|
|
|
|
|
|
لاوازی ئافره‌تان سه‌ره‌كیترین هۆكاری خۆسووتاندنه
ئا: شنۆ عه‌بدوڵڵا پێنجوێنی
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
خۆسوتاندنی ئافره‌تان، بووه‌ته شتێكی باو‌و ڕۆژانه ده‌بیستین ئافره‌ت په‌نا ده‌باته به‌ر خۆسوتاندن، به هه‌ر هۆیه‌ك بێت ڕوو به‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، ئیتر گرنگ نییه به‌لایانه‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه دووچاری هاتوه‌و چاره‌سه‌ر ده‌بێت یان نا یاخود زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریدا بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و كاره نه‌بێت كه له عه‌قڵیدا دێت‌و دهچێتو ڕێنمایی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رێته به‌ر خۆسوتاندن! زۆرجار بچوكترین كێشه دێته ڕێی و خۆی ده‌سوتێنێت، چونكه بونیه‌ی ئافره‌ت لاوازه بێده‌سه‌ڵاته له ئاست كێشه‌كاندا، یان ده‌وروبه‌ری زاڵ ده‌بێت، به سه‌ریدا هێنده ده‌چه‌وسێنرێته‌وه هیچ چاره‌سه‌رێكی نامێنی و بیر له‌وه ناكاته‌وه، كه به هۆی ئه‌و خۆسوتاندنه‌وه، خوا له خۆی دهرهنجێنێتو سزای قیامه‌تیشی ده‌بێت و دواتر خۆی په‌شیمانی ده‌رده‌بڕێ له‌و كاره‌ی كه كردوویه‌تی. بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی (ئێمێرجێنسیمان) كرد‌و دیدارێكمان له‌گه‌ڵ به‌رێز دكتۆر (شاخه‌وان صائب زۆراب) پزیشكی پایه‌بڵندی (مقیم أقدم) له‌به‌شی سووتاوی جوانكاری كرد‌و وتی: ئه‌وكه‌سانه‌ی كه سووتاون جوانكاری بۆ ده‌كه‌ین، ئیش كردن، له‌گه‌ڵ پێست ئه‌گه‌ر پێست نه‌ما ئێمه هه‌واڵ ده‌ده‌ین پێستی تری بۆ بێنین واته به‌و پێسته جوانكاری بۆ بكه‌ین. گوێی نه‌مابێ، له لوتی بۆی دروست ده‌كه‌ین. سوتاویش چه‌ند به‌شێكی هه‌یه: 1ـ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێست ده‌سووتێ‌و ئازاری زۆره، به‌ڵام نیشانه‌ی خوێن به‌بوون یان قووڵی سوتانی نییه‌و زوو چاك ده‌بێت به به‌كارهێنانی مه‌لحه‌م. 2ـ بهشیَِكی پێست ئه‌سووتێ به‌بێ ئه‌وه‌ی بگاته ته‌به‌قه‌ی سه‌روه ئازاری زۆره‌و چاك بوونه‌وه‌ی خێرایه. 3ـ هه‌موو پێستی ده‌سووتێ‌و ده‌ماری هه‌ستی نامێنێ، ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌مه‌لی ژیانی نییه، به‌رگری نامێنێ‌و پێست دروست نابێته‌وه‌و ده‌بێ ئه‌و پێسته ڕه‌قه لابه‌رین. 4ـ سووتاوی به‌شه‌كانی تری ماسولكه‌و ئێسقان ده‌سوتێ. دواتر پرسیاری ئه‌وه‌مان لێ‌كرد ئایا نه‌خۆشه‌كان به‌ڕ,وداو ده‌سوتێن، یان خۆیان ده‌سوتێنن زیاتر ئافره‌تن یان پیاو؟ ـ له‌وه‌ڵامدا وتی: ده‌ره‌جه‌ی سووتاوییه‌كه له خوار (50)ه‌وه ڕووداوه، زیاتر ئافره‌تان دهگریِتهوه، به‌ڵام خه‌ریكه پیاویش زیاد ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به به‌نزین ده‌بن، یان له كاتی كردنه مۆلیده‌دا، به‌ڵام ئافره‌ت به‌هۆی ته‌باخ یان حه‌مام داگیرساندن، كه زۆریشیان ڕاستی ناڵێن له هۆكاری سووتاوییه‌كه‌یان، به‌ڵام ئێمه هه‌ستی پێده‌كه‌ین. بۆ نموونه نه‌خۆشێك به ده‌ستی خۆی ده‌سوتێنێ، ئه‌و ده‌سته‌ی نه‌سوتاوه، كه‌واته ئێمه ده‌زانین كه ئه‌و كه‌سه خۆی سوتاندووه. پاشان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی، كه خۆیان دهسوهتێنن زۆربه‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، به هۆی خراپی مێرده‌كه‌یه‌وه یان نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ خه‌سوی، یان تۆمه‌ت باركراوه به‌شتێك. دوای ئه‌وه‌ی، كه خۆشیان ده‌سوتێنن زۆرپهشیمانی ده‌رده‌بڕن. یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه سه‌ڵاح موحه‌ممه‌دی ته‌مه‌ن (33) ساڵ بوو، كاتێك به‌نزینی كردۆته ناو مۆلیده ده‌ستی بهنزیناوی بووه‌و ده‌ستی له پلاكی كاره‌با داوه‌و سوتاندوویه‌تی كه ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی له سه‌دا (25)ه، یه‌كێكی تر له‌و نه‌خۆشانه ژنێكی ته‌مه‌ن (18) ساڵ‌و خاوه‌نی دوو مناڵ بوو لێم پرسی بۆ سوتاوی له وه‌ڵامدا وتی: نه‌وتم كردۆته چرا. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه دوای بۆ ده‌كرد ڕاستی مه‌سه‌له‌ی ڕوون كرده‌وه‌و وتی: هۆكاری سوتانه‌كه‌ی چرا نه‌بووه به‌ڵكو به هۆی خراپی مێرده‌كه‌یه‌وه بوه، خۆی سوتاندووه، سوتاوییهكهشی له‌سه‌دا (71)ه، له ڕووی گرنگیدان به پاكوخاوێنی نه‌خۆشخانه‌كه‌و گرنگی دان به نهخۆشخانهكانو نه‌بوونی ده‌مار به‌ڕێز كاك مه‌ریوان مارف حه‌سه‌ن یاریده‌ده‌ری پزیشكی وتی: ئێمه له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا لیژنه‌ی ویقائیمان نییه واته لیژنه‌ی پاك‌و كه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، سابون زۆر به كه‌می دێت بۆ پاك‌و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان پاشان هه‌فتانه یه‌ك ده‌به بێتارینمان بۆ دێنن كه ئه‌مه كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه‌و خۆمان به كه‌می بۆ نه‌خۆشه‌كانی به‌كاردێنن نه‌خۆشه‌كانیش ده‌ڵێن ئێوه خزمه‌تمان ناكه‌ن. كه له ڕاستیدا ئه‌مه كاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه كه ده‌بێ ئاوڕ له نه‌خۆشخانه‌كان بداته‌وه پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن، كه ئێمه وه‌كو ستافی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه زۆر گله‌ییمان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین، به‌پێی پێویست ئاوریان لێنهداوینهتهوه. دواتر پرسیاری ئه‌وه‌مان لێ‌كرد ئایا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه خۆیان ده‌سوتێنن گه‌نجن یاخود به ته‌مه‌نن؟ ئه‌و وتی: گهنجنو زیاتر كچن، خۆیان ده‌سوتێنن به هۆی ئه‌وه‌ی له ناو خێزانه‌كه‌یدا باوكی یان برای به‌زۆر ده‌یده‌ن به كه‌سێك، به دڵی نییه، یان ده‌ستگیران داره و له چوونه ده‌ره‌وه‌یاندا كێشه ده‌كه‌وێته نێوانیان و په‌نا ده‌باته به‌ر خۆسووتاندن یان كچێك شووده‌كات به كه‌سێك 20 ساڵ یان 30 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تر یان نه‌بوونی نیشته‌جێ بوون نه‌بوونی مادده ئه‌مانه هه‌موو هۆكارن بۆ خۆسوتاندن، له ڕووی خزمه‌تكردن به‌و نه‌خۆشخانه به‌ڕیزه یادگار عه‌بدولقادر یاریده‌ده‌ری پزیشكی وتی: ڕۆژناڕۆژێ ئهیانشۆین، پاشان رۆژانه ته‌داوییان بۆ ده‌كه‌ین‌و جێگایان بۆ دهگۆڕینو پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كه‌ین له ڕووی ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تانه خۆیان ده‌سوتێنن ئه‌مه‌لی چاك بونه‌وه‌یان هه‌یه یان چارهسهرچییه بۆیان؟ دكتۆر شاخه‌وان وتی: زۆرجار ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاره‌سه‌رده‌كرێن له ڕووی جوانكارییهوهیهوه، به‌ڵام هه‌ندێكیان چاره‌سه‌ر ناكرێن‌و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه ده‌بێ ڕێنمایی ئه‌و نه‌خۆشانه بكرێت له ڕووی نه‌فسییه‌وه كه ئێمه دكتۆری تایبه‌تیمان نییه له‌وبواره‌دا كه له وڵاتان هه‌یه، به‌ڵام زۆرجار له ڕووی ئینته‌رنێته‌وه نه‌خۆشه‌كانمان نمایش ده‌كه‌ین بۆ پزیشكه‌كانی ده‌ره‌وه. بۆیه پێویسته ئه‌و نه‌خۆشانه، تهوعییه بكرێن كه ئێمه ئه‌وه‌مان نییه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆشه‌كه دێنه‌لامان، كه‌چی بۆ بكه‌ین یان بۆی نه‌كه‌ین، دواتر دكتۆر شاخه‌وان درێژه‌ی به‌قسه‌كانی دا‌و وتی: ده‌بێ ئافره‌تان خۆیان به‌دوربگرن له خۆسوتاندن چونكه هیچ چاره‌سه‌ر نییه، بۆ كێشه‌كان ته‌نها ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه زاڵ بوون چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌كان.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-04-02-2730.html