كه خوا گه‌وره دروستی كردووه، زیادكردنی یان كه‌مكردنی یان جوانكردنی بۆ مێرد یان غه‌یری مێرد، دروست نییه‌و هه‌ندێ نێوان برۆیان لاده‌به‌ن یان هه‌ڵیده‌كه‌نن به گومانی ئه‌وه‌ی كه ئه بهینه به‌ری ناكه‌وێ به پێچه‌وانه‌وه) واته‌ی به‌ینی برۆش دروست نییه چونكه گومانی تێدایه. جا هه‌ركه‌سێ ده‌ڵێ دروسته ده‌ستكاری برۆ بكه‌ی بۆ مێرد باوه‌ك ئه‌م به‌ڵگانه‌ی به‌ڵگه ئاشكرا بهێنێت. ـ سه‌باه‌رت به به‌كارهێنانی (بۆن) چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ی چه‌ند ئافره‌تێك كرد، ئایا بۆچی بۆن به‌كارده‌هێنی بۆ ده‌ره‌وه؟ ئایا نازاینت حه‌رامه؟ سه‌لما: من به‌بێ بۆن ناتوانم بچمه ده‌ره‌وه، بۆنم ناخۆشه حه‌یام ئه‌چێ، بیستومه نابێ به‌كار بهێنی به‌ڵام جوان تێناگه‌م. خه‌بات: وه‌ڵڵا من چه‌ند بۆنێكیش به‌كارده‌هێنم حه‌رامی چی بۆ ئه‌وه‌شمان لێ حه‌رام ناكه‌ن؟! ئاسیا: له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆنی عه‌ره‌ق ناخۆشه به‌كاری ده‌هێنم، به‌ڵام من زیاتر موعه‌ته‌ر به‌كاردێنم، به‌ڵی ده‌زانم حه‌رامه. ده‌شنێ: هه‌رگیز بێ بۆن ئیداره ناكه‌م بچمه ده‌ره‌وه، به‌ڵام نه‌مزانیوه حه‌رامه. بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره مامۆستا په‌روین به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی داینه‌وه، شه‌رع ڕێگه‌ی له ئافره‌ت نه‌گرتووه بچێته ده‌ره‌وه بۆ دابینكردنی پێداویستی خۆی و ماڵ‌و مناڵی چونكه زۆر شت هه‌یه ئافره‌ت شاره‌زاتره له كڕینی هه‌ندێ شتومه‌ك تا پیاو، هه‌روه‌ها له ئیسلامدا ڕێگری نییه بۆ ئافره‌ت به مه‌رجێ له سنووری شه‌رعدا بێ، پاشان ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ك بڕوات كه خۆی بۆن خۆش نه‌كات، چونكه ئه‌و بۆنه سه‌رنجی پیاوان راده‌كێشێ‌و تووشی سه‌یركردنی ئه‌و ئافره‌ته ده‌بن (نه‌زه‌ر ده‌كات) پاشان له‌وانه‌یه سه‌ر بۆ كاری خراپتر ڕابكێشێ، پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى لةسةربيَت ده‌فه‌رموێ "المرأه أژا استحگرت فمرت بالمجلس فهی كژا وكژا وفی ریوایه فهی زانیه". واته: هه‌ر ئافره‌تێ خۆی بۆن خۆشكردو چوو له‌لای كۆمه‌ڵێ له خه‌ڵكیداو هه‌ستیان به‌و بۆنه كرد ئه‌وه (وههاوو وه‌هایه) له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه وه‌ك ئهواوایه زینای كردبێ، له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتوه‌و كه كۆمه‌ڵێ ئافره‌ت بۆ مزگه‌وت ئه‌چوون له ناویاندا ته‌نها ئافره‌تێك بۆنی له خۆی دابوو ڕۆیشتن به‌لای كۆمه‌ڵی له پیاواندا كه دانیشتبوون كه ئه‌بوهوره‌یره له‌ناویاندا بوو هه‌ستاو بهئافرهتهكهی وت یا ئوم جه‌بار بۆنت له خۆت داوه، پێویسته بگه‌ڕێیته‌وه‌و خۆت بشۆی، من بیستم له پێغه‌مبه‌ری خوا دروودى خواى لةسةربيَت كه هه‌ر ئافره‌تێ خۆی بۆن خۆش بكات‌و بچێته ده‌ره‌وه ئه‌وه وه‌ك زینای كردبێ وایه، له شه‌رعی خوادا بۆن ئه‌بێ بۆ ئافره‌ت حه‌جمی ههبێو دیاربێ، وه‌ك: ریحانهو گوڵ، یان مێخه‌ك، یان هه‌ندێ له میسك ئه‌مانه دروسته، بۆ پیاو ده‌بێ حه‌جمی نه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ده‌ڵی: بۆنی بن باڵی دێ، یان بۆنی عه‌ره‌قی لێدێ با هه‌میشه خۆی له موو پاك ڕابگرێت، كه‌چووه ده‌ره‌وه خۆی بشوات، ئه‌گه‌ر موعه‌ته‌ر به‌كاربهێنێ نابێ به هیچ جۆرێ بۆنی بكرێت. ـ سه‌باره‌ت به درێژكردنی نینۆك پرسیارمان له چه‌ند كه‌سێك كرد كه ئایا بۆچی نینۆكی درێژ ده‌كات؟ ئایا له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه پاكه؟ ژینۆ: به خوا به‌بێ نینۆك سه‌رم بۆ ناشۆرێ، نایه‌ڵم هیچی بچێته ژێر. شه‌پۆل: مۆدیله، بۆیه حه‌زم لێیه‌تی، نایه‌ڵم هیچی بچێته ژێر. چرۆ: بۆ جوانی میمۆك ئه‌هێڵمه‌وه، حه‌زم لێیه‌تی، من له ناڵه‌وه ئیش ناكه‌م تا پیس ببێ. حه‌زان: نازانم بۆچی ئه‌یهێڵمه‌وه، بیستومه ئه‌ڵێن شه‌یتان له‌سه‌ری نوێژ ده‌كات، ئاخر كه‌ی شه‌یتان نوێژ ده‌كات، ئه‌گه‌ر خراپ بێ ئه‌وه له‌مه‌ولا نینۆك درێژ ناكه‌م. ـ مامۆستا په‌روین له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا وتی: درێژ كردنه‌وه‌و هێشتنه‌وه‌ی نینۆك (مه‌كروهه) باش نییه. 1ـ له‌به‌رئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ص چونكه پێغه‌مبه‌ر ص ده‌فه‌رموێ نینۆك بقرتێنن. 2ـ هۆكاره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیییه‌كانی پێست‌و گه‌ده‌و چه‌ند شوێنێكی ترر، پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى لةسةربيَت ده‌فه‌رموێ (10) شت له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئیسلامه یه‌كێ له‌وانه نینۆك كردنه كه ده‌بێ به ئه‌مر ده‌فه‌رموێ هه‌فته‌ی جارێك نینۆك بكرێت، چاك وایه له ڕۆژانی هه‌یینیدا بێت، نابێ بۆ جوانی درێژبكرێته‌وه، چونكه هه‌ر شتێ پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ت بوو له جوانی ده‌رده‌چێ، سه‌رمان سورده‌مێنێ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ڕووناكبیرییو پێشكهوتنهداو بانگه‌شه كردن بۆ شارستانییه‌تی، نینۆك درێژ كردنهوهبه پێشكه‌وتن ده‌زانن له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو میكرۆبه له‌ژێریدا، پاشان ئه‌و نینۆكه مردووه‌و هه‌ستی تیانییه ئیتر ده‌بێ مرۆڤی هۆشمه‌ند به‌و به‌شه مردووه دڵی خۆش بێ، پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى لةسةربيَت ده‌فه‌رموێ: ما انهر الدم وژكر اسم الله فكل لیس السن والڤفر .. أما السن فعڤم وأما الڤفر فمدی الحبشه . واته ئه‌وه‌ی برینی پێ بكرێت‌و خوێنی به‌ر بدات‌و ناوی خوای له سه‌ر برا بێ، ئه‌وه له گۆشته‌كه‌ی بخۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ددان و نینۆك سهربرا بێ حه‌رامه نه‌یخۆن، ددان به ئێسقاندا ده‌نرێ بۆ سه‌ربرین نه‌هاتووه، تیغ (چه‌قۆی) حهبهشییهكانه. پاشان له هیچ دینێكی ئاسمانی‌دا ڕێگه به درێژ كردنه‌وه‌ی نینۆك نه‌دراوه، جگه له لای ئه‌وانه نه‌بێ كه دژایه‌تی سوونه‌ت ده‌كه‌ن و دژایه‌تی دینی ده‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى لةسةربيَت ده‌فه‌رموێ: من تشبه بقوم فهو منهم".جا به خوشكان‌و بریانیش ده‌ڵێم: كه خۆتان به شوێن كه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى لةسةربيَت ده‌زانن حه‌یف نییه به هۆی درێژ كردنه‌وه‌ی نینۆكه‌وه خۆت بخه‌یته ڕیزی ئه‌وانه‌ی كه له دین دوورن‌و بێ ئاگان.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-05-10-3719.html