|
|
|
|
|
|
شاره‌زایانی بواری دهروونیو كۆمهلاَیهتی ده‌ڵێن: میدیاكان توندوتیژیی به‌رهه‌م ده‌هێنن
زریان جه‌وهه‌ر
یه‌کشه‌ممه-18-نیسان(مانگی 4)-2010
شارهرزایانی بواری دهروونیو كۆمهلاَیهتیو چالاكوانانی بواری ژنان ڕه‌خنه له میدیای كوردی دهگرنو پێیانوایه كه له كۆندا نهریتو له ئێستاشدا میدیاكان پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت، له ڕواندنی تۆوی توندوتیژیدا، ئه‌وان ده‌ڵێن" كه ڕاگه‌یاندن هه‌واڵ به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه توندوتیژیی ئاسایی بێت لای خه‌ڵكی، بهلاَم باس له سزا و مادده‌كه‌ی ناكات كه تاوانباری پێ سزا ده‌درێت".به‌لای هه‌ندێك له شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌وه توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به ره‌گه‌زی مێینه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار، له‌وانه هۆكاری كولتووری و هۆكاری راگه‌یاندن. له‌و باره‌یه‌وه رێزان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی توندوتیژیی كه هاوكات توێژه‌ره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه هۆكاری یه‌كه‌م دهگهرێنێتهوهتهوه بۆكولتوور كه‌له‌سه‌ره‌تاوه به توندوتیژیی هاتوووه، ڕێزان وتی" ئێمه‌ش درێژكراوه‌ی ئه‌و كولتوورهین، تا ئێستا نه‌مانتوانیوه كار بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی بكه‌ین ڕێكخراوه‌كان جێده‌ستیان دیار نییه له لابردنی لایه‌نه سلبیه‌كانی كولتوری كوردی". له باره‌ی هۆكاری دووه‌میشه‌وه، ڕێزان هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد: راگه‌یاندن كه هه‌واڵ به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه وایكردووه توندوتیژیی ئاسایی بێت، بهلاَم باس له سزا و مادده‌كه‌ی ناكات كه تاوانباری پێ سزا ده‌درێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه توندوتیژیی به لای هه‌ندێكه‌وه ئاسایی بێت، به‌شێكی زۆر له پێكهاته‌ی كورد ئازایه له‌وه‌ی لاسایی خه‌ڵك بكاته‌وه، هه‌تا ئه‌وروپاش، پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌واڵدا جۆری توندوتیژی و ئه‌نجامی سزاكه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، ئهوتوێژهره ڕه‌خنه‌ی له ڕێكخراوه‌كانی ژنان گرت‌و وتی:" لهگهلئهوهی ڕێكخراوه‌كان كاری باشیانكردووه، بهلاَم نه‌یانتوانیوه رێگری لێبكه‌ن، به ڕای ئه‌و بوونی بیر‌و رای جیاواز هۆكارێكه بۆ نه‌توانینی كاری رێكخراوه‌كانی ژنان و خۆشكان و ئافره‌تان، كه به‌رگریی له توندوتیژیی بكه‌ن ". به‌ڕای ناوبراو له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی تاك ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ستپێبكات و ناهۆشیاری كۆمه‌ڵگاش به‌ربه‌سته له به‌رده‌م كاری رێكخراوه‌كان . به لای هه‌ندێكی تر له شاره‌زایانه‌وه لاساییكردنه‌وه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی دروستكردنی توندوتیژیی. جوان فه‌رحان ـ ئه‌ندامی رێكخراوی به‌ره‌نگاری توندوتیژیی ژنان و ده‌رونناس گوتی : "بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان هۆكاره بۆ زیادبوونی توندوتیژیی، چونكه به پێی بیردۆزی فرۆید مرۆڤ له رێگه‌ی تێبینی و سه‌رنجه‌وه شته‌كان فێرده‌بێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له توندوتیژیی ده‌كه‌ن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه وایكردووهی ئاسایی بێت، كاتێتك بینه‌ر و خوێنه‌ر دیمه‌نه‌كان ده‌بینێ و ده‌خوێنێته‌وه به‌بێ ویستی خۆی هه‌وڵی لاسایی كردنه‌وه‌ی دهداتو وه‌ك كولتوری لێهاتووه، چۆن رێكخراوه‌كان ده‌توانن خۆیان له‌و كولتووره بپارێزن . ئه‌وه ره‌گی داكوتاوه له ناو كۆمه‌ڵگای كوردیی، بۆیه خوێندنه‌وه‌یان نیه و نه‌یانتوانیوه چاره‌ی بكه‌ن" . شارهزیانانی بواری كۆمهلاَیهتی هۆكاری مێژوویی به هه‌ند وه‌رده‌گرن، عه‌بدولڵا حهمهدـ توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی بۆچوونی وایه توندوتیژیی مێژووێكی درێژیی هه‌یه ده‌رهه‌ق به ئافره‌ت ئه‌و وتی: " توندوتیژیی به پێی پێوه‌ری زانستیی بریتیه له رهفتاركردنێك به شێویه‌ك له‌سه‌ربنه‌مای ره‌گه‌ز بنیاتنرابێ و كار بكاته سه‌ر جه‌سته و ده‌روونی به‌رامبه‌ر". باسی له‌وه‌شكرد كاتێك ئاده‌میزاد باس له توندوتیژیی ده‌كات ده‌بێ باس له بونیاد و كولتووره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش بكات، ئه‌وه‌ی زۆر كاریگه‌ریی هه‌بێت به رای ئه‌و ره‌هه‌نده مێژووییه‌كان كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤیان هه‌بووه وه‌ك فیرعه‌ونه‌كان و سه‌رده‌می بابلی، كه ئه‌مانه ماونه‌ته‌وه تا چه‌ند ساڵێك پێش ئێستاش شیربایی له ناو كوردا باو بووه، ژن له شارستانیه‌تی هیندی وه‌كو بونه‌وه‌ر سه‌یری نه‌كراوه له شارستانیه‌تی چیندا كچ زینده‌به‌چاڵكراوه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه درێژه‌ی پێ نه‌درێت ئیسلام هات بایكۆتی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی و ئه‌و نه‌ریتانه كرد، كه ده‌بێته هۆی توندوتیژیی دژی ژن.به‌شێكی تر له به‌شداربووان گازنده له خودی ڕێكخراوه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن، هاوژین محێدین ـ له‌سه‌نته‌ری توێژینه‌وه دژی تاوان، گوتی : "زۆرهۆكار هه‌یه كه وایكردووه توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به ژن هه‌بێت و به‌رگریشی نه‌بێت، له‌وانه رێكخراوه‌كانی ره‌گه‌زی مێ كه دروستبوو بۆ كاری دژه تاوان بۆ ئافره‌ت نه‌بوو، به‌ڵكو هۆكاری سیاسی دروستیكردوون، زۆر جۆری توندوتیژیی هه‌یه وه‌ك ئابوری و فیزیایی ، رێكخراوه‌كان مه‌رجیان نیه بۆ وه‌رگرتنی ئافره‌ت به ئه‌ندام، ئه‌و كولتووره كوردیه‌ی كه ئێستا هه‌یه هۆكارێكی تره كه درێژكراوه‌ی كولتوری هۆزایهتییه، ئه‌و كرادارانهی مرۆڤ رۆژانه ده‌یكا جۆرێكه له كو‌لتور". وتیشی:" ئیسلام به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی نه‌داوه‌ی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت بكرێت به‌ڵاك كولتوری كوردیی ئه‌وه‌ی كردووه، هاوسه‌رێتی عههدێكه له نێوان دووكه‌س وه‌ختێك تۆ رازی نه‌بی به كه‌سێك عههدهكه هه‌ڵده‌وشێته‌وه، ئیسلام میكانیزمی باش و به‌هێزی هێنا كه توندوتیژیی پێكهمكرایهوه، به‌ڵام ئه‌مرۆ چونكه میكانیزی زانستی نیه بۆیه ناتوانرێت توندوتیژیی كه‌مبكرێته‌وه".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-04-18-1821.html