|
|
|
|
|
|
پزیشكێكی بواری ده‌روونی: بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته به‌م شێوه هه‌ڕه‌مه‌كییه ئافره‌تان ده‌كاته‌وه قوربانی پڕۆسه‌ی ئه‌نفال
ئا: گۆران عوسمان
سێشه‌ممه-13-نیسان(مانگی 4)-2010
شاره‌زایانی بواری ده‌روونی باس له كێشه‌ی ده‌روونی ژنی ئه‌نفال و ئه‌و یادانه ده‌كه‌ن كه سالاَنه به بۆنه‌ی یادی ئه‌نفاله‌وه سازده‌كرێت، ئه‌وان پێیان وایه كه ئه‌م یادانه ئه‌وه‌نده‌ی زیانی ده‌روونی هه‌یه ئه‌وه‌نده قازانجی نییه، هێمای بۆئهوهشدهكهن هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م یادانانهدا جۆرێك له نه‌خۆشی تازه‌ی ده‌روونی دێته ئاراوه.به پله‌ی یه‌كه‌م تیایدا زه‌ره‌رمه‌ندن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كه‌سوكاری ئنفال دووچاری جۆرێك له ته‌نگژه‌ی ده‌بن. د. ملكۆ ئهسعهدـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری ده‌رووناسیدا پێی وایه كه ئه‌نفال خۆی له‌خۆیدا كۆمه‌ڵێك گرفتی تێدایه، كۆمه‌ڵێك لایه‌نی ده‌روونی تێدایه، كه‌سێك به به‌رچاوییه‌وه هه‌موو كه‌سوكاره‌كه‌ی له منداڵ و پیر و گه‌نج و ژن و پیاو ئه‌نفال ده‌كرێت، خۆی ته‌نگژه‌یه‌كی ده‌روونییه، یاخود ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئێسته جه‌رگیان سووتاوه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و نه‌یانبینیوه، ئه‌مانه هه‌مووی یه‌كێكه له‌وهۆكارانه‌ی كه تووشی ته‌نگژه‌ی ده‌روونی ده‌كات، گرفتێكی دیكه‌ش كه رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه له رووی ده‌روونیییه‌وه، ئه‌وه‌یه كه چاوه‌ڕوانییه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاوه‌ڕوانی مێرده‌كه‌ی دڵسۆزه‌كه‌ی براكه‌ی كوڕه‌كه‌ی بكات ئه‌بێت چۆن بێت؟ له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه نازانێ داخۆ ماوه یان نا. ملكۆ ئه‌سعه‌د، وتیشی: "به شێوازێكی گشتیی كرداری ئه‌نفال یه‌كێكه له گرفت و سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌مباری و تێكچوونی باری ده‌روونیی، ئه‌گه‌ر باس له‌و ئافره‌تانه‌ش بكه‌ین كه ئێسته كێشه‌ی ده‌روونییان چییه؟ هه‌ست ناكه‌ن تا ئێستا له ژیانیاندا شتێك هه‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا بێت، بێمتمانه‌ن به هه‌موو دونیا، به كه‌سه‌كان، به‌تایبه‌ت له ئێستادا ئه‌م هه‌موو ته‌نگژه ده‌روونییانه وایكردووه، كه به‌هیچ شێوازێك متمانه به كه‌س نه‌كه‌ن". ئه‌و مامۆستایه هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد هه‌ندێ منداڵێ ئه‌نفال ده‌رده‌كه‌ون له‌وكاته‌دا له ته‌له‌فزیۆن یاده‌كه ده‌یبینێت، له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا له‌هۆش خۆی ده‌چێت، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی نه‌بێ چۆن كه‌سێك له‌به‌رده‌م تهلهفزیۆنێكدا رۆحی ده‌رده‌چێت. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له دهسهلاَتی هه‌رێمی كوردستان گرت له شێوازی یادكردنه‌وه‌ی سالاَنهی ئهنفالداو وتی : "شه‌رم و بێ ئابڕوییه بۆ كوردستان به‌و شێوازه یادی ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه كه پێشتر بینیومانه، كه ته‌نیا له ده‌قه‌یه‌ك راوه‌ستاندا، یان ته‌نها له رۆژێكدا برینیان بكولێننه‌وه و دایان ده‌نێن كۆمه‌ڵێك درۆ و ده‌له‌سه‌یان بۆ بكرێ و كۆمه‌ڵێك له ژێره‌وه لێیان بخۆن". به ڕای ناوبراو ، یادی ئه‌نفال به‌و شێوازه بێ متمانه‌یی دروست كردووه، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: " ئه‌مه هۆكاری سلبی زیاتره وه‌ك له ئیجابی، چونكه كولانه‌وه‌ی برینه‌كانیانه، به وته‌ی ئه‌و زۆرێك له‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالانه خۆیان ده‌ڵێن: كه ده‌بینین ئه‌مانه به‌و شێوازه یادی ده‌كه‌نه‌وه خۆمان قێز له خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌زگای تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكه‌ین، نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی تایبه‌ت به كه‌سوكاریان هه‌بێت، قوتابخانه‌ی نموونه‌یی تایبه‌ت به كه‌سوكاری ئه‌نفال هه‌بێت. به‌شێكی تر له شاره‌زایانی بواری ده‌روونی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ساڵیادی ئه‌نفال له ڕووی ده‌روونییه‌وه زیان به كه‌سوكار ده‌گه‌یه‌نێت. د. ره‌وشت رهشیدـ پسۆڕی كێشه ده‌روونییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كات كه ئه‌نفال دوو كاریگه‌ری زۆر ئاشكرای هه‌یه له‌سه‌ر سایكۆلۆژیای ئه‌و ئافره‌تانه كه كه‌سوكاریان ئه‌نفاله، كاریگه‌ری یه‌كه‌م راسته‌وخۆیه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه له پیاوه‌كانیان جیاده‌كرێنه‌وه یاخود له منداڵه‌كانیان و ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌یان به‌سه‌ردا دێت، له‌م كاته‌دا تووشی حاڵه‌تێك ده‌بن كه پێی ده‌وترێت خه‌مۆكی، دواتر كه به ته‌نیایی ده‌مێننه‌وه ناچار ده‌بن به‌ته‌نیا رووبه‌رووی كێشه‌كانی ژیان ببنه‌وه له‌به‌خێوكردنی منداڵ له به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ، له‌و چاوه‌ڕوانیه دوور‌و دێژه‌ی كه فه‌تره‌یه له فهترهكان ده‌یانكرد بۆ منداڵه‌كانیان بۆ مێرده‌كانیان كه ونبوون، هه‌موو ئه‌مانه پاڵنه‌ر و فاكته‌رن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئافره‌تانه تووشی جۆرێك له خه‌مۆكی ببن، چونكه هه‌موومان ده‌زانین یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ی كه له پشت دیارده‌ی خهمۆكییهوهیه بریتییه له ته‌نیایی و ژیان به ته‌نیا، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی ئازیز، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه به‌سه‌ر ئافره‌تانی كوردی ئه‌نفالدا هاتووه و له‌ماوه‌یه‌كی دورودرێژدا له چاوه‌ڕوانیدا بوون، ئه‌مه‌ش تووشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كردن كه ئێمه له زمانی ته‌ندروستیدا پێی ده‌ڵێین: (ته‌عزێباری درێژخایه‌ن)، ئه‌مه‌ش دوووباره فاكته‌ره بۆ دروست بوونی حاڵه‌تی خه‌مۆكی، كه كارده‌كاته سه‌ر شێواندنی ژیانی ئه‌و ئافره‌تانه، كاریگه‌ری دووه‌می ده‌روونی له‌سه‌ر ئه‌م ئافره‌تانه پێ ده‌وترێت (زه‌بری ده‌روونی دوای فشار) یاخود (فشاری ده‌روونی)، ئه‌و فشاره درووست ده‌بێت له‌دوای زه‌برێكی تایبه‌ت، كه پێی ده‌وترێ (PTSD)، له زمانی عه‌ره‌بیشدا پێ ده‌ڵێن (الزخت النفسی ما بعد السدمه)، ئه‌مه حاڵه‌تێكی ده‌روونییه كه كه‌سێك تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی فیزیكی ببێت. ئه‌و پزیشكه ده‌روونییه وتیشی: "هه‌ندێك جار ئه‌م دیارده‌یه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانیان، چونكه مه‌رج نییه ئه‌م رووداوه له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه رووبدات كه دیارده‌كه‌ی بینیوه، به‌ڵام كاتێك ئه‌م رووداوه بۆ نه‌وه‌كان باس ده‌كرێت یان له رۆژنامه‌یه‌ك له كهناڵێدا باسی لێوه ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌م حاڵه‌ته دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ی دووه‌میان واته كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌وه‌كانیان پێی ده‌وترێت (فشاری ده‌روونی دوای زه‌بر له نه‌وه‌ی دووه‌مدا) ئه‌م دیارده‌یه له‌م دوایانه‌دا پشكنینێكی بۆكرا، دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتێكی وه‌كو ئه‌ڵمانیا نه‌وه‌كانی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ژیابوون، ئه‌گه‌ر چی نه‌وه‌كانیان جه‌نگه‌كانیان بینیوه، به‌ڵام له رێگه‌ی باوانیانه‌وه تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بوون، بۆیه كاریگه‌ریی دووه‌می ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ر سایكۆلۆژیای ئه‌م ئافره‌تانه هه‌یه‌و نه‌وه‌كانیشیان تووشی فشاری ده‌روونی دوای زهبردهبن". له باره‌ی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفالیشه‌وه ناوبراو پێی وایه كه ئه‌م جۆره یادكردنه‌وه ته‌قلیدییانه‌ی ساڵانه ده‌كرێت پێم وانییه ئه‌مه چاره‌سه‌ر بێت، هه‌ندێك (بحوپ) هه‌یه ئه‌ویش زۆر ده‌گمه‌نه ده‌ڵێت: كه‌سێك كه تووشی حاڵه‌تی (PTSD) ده‌بێت، باشتر وایه مواجه‌هه‌ی حاڵه‌ته‌كه بكات، به‌ڵام من پێموانییه هێنانه‌وه‌ی رووفات و یادكردنهوی ئه‌نفال به‌و شێوه‌ی ئێستا مواجه‌هه‌ی ئه‌و خێزانانه بێت،وتیشی: "ئه‌م یادكرنهوانه زیاتر حاڵه‌ته‌كه توند ده‌كات، ئێمه ده‌زانین پار كه روفاتی به‌شێك له ئه‌نفال كراوه‌كان هاته‌وه بۆ ناوچه‌ی شاره‌زوور چه‌ند دیارده‌یه‌كی نوێی حاڵه‌تی (PTSD) روویدا، له‌كاتێكدا ئه‌م دیاردانه كه‌شف نه‌كرابوون، ئه‌مه‌ش پێموایه به‌رای كه‌سانی پسپۆڕیش له ده‌رئه‌نجامی هێنانه‌وه‌ی رووفاتهنه بوون، چونكه جارێكی دیكه ئه‌و كه‌سانه ئه‌و دیاردانه‌یان بیر ده‌كه‌وێته‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه له‌هه‌مان له‌حزه‌ی یه‌كه‌مجاردا ژیا بن كاتێك له كه‌سوكاریان دوورده‌كه‌ونه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌ش بیرهێنانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م كاره‌ساته له میدیاكانه‌وه به‌م شێوه هه‌ڕه‌مه‌كییه ته‌ندورست نییه، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌ند كه‌سێكی پسپۆڕ له بواری ده‌رونزانیدا، به‌ڵكو واده‌كات ئه‌م ئافره‌تانه به‌رده‌وام ببنه قوربانی پڕۆسه‌ی ئه‌نفال". به بڕوای ناوبراو چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه ئه‌وه‌یه له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌بێت حكومه‌ت و ئه‌و رێكخراوانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌م دیارده‌یه‌وه بیریان له‌وه بكردبایه‌وه كه كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دروست بكه‌ن بۆ كه‌سوكاره‌كانیان و ستایلێكی نوێیان بۆ دابنرێت و جۆرێك له رۆشناییان بۆ دابنرێته‌وه كاتی ئه‌وه هاتووه كه به روئیایه‌كی نوێ ته‌ماشایان بكه‌ین، نه‌ك دووباره خه‌میان بۆ دروست بكه‌ینه‌وه، ئه‌و پێیباشه له‌جیاتی ئه‌وه رێكخراویان بۆ بكرێته‌وه ده‌زگای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه، هه‌ندێك ته‌كنیكی تایبه‌ت هه‌یه كه پێی ده‌وترێت (چاره‌سه‌ركردنی سترێجی) چاره‌سه‌ری فشاری ده‌روونی، ئه‌و تهكنیكانه فێری ئه‌وكه‌سانه بكرێت كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاره‌ساتێكی وادا بكه‌ن، ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌م، هه‌نگاوی دووه‌م، ئه‌و كه‌ناڵه راگهیانراوانه ته‌نها بۆ ده‌رخستی ئه‌و كاره‌ساته كار نه‌كه‌ن، به‌ڵكو بۆ له‌مه‌ودوا با كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌كه بكه‌ن، به‌رنامه‌ی سایكۆلۆژی چارهسهركایان هه‌بێت، نه‌ك شین و واوه‌یلا و تهعزێبارانه بخه‌نه روو.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-04-13-4647.html