|
|
|
|
|
|
پڕۆژهییاسای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناحكومیههرێمی كوردستان - عێراق
چوارشه‌ممه-07-نیسان(مانگی 4)-2010
فه‌سڵی یه‌كه‌م "پێناسه و پره‌نسیپه گشتییه‌كان" مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی له خواره‌وه هاتوون بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م یاسایه ئه‌م واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریان هه‌ڵده‌گرن: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. رێكخراو: رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناحكومی كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن. 3. ده‌سته: ده‌سته‌ی هاوكاریی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێم. مادده‌ی دووه‌م: 1. رێكخراوه ناحكومییه‌كان: كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه خه‌سڵه‌تی به‌رده‌وام و سه‌ربه‌خۆ و خۆبه‌خشكه‌ر و بێ لایه‌نن، سوودی گشتیان هه‌یه و له چه‌ند كه‌سانێك پێك دێت، جموجۆڵێكی مرۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و باره‌گای سه‌ره‌كیان له هه‌رێم ده‌بێت. 2. رێكخراو بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بكاته‌وه له‌دوای ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته. 3. رێكخراو بۆی نییه به‌دوای سوودی مادیدا بگه‌ڕێ ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی نه‌بێ. 4. هه‌موو رێكخراوه ناحكومیه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر به یاسایه‌كی تایبه‌ت رێكنه‌خرابێت. مادده‌ی سێیه‌م: رێكخراو كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه، بۆی هه‌یه هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێك بكات كه پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی نه‌بێ، مافی موڵكداری و سامانی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی هه‌یه. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌به‌رده‌م دادگاكان و لایه‌نه ره‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كاندا ده‌بێ به نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه ته‌نها سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه خۆیه‌تی یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆك ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی پێ ده‌سپێرێ. مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت به ناوی (ده‌سته‌ی هاوكاریی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) له هه‌رێم، راسته‌وخۆ سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێت و تایبه‌ت ده‌بێت به هاوكاری كردن و رێكخستنی كاروباری رێكخراوه‌كان. شێوه‌ی ده‌سته و پسپۆڕییه‌كان و میكانیزمی كاره‌كانی به یاسایه‌كی تایبه‌ت رێك ده‌خرێت.
فه‌سڵی دووه‌م "ئامانجه رێگه‌پێدراوه‌كان و چالاكیهكان" به‌شی یه‌كه‌م: ئامانجه رێگه‌پێدراوه‌كان.. مادده‌ی شه‌شه‌م: به‌شداری كردن و هاوكاری كردن له‌بواری فریاكه‌وتن و ئاوه‌دان كردنه‌وه و چالاكیه مرۆییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر. پێویسته ئامانجه‌كانی رێكخراو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ بگرێت: 1. له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و به‌ڵگه‌نامه و په‌یماننامه و رێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤـ كۆك بێت. 2. له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستوری هه‌رێمدا كۆك بێت. 3. مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه ڕوون و ئاشكرا بێت و ڕاگه‌یه‌نرابێ و له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی گشتیدا (النڤام العام) پێچه‌وانه نه‌بێت. 4. رێكخراوه‌كه به شێوازێكی رێگه‌پێدراو حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم مه‌به‌سته‌كانی خۆی بپێكێ. 5. نابێ ئامانجی ئه‌وه بێ كه تۆوی دوو به‌ره‌كی و فه‌رق و جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌به جۆربه‌جۆره‌كاندا بچێنێ. به‌شی دووه‌م: چالاكیهكان.. مادده‌ی حه‌فته‌م: 1. رێكخراوه ناحكومیه‌كان رێگایان پێ ده‌درێت كاربكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی هه‌ر ئامانجێكی یاسایی و هه‌روه‌ها ئازادی ڕاده‌ربڕینیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو كاروباره گشتییه‌كان له‌وانه‌ش كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به یاسا كارپێكراوه‌كان و پێشنیاركراوه‌كان و ئیجرائاتی حكومی. هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه چالاكیه‌كانی سیاسه‌ته گشتییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن وه‌كو فێركردن، لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و به‌رگری كردن، كۆكردنه‌وه‌ی ڕا و بلاَوكردنهوه و ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستیان. هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی دادگا بن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. 2. نابێت رێكخراوه ناحكومیه‌كان كه‌سێك كاندید بكه‌ن بۆ پۆسته گشتییه‌كان یاخود پاره كۆبكه‌نه‌وه بۆ پاڵپشتی كردنی كاندیدكراوان بۆ پۆسته گشتییه‌كان هه‌روه‌ها نابێت پاڵپشتی دارایی پێشكه‌ش به كاندیدكراوانی پۆسته گشتییه‌كان بكه‌ن له رێگای موڵكه‌كانیان. مادده‌ی هه‌شته‌م: رێكخراو مافی گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان و مانگرتن و راپرسی و رێكخستنی فیستیڤاڵ و ئاهه‌نگ گێڕان به‌گرتنه‌به‌ری رێگای دیموكراسی و ئاشتی بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیان هه‌یه له دوای ئاگاداركردنه‌وه و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به پێی یاسا ڕه‌چاوكراوه‌كان. مادده‌ی نۆیه‌م: رێكخراو مافی پێشكه‌ش كردنی پێشنیار و پڕۆگرامی گونجاوی هه‌یه به‌مه‌به‌ستی زیاتر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گشتی.
فه‌سڵی سێیه‌م "دامه‌زراندن" مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌ر كه‌سێكی عێراقی مافی دامه‌زراندنی رێكخراوی ناحكومی هه‌یه یاخود به ئه‌ندام بوون یا ده‌ستكێشانه‌وه له رێكخراو. دووه‌م: پێویسته ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه تیایدا به‌دی بكرێت: 1. دانیشتووی عێراق بێت. 2. كه‌سێكی پێگه‌یشتوو بێت و ته‌مه‌نی له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت. 3. تۆمه‌تبار نه‌بێت به تاوانێك یاخود كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر. سێیه‌م: مه‌رجه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر خزمایه‌تی پله یه‌ك و دوو له‌نێوانیاندا نه‌بێت. چواره‌م: مه‌رجه یه‌ك كه‌س سه‌رۆكایه‌تی دوو رێكخراو نه‌كات له یه‌ك كاتدا. پێنجه‌م: 1) به‌ده‌ر له خاڵی (2) له بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا، نه‌وجه‌وانان بۆیان هه‌یه رێكخراوی ناحكومی دابمه‌زرێنن و چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن به ڕه‌زامه‌ندییه‌كی نووسراو له یه‌كێك له رێكخراوه پێگه‌یشتووه‌كان. مه‌رجه رێكخراوه‌كانی پێگه‌یشتوو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ بگرێت: أ. به‌پێی مادده‌كانی ئه‌م یاسایه تۆمار كرابێت. ب. په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆیی رێكخراو ئاماژه به بایه‌خدان به نه‌وجه‌وانان بكات. ج. ته‌واویی باری یاسایی به‌پێی پشتگیرییه‌ك له ده‌سته‌وه. 2) پێویسته رێكخراوه پێگه‌یشتووه‌كه ئاگاداری ده‌سته بكاته‌وه به ڕهزامهندیبوونیان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوی نه‌وجه‌وانان. مادده‌ی یازده‌هه‌م: مه‌رجی تۆماركردنی رێكخراو پێشكه‌ش كردنی داواكاریه‌كه بۆ ده‌سته و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر، كه ژماره‌یان له (7) حه‌فت كه‌س كه‌متر نه‌بێت ئیمزا كرابێ و ده‌بێ په‌یڕه‌وی ناوخۆیی له‌گه‌ڵدا هاوپێچ كرابێت و ئه‌م زانیاریانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا بێت. 1. ناو، دروشم و لۆگۆی رێكخراوه‌كه و مه‌به‌ست و باره‌گای به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ره‌كیی. 2. ناوی هه‌موو ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌كان، نازناو، ره‌گه‌زنامه، ته‌مه‌ن، پیشه، بڕوانامه و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان. 3. پێكهاته‌كانی رێكخراو و رێگه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌سته‌كان و پسپۆریه‌كانی هه‌ر یه‌كێكیان و چۆنیه‌تی كاركردنیان و دیاریكردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی تێیدا. مادده‌ی دوازده‌هه‌م: 1. پێویسته ده‌سته وهلاَمی داواكاری تۆماركردن له ماوه‌ی (30) ڕۆژ بداته‌وه له ڕۆژی به‌ده‌ست گه‌یشتنی داواكاریه‌كه. بهلاَم ئه‌گه‌ر ده‌سته له ماوه‌ی دیاریكراودا وهلاَمی نه‌دایه‌وه ئه‌وا به ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته له‌سه‌ر داواكارییه‌كه هه‌ژمار دهكرێَت. 2. كاتێ داواكاری تۆماركردن مه‌رجه‌كانی یاسایی كه له مادده‌ی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه تێیدا نه‌بوو، ده‌سته بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (15) ڕۆژدا له رێكه‌وتی به‌ده‌ست گه‌یشتنی داواكاریه‌كه بۆ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ته‌واو كردنی كه‌م و كوڕییه‌كان، جارێكی دیكه ماوه‌ی بڕیاردان له‌و كاته ده‌ست پێده‌كات كه داواكاری نوێیان به‌ده‌ست ده‌گات. 3. كاتێك ده‌سته داواكاریی دامه‌زراندن و هۆكاره‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌ی رێكخراوی به نووسراوێكی ڕه‌سمی دیاری كرد، بۆ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراو هه‌یه تانه له بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه و هۆكاره‌كانی له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی (محكمه التمییز) هه‌رێمی كوردستان بگرن له ماوه‌ی (30) ڕۆژدا له رێكه‌وتی ئاگا‌داربوو‌نیان به بڕیاره‌كه و بڕیاری دادگاش بنه‌بڕه. 4. دوای ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكاری دامه‌زراندن، پێویسته ده‌سته به‌ڵگه‌نامه‌ی تۆماركردن له دوو ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی ڕۆژانه بلاَوبكاتهوه.
مادده‌ی سێزده‌هه‌م: رێكخراو بۆی هه‌یه گۆڕانكاری له په‌یڕه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ئامانجه‌كانی بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی دووباره پێویستییان به تۆماركردنه‌وه هه‌بێت، بهلاَم ده‌بێت له‌ماوه‌ی كه‌متر له (15) رۆژ له رێكه‌وتی ڕه‌زامه‌ندیدان، وێنه‌یه‌ك له‌و گۆڕانكارییانه پێشكه‌ش به ده‌سته بكرێت كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراو ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه. فه‌سڵی چواره‌م "ئه‌ندامێتی" مادده‌ی چوارده‌هه‌م: یه‌كه‌م: مه‌رجی بوون به ئه‌ندامی رێكخراو: 1. كه‌سێكی پێگه‌یشتوو بێت، واتا له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت. 2. لێهاتوویی یاسایی هه‌بێت. 3. تۆمه‌تبار نه‌بێت به تاوانێك یاخود كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر. 4. به به‌ڵگه‌یه‌كی نووسراو ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی رێكخراو. دووه‌م: به‌ده‌ر له خاڵی (1)، ئه‌گه‌ر هاتوو رێكخراو كار له بواری مندالاَندا بكات، نه‌وجه‌وانان و مندالاَن بۆیان هه‌یه ببن به ئه‌ندامی فه‌خری له رێكخراو بهلاَم مافی ده‌نگدانی نیه له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. سێیه‌م: ئه‌ندامانی رێكخراو به مردنی خودی ئه‌ندامه‌كه یاخود ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی یاخود له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی یاخود كۆتایی هێنان به ڕاژه‌كه‌ی به‌پێی په‌یڕه‌وی ناخۆیی رێكخراو یاخود هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێكخراو، ئه‌ندامێتی رێكخراو له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك كه ئه‌ندامێتی له ده‌ست دابێت یاخود میراتگرانی ئه‌و كه‌سه، مافی نابێت له مولكهكانی رێكخراو ته‌نها ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكخراوه سندوقێكی هاوكاریی هاوبه‌شی هه‌بێت به‌پێی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆیی رێكخراو. پێنجه‌م: به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی، رێكخراو بۆی هه‌یه مه‌رجی ئه‌ندامێتی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت بهلاَم نابێت دژبه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت. فه‌سڵی پێنجه‌م "ده‌سته‌ی گشتی " مادده‌ی پازده‌هه‌م: 1. ده‌سته‌ی گشتی رێكخراوی ناحكومی له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی پێكدێت. 2. پاش دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیدا، پێویسته ده‌نگدان بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رۆك. 3. ڕێژه‌ی یاسایی (نیساب)ی ده‌سته‌ی گشتی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراو به‌دیدێت، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی یاسایی به‌دینه‌هات، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك دواده‌خرێت و ئه‌و كاته سه‌ره‌ڕای ژماره‌ی ئاماده‌بووان رێژه‌ی یاسایی به به‌دیهاتوو هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌بێته حوكم. بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ڕێژه‌یی ئه‌ندامان له كۆبوونه‌وه‌دا ده‌درێن ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یاخود په‌یڕه‌وی ناوخۆیی رێكخراو نه‌بوو. 4. پێویسته ده‌سته‌ی گشتی رێكخراو به لایه‌نی كه‌م ساڵی جارێك كۆببێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی وه‌ك موڵك، به‌رپرسیارێتی یاسایی، داهات، خه‌رجی و پرۆگرامی رێكخراوه‌كه له ساڵی ڕابوردودا و موڵك، به‌رپرسیارێتی یاسایی، داهات، خه‌رجی و پرۆگرامی پێشبینیكراوی ساڵی داهاتوو. 5. پێویسته ده‌سته‌ی گشتی رێكخراو به لایه‌نی كه‌م ساڵی جارێك ده‌نگ بدات بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نوێ. پێویسته ئه‌م ده‌نگدانه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه بگونجێت. 6. ئه‌گه‌ر (1/3)ی ئه‌ندامانی رێكخراو داوایان كرد، ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی بگیرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌نووكه‌ییه‌كان. 7. نابێت ده‌سته‌ی گشتی دهسهلاَتهكانی بڕیاردان بسپێرێت له‌سه‌ر تێكه‌ڵبوون، وازهێنان، ئیفلاس كردن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراو یان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراو.
فه‌سڵی شه‌شه‌م "ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن " مادده‌ی شازده‌هه‌م: 1. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن به بالاَترین دهسهلاَتی رێكخراو داده‌نرێت و به‌رپرسیارێتی ره‌های ده‌بێت بۆ سیاساتی رێكخراو و مه‌سه‌له داراییه‌كانی. پێویسته ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن له (3) كه‌متر و له (15) ئه‌ندام زیاتر نه‌بێت. 2. پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته‌ی گشتی له‌ماوه‌ی كه‌متر له (30) ڕۆژدا له رێكه‌وتی وه‌رگرتنی كه‌سێتی یاسایی به رێكخراو، كۆببێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراو. 3. پێویسته ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن به لایه‌نی كه‌م ساڵی جارێك كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بكات و ره‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر بودجه، به‌رپرسیارێتی، داهات، خه‌رجی و پرۆگرامی ساڵی ڕابوردو. ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای بودجه، به‌رپرسیارێتی، داهات، خه‌رجی و پرۆگرامی پێشبینیكراوی ساڵی داهاتوو. هاوكات پێویسته له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته راپۆرتی چالاكییه‌كان و دارایی رێكخراوكه وه‌ربگرێت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئامانجه دیاریكراوه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی یه‌كتر ده‌گرنه‌وه. هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له خه‌رجكردنی هه‌موو پاره و سامانی رێكخراو به‌و پێیه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ كرابوو و پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو. 4. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن ده‌توانێت ڕێسا، سیستم یان بڕیار ده‌ربكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی رێكخراو، به‌مه‌رجێك یهكتربگرنهوه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه و په‌یڕه‌وی ناوخۆیی رێكخراوكه. ده‌سته ده‌توانێت هه‌ر پله‌یه‌ك بۆ كارمه‌ندانی رێكخراوكه دروست بكات یان لایان ببات، هه‌روه‌ها ده‌توانێت لیژنه دروست بكات یان لایان ببات و ئه‌رك و دهسهلاَتی دیاریكراویان پێ بسپێرێت. 5. نابێت هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن له‌ڕێگای لیسته‌وه ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵكو ده‌بێت به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی بێت. 6. خول (ده‌وره)ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن له په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆیی رێكخراو دیاری ده‌كرێت، به مه‌رجێك نابێت له یه‌ك ساڵ كه‌متر و له چوار ساڵ زیاتر بێت. له كۆتایی ئه‌م خوله‌دا، هه‌ڵبژاردنی تازه ئه‌نجام ده‌درێت. ده‌كرێت هه‌ر هه‌مان ئه‌ندامان بۆ چه‌ند جارێك هه‌ڵبژێردرێنه‌وه.
فه‌سڵی حه‌فته‌م "حوكمه داراییه‌كان" مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م: دارایی رێكخراو له‌مانه پێك دێت: 1. ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئه‌ندامان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. 2. ئه‌و ده‌سنگه و به‌خشش و خهلاَت و پیتاك و دارایی و وه‌قف و وه‌سیه‌ته‌ی كه تاكه خه‌ڵك و لایه‌نی دیكه ده‌یده‌نێ. 3. ئه‌و داهاتانه‌ی كه رێكخراوه‌كه به بزاڤ و چالاكیی خۆی و وه‌به‌رهێنانی دارایی خۆی ده‌ستی ده‌كه‌وێ. 4. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی له بودجه‌ی سالاَنهی هه‌رێم ته‌رخانی ده‌كات بۆ پڕۆژه‌كانی رێكخراوه‌كان.
مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌م: 1. رێكخراو دارایی خۆی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی سالاَنهی و رێكده‌خرێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌پێی سیستمی ژمێریاری كه له لایه‌ن داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 2. ژمێریاری رێكخراو ده‌كه‌وێته ژێر دهسهلاَتی وردبینی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم. 3. داهات و ده‌ستكه‌وت و موڵكه‌كانی رێكخراو له باج و رسومات و گومرگ ده‌به‌خشرێت، به مه‌رجێك به مه‌به‌ستی مرۆیی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌كاربێت و به‌پێی پشتگیری ده‌سته‌وه بێت. مادده‌ی نۆزده‌هه‌م: پێویسته حكومه‌ت سالاَنه بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكات بۆ هاوكاریی پڕۆژه‌كانی رێكخراوه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت له لایه‌ن ده‌سته‌وه رێكده‌خرێت. مادده‌ی بیسته‌م: 1. رێكخراو بۆی هه‌یه به‌شداری له‌و به‌خششانه (ته‌نده‌ر) بكات كه حكومه‌ت ڕایدهگهینێن به مه‌رجێك كه‌ل و په‌ل و خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كانی بهخششهكه له‌چوارچێوه‌ی بواری پسپۆڕی رێكخراوه‌كه بێت. 2. به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته رێكخراو بۆی هه‌یه خاوه‌ندارێتی موڵك بكات به پێی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بنكه‌یه‌ك بۆ خۆی و لقه‌كانی یاخود شوێنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی یان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی. 3. رێكخراو بۆی هه‌یه هه‌ر مولكێك بفرۆشێت كه بۆ جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی پێویستی پێی نه‌بێت به پێی یاسا كه رێگای پێ درابێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه. نرخی موڵكه‌كه ده‌بێته داهاتێك بۆ رێكخراوه‌كه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. پڕۆسه داراییه‌كانی رێكخراو له رێگای حیسابێكی بانكییه‌وه ده‌بێت. 2. حیسابی بانكی رێكخراو ته‌نها به بڕیاری دادوه‌ری راده‌گیرێت مادده‌ی بیست و دووه‌م: رێكخراو سالاَنه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پێشكه‌ش به ده‌سته ده‌كات: 1. راپۆرتێكی دارایی تێر‌و ته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی باربۆ كردنی (تمویل) رێكخراوه‌كه و مامه‌ڵه داراییه‌كانی له‌خۆوه بگرێت. 2. راپۆرتێك ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه كه كورته بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی كه رێكخراوه‌كه له ماوه‌ی ساڵێكدا جێبه‌جێی كردووه، له‌خۆوه بگرێت.
فه‌سڵی هه‌شته‌م "تۆمارگه‌كان و وردبینی ژمێریاری" مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ده‌بێ رێكخراو ئه‌م تۆمارگانهی له خواره‌وه هاتوون به‌ده‌سته‌وه بگرێ (ڕابگرێ) و پێویسته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی دادنووسییهوه په‌سه‌ند بكرێت. 1. تۆمارگه‌ی ئه‌ندامان: ناوی ئه‌ندامانی رێكخراو و ناونیشان و ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و پیشه و بڕوانامه‌ی زانستی و هونه‌ری و مێژووی په‌یوه‌ندی كردنیان تێدا تۆمار بكرێت. 2. تۆمارگه‌ی بڕیاره‌كان: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی رێكخراو و ده‌سته‌ی گشتی یان ئه‌وه‌ی به پێی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆیی رێكخراو نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات تێیدا تۆمار ده‌كرێت و له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی رێكخراوه‌كه واژوو ده‌كرێت. 3. تۆمارگه‌ی ژمێریاری: داهات و خه‌رجیه‌كانی تێدا تۆمار بكرێت به‌پێی بنه‌ما و رێنماییه‌كانی دارایی كه له هه‌رێمدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. 4. تۆمارگه‌ی موڵك: هه‌بووه‌كانی رێكخراو و وه‌سف و نرخه‌كانی ئه‌م هه‌بووانه له‌م تۆمارگه‌یه تۆمار ده‌كرێت. 5. تۆمارگه‌ی چالاكی و پڕۆژه‌كان: ئه‌م تۆمارگه‌یه جۆری چالاكی یاخود پڕۆژه و لایه‌نی تهمویلكار و سوودی چاوه‌ڕوانكراو له‌خۆ ده‌گرێت. 6. تۆمارگهكانی دیكه به‌پێی پێداویستییه‌كانی كاری رێكخراو و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی. مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته هه‌موو رێكخراوه‌كان ووردبینی سالاَنهی ژمێریاری و كارگێڕی ئه‌نجام بده‌ن له‌رێگای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕییه‌وه كه مه‌رجه یه‌كێكیان شاره‌زایی له بواری ژمێریاری هه‌بێت یاخود رێكخراوه‌كه ده‌توانێت له‌رێگای ژمێریارێكی رێگه‌پێدراوی ده‌ره‌كی ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: 1. پێویسته رێكخراو پابه‌ند بێت به‌وه‌ی كه تۆمارگهكانی هاوشێوه (مگابق) بن له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی ژمێریاری په‌یڕه‌وكراو (باوڕپێكراو - المعتمده قانونا). 2. رێكخراو سالاَنه وردبینی ژمێریاری ناوخۆیی ئه‌نجام ده‌دات له‌ڕێگای ژمێریاریكی رێگه‌پێدراو. مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: 1. ده‌سته به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی، وردبینی ژمێریاریی رێكخراو ده‌كات. 2. ئه‌گه‌ر بۆ ده‌سته ئاشكرا بوو كه تۆمارگهكانی رێكخراو دروست نین یاخود ده‌ستكاری تێدا كراوه، ئه‌وا ده‌سته بۆی هه‌یه وردبینی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر تۆمارگه‌كان و چالاكییه‌كانی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی و لقه‌كانی رێكخراو بكات له‌ڕێگای ژمێریاریكی رێگه‌پێدراو. 3. پێویسته رێكخراو هه‌موو زانیارییه‌كی داواكراو ده‌سته‌به‌ر بكات به‌مه‌به‌ستی وردبینی كردنیان. 4. ده‌سته بۆی نیه هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا بكات له‌كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی وردبینی بێجگه له لایه‌نی حكومی په‌یوه‌ندیدار.
فه‌سڵی نۆیه‌م "رێكخراوه ناحكومییه بیانییه‌كان" مادده‌ی بیست و حه‌فته‌م: یه‌كه‌م: به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی لقی رێكخراوی ناحكومیی بیانی له هه‌رێمی كوردستان، پێویسته داواكارییه‌كی ره‌سمی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌ره‌كیی رێكخراوه‌كه ئاراسته‌ی ده‌سته بكرێت بۆ كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستان. دووه‌م: لقی رێكخراوی ناحكومی بیانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كرێت. مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: 1. به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی لقی رێكخراو، پێویسته ئه‌م به‌ڵگه‌نامه و زانیارییانه پێشكه‌ش به ده‌سته بكرێت: أ. ناوی رێكخراو. ب. ناونیشانی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كیی لقی رێكخراو كه له هه‌رێم ده‌كرێته‌وه، له لایه‌نێكی ره‌سمیی (بیانی) تایبه‌ت پشتگیری كرابێت. ج. راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل به‌و چالاكییانه‌ی كه لقی رێكخراو به‌نیازه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان بدات. د. ناو و ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی كارمه‌ندانی لقی رێكخراوی ناحكومی بیانی كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن. ه. وێنه‌یه‌ك له ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و ناسنامه‌ی باری شارستانی بۆ كارمه‌ندانی عێراقی و وێنه‌یه‌ك له پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كارمه‌ندانی بیانی. و. په‌یڕه‌وی ناوخۆیی رێكخراوی سه‌ره‌كی. ز. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو كه رێكخراوی بیانی سه‌ره‌كی وه‌كو رێكخراوێكی ناحكومی بێ قازانج له‌و ولاَتهدا تۆماركراوه. ح. راپۆرتێك ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی رێكخراوی سه‌ره‌كی ناحكومی بیانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. 2. مه‌رجه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و زانیارییانه‌ی له خاڵی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون له‌لایه‌ن وه‌رگێڕێكی رێگه‌پێدراو وه‌رگێڕدرابێته سه‌ر زمانی كوردی و په‌سه‌ند كرابێت. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: لقی رێكخراوی ناحكومی بیانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نییه به‌شداری له چالاكی سیاسی و كۆمه‌ڵه له هه‌رێمی كوردستاندا بكات. مادده‌ی سیهه‌م: 1. لقه‌كانی رێكخراوه ناحكومییه بیانییه‌كان له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه په‌یڕه‌و بكه‌ن به مه‌رجێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌قه یاساییه نه‌بێت. 2. لقه‌كانی رێكخراوه ناحكومییه بیانییه‌كان كه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان.
فه‌سڵی ده‌یه‌م "تۆڕی رێكخراوه ناحكومییه‌كان" مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: 1. دوو رێكخراو یان زیاتر كه خاوه‌ن باری یاسایی دروست بن، ده‌توانن تۆڕی رێكخراوه ناحكومییه‌كان پێك بهێنن. 2. بۆ به‌ده‌ست هێنانی بارێكی یاسایی دروست، پێویسته تۆڕی رێكخراوه ناحكومییه‌كان هه‌نگاوه‌كانی تۆماركردنی ئاماژه‌پێكراو له‌م یاسایه‌دا په‌یڕه‌و بكه‌ن. هه‌ر كاتێك تۆڕی ناوبراو تۆمار كرا یه‌كسان ده‌بێت به هه‌ر رێكخراوێكی ناحكومی له هه‌رێمی كوردستان. 3. پێویسته هه‌ر رێكخراوێك ئاره‌زووی هه‌بێت بێته پاڵ تۆڕی رێكخراوه ناحكومییه‌كان خاوه‌ن بارێكی یاسایی دروست بێت. 4. هه‌ندێك له رێكخراوه ناحكومییه‌كان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كه تۆڕی رێكخراوه ناحكومییه‌كان پێك بهێنن یاخود بچنه پاڵ ئه‌و تۆڕه بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕ له‌جیاتی ئه‌و رێكخراوانه زانیارییه گشتییه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆڕی رێكخراوه ناحكومییه‌كان بۆیان هه‌یه له‌جیاتی ئه‌ندامانی زانیاری رابگه‌یه‌نێت هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌جیاتی ئه‌ندامانی بۆی هه‌یه زانیارییه‌كان رابگه‌یه‌نێت. 5. رێكخراوه ناحكومییه ناوخۆییه‌كان هانده‌درێن بۆ پێهێنانی تۆڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای تۆڕه‌وه ڕه‌فتار و كاری رێكخراوه ناحكومییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دابڕێژرێت و پاڵپشت بێت بۆ جێبه‌جێ كردنی پێوه‌ره گشتییه‌كان.
فه‌سڵی یازده‌هه‌م "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كان" مادده‌ی سی و دووه‌م: ده‌سته‌ی گشتی رێكخراو یان هاوشێوه‌كانی به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بۆی هه‌یه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆویستی رێكخراو بدات به ڕه‌زامه‌ندی سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی له‌دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته. مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: رێكخراو ده‌كرێت هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه به داواكارییه‌كی ئاراسته‌كراو له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه، به بڕیاری دادگای به‌رایی له‌م كاتانه‌ی خواره‌وه: 1. ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر تۆماركردنی رێكخراوه‌كه‌دا تێپه‌ڕی و ده‌ست به‌كار نه‌بوو به‌پێی خاڵه‌كانی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی، یان ماوه‌ی ساڵێك له كاره‌كانی دابڕا به‌بێ پاساوێكی یاسایی. 2. ئه‌گه‌ر رێكخراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئامانج و مه‌به‌ستانه‌ی كاری كرد كه له مادده‌ی (6)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. 3. ئه‌گه‌ر رێكخراو نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات یان له‌و ئامانجانه كه له پێناویدا دامه‌زراوه لابدات. دووه‌م: ده‌سته پێویسته به شێوه‌ی نووسراو ئاگاداری رێكخراو بكاته‌وه بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به ئه‌نجامدانی هیچ ڕێوشوێنێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراو له ماوه‌یه‌ك له (60) ڕۆژ كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: بڕیاری دادگای به‌رایی شیاوی تانه‌لێدانه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌دا له ماوه‌ی (30) ڕۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه. بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ناكرێت ته‌نها دوای وه‌رگرتنی پله‌ی كۆتایی. مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌گه‌ر رێكخراو هه‌ڵوه‌شایه‌وه، پاڵێوراوی بۆ داده‌نرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی رێكخراو یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه نوێنه‌رایه‌تی بكات به‌پێی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆ ئه‌گه‌ر هات و هه‌ڵوه‌شانه‌وه كه خۆویست بوو یان له‌لایه‌ن دادگای به‌رایی پسپۆڕه‌وه بوو. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به‌پێی دادگا بوو ئه‌وا پاسه‌وانێكی دادوه‌ری داده‌نرێت له‌سه‌ر مولكی رێكخراوه‌كه تا ئه‌و كاته‌ی گشت كێشه‌كان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه. مادده‌ی سی و پێنجه‌م: دوای یه‌كلاكردنه‌وه، یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان هه‌ڵده‌ستن به دابه‌شكردنی موڵكه ماوه‌كان بۆ هه‌ر قه‌رزێكی نه‌دراوه له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه و پاشان هه‌ر بڕێكی ماوه به‌پێی پهیڕِهوی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت به مه‌رجێك به‌سه‌ر ئه‌ندامانی دابه‌ش نه‌كرێت بۆ سوودی كه‌سێتی. ئه‌گه‌ر بڕیاری وا له په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆدا له‌و باره‌وه نه‌بوو یان هه‌بوو بهلاَم نه‌توانرا به‌پێی ئه‌و بڕیاره دابه‌ش بكرێت له‌و كاته‌دا مولكی رێكخراوه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ رێكخراو یان كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه كه ئامانجه‌كانی نزیك بێت له ئامانجه‌كانی رێكخراوی هه‌ڵوه‌شاوه یان ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازی دیكه كه ده‌سته ده‌ریده‌كات. مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: 1. ده‌سته بۆی هه‌یه ئاگاداری یان هۆشداركردنهوه ئاراسته‌ی رێكخراو بكات له سه‌رپێچییه یاساییه‌كان. 2. رێكخراو بۆی هه‌یه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سته له‌پێش دادگایی به‌رایی تایبه‌تمه‌ند به‌رز بكاته‌وه له ماوه‌ی (30) ڕۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندن.
فه‌سڵی دوازده‌هه‌م "سزاكان" مادده‌ی سی و حه‌فته‌م: بڕیاره‌كانی دژبه مافه مه‌ده‌نیه‌كان كه له‌لایه‌ن رێكخراو یا تۆڕ ده‌رده‌چێت شیاوی تانه‌لێدانه له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی تایبه‌تمه‌ند له ماوه‌ی (60) ڕۆژ له رێكه‌وتی ده‌رچوونی، له‌سه‌ر داوای هه‌ر كه‌سێك بێت كه به‌ژه‌وه‌ندی تیابێت. دادگا بڕیاری پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه ده‌دات ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا یان پسپۆڕییه‌كانی رێكخراو یان په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆ بێت. مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: 1. رێكخراو له‌كاتێكدا سزا ده‌درێت ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی ئه‌م یاسایه بكات. ئه‌م سه‌رپێچیانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به پێشكه‌ش كردنی راپۆرتی نادروست یاخود پڕۆسه‌ی دارایی نایاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراو یاخود كۆكردنه‌وه‌ی پاره به شێوه‌یه‌كی نایاسایی یاخود كاركردنی رێكخراو له بوارێكی دوور له بواری یاسایی خۆی. 2. ده‌سته ڕاسته‌وخۆ ئاگاداری رێكخراوه‌كه ده‌كات ده‌رباره‌ی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك و ماوه‌ی (30) ڕۆژیان پێ ده‌درێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كه. ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی رێكخراوه‌كه بكات بۆ چۆنیه‌تی چاككردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كه. 3. ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی (30) ڕۆژدا له رێكه‌وتی ئاگاداركردنه‌وه‌ی رێكخراو له سه‌رپێچییه‌كه هیچ چاكسازییه‌ك به‌دی نه‌كرا، ده‌سته بۆی هه‌یه سزای دارایی به‌سه‌ر رێكخراوه‌كه بسه‌پێنێت كه له بڕی (50,000) دینار كه‌متر نه‌بێت و له (200,000) دینار زیاتر نه‌بێت. 4. له‌كاتی دووباره كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان له لایه‌ن رێكخراوه‌كه یاخود ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی یاسایی، ده‌سته بۆی هه‌یه داوا له دادگا بكات باری یاسایی رێكخراوه‌كه ڕابگرێت كه له ماوه‌ی (60) ڕۆژ زیاتر نه‌بێت یاخود داواكردن له دادگا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه به‌پێی یاسای ئاماژه‌پێكراو. 5. رێكخراو ده‌كه‌وێته ژێر حوكمه‌كانی یاسای تاوانی عێراقی. بهلاَم به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هیچ سزایه‌كی تاوانی به‌سه‌ردا ناسه‌پێنرێت له‌كاتی سه‌رپێچی كردنی یاساكه (یاسای رێكخراوه‌كان) و ئه‌ندامانی رێكخراو به‌ند ناكرێن. 6. هه‌موو جۆره سزایه‌ك كه به‌سه‌ر رێكخراو ده‌سه‌پێنرێت مافی پێداچوونه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه كارگێڕی.
فه‌سڵی سێزده‌هه‌م "حوكمه كۆتاییه‌كان" مادده‌ی سی و نۆیه‌م: رێكخراو بۆی نییه ناوێك بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت كه وه‌كو ناوی لایه‌نێكی حكومی یاخود حزبی یاخود كیانێكی سیاسی یاخود یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌كان بێت. مادده‌ی چله‌م: هیچ رێكخراوێك بۆی نییه كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆمار كرابێت، له‌لایه‌نێكی دیكه‌دا تۆمار بكرێت. مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: لقی رێكخراوه ناحكومییه بیانییه‌كان به‌پێی ئه‌م یاسایه بۆیان هه‌یه خاوه‌ندارێتی پاره‌ی گواستراوه بكه‌ن. مادده‌ی چل و دووه‌م: 1. رێكخراوه‌كانی ده‌ست به‌كاربوو له هه‌رێم له‌سه‌ریانه خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ماوه‌ی (3) مانگ له رێكه‌وتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه. 2. به‌پێچه‌وانه‌ی خاڵی یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر هاتوو رێكخراو له‌ماوه‌ی دیاریكراودا خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه نه‌گونجاند ئه‌وا رێكخراو به هه‌ڵوه‌شێنراوه هه‌ژمار ده‌كرێت. مادده‌ی چل و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر رێكخراو له ماوه‌ی (30) رۆژدا ئاگاداری ده‌سته بكاته‌وه به‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له‌و به‌ڵگه‌نامه و زانیارییانه‌دا ڕوو ده‌دات، كه پێشتر پێشكه‌ش به ده‌سته كراون. مادده‌ی چل و چواره‌م: ده‌سته له‌سه‌ریه‌تی رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی چل و پێنجه‌م: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسهیهیان له ئه‌ستۆدایه. مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: به‌په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه، ئه‌م یاسایانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه: 1. یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان ژماره (15)ی ساڵی 2001 2. بڕیاری ژماره (297)ی ساڵی 1999 مادده‌ی چل و حه‌فته‌م: هیچ ده‌قێك كاری پێ ناكرێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه بێت. مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێت له رێكه‌وتی بلاَوكردنهوهی له وه‌قائیعی كوردستان.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-04-07-4615.html