|
|
|
|
|
|
ژنانی ئه‌نفال پاره‌یان پێویسته، یا دڵنه‌وایی؟
ئا: كۆچه‌ر كه‌ركووكی
سێشه‌ممه-13-نیسان(مانگی 4)-2010
ژنێك: "ئه‌گه‌ر هه‌موو داهاتی كوردستان‌م بده‌نێ به‌یه‌ك په‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌می ناده‌م" له‌دوای روودانی كاره‌ساتی ئه‌نفال له ساڵی 1988 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی گرته‌وه به‌تایبه‌تی سنووری گه‌رمیان . ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاره‌ساته‌دا رزگاریان بوو . دوای ده‌سگیركردن و مانه‌وه‌یان له‌ناو زیندانه‌كاندا. ئه‌وانه‌ی به ته‌مه‌ن بوون له ژنان و پیاوان. له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئازادكران . به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیاندا زۆربه‌ی منداڵه‌كانیان ده‌سگیر كرابوون و دوای گه‌رانه‌وه‌یان كه‌سیان له‌گه‌ڵیان نه‌هاته‌وه. ئێستا زۆربه‌یان به‌بێ كوڕ و كچ و خێزان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. دووری له كه‌سوكاریان ئه‌وانی تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی كردووه. پشتیوان ره‌حیم ـ توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی، له‌هه‌مانكاتدا باوكیشی ئه‌نفالكراوه پێی وایه " كاره‌ساتی ئه‌نفال كاره‌ساتێك بوو نه‌ك له‌رووی ده‌روونییه‌وه، به‌ڵكو له‌رووی كۆمهلاێهتی و ئابووری و سیاسیشه‌وه كاریگه‌ریی هه‌بوه . بۆیه تا ئێستا ئاسه‌واری به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌وه ماوه‌ته‌وه. له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه ئه‌مرۆ پێویسته حكومه‌ت و گرنگی پێبدات سه‌نته‌ره‌كانی بواری ده‌رونییه" . به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین كاره‌ساتی ئه‌نفال له‌سنووری ناحیه‌ی شۆرش ڕوویداوه ئێستا زۆرترین كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له ناحیه‌ی شۆرش به‌تایبه‌تی گه‌ڕه‌كه‌كانی قادركهرهمیهكان و پیریادیهكان نیشته‌جێن . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و سنوره‌دا دوو ڕێكخروای تایبه‌ت هه‌یه كه كار له‌سه‌ر كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌كه‌ن به‌ناوه‌كانی (رێكخراوی كار) و (رێكخراوی هه‌ڵوێست) بۆ داكۆكیكرن له كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوه‌كان. ئاریان فازڵ كه‌ریم ـ سه‌رۆكی ڕێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكیكردن له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان سه‌باره‌ت بهئاوڕنهدانهوهی حكومه‌ت له ڕووی ده‌روونییه‌وه له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان وتی: "كاره‌ساتی جه‌رگ بڕی ئه‌نفال كه 182 هه‌زار كه‌سی تیاچوو ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا كاره‌ساتێكی تری له رووی ده‌روونییه‌وه بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان دروستكردووه". هه‌رچه‌نده ئێستا كه 22 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌دا تێده‌په‌رێت، به‌بروای ئاریان فازڵ ئه‌و كاره‌ساته له ناخیاندا به‌رده‌وامه. ئاریان وتی: "سالاَنه له‌كاتی یاده‌كاندا چه‌ند كه‌سانێك هه‌یه كه سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن تووشی بورانه‌وه ده‌بن, ئافره‌ت هه‌یه منداڵه‌كه‌ی به به‌رچاوی خۆیه‌وه له نوگره‌سه‌لمان، یان له تۆپزاوه گیانی له ده‌ستداوه ئه‌مانه له رووی ده‌رونییه‌وه كاره‌ساتن". ئه‌مانه‌ی باسی لێوه ده‌كرێ نموونه‌یه‌كی كه‌من له ئێش وئازاری ئه‌و كه‌سانه. سه‌ره‌رای ئه‌مانه حكومه‌ت تاكو ئێستا هه‌ڵنه‌ستاوه، بهكردنهوی نه‌خۆشخانه، یان سه‌نته‌رێكی ده‌روونی بۆ ئه‌و كه‌سانه. له‌و باره‌یه‌وه له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ـ چالاكوان له‌بواری كه‌یسی ئه‌نفالدا وتی: "له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دهسهلاَتی كوردیدا كارێكی وا نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ڕێگه‌یان بۆ خوشبكرێت بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه. كه ئێمه ده‌ڵیین هیچ نه‌كراوه . مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه چه‌ند سه‌نته‌ری ده‌روونیمان هه‌یه. چه‌ند سه‌نته‌ری ئاشتكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانمان هه‌یه بۆ هێنانه‌وه‌یان بۆ ناو ژیان؟ له‌و شوێنانه‌ی زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه". تائێستا كه‌سانێكی توێژه‌ری ده‌رونی یان كۆمهلاَیهتی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان دانه‌نراوه . كه بتوانێَ چاره‌سه‌ری به‌شێك له‌و كاره‌ساتانه بكه‌ن . بۆیه ئاریان فازل ـ باس له چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌و سنووره‌دا بوونیان هه‌یه " ئێستا له‌سنووری شۆرش چه‌ند دیارده‌یه‌ك هه‌یه، كه زۆربه‌یان به‌ته‌نها ده‌ژین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان كه‌سوكاریان تیاچووه، بۆیه حه‌زیان به‌ته‌نهاییه, وتی: "خه‌ڵك هه‌یه كه له نوگره سه‌لمان گه‌راوه‌ته‌وه پاش یه‌ك مانگ نه‌یتوانیوه قسه بكات. ئه‌وه‌نده كاره‌ساتی ناخۆشی بینیوه, بۆیه پێم وایه تا ئێستاش ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی هه‌ر له‌بیردا ماوه" ئه‌وان له‌و رووداوه‌دا ته‌نها له‌رووی ماددی و گیانی زیانیان پێنه‌گه‌یشت ئێستا باری ده‌رونیشی هاتۆته سه‌ر . بگره ئێستا ئه‌وان دوای 22 ساڵ چاوه‌روانی كه زۆربه‌یان به‌ته‌نها ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. پێویستیان به‌دڵدانه‌وه‌ی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆری ده‌روونی هه‌یه. ئه‌وان تا ئێستا نازانن منداڵه‌كانیان له پێناو چیدا رۆیشتن. ئه‌وان تائێستا هه‌ر به نیازن رۆژێك له رۆژان منداڵه‌كان و خێزانه‌كانیان بێنه‌وه وه‌كو جاری جاران له‌گه‌ڵ دایه و بابه ئازیزه‌كه‌ی خۆیاندا بێنه‌وه سه‌ر له‌نوێ له جوانی ژیان بروانن. به بڕوای پشتوان ره‌حیم توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی ـ ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا كۆمهلاَیهتیهكان ئه‌وه‌یه كه هه‌ست بكه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و كاره‌ساته‌دا رۆیشتوون له پێناو نیشتیمان‌دا گیانیان به‌خت كردووه . بۆیه بۆ ئه‌م كاره‌ش پێویسته حكومه‌ت له زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی زیانی به‌ركه‌وتووه به‌تایبه‌تی گه‌رمیان, سه‌نته‌ری ده‌روونی بكاته‌وه بۆ كێ؟ بۆهه‌موو ئه‌و منداڵ و دایك و باوكانه‌ی له‌و كاره‌ساته‌دا رزگاریان بووه. وتیشی: "ساڵی پار چووینه لای پیره‌ژنێك . به‌رده‌وام ده‌گریا، پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد ئایا موچهكهتان زیاد بكرێَ، یان نان, ئه‌ویش وهلاَمی داینه‌وه . وتی ئه‌گه‌ر هه‌موو داهاتی كوردستان‌م بده‌نێ به‌یه‌ك په‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌می ناده‌م . ئێستاش به‌رده‌وام ده‌گرێ." له ئیستادا به‌سه‌دان پیره‌ژن و پیره‌مێرد كه له دوای كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفال رزگاریان بووه. له بارێكی نا ده‌روونی نا سه‌قامگیردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بۆیه له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان پێویستیان پێیبێت دڵدانه‌وه‌ی ئه‌وانه . له‌لایه‌ن پزیشكان و كه‌سانی پسپۆر له بواری ده‌روونیدا . له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ـ وتی: "من بۆخۆم چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ریَِكخراوێكی بیانی تایبه‌ت به بهسالاَچوان كارم كردووه . بۆیه هه‌ستم كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ته‌مه‌نن . له‌رووی ده‌روونییه‌وه داروخاون و به‌دبه‌ختن. رۆژانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ روودا و چیرۆكی ناخۆشدا ده‌ژین, به‌رده‌وام له‌گه‌ل ئه‌و ئازارانه‌دا ده‌ژین" له‌تیف فاتح گله‌یی لهكاربهدهستانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات كه له‌ساڵی 1991 به‌دواوه نه‌یتوانی كه‌مێك له ناره‌حه‌تیه‌كانی ئه‌و قوربانیانه كه‌مبكاته‌وه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه. وتیشی: " له ساڵی 1991 به‌دواوه، كه كورد پاره‌ی خه‌یاڵی هه‌بووه نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره‌یان بۆ بكات، بهلاَم له‌ساڵی (2003)ه‌وه عه‌ره‌بی شیعه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باشترین كاریان كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قوربانی ده‌ستی به‌عس بوون بهلاَم به‌داخه‌وه ئێمه هیچمان نه‌كردووه. " پشتیوان ره‌حیم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای سه‌نته‌رێكی ده‌روونی ده‌كات بۆ بهسالاَچووانی ئه‌و كاره‌ساته. پێشی وایه پێویسته سه‌نته‌رێكی په‌روه‌رده‌یش هه‌بێ بۆ گه‌نجه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته. هه‌روه‌ها وتی:"پێویسته له دوای باری ده‌روونی, سه‌نته‌رێكی په‌روه‌رده‌یی بۆ ئه‌و مندالاَنهی له‌و كاره‌ساته‌دا رزگارییان بووه دابمه‌زرێت, ناكرێ سالاَنه چه‌ند دهرهجهیهكیان بده‌نێ . ئه‌مه فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌یه پێیان, ئه‌مه‌ش وایكردووه جیاوازییه‌ك له‌نێوان قوتابیاندا دروست بكات. خه‌ڵكانێك هه‌یه كه‌ده‌ڵێن: خۆزگه ئێمه‌ش باوكمان ئهنفالبوایه". ئاریان فازڵ ـ سه‌رۆكی رێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكیكردن له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان . ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان چه‌ندین جار داوایان له‌حكومه‌ت كردووه بۆ وه‌ها كارێك بهلاَم نه‌یكردووه "ئێمه هه‌ر كاتێك داوای مافی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانمان كردبێ داوامان كردووه كه حكومه‌ت گرنگی به بواری ده‌روونی كه‌سوكاری ئهنفالكروهكان بدات، بهلاَم به‌داخه‌وه نه‌یكردووه".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-04-13-4439.html