|
|
|
|
|
|
ته‌ڵاق بێزراوترین حه‌ڵاڵ
دووشه‌ممه-10-ئایار(مانگی 5)-2010
ته‌ڵاق بێزراوترین حه‌ڵاڵ ئه‌مه ئه‌و فه‌رمووده جوانه‌یه كه توانیوویه‌تی ته‌واوترین گوزارشت بێت له‌و حاڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه، له ئیسلامدا به ناچاری رێگه به ته‌ڵاق دراوه، ئه‌و كاتانه‌ی كه ئیتر چارهكانیتر ده‌گه‌نه بنبه‌ست، ئه‌وه‌ی بۆته پرسی ئه‌م رێپۆرتاژه، كاردانهوهخراپهكانی ته‌ڵاقن، كه‌بۆچی به‌شی زۆریان به‌رۆكی ئافره‌ت ده‌گرن، بۆچی ئێمه هه‌میشه ناشیرییهكانی ته‌ڵاق ده‌كه‌ینه ملی ئافره‌ت، له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند كه‌سمان هینایهدوان. مامۆستا ره‌زا له هۆكاره‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد وتی: جیابوونه‌وه كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه، ههڵنهبژاردنێكی دروست بۆ ژیانی هاوسه‌رگیریی، نه‌بوونی یه‌ك ئاستی، پاڵنه‌ری ده‌ره‌كی وه‌كو خه‌سو و خه‌زور و ده‌وروبه‌ر، نه‌بوونیی جێگا و رێگا، یاخود نه‌بوونی بژێوی و تێنه‌گه‌یشتن و پابه‌ند نه‌بوون به ئیسلامه‌وه، ئه‌مانه ده‌بنه هۆی جیابوونه‌وه. دیارده‌یه‌كی ناشارستانی و نزمی ئاستی رۆشنبیریی كۆمه‌ڵگایه، كاتێك به چاوی ره‌خنه‌گرانه‌وه سه‌یری ئافره‌تی ته‌لاق دراو ئه‌كرێت، مه‌رجیش نیه هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا ئه‌م تێڕوانینانه‌یان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به ئافره‌تی ته‌ڵاقدراو.
فاتیح شێخ موحه‌ممه‌د سه‌میع، باسی له كۆمه‌ڵێكی زۆر له هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق كردوو ئێی وابوو ئه‌وانیش: ته‌ماع و ماڵ و پله‌و پایه، جیاوازی زۆری ته‌مه‌ن، جیاوازی زۆری ئاستی رۆشنبیریی و ره‌وشت و ته‌بیعه‌ت، سه‌رقاڵی مێرد به كاره‌وه و دووریی له‌ژن، گوێگرتن بۆ ده‌ره‌وه، زوبانی تێژ و بریندار كه‌ر، رژدی مێرد یان زیاده‌ڕۆیی ژن،هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسیارێتی، زه‌واجی به پهلهله.نه‌بوونی لێبورده‌یی، باش نه‌بوونی ژن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری پیاودا یان به پێچه‌وانه‌وه، لاوازی سێكسی له پیاو یاخود ژن‌دا،نه‌بوونی رۆشنبیریی ته‌ندروستیی، گومان و دڵپیسی،په‌له‌كردن له جیابوونه‌وه‌ی ته‌ڵاقدا، زۆركردن له كچ بۆ زه‌واج به كه‌سێكی دیاری كرا‌و، نه‌مانی جوانییه‌كانی ژنان به مانای جوانییه رواڵه‌تیه‌كان نا به‌ڵكو حوانییه مه‌عنه‌ویه‌كان وه‌ك میهره‌بانی و سۆز و خۆشه‌ویستی و له‌سه‌رخۆیی. هه‌روه‌ها وتی: ناكرێت هه‌موو ناحه‌قیه‌ك بده‌ینه پاڵ ئافره‌تی ته‌ڵاق دراو له كاتێكدا پیاو ژن له هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌دا هاوبه‌شن و ئه‌كرێت لایه‌كیان تاوانبار و لایه‌كیشیان بێ‌تاوان بێت، ژنی ته‌ڵاق دراو وه‌كو پیاوی ژن ته‌ڵاق ده‌ر وایه و هۆكاره‌كان كه له پێشهوهئاماژهمان بۆ كردن، ده‌كرێت هه‌ر دوولا پێكه‌وه به‌شداربن تیایاندا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ((ێا أَیُّهَا النَّبِیُّ إِژَا گَلَّقْتُمُ النِّسَاو فَگَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا الْعِدَّهَ وَاتَّقُوا اللَّهَ رَبَّكُمْ) (الگلاق : 1 ) جیابوونه‌وه په‌یوه‌ندی به ویژدان و ئاستی دینداری و ته‌قواوه هه‌یه كه نابێت له خۆڕا سته‌م له ئافره‌تان بكرێت، خوای گه‌وره به پیاوان ده‌فه‌رموێت كه ده‌رباره‌ی ئافره‌تان و خێزانه‌كانیان زۆرباش بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشیشیان نه‌ویست مامه‌ڵه‌یان له چاكه كه‌متر نه‌بێت: (َعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِن كَڕهْتُمُوهُنَّ فَعَسَی أَن تَكْرَهُواْ شَیْئاً وَێجْعَڵ اللّهُ فِیهِ خَیْراً كَپِیراً) (النسا‌و : 19 ). هه‌روه‌كو چۆن پیاوێك ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدا ده‌توانێت و ئاسایی یه ژن بهێنێته‌وه، ژنی ته‌ڵاقدراویش به هه‌مان شێوه ئاسایییه شووبكاتهوه. حه‌زره‌تی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازیبێت) كاتێك كچه‌كه‌ی هه‌شت مانگ بێوه ژن ده‌بێت به لایه‌وه زۆره، ئه‌و سه‌رده‌مه ئافره‌تان به بێوه‌ژنی نه‌ماونه‌ته‌وه، ته‌نهای له رێی (عده) وه‌ستاون و زۆربه ئاسایی و ئاسانی شویانكردۆتهوه. ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئێمه ئیماندار كه پێغه‌مبه‌ر () ته‌نها عائیشه‌ی هێناوه كه كچ بووبێت. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانین بڵێن ته‌ڵاق په‌ك كه‌وتنی یاخود به‌نج بوونی هه‌ست و سۆزی ژن و پیاوه به‌رامبه‌ر به یه‌كتری، ناكرێت ته‌واوی ژیانمان وابه‌سته‌ی ئه‌و به‌نج بوونه بێت و لێی جیا نه‌بێته‌وه. ژنی ته‌ڵاق دراو هه‌ست و سۆزی برینداره و كۆمهڵگاو نه‌ریتی خراپی ده‌وروبه‌ر به‌شدارن له زیاد بوونی كێشه‌كانی ژنێكی به‌و جۆره و مانه‌وه و به‌رده‌وام بوونی ئازاره‌كانی. ته‌ڵاق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پهیمانێكه له نێوان ژن و پیاودا، ده‌كرێت به ئاسانی په‌یمانی نوێ بۆ كه‌سێكی نوێ دروست بكه‌نه‌وه و له ژێر فشاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا چاوه‌ڕوانی نزم سه‌یركردنی كۆمه‌ڵگا نه‌كه‌ن و چاویان له جوانییه‌كانی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ماف و حه‌قی به ههدهرچویان بێت و هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بده‌ن.
مامۆستا خالید: زۆر جار ژن و پیاو ناگه‌نه ئه‌نجامێك له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕێك كه‌وت خێزانێك گه‌یشتنه قه‌ناعه‌تی جیابوونه‌وه ناكرێت هه‌موو جارێك لێكدانه‌وه‌ی خراپی بۆ بكرێت، حه‌ق ده‌گونجێ دووكه‌س وه‌ك چۆن به خۆشی ده‌گه‌ن به‌یه‌ك هه‌ر ئاواش به خۆشی جیاببنه‌وه گه‌ر زانییان كێشه‌كه‌یان چاره ناكرێت.
ئه‌بوبه‌كر كه‌ریم فه‌رمانبه‌ر: بهداخهوهبوو له‌م كۆمه‌ڵگایه كه هه‌موو تاوانێك ئه‌درێته پاڵ ئافره‌ت من ئه‌توانم بڵێم زۆربه‌ی كات جیابوونه‌وه له ئه‌نجامی ههڵسو كه‌وتی نادروستی پیاوانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كانیان، ئیتر بۆ ئه‌بێ ته‌نها ئافره‌تان بكه‌ونه به‌ر پلارتێگرتن و نه‌شته‌ری كۆمه‌ڵگه، بۆ تاوان‌و كه‌موكورتی پیاویش بخرێته ئه‌ستۆی ئافره‌ت، ئایا به‌مه ئه‌وترێ عه‌داله‌ت ویژدان؟ زۆرجار تاوانی خۆكوشتنی ئافره‌تان له ئهسیتۆی بیركردنه‌وه‌ی سه‌قه‌تی كۆمه‌ڵگادایه وه‌ختێ ئه‌وان ناتوانن بڕیاری جیابوونه‌وه بده‌ن له ترسی توانجی كۆمه‌ڵگا و ژیانیشیان یه‌كپارچه بووه به كێچه، بۆیه ناچار په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر خۆكوشتن. مامۆستا سروه صدیق به‌و په‌نده ده‌ستی پێكرد كه ده‌ڵێ: ئافره‌ت كه شوو ده‌كات به جلی سپی ده‌چێته ماڵی مێرد ده‌بێ به جلی سپییه‌وه بێته ده‌ره‌وه، زۆربه‌ی جار كۆمه‌ڵگا له دیارده‌ی ته‌ڵاقدا په‌نجه‌ی خه‌تا له‌سه‌ر ئافره‌ت داده‌نێ، هه‌ق و ناهه‌ق لایه‌ن ئایینه‌وه ته‌ڵاق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ژن و پیاو دانراوه له كاتی نهگونجانیاندا، كه‌واته ته‌ڵاق چاره‌سه‌ره نه‌ك سووككردنی ئافره‌ت، هه‌ركاتێ ژن و مێردێك نه‌یانتوانی به‌رده‌وامی به ژیانی هاوسه‌ریی بده‌ن و نه‌یانتوانی خۆشه‌ویستی و سۆز‌و میهره‌بانی له خێزانه‌كه‌یاندا دروستبكه‌ن، به‌رده‌وام شه‌ڕو ئاژاوه بوو، ئه‌وكاته ته‌ڵاق وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاردێت. ئافره‌ت لای ئێمه زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌مه له مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقدا، زۆر جار ڕێگه‌ی ناده‌ن منداڵه‌كانی ببینێت، یاخود لایه‌تی ئابوری ئافره‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رامه‌تێكی نه‌بێ، خۆی به بار ده‌زانێت به‌سه‌ر ماڵی باوكییه‌وه، ئه‌مانه هه‌موویان كێشه‌ی ده‌روونی بۆ ئافره‌ت دروست ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆی شێواندنی ده‌روونی ئافره‌ت، ئافره‌ت خۆی به كهمدهزانێ، خۆی به كه‌سێكی زیاده ده‌زانێ له كۆمه‌ڵگادان ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی بیركردنه‌وه‌ی له خۆ رزگاركردنی له‌و ژیانه‌ی كه هه‌یه‌تی.
دكتۆر ئه‌فرام موحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن، پسپۆڕی ته‌ندروستی ده‌روونی، له باره‌ی پرسه‌كه‌وه وتی: خێزان بریتیه له بچووكترین و پته‌وترین یه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه و هه‌ركاتی خێزانه‌كان شادمان و خۆش ژیان بوون كۆمه‌ڵگه ئارام‌و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، هه‌ركاتێ خێزانه‌كان لێكترازان و په‌رته‌وازه بوون گرفت‌و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه ڕوو له زیادبوون ده‌كات. یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه بێزراوترین حه‌ڵاڵه، بریتیه له ته‌ڵاقدان كه به‌م وشه‌یه ژیانی دو وهاوسه‌ر پێكه‌وه كۆتایی دێت‌و هه‌ریه‌كه‌و به‌ره‌و ماڵه كۆنه‌كه‌ی (ماڵی باوان) گه‌ر مابێت، بهرێدهكهونهوه، چونكه زۆرجار ئه‌و ماڵه نه‌ماوه و ده‌بێ به‌ره‌و ماڵی خوشك یان برا به‌رێ بكه‌ون، كه بێگومان له‌وێ پێشوازی گهورمیان لێناكرێ و فه‌رشی سوور بۆ كه‌س راناخرێ، هه‌مان نازی جاران به كه‌سه‌كه نادرێ. ئه‌وه‌ی جێی داخه زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له كێشه‌كانی مێینه‌كان ده‌كات باش ته‌ڵاقدان، به‌ڵام زۆر به كه‌می باس له لایه‌نی ده‌روونی ده‌كرێت، له كاتێكدا كاریگه‌ری ده‌روونی ئه‌م كرداره له سه‌ر سه‌رجه‌م كاریگه‌رییه‌كانی تره‌وه‌یه، به‌پێی زیاتر له توێژینه‌وه‌یه‌ك، ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه كاریگه‌ریه‌كانی ته‌ڵاقدان به‌م جۆره‌یه: كاریگه‌ری ده‌روونی: 58.2% كاریگه‌ریی سۆزداری 47.2% كاریگه‌ری مادی 45.6% كاریگه‌ریی جه‌سته‌یی 32.2% كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی 28%
سۆزان سه‌عید پێنجوێنی هیچ هێنده‌ی ئه‌وه ناخۆش نییه كاتێك پیاو ئه‌و وشه‌یه دهودركێنێت و به هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ: "بڕۆ ته‌ڵاقت كه‌وێ" ئه‌م رسته‌یه وه‌كو چه‌قۆ جه‌سته‌و ده‌روونی مێینه كه‌رت ده‌كات، به تایبه‌تی كاتێك مێینه چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كات یان هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بێت كه شایه‌تی ئه‌و حاڵه‌ته بێت، دوای ته‌ڵاق ئافره‌تان دۆزه‌خێكیان بۆ داده‌گیرسێت پڕ له ئازاری ده‌رونی زهك: ـ تێكچوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هۆكاربوون بۆ پرۆسه‌ی هاوسهرگیرییو لۆمهكرنیان له لایه‌ن تاكی تهڵاقدراوهوه، لێداون له‌وه‌ی كه خهڵهتاندویانهو فریویانداوه. ـ ئاره‌زووكردنی گۆشه‌گیری و حه‌زكردن له ته‌نهایی و كه‌م بوونه‌وه‌ی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چالاكی رۆژانه له‌به‌ر كاریگه‌ریی‌و كێشه‌ی ده‌وروبه‌ر. ـ هه‌ندی جار حاڵه‌ته‌كه خراپتر دهبێتو بیری خۆكوژی یان هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌كات. ـ (خۆ به‌كه‌مزانین) ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ره‌فتارو بۆچوونه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه لای ده‌چه‌سپێت كه تازه گرانه بتوانێت شوو به كه‌سێكی تر بكات، ئه‌مانه‌و ده‌یه‌ها ده‌ردی تر كه هه‌ریه‌كه‌یان خه‌نجه‌رێكه به‌ر ده‌روونی ئه‌و ئافره‌ته ده‌كه‌وێت. داخۆ ئه‌وانه‌ی كه خۆیان ئه‌و خه‌مه به‌رۆكی گرتوون چۆن له مه‌سه‌له‌كه ده‌دوێن، خامۆش و سارا خۆیان برینداری چه‌قۆی ته‌ڵاق بوون، ئه‌وان ده‌یانوت: خامۆش ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن (32) ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "له‌به‌ر تانه‌ی كۆمه‌ڵگا توانای بڕیاردانم نه‌بوو بۆ جیابوونه‌وه، پێم وابوو خۆكوشتن خۆ رزگاركردنه له تانه‌و ته‌شه‌ر و تێڕوانینی گوماناوی كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر به ئافره‌تی ته‌ڵاقدراو".
سارا ره‌سوڵ ته‌مه‌ن (19) ساڵ باسی له ناله‌باری ژیانی ده‌كات پاش وه‌رگرتنی ته‌ڵاق، ئه‌و وتی: "ماڵی باوكم زۆر به كه‌میی نه‌یان ده‌هێشت بچمه ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ردانیش، ئه‌یانوت: با خه‌ڵك قسه‌ت بۆ دروست نه‌كه‌ن"
ـ ئاماری ته‌ڵاق و جیابوونهوههكانی ساڵی 2008 له سلێمانی
ـ (328) داوای ته‌ڵاق هه‌بووه‌و له‌و ژماره‌یه (103) یان یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه،(300)یان یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه به ته‌ڵاق.(28)یان ماوه‌ته‌وه.
ـ (1076) جیابوونه‌وه هه‌بووه، (401)یان یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه، (858)یان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه به ته‌ڵاق (218)یشیان ماوه‌نه‌ته‌وه.
ـ (604) په‌سه‌ندكردنی ته‌ڵاق، (524) یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه، (340)یان په‌سه‌ند كراوه، (80)یان ماوه‌ته‌وه باقیه‌كه‌ی إبگال
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-05-10-3451.html