|
|
|
|
|
|
كچان په‌ڵپی ژووری نوستن به كوڕان ده‌گرن
ئا: گۆران عوسمان
هه‌ینی-30-نیسان(مانگی 4)-2010
ژووری نووستن له ئێستادا بووه‌ته دیارده‌یه‌ك له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ژیانی هاوسه‌ریی پێكده‌هێنن، هه‌رچه‌نده نرخی ئه‌م كاڵایهی ناو ماڵ گرانه، وه‌ك به‌شداربووانی ئه‌م ڕاپۆرته خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن ژووری نووستن ئێستا له‌سه‌ر خواستی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌یه، خاوه‌نی مۆبیلیاتهكانیش باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری فرۆشی ژووری نوستن زیادیكردووه، زۆرینه‌ش به قیست ده‌یبه‌ن. ئالان حه‌مه ساڵح ـ كه تازه ژنی ماره‌بڕیوه، به‌ڵام هێشتا پێی نه‌ناوه‌ته شههروعهسهلهكهیهوه هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد كه ژووری نووستن، یه‌كێك بووه له هیوایه‌ته‌كانی ئه‌و كه تازه ژیانی هاوسه‌ریی پێكهێناوه، وتی: "ده‌مه‌وێت جوانترین ژووری نوستن دیاری بكه‌م"، هه‌روه‌ها دهزگیرانهكهشی به‌هه‌مان شێوه حه‌زی له‌ژووری نووستنه، ئالان كڕینی ژووری نووستنی له ئاهه‌نگێڕان به باشتر وه‌سف كرد‌و و وتی: "ئه‌وه‌نده‌ی پاره له گێڕانی ئاهه‌نگێكی بێ مانادا سه‌رف ده‌كه‌م، ده‌یده‌م به ژووری نووستن، من قه‌ناعه‌تیشم به به‌رامبه‌ره‌كه‌م كردووه و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه رازی بووه به‌وه‌ی كه ئاهه‌نگێك ناكه‌ین دوایی تووشی گله‌یی بین، چونكه ئه‌وه‌ی بیستوومانه‌ته‌وه هیچ ئاهه‌نگێك بێ گله‌یی به‌رانبه‌ر نه‌بووه"، به بۆچوونی ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی پاره له گێڕانی ئاهه‌نگدا سه‌رف ده‌كرێ، بیده‌ن به ژووری نوستن باشتره، هه‌روه‌ها پێیوایه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌نجێك له‌گه‌ڵ ماڵی باوكیشیدا بژی، باشتره ژوورێكی نووستنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، تا به ئازادانه‌تر موماره‌سه‌ی ژیانی خۆیان بكه‌ن، له رووی ده‌روونیشه‌وه باشتر وایه ده‌روونیان خاڵی بكه‌نه‌وه له هه‌مووشتێك، ئه‌و لایه‌نه‌ش كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت بۆ ئه‌و خاڵی كردنه‌وه‌یه، ناوبراو بۆ ژووری نوستنه‌كه‌ی حه‌زی له ره‌نگی په‌مه‌یی، یان شینه. به‌شێك له كچان هه‌ر له سه‌ره‌تای زه‌واجه‌وه بیر له ژووری نوستن ده‌كه‌نه‌وه‌و به یه‌كێك له داواكارییه‌كانی زه‌واجی داده‌نێن، وه‌ك هه‌ندێك له به‌شداربوان باسی ده‌كه‌ن ژووری نوستن له سه‌ره‌تای زه‌واجه‌وه بووه‌ته كێشه‌ی هه‌ندێ له خێزانه گه‌نجه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه كوڕان به ناچاری به شێوازی قیست ژووری نوستنیان كڕیوه. ئومێد سواره ـ بریكاری كۆمپانیای ژیوا بۆ مۆبیلیات له شاری سلێمانی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه زیاتر ژنان خواستی ژووری نوستنیان هه‌یه وه‌ك له پیاوان، به بێگوێدانه باری ئابووری لایه‌نی به‌رامبه‌ر به پێكه‌نینه‌وه ناوبراو وتی: "پێشتر كوڕه‌كه له رێگه‌ی مۆبایله‌وه وه‌عدی پێداوه ئه‌گه‌ر ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ پێكبهێنێ، ئه‌وا ژووری نووستی بۆ ده‌كات، ناچار ده‌بێت بیكات"، باسیله‌وه‌شكرد كه زۆرجار كوڕان به قیست ئه‌یبه‌ن، وه‌ك ئه‌و وتی: "ئه‌توانم بڵێم: (80%) به قیست ده‌یبات". كچانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه له ئێستادا ژووری نوستن به تایبه‌ت ره‌نگی په‌مه‌یی و پرته‌قاڵی و مۆر داوای كچانی ده‌زگیرانداره، ئه‌وه‌تا شنۆ به‌ختیار، تازه چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌یدا باسی له چۆنێتی ژیانییان كردووه و یه‌كێك له‌و باسانه‌ش دابینكردنی ژووری نووستن بووه، شنۆ بۆچوونی خۆی له‌و رووه‌وه به‌م شێوه‌یه خسته روو: "من پێش زه‌واجكردن باسی كڕینی ژووری نووستمكردووه، دهزگیرانهكهم پێی باش بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری دارایی باش نه‌بووه، ئه‌ركه‌كه كه‌وتۆته سه‌ر شانی هه‌ردوولامان بۆ دابینكردنی ئه‌و ژووره"، شنۆ بۆ خۆشی زۆر حهزیپێیهتی وتیشی: "تاڕاده‌یه‌كی زۆر ژووری نوستن خێزان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له رووی زیاتر خۆشه‌ویستیی و له‌رووی له‌یه‌كتر تێگه‌شتنه‌وه، چونكه ده‌زانن پێشتر چ داهاتێكی ئابووریان سه‌رفكردووه تا به‌و شێوه‌یه ژیانیان دروستكردووه". ئه‌وانه‌ی له ئێستا نه‌چوونه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه بهگهرموگوڕتر باس له‌و كاڵایه ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه كوردۆ ئازاد ـ كه له ئێستادا ره‌به‌نه‌و ته‌مه‌نی (24) ساڵ بوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز باس له‌م دیارده‌یه ده‌كات، ئه‌و پێیوایه پێویسته ژووری نووستن هه‌بێت بۆ دووكه‌س كه ژیانی هاوسه‌ری پێك ده‌هێنن، كوردۆ وتی: "به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ركات ژیانی هاوسه‌ری پێكبهێنم ده‌بێت ژووری نووستن بكه‌م، ئه‌گه‌ر سواڵیشم بۆ كردووه"، كوردۆ وتیشی: "باوه‌ڕناكه‌م ئه‌گه‌ر ژووری نووستنم نه‌بێت بتوانم ژیان دروست بكه‌م، چونكه پێموابێ ئه‌و دووكه‌سه ئازادانه‌تر موماره‌سه‌كانی ژیانی تایبه‌تی خۆیان و گفتوگۆكردنیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، یان له‌رووی ده‌روونییه‌وه ئاسوودهتردهبن" توێژه‌ران و كۆمه‌ڵناسانی بواری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیش، ژووری نووستن به لایه‌نێكی باشی له رووی ده‌روونییه‌وه و ئابووری بۆ كه‌سه‌كان ئه‌ژمار ده‌كه‌ن. وه‌ك ئاكام حه‌مه‌جه‌زا ـ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هێمای بۆ ده‌كات، ژووری نوستن ده‌بێته هۆی زیاتر پشوودانی ته‌واو بۆ هه‌ردوولا، به بڕوای ناوبراو زیاتر هه‌ست و نه‌ست له نێوان ژن وپیاودا ده‌گۆڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه بكرێته مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی زه‌واج، وه‌ك ئه‌و وتی: "نوستن خۆی شتێكی بێگییانه، ئه‌وه‌ی زیاتر رۆڵی هه‌یه بۆ گه‌رم وگوڕی زه‌واج قه‌ناعه‌ته، نه‌ك كاڵایه‌ك كه له‌وانه‌یه بۆ كه‌سی كرێچی بێته بار، له ئێستادا فرۆشی ژووری نوستن له مۆبیلیاتهكان له ساڵانی پێشوو به‌رزتره، به چه‌ندین جار زیاتر، وه‌ك خاوه‌ن مۆبیلیاتهكان هێمای بۆ ده‌كه‌ن هۆكاری ئه‌و زیاده فرۆشییهش ئاسانكاریی شێوازی به قیستدانه، ئومێد سواره ـ بریكاری كۆمپانیای ژیوا بۆ مۆبیلیات له شاری سلێمانی، سه‌باره‌ت به فرۆشی ژووری نوستن ناوبراو وتی: "نرخی ئه‌م كاڵایه له 00 10$)ه‌وه هه‌یه تاوه‌كو ده‌گاته (1800 ـ 2000$)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵ به‌ساڵ خواست له‌سه‌ر كاڵایه زیاده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ساڵی پاردا ئه‌مساڵ زۆر زیاتره، به وته‌ی خاوه‌نی ئه‌و مۆبیلیاته هه‌ندێك جار له مانگێكدا چوار ژووری نووستن ده‌فرۆشرێ، هه‌ندێك جاریش یه‌ك دانه، ئه‌و بریكاره ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه تازه هاوسه‌ره‌كان زۆرجار تووشی كێشه‌ی كردوون وه‌ك ئه‌و وتی: "ته‌له‌فون بۆ هه‌ندێ له گه‌نجان ده‌كه‌ین قیسته‌كه‌ی بێنێت، ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخستووه". ئومێد سواره، له‌باره‌ی مه‌رغوبی ره‌نگی ئه‌م كاڵایهوه وتی: "هاوسه‌ره‌كان زیاتر ره‌نگه زه‌قه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن وه‌ك (په‌مه‌یی، مۆر، پرته‌قاڵی..)، جۆره‌كانیشیان زیاتر (توركی و صینین)".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-04-30-1256.html