|
|
|
|
|
|
كچان له ڕێگه‌ی به‌كاهێنانی عه‌ده‌سه‌ی چاوه‌وه فێڵ له كوڕان ده‌كه‌ن
مه‌ریه‌م سه‌عید
یه‌کشه‌ممه-25-نیسان(مانگی 4)-2010
گرنگی بهخۆدانو جوانكاريی ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی زۆری گه‌نجانی سه‌رقاڵ كردووه، به‌ڕادده‌یه‌ك كه خوێندن‌و كاره گرنگه‌كانی تر فه‌رامۆش كراوون، ئه‌وه‌ی جێی سهرنجو تێڕامانه گه‌نجانی ئێمه زیاد له سنوور له‌م بواره‌دا ڕۆچوونو گۆڕینی ڕه‌نگی چاو به به‌كارهێنانی هاوێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به‌شێكه له‌و جوانكارییهو بووه‌ته پیشه‌ی گه‌نجان به‌تایبه‌تی كچان. هه‌ربۆیه كاتێ به بازاڕه‌كاندا ده‌گوزه‌رێین چه‌نده‌ها نموونه‌ی (هولیاو سبیلكان) دێنه به‌رچاو. بۆ ده‌ست كه‌وتنی چه‌ند زانییارییهك له‌م باره‌یه‌وه كاك ئاری كاك ئاری كه خاوه‌نی دوكانی كهمالیاتهو ماوه‌ی هه‌شت ساڵه ئه‌م جۆره هاوێنانه ئه‌فرۆشێ، له وه‌ڵامی چه‌ند پریارێكدا وتی: "ئه‌م هاوێنانه كه دروست كراوی چه‌ند شه‌ریكه‌یه‌كی (فه‌ره‌نسی، ئیتالی، ئه‌ڵمانی، ئه‌مریكی)ن، ڕهنگهكانیشیان زۆرن نزیكه‌ی (8 ـ 10) ڕهنگنو به زۆری سه‌وزو شین‌و ڕه‌نگه كاڵه‌كان ئه‌فرۆشرێن، (60% ـ 70%)ی گهنجانبهكاری ئه‌هێنن كه زۆری كچانی ته‌مه‌ن (16 ـ 25) ساڵن، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میش له نێوان ته‌مه‌نی (30 ـ 35) ساڵ به كاری دێنن‌و به كارهێنه‌رانی تا ئێستا هه‌ر ئافره‌تانی سفوربوون". كه‌واته ڕێژه‌یه‌كی فراوان له گه‌نجان ڕوویان كردۆته ئه‌م كاره. كچێكی ته‌مه‌ن (15) ساڵ كه به‌كارهێنه‌ری ئه‌م هاوێنانهیه وتی: "من بۆ گۆڕینی ڕه‌نگی چاووم حه‌ز ئه‌كه‌م به‌كاری بێنم‌و ئه‌م كاره‌شم به به‌رده‌وامییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانم زیان ئه‌گه‌یه‌نێ به چاوم هه‌رگیز به‌كاری ناهێنم". كچێكی تری ته‌مه‌ن (19) ساڵ ئه‌ڵێت: "من عه‌ده‌سه بۆ جوانی به‌كار ئه‌هێنم، ئه‌مه‌ش ته‌نها له بۆنه‌كاندا خۆ ئه‌گه‌ر بزانم زیانی هه‌یه بێگومان لێی دوور ئهكهومهوهو ههروازیشی لێئه‌هێنم". (ب. ف)ی ته‌مه‌ن (26) ساڵ دوای ماوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی ئه‌م هاوێنانه وتی: "هه‌رچه‌ند زۆر به حه‌زه‌ره‌وه بهكارمهێناو ڕێنمونییهكانم جێبه‌جێ ده‌كرد وه‌كو گۆڕینی ئه‌و ئاوه‌ی كه هاوێنانهكانیتێداههڵدهگرتن، هه‌وڵم ده‌دا كه ته‌نیاله بۆنه‌كاندا به‌كاری بهێنم، به‌ڵام هه‌ر هه‌ستم كرد كه زیان به چاووم ئه‌گه‌یه‌نن، بۆیه وازم له به‌كارهێنانی هێنا". (س. ب)ی ته‌مه‌ن (14) ساڵ كه ئه‌ویش یه‌كێكی تر بوو له به‌كارهێنه‌رانی وتی: "من بۆ جوانی به‌كاری ئه‌هێنم، به‌ڵام به به‌رده‌وامی نا"، زۆر به سهركهشییهوه وتی: "هه‌ر به‌رده‌وامیش ئه‌بم هه‌رچه‌نده زیانیشی هه‌بێت". ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌و پێویسته بیزانین ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنانی هه‌موو شتێكی ده‌ستكرد هه‌رچه‌نده سودیشی هه‌بێت له هه‌ندێ ڕووه‌وه زیانی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیش به‌كارئه‌هێنرێن. بۆ ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر (هاوێنه) چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ی پزیشكی پسپۆڕی چاو به‌ڕێز دكتۆره ساكار عه‌بدولكه‌ریم كرد، ئه‌ویش به‌مشێوه‌یه له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه دوا: "هاوێنه ئه‌و به‌شه‌یه كه ئه‌و تیشكانه‌ی پیادا تێده‌په‌ڕێ دهیشكێنیتهوه، دووجۆر هاوێنه هه‌یه (جۆری قۆقز) كه تیشكه‌كان ده‌شكێنێته‌وه به‌ره‌و چه‌قی هاوێنهو تیشكه‌كان له خالێكدا كۆده‌كاته‌وه، (جۆری ناوچاڵ) كه تیشكه‌كان ده‌شكێنه‌وه دوور له چه‌قی هاوێنهكهو ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكه‌كه. له پێكهاتووی چاودا هاوێنه‌ی سروشتی هه‌یه، جۆری قۆقز ئه‌و تیشكانه‌ی له هه‌ر ته‌نێكه‌وه ههڵدهستنو ده‌كه‌ونه سه‌رچاو ئه‌و هاوێنه‌یه ده‌ی شكێنێتهوهو كۆی ده‌كاته‌وه له خاڵێكدا له‌سه‌ر تۆڕی چاوو ده‌بێته هۆی هه‌ستی بینین. هاوێنه‌ی دروستكراو چه‌ند به‌كارهێنانێكی جۆراو جۆری هه‌یه له چاودا: 1ـ ئه‌گه‌ر چاوه‌كه تووشی ئاوی سپی بووه، واتا هاوێنه سورشتییهكه تووشی تانه‌و ته‌ڵخی بوو، ئه‌وا بینین كز دهبێو پێویسته ئه‌و هاوێنه سورشتییه به نه‌شته‌رگه‌ری دهربهێنرێو هاوێنه‌ی دروستكراو بخرێته جێگه‌ی. 2ـ هه‌ندێ جۆر له كزی بینین پێی ئه‌وترێ هه‌ڵه‌ی شكانه‌وه (Refractive error) ئه‌ویش جۆری هه‌یه وه‌كو كورت بینین‌و دوور بینین، هه‌روه‌ها ئستگماتیزم (Astigmatism) تیشكی ڕووناكی پاش شكانه‌وه ناكه‌وێته سه‌ر تۆڕی چاو دهكهیوَته پێش یان پاش تۆڕی چاو، ئه‌ویش كز ده‌بێ ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنانی هاوێنه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ‌و ئه‌و هاوێنه‌ش چه‌ند جۆرێكی هه‌یه. هه‌ندێ جار به‌شێوه‌ی تایبه‌ت كه پێی ده‌وترێت (العدسه الاصقه) (Contact lens) ئه‌و جۆره هاوێنه‌یه زۆر ته‌نگه‌و بچووكه ده‌خرێته سه‌ر گلێنه‌ی چاو، به‌كارهێنانی زیاتر به‌و مه‌به‌سته‌یه كه هه‌ندێ كه‌س حه‌ز ناكات چاویلكه بكات كه هه‌ڵه‌ی شكانه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌و هاوێنه‌یه به‌كار ده‌هێنرێت، چونكه نابینرێت وه‌كو لایه‌نی جوانكاری، به‌ڵام بۆ هه‌ندێ جۆری هه‌ڵه‌ی شكانه‌وه‌ی به‌رز به‌كارهێنانی له چاویلكه باشتره. هه‌ر ئه‌و (Contact lens)ه ده‌كرێ شفافو بێ ڕه‌نگ بێ‌و ده‌كرێ ڕهنگداربێ، هه‌ندێجار نه‌ك بۆ چاككردنی هه‌ڵه‌ی شكانه‌وه‌ی چاو به‌ڵكو به مه‌به‌ستی جوانكاری‌و گۆڕینی ڕه‌نگی چاو به‌كار دێت، كه بێگومان زیانی هه‌یه‌و به‌كارهێنانی ئه‌گه‌ر به‌ڕای پزیشكی تایبه‌تمه‌ندو به زانیارییه‌وه نه‌بێت كێشه‌ی زۆری هه‌یه‌و زۆرجار ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی چاوه‌كه". سه‌باره‌ت به هاوێنهو به‌كارهێنانی له ڕووی شه‌رعه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عوسمان وتی: "ئه‌م هاوێنانه‌ی كه باس ئه‌كرێن ئه‌گه‌ر له كاتی لهچاوكرندا ڕه‌نگی چاو بگۆڕێ، به‌ڵام به لابردنی ڕهِنگی چاوه‌كه بگه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی ئه‌وه ئاساییه، واته به بهردهوامیو بۆ هه‌میشه‌یی ڕه‌نگی چاوه‌كه ناگۆڕێ كه‌واته له ڕووی شه‌رعه‌وه ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیانی هه‌بێت بۆ چاو حه‌رامه، واته به به‌كارهێنانی زیان به چاوه‌كه بگات، چونكه هه‌ر شتێ نه‌وه‌كو ته‌نها ئه‌وه‌ی باسی ئه‌كه‌ین هه‌ر شتێ زیان به‌لاشه بگه‌یه‌نێت حه‌رامه به‌كاری بهێنی، ئه‌گه‌ر خواردنیش بێت بۆ نموونه: خواردنی گۆشت بۆ كه‌سێك كه پزیشك لێی قه‌ده‌غه بكات‌و بڵێت زیانی هه‌یه بیخوات حه‌رامه، كه‌واته به به‌كارهێنانی ئه‌م هاوێنانهش شه‌رع ڕێگه‌ی پێ نادات، چونكه به‌پێی وته‌ی پزیشك زیان ئه‌گه‌یه‌نێت به چاو". له كۆتاییدا: ئه‌و دووچاوه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوین دوو نیعمه‌تی زۆر گه‌وره‌ن، چونكه گه‌ر هه‌موو سه‌رزه‌مین كۆببنه‌وه ناتوانن ته‌نها برژانگێك دروست بكه‌ن، چ چای چاوێك، ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه چه‌نده‌ها كه‌س به هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره هاوێنانهوه زیان به چاویان كه‌وتووه وه‌كو تووشبوونی چاو به ڤایرۆس، حهساسیهتو چه‌ندین نه‌خۆشی تری چاو، ئه‌مه جگه له ده‌ستدانی چاو، هه‌ر بۆیه ئه‌ڵێم: بۆچی بۆ ده‌ستكه‌وتنی جوانی ساتێك شه‌وه‌زه‌نگی هه‌تا هه‌تایی هه‌ڵده‌بژێریت؟!.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-04-25-2644.html