|
|
|
|
|
|
هۆكاری كاریگه‌ری له گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی منداڵ و مێردمناڵدا
وه‌رگێرانی: ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب ئه‌مین
یه‌کشه‌ممه-18-نیسان(مانگی 4)-2010
بۆ لێكۆڵینه‌وه له گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی منداڵ و مێرد مناڵ، ده‌بێت لایه‌نێكی زیاد له‌به‌رچاو بگرین و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بنه‌ره‌ت و بناغه‌ی ره‌فتار له ساڵه‌كانی منداڵیی ئه‌م لایه‌نه ده‌خاته روو، كه منداڵ ئه‌و هه‌ست و ئاره‌زووانه له‌به‌رچاو ده‌گرێت و په‌سه‌ند ده‌كات كه دایك و باوك په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن. بۆیه ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌ن سه‌ره‌تایه‌كه بۆ شكڵگرتنی كه‌سایه‌تی كه لای زانایانی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونناسی گرنگیه‌كی به‌رچاوی هه‌یه و خێزان رۆڵێكی دیار و ئاشكرای هه‌یه له‌م بواره‌دا. لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه لاواندنه‌وه و له‌باوه‌ش گرتنی منداڵ له ماوه‌ی سه‌ره‌تای ته‌مه‌ن روانینێكی ئه‌رێنی و گه‌شبینانه به منداڵ ده‌دات كه دواتر ئه‌م جۆره منالاَنه له ئاینده‌دا باشتر ده‌توانن خۆیان له‌گه‌ڵ ژیاندا بسازێنن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بیانخه‌نه لاوه و رووبه‌رووی واقیعی نه‌خوازراو ببنه‌وه، به‌رپاكردنی په‌یوه‌ندی خواستراو له‌گه‌ڵ منداڵ و مێرد منداڵ له هه‌موو سات و لایه‌نه‌كانی ژیانه‌وه زامنكه‌ری سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی ده‌روونیه. یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ خستنه‌گه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كی دروست و سازكردنی ژینگه‌یه‌كی دڵنیاكهر و فه‌راهه‌مهێنانی باوه‌ربه‌خۆبوونی هه‌میشه‌یی كه منداڵ و مێردمناڵ له سایه‌یدا بتوانێت گه‌شه بكات، ده‌ربرینی خۆشه‌ویستی و هاوسۆزیه، خۆشه‌ویستی گرنگترین بنه‌مایه بۆ په‌یوه‌ست بوونی ئه‌ندامانی خێزان و فه‌راهه‌مهێنانی هه‌ستی هاوكاریه، باوك و دایك ئه‌توانن له هه‌لی گونجاو‌دا له گه‌ڵ منداڵ مێردمنالاَنیان بكه‌ونه گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و تێبكۆشن كه بیان هێننه قسه‌كردن، تا وایان لێبكه‌ن بتوانن ده‌رباره‌ی ئه‌و واقیعانه‌ی به‌سه‌ریاندا تێپه‌ریووه به ئاسانی له‌گه‌ڵ دایك وباوكیاندا گفتوگۆ بكه‌ن، ئه‌م گفتوگۆیه ئه‌كرێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی هاورێكانیه‌وه، یان مامۆستا، یان وانه و ئه‌رك و یاریكردنه‌وه، یان هه‌رشتێك كه منداڵ حه‌زی لێبكات، زۆرباشتره كه دایك وباوك به حهوصهڵه و تاسه و تامه‌زرۆیه‌وه گوێرادێرن بۆ قسه‌كانیان، چونكه گوێگرتن له قسه و گفتوگۆكانی منداڵ و مێردمناڵ هونه‌رێكه كه هێمای فراوانی هه‌یه و هه‌ركاتێك منداڵ و مێردمناڵ هه‌ستی كرد كه گه‌وره‌كان به تاسه و ئاره‌زووه‌وه گوێرادێری قسهكانیانن له ناخی خۆیدا هه‌ست به به‌ها و باوه‌ر به‌خۆبوون ده‌كات بو شوێن و جێگیركردنی خود. له كه‌ش و هه‌وای هاوگفتوگۆیی و هاودڵی و هاوسۆزی باوك ودایك باشترین هه‌لیان هه‌یه، تا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش له كار و كرده‌وه‌ی منداڵ و مێردمنالاَنیان بیبین و چاره‌سه‌ری بكه‌ن و له‌م كاته‌شدا منداڵ و مێرد مناڵ ده‌كۆشێت ئامۆژگار و وته‌كانی دایك وباوك وه‌رگرێت و په‌یره‌ویان بكات . په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ منداڵ، یان مێردمناڵ ده‌كرێت له رێگه‌ی گۆێگرتن وگێرانهوهی حكایه‌ت، یاریكردن، له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌په‌نای ئه‌و چێژه‌ی منداڵ له‌یاریكردن ده‌یبات په‌یوه‌ندیه‌كی باشتر دێنێته كایه‌وه، ده‌ورانی مێرد منداڵی ده‌ورانێكی هه‌ستیاره بۆ مندالاَن. له‌م ماویه‌دا كێشه‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه و به‌رخوردی دایك وباوك و كه‌سانی ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ریه‌كی قووڵی له‌سه‌ر جێده‌هێڵن. مێردمنداڵیی و لاویه‌تی ماوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و خۆدروستكردنه و ده‌بێت له‌خۆبایی بوونیان كۆنترۆڵ بكرێت، ده‌بێت له‌سه‌رخۆیان مامه‌ڵه بكرێت تا ئه‌م ماوه ئاڵوزه و پڕ كێشه‌یه تێده‌په‌رێنرێت و باشتر وایه ته‌واوی گفتوگۆ و وشه‌كان كه‌شێكی په‌روه‌رده‌ییان هه‌بێت و به هه‌ستیاره‌و له‌گه‌ڵیان بدوێین، هه‌رگیز رسته و دهستهواژانێكی وه‌ك (تۆ تێناگه‌یت، چ ههیكهلێكت هه‌یه، تۆ قسه مه‌كه و ده‌ستی لێمهده خراپی ئه‌كه‌ی، په‌یوه‌ندی به تۆوه نیه) پێ نه‌وترێت، چونكه ئه‌مانه هۆكارێكن توشی كێشمه‌كێشێكی ده‌روونی و رۆحی ده‌كات و له‌ناخه‌وه گرفتاری ده‌كات و دواتر نا‌ئومێد و ره‌شبینی ده‌كات . وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا خێزان بنه‌مای بنه‌ڕه‌ته له گه‌شه‌ی منداڵ و مێردمناڵ، چونكه منداڵ به روانینی بۆ ئامانج و ئاره‌زوو و لایه‌نگیری و بریاردان كه هه‌موو ئه‌مانه میراتی فه‌رهه‌نگی خێزانه، رێره‌وی ژیانی خۆی دیاری ده‌كات. پشت به‌خوا و ئومێده‌وارین خێزانه‌كان په‌روه‌رده‌یه‌كی دروستیان بۆ مناڵه‌كانیان هه‌بێت، تا كرانه‌وه‌ی قوڵی په‌روه‌رده‌یی و گیانیان بكرێته‌وه و نه‌كه‌وێته به‌ر هێرش و ماڵ و لانه‌ی منداڵ به هۆی دایك و باوكه‌وه جێگه‌یه‌كی ئارام و په‌ناگایه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه بێت تا ناجێگیری له كه‌سایه‌تیاندا په‌یدا نه‌بێت. سۆز پێنه‌دانیان و جیابوونه‌وه‌ی دایك و باوك و شه‌ڕوشۆری ماڵه‌وه، هه‌موویان شكست پێهێنه‌ری دیواری پاكی منالاَنن و له‌ناوی ده‌به‌ن ئه‌وان ماڵێكیان ده‌وێت كه پایه‌كانی به گه‌وره‌یی پێگه‌ی دایك وباوك دابمه‌زرێت و پایه‌كانی هه‌رگیز نه‌له‌رزێت . ژێده‌ر: روانشاسی كودك ـ موحه‌ممه‌د ره‌زا پور ئه‌حمه‌دی لاله
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-04-18-3158.html