|
|
|
|
|
|
راگه‌یه‌ندراوێك له ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
خێزان
دووشه‌ممه-12-نیسان(مانگی 4)-2010
هه‌موو دونیا شایه‌تی سه‌ركه‌وتوویی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و پاراستنی سه‌روماڵی هاوولاَتیان
رۆژنامه‌ی هاولاَتی له ژماره 618ی رۆژی 1142010 و رۆژنامه‌ی رووداو له ژماره 108ی رۆژی 1242010 دا و له دوو بابه‌تی جیادا، پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیان وروژاندۆته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ چه‌نده‌مینجاره بابه‌تی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایش و پاراستن و زانیاری به شێوازی هه‌ڵه و گوماناوی بلاَودهكرێتهوه و هه‌رجاره و به شێوه‌یه‌ك هه‌واڵ و بابه‌تی ناراست له‌م رووه‌وه به خوێنه‌ران ده‌به‌خشن. بۆ روونكردنه‌وه‌ی راستیه‌كان، ئه‌م راگهیهندراوهمان به پێویست زانی. سه‌ركه‌وتووترین بواری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و سه‌قامگیری وئاسایشه‌یه كه توانراوه به هه‌وڵ و هیمه‌تی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كان، به له‌خۆبردوویی و فیداكارییه‌كی زۆره‌وه، بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌مان، بهێنرێته‌دی. له بارودۆخێكی ئاڵۆزی وه‌ك ئێراقدا، هه‌موو دونیا شایه‌تی سه‌ركه‌وتوویی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و پاراستنی سه‌روماڵی هاوولاَتیان. ئه‌م ئاسایش و پاراستنه‌ی هه‌رێم، هۆكاری سه‌ره‌كی باوه‌ڕ و متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه بیانی و ناوخۆییه‌كان بووه به‌وه‌ی چالاكی ئابووری بۆ پێشخستنی هه‌رێمی كورستان ئه‌نجام بده‌ن و به‌مه‌ش باری ئابووری و ژیانی خه‌ڵكی باشتر ببێت. زیاد بوونی بڕوا به باری ئاسایشی ولاَت، ده‌رفه‌تی زۆر بۆ به‌ره‌وپێشچوونی باری سیاسی ده‌ره‌خسێنێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه، به داخه‌وه كه‌سانێك هه‌ن، له جیاتی ئه‌وه‌ی سوپاسمان بكه‌ن، هه‌وڵی تێكدانی ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێم ده‌ده‌ن، چونكه پێیانوایه، به‌م جۆره ده‌توانن رێگه بۆ خۆیان خۆشتر بكه‌ن تا ئه‌جێنداكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌م جۆره ههولاَنه، گومانی ئه‌وه‌مان بۆ دروست ده‌كات كه كه‌سانێك هێشتا مابن بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ته‌سكی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و بۆ هێنانه‌دی ئه‌و جۆره سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكانه، ئاسایشی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه. به‌مه‌ش تاكه ئامانجیان ئه‌وه‌یه، كه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان، به‌ناوی ئه‌و ده‌زگایانه‌وه ته‌واو نه‌بێـت كه به قوربانی و شه‌ونخونی، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی و یاسایی و مێژوویی خۆیان، هێناویانه‌ته دی. ئامانجێكی دیكه‌شیان، هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌ومتمانه‌یه‌ی كه هاوولاَتیان به‌و ده‌زگایانه‌ی په‌یدا كردوه. به‌م لۆجیكه، ده‌یانه‌وێـت به مه‌به‌ستی لێدانی كه‌س یان ده‌زگایه‌ك هه‌موو راستیه‌كان چه‌واشه بكه‌ن و گه‌ل و نیشتیمانیش بكه‌نه قوربانی مه‌رامه‌كانی خۆیان. هاوولاَتیانی ئازیزی كوردستان باش ئاگادارن كه كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی ئه‌منی هه‌رێم نیه. زۆر شتی دیكه هه‌یه كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر بكرێت، بهلاَم ره‌وایه پرسیارێك بورژێندرێ، كه بۆچی هه‌موو جارێك به شێوه‌یه‌كی نادروست ئه‌خرێته به‌رباس؟ وهلاَمهكهش روونه و ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئاسایشه‌ی هه‌یه تێك بدرێت و مه‌رامی سیاسی و تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشت وروژاندنی ئه‌م باسه‌ن، سود وه‌ربگرن. لێره‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ كه‌س له ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دژی یه‌كگرتنه‌وه‌ی داموده‌زگاكان نین و به پێچه‌وانه‌وه، چه‌ندین ساڵه هه‌ولێ به‌رده‌وام ده‌ده‌ین، ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه بگاته ئه‌نجام. باكه‌س مزایهدهمان به سه‌ره‌وه نه‌كات و ئێمه له هه‌موو كه‌س زیاتر له هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و رێكخستنه‌وه و یه‌كگرتنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان و دامه‌زراندنی داموده‌زگا ده‌ستووریه‌كاندا بووین و به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر ئه‌م ههولاَنهمان. به ئامانجی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاسایشه‌كان و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی دیكه، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، ئێمه توانیمان ره‌شنووسێكی گونجاو ئاماده بكه‌ین و دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێ و په‌سه‌ند بكرێ، هه‌نگاوی پراكتیكی بنێین بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش. پێش هه‌موو شتێك، ئێمه پێویستیمان به هه‌موار كردنی یاسا هه‌یه تا بتوانین له ژێر رۆشنایی ئه‌م یاسایه، یه‌كگرتن ئه‌نجام بدرێت نه‌ك به میزاجی كه‌س و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی لایه‌نێك. ئه‌گه‌ر بڕوامان وابێت ئه‌م ده‌زگایانه هی هه‌موو خه‌ڵك و هه‌موو كوردستانه، ئه‌بێ یاسای هه‌موار كرا‌و په‌سه‌ند بكرێت. ئێمه ده‌پرسین، له كاتی كابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه، ره‌شنوسی ئه‌و یاسایه دراوه‌ته حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، بهلاَم بۆچی تائێستا په‌سه‌ندی ناكه‌ن تا بتوانین هه‌نگاوه عه‌مه‌لیه پێویسته‌كان بۆ یهكخسنهوهی ئاسایشه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ین؟ چۆن باس له په‌سه‌ند كردنی یاسای هه‌مواركراو ناكه‌ن، بهلاَم باس له واده‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن؟ ئایا ده‌كرێ به‌م شێوازه مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئاسایشی سه‌روماڵی هاوولاَتیان بكرێت؟ ده‌پرسین ئایا پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی گرنگتره یان ده‌ستكه‌وتی حزبی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی داوای په‌له‌كردن له یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایشه‌كان ده‌كه‌ن، با په‌له له په‌سه‌ند كردنی هه‌مواركردنی یاساكه بكه‌ن. ئاسایش به میزاج و قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و یه‌ك ناگرێته‌وه. ده‌پرسین، كوا ئه‌و یاسایه‌ی كه ده‌یانه‌وێت یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایشه‌كانی پێ بكه‌ن؟ ئێمه پێمانوایه یاسای ژماره 46ی 20112004 هه‌یه، بهلاَم هه‌ندێك لایه‌ن پێی رازی نیه. كه‌واته، با دوای ئه‌و هه‌موو كۆبوونه‌وانه، یاسایه‌كی نوێ له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت و ئه‌رك ومافی هه‌موو ده‌زگایه‌ك دیاری بكات و رێ خۆش بكات بۆ یه‌كگرتنه‌وه. ناكرێت ته‌نها باسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایش بكرێت و بیر له یه‌كگرتنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی دیكه‌ش نه‌كرێت. پێمان خۆش بوو ئه‌م بابه‌ته زووتر و له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس كرابان، بهلاَم به‌داخه‌وه هه‌میشه هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كارانه هه‌یه و نایانه‌وێت راستیه‌كان بگاته هاوولاَتیان، بۆیه ئێمه‌ش له‌م جۆره ههولاَنه بێده‌نگ نابین وراستیه‌كان وه‌ك خۆی بۆ هاوولاَتیانی ئازیزی كوردستان روونده‌كه‌ینه‌وه. راستیش ئه‌وه‌یه، كه پَویسته حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان په‌له بكه‌ن له هه‌مواركردن و په‌سه‌ند كردنی یاسای نوێ، ئه‌و كات پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه به ئاسانی ده‌كرێت. ده‌بێ هاوولاَتیانی ئازیزی كوردستان بزانن كه نابێت له به‌ر مه‌به‌ستێكی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك، ئاسایشی هاوولاَتیان بخرێـه مه‌ترسیه‌وه و فه‌راغی ئه‌منی دروست بكرێت.ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كوردستان- هه‌ولێر 12/4/2010
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-04-12-1241.html