|
|
|
|
|
|
دیارده‌ی نینۆك كرۆشتن لای منداڵ و لاوان
رێپۆرتاژی: سارا ئه‌حمه‌د
یه‌کشه‌ممه-18-نیسان(مانگی 4)-2010
دیارده‌ی نینۆك كرۆشتن لای منداڵ و لاوان نینۆك كرۆشتن كه دیاردهكی باوه‌و منداڵ له دوای ته‌مه‌نی سێ ساڵییه‌وه دووچاری ده‌بێت، به وته‌ی شاره‌زایان هۆكاری نینۆك كرۆشتن پشێوی ده‌روونیه و به پێی وته‌ی ئه‌وان یه‌كه‌مین سه‌رچاوه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "گوایه له هه‌ر چوار منداڵێك یه‌ك منداڵ به‌م گرفته‌وه ده‌ناڵێ و به ئاسانی وازی لێناهێنێ. ده‌شڵێن له نێو هه‌ر پێنج ههرزهكارێكدا، هه‌رزه‌یه‌ك خه‌ریكی نینۆك كرۆشتنه". كاروان ئه‌بوبه‌كر(20) ساڵ ـ خوێندكاری زانكۆ وتی: "به بڕوای من چه‌ند شتێك وا له مرۆڤ (به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه) ده‌كه‌ن كه خوو به كۆمه‌ڵه دیارده‌یه‌كی ناشیرین و نا جۆره‌وه بگرن وه‌ك ده‌ستكاری كردنی ده‌م وچاو و ده‌ست له لووت وه‌ردان و نینۆك كرۆشتن وشتی دیكه‌ش، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حاڵه‌تی ده‌روونی، یان راڕایی، یان، شه‌رم و ترس له خه‌ڵك، یان ره‌نگه بێكاری كه‌سه‌كه بێت.". كاروان وتیشی: "من پێم وایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌رقاڵ بێت ناپرژێته سه‌ر ئه‌و دیاردانه كه من به دیارده‌یه‌كی ناشیرینی داده‌نێم به تایبه‌ت نینۆك كرۆشتن، چونكه هه‌رچی میكرۆبه له‌ژێر نینۆكدا كۆ ده‌بێته‌وه جگه له‌وه ره‌نگه ته‌وقه‌كردن لهگهڵكهسێكی توشبوودا به نه‌خۆشیه‌كی درم، ده‌بێته گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه و تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ. به‌شێكی تر له‌وانه‌ی كه گیرۆده‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ن باس له ته‌ریقكردنه‌وه شكانی خۆیان ده‌كه‌ن له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، ئه‌وه‌تا خاتوو ڤیان َ سال 16ـ خوێندكاری ئاماده‌یی پیشه‌سازییه، باس لهودهكات كه تووشی خووگرتن به‌م دیارده‌یه‌وه بووه زۆریش شكاندوویانه، ئه‌و كه ئێستاش له سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وامه وتی: " من هێشتاكه گۆشتی لێوه‌كانم و پێستی په‌نجه‌ی خۆم به ددان لێده‌كه‌مه‌وه". له‌و باوهرشدا نییه كه بتوانێت وازی لێبهێنێت. وتیشی: " به به‌كارهێنانی ئه‌م خووه ئاسووده و مورتاح ده‌بم، هه‌رچه‌نده بوومه‌ته ئامانج بۆ توانج تێگرتن، بهلاَم به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نابم، چێژی زۆری لێ ده‌بینم من هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ شێوازی ژیان له‌نێو خێزاند، هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه له هیوایه‌ك كه هاتنه دی له ئاینده‌دا بۆ ره‌گه‌زی مێ ئاسته‌مه. به‌شێكی تر له به‌شداربووانی نێو ڕاپۆرته‌كه پێیان وایه كه حاڵه‌ته‌كه ده‌روونییه. و به نه‌مانی حاڵته دهروونییهكهش دیارده‌كه كۆتایی دێ. به‌بڕوای ئاشتی سۆفی عهبدولاَی ته‌مه‌ن 27 بیست وحه‌وت ساڵ خواردن، یا كرۆشتنی نینۆك دیارده‌یه‌كی ده‌روونییه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاری و گه‌نجیی. هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌و كه‌سه، بۆیه خووی پێوه‌گرتووه چونكه چه‌پاندن و كپكردنی ئه‌و حه‌زه‌ی كه هه‌یبووه. وتیشی: "هۆكارێكی تر له ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دیارده‌یه‌دا، بیركردنه‌وه‌ی زۆر و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی ومادییهكانه وا له مرۆڤدهكات تووشی ئه‌م جۆره خووانه ببێت. به بڕوای من ئه‌و خووه كاتییه واته به درێژایی ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵی نابێ و له‌گه‌ڵ به‌دیهاتنی ئاواته‌كانی ئه‌و خووه‌ش كۆتایی پێدێت". شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی هۆكاری كۆشتنی نینۆك له لایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه‌ژاڵ خان ـ وه‌ك یاریده‌ده‌رێكی پزیشكی ، پێی وایه نینۆك كرۆشتن یه‌كێكه له ماكه‌كانی حاڵه‌تێكی ده‌روونی فشار و دڵه‌ڕاوكێ لای منداڵ یان مێرد منداڵ، كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه یان لێدان یان به‌ده‌ست نه‌هێنانی ئاوات و داخوازییهكهوه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه په‌نگ ده‌خواته‌وه و دڵه‌راوكێ، تووشی ئه‌و خووه‌ی ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ئه‌م خووه شێوازێكی ناشیرین به مرۆڤ ده‌به‌خشێ، بهلاَم ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م خووه به‌كاردێنێ ئاسووده ده‌بێ و ره‌نگه بۆشی ته‌رك نه‌كرێت و تا گه‌وره‌یی به‌رده‌وام بێت. شاره‌زایان جه‌خت له سه‌ر قسه‌كانی كه‌ژاڵ ده‌كه‌نه‌وه. دكتۆر به‌ناز محهمهدـ پزیشكی پسپۆر وتی: "نینۆك كۆشتن شێوازێك و خوویه‌كی ناشیرینه بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌شی بریندار ده‌كات، بهلاَم چه‌ند هۆكارێك وا له‌و مرۆڤه ده‌كات په‌نا بۆ خواردن و كرۆشتنی نینۆكه‌كانی و یاریكردن به لووتی و كۆمه‌ڵێك شتی له‌و باره‌وه ببات، وه‌كو په‌روه‌رده‌ی توندوتیژی منداڵ و شكاندنه‌وه‌و بێبه‌شكردنی له یاری و هاوڕێكانی وا له منداڵ ده‌كات له تاودا په‌نا بۆ كرۆشتنی نینۆكه‌كانی خۆی به‌رێت. هه‌روه‌ها دڵ تووندبون نه‌خوێنده‌واری و بێكاری لای هه‌رزه‌كاران". ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه زۆرێك له‌وانه‌ی ئه‌و جۆره خووانه ده‌گرن له منداڵییهوهیهو بۆیان تهركناكرێت و به‌رده‌وام ده‌بن تاكو ته‌مه‌نی گه‌نجێتیش.. ئه‌و دیارده‌یه‌ش وا له‌و مرۆڤانه ده‌كه‌ن تووشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك ببن، چونكه له‌ژێر نینۆكدا كۆمه‌ڵێك میكرۆب ده‌ژی و پیسی كۆ ده‌بێته‌وه، بۆ وێنه جۆره كرمێكی باریك هه‌یه له‌پیسی ژێر نینۆكدا ده‌ژی و به خواردنی نینۆكه‌كان هێلكه‌ی ئه‌م كرمه ده‌چێته ناو گه‌ده‌ی مرۆڤه‌وه‌و دووچاری چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی ده‌كات له‌وانه‌ش: ئیلتهابی ددان، ئیلتهابی قوڕگ و له‌وزه‌تێن كه به درێژخایه‌نی ده‌یهێڵێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی گه‌ده و ریخۆڵه.. چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی تر كه له رێگه‌ی یاریكردن به لووته‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێ وه‌كو: ئیلتهابی ناو لووت، پێستی ته‌نكی ناو لووت ده‌بڕێت به به‌رده‌وام بوون به یاریكردنی به لووت ئه‌و برینه قووڵتر ده‌بێ و ته‌شه‌نه ده‌كات تاكو وای لێ دێت دیواری كونه لووته‌كانی كون بێت و به درێژخایه‌نی دووچاری جیوب و حه‌ساسییه‌ت ببێت. به‌كارهێنانی ئه‌م خووه له لایه‌ن مندالاَنهوه ده‌بێته هۆی نه‌زیف بوونی لووتی منداڵ. شاره‌زایانی بواری كۆمهلاَیهتی باس لهوهدهكهن كه ئه‌م دیارده‌یه و دیارده‌كانی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی خێزانی. خاتوو نیان عه‌لی ـ توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی ـ ده‌ڵێت: "دیارده‌ی نینۆك كرۆشتن و په‌نجه‌مژین و یاریكردن به لووت لای منداڵ، له‌گه‌ڵ ددان هاتنیداو له سێ ساڵییه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات، بهلاَم زیاتر له نێوان ساڵی هه‌شت و ده‌یه‌می ته‌مه‌نیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌بێته ئاسته‌م له دوازده‌و چوارده ساڵیداو ره‌نگه دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش له‌گه‌ڵ منداڵدا بێت. هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م گرفته، پشێوی ده‌روونییه، كه له كێشه‌ی خێزانی به‌رده‌وامی نێوان دایك و باوكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. یان بارودۆخێك كه مه‌ترسی بۆ منداڵ به‌خێوكردن دروستكردووه. یان ئاستی نزمی كۆمهلاَیهتی خێزانه كه بۆته هۆی مه‌یسه‌ر نه‌كردنی پێویستییه‌كانی منداڵ. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-04-18-3824.html