|
|
|
|
|
|
مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵلا داوا له ئافره‌تان ده‌كات هه‌وڵی فێربوونی شۆفێریی بده‌ن
ئا: چاوان شارباژێری
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
فێربوونی شۆفێریی لای ئافره‌تان ئێستا شتێكی باوه‌و ڕۆژانه چه‌نده‌ها ئافره‌ت ڕوو ده‌كه‌نه نووسینگه‌كان و ناوی خۆیان تۆمار دهكهنو هه‌وڵی فێربوونی شۆفێری ده‌ده‌ن سا به‌ڵكو بتوانن خۆیان كاره‌كانی خۆیان ڕاپه‌ڕێنن، به‌م هۆیه‌شه‌وه كاتێكی زیاتر بۆ پیاوان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی حه‌زێكی تایبه‌ته به ئافره‌تان كه خۆیان ببنه خاوه‌نی ئۆتۆمبیل. چاوان نوری خوێندكاری په‌یمانگا وتی: "نزیكه‌ی دوو مانگ هه‌وڵی فێربوونی شۆفیریمدا، كه رۆژی (2 تا 3) سه‌عات له نووسینگه فێریان ده‌كردم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دره‌نگ شته‌كانم وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا شۆفێرێكی باشمو هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه ئۆتۆمبیلێك بكڕم". یه‌كێكی تر له‌و ئافره‌تانه كه فێری شۆفیرییان ده‌كرد وتی: "من دووڕۆژه هاتۆمهته ئه‌م نووسینگه‌یه بۆ فێربوون، له ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی كه فیرم ده‌كات زۆر ماندوو ده‌بێت له‌گه‌ڵم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سێكی خۆڕاگره‌و توڕه نابێت، زۆر حه‌زده‌كه‌م زوو فێرببم چونكه شۆفێریی كارێكی چاكه بۆ ئافره‌ت". سه‌باره‌ت به‌و ئافره‌تانه‌ی كه ڕوو ده‌كه‌نه نوسینگه‌كان بۆ فێربوونی شۆفێری (ڕه‌حمان تۆفیق) خاوه‌نی نوسینگه‌ی دیلمان وتی: "ئێمه ئه‌م نوسینگهیهمان بۆ فێربوونی شۆفێری پیاوان‌و ژنانیشه رۆژانه (3 ـ 4) ئافره‌ت دێن كه زۆربه‌یان خوێندكاری زانكۆ‌و په‌یمانگان. لێمان پرسی: ئایا ئافره‌تانیش وه‌كو پیاو ده‌توانن به‌و كاته فێربن؟ ئه‌و وتی: "به‌ڵی ده‌توانن به‌ڵام كاتیان زیاتر ده‌وێت. بۆ فێربوونی وه‌له‌سه‌ر داخوازی خۆیان كاته‌كانیان بۆ داده‌نێین، ئه‌وانه‌ش كه هاتوون زۆر به چاكی فێربوون‌و له ته‌رایی ده‌رچونو بوونه‌ته شۆفێرێكی باش. له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئایا بۆ ئافره‌تان شۆفێری ئافره‌ت خوله‌كان ده‌ڵێته‌وه یان هه‌ر پیاو؟ ناوبراو وتی: "ئێمه له‌م نوسینگه‌یه پیاوان فێریان ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ژنی ماڵه‌وه‌ن حه‌زده‌كه‌ن ژن فێریان بكات. دواتر ئه‌وه‌مان لێپرسی نرخی فێركردن چۆنه؟ كاك ڕه‌حمان وتی: "سه‌عاتێ به (11) هه‌زار دینار كه نرخه‌كه‌ی گونجاوه، ده‌رباره‌ی جۆری ئه‌و سه‌یاره‌ی كه ئافره‌تان زیاتر هه‌ڵیده‌بژێرن بۆ فێربوون وتی: زیاتر ئافره‌تان به ئۆتۆماتیك فێر ده‌بن وه‌ك له عادی، به‌زۆری ئۆتۆمبیلی ئۆپڵ به‌كار دێنن، چونكه مه‌سره‌فی كه‌مه‌و كارئاسانی بۆ ئه‌وان باشتره. دواتر كاك ڕه‌حمان درێژه‌ی به قسه‌كانی دا‌و وتی: "ئه‌م ساڵ له چاو پار ڕێژه‌ی ئافره‌تان كه‌متره چونكه له دائیره‌ی مرور باجیان وه‌ستاندوه. ده‌رباره‌ی لایه‌نه شهرعییهكهشی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا پێشنوێژی مزگه‌وت ئه‌بوبه‌كری سدیق وتی: "حه‌رام نییه ئافره‌تان فیری شۆفێری ببن ، به‌مه‌رجێك كه‌سێكی مه‌حره‌میان له‌گه‌ڵ بێت، حهرامییهكه له‌وه‌دایه پیاوێك به ته‌نها ئافهرتێك فێربكات، گه‌ر كه‌سی سێیه‌میان له‌گه‌ڵ نه‌بێت وه‌كه‌سی سێیه‌میان ده‌بێت به ئافره‌ته‌كه مه‌حره‌م بێت، كه‌وا چاكتره یان مێردی یان برای یان باوكی بێت". گه‌ر ئافره‌ت بۆ شوێنێكی دوور ڕۆیشت‌و زانی دره‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه و تووشی ترس ده‌بێت له‌م كاته‌شدا پێویسته مه‌حره‌می له‌گه‌ڵ بێت، چونكه زۆرجار تووشی ڕووداو یان زۆرجار ئۆتۆمبیله‌كه له ئیش ده‌كه‌وێت به‌ڵام له ناو شاردا به ته‌نها بوو هیچ كێشه‌ی نییه‌و ئاساییسه. بۆیه داوا له ئافره‌تان ده‌كه‌م هه‌وڵی فێربوونی شۆفێری بده‌ن. به مه‌رجی لێك دانه‌وه‌ی لایه‌نی شه‌رعی.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-04-02-5524.html