|
|
|
|
|
|
ده‌رباره‌ی جوانی له‌ژیانی هاوسه‌ریدا پیاوێك: ڕاسته ژنه‌كه‌م جوانه، به‌ڵام زۆرجار كێشه‌م دێته ڕێ
ئا: شنۆ عه‌بدوڵڵا
سێشه‌ممه-30-ئازار(مانگی 3)-2010
هه‌ریه‌ك له‌ژن‌و پیاو چه‌ند هیواو ئاواتێكیان هه‌یه كه حه‌ز ده‌كه‌ن بێته دی له‌سه‌رتای دروستبوونی خێزاندا، چ له‌ڕووی دین‌و ڕه‌وشت كهسهرهكیترینیانه، دواتر ئه‌و شتانه‌ی كه مه‌به‌ستیانه گرنگترینیان جوانییه، كه به‌مه‌رجێكی سه‌ره‌كی داده‌نێن به‌تایبه‌ت لای پیاوان، حه‌ز ده‌كه‌ن ئافره‌تێك بێت له‌و په‌ڕی جوانیدا بێت‌و پێی نه‌وترێت كه له‌ژیاندا خه‌سارۆ مه‌ندبووه، جوانی ته‌نها مه‌رج نییه بۆ ئافره‌ت، به‌ڵكو زۆرجار ئه‌و جوانییه كێشه دورست ده‌كات له‌ژیانی خێزانی‌دا. كاك ئه‌نوه‌ر وه‌ك خۆی باسی ده‌كات یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه خێزانی زۆر جوانه، دوای گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌باره‌ی ژیانی خۆیه‌وه وتی: "ڕاسته من ژنه‌كه‌م زۆر جوانه به‌ڵام له هه‌ندێ كاتدا كێشه‌م بۆ دروست ده‌كات، ده‌بێ یه‌كێك له‌وانه زۆر خۆی فه‌رز ده‌كات به‌سه‌رمه‌وه، ده‌ڵێ من جوانم، یان هه‌ندێ جار گوێ ڕایهڵیم ناكات، یان له‌چوونه ده‌ره‌وه‌مان خه‌ڵكی زۆر سه‌یری دهكهنو له‌خۆی بایی ده‌بێت، ئه‌مانه ڕۆژانه دووباره ده‌بنه‌وه كارێكی قورسه له‌ژیانی مندا". هه‌ندێ پیاوی تر كه به‌لای خۆیانه‌وه ژنه‌كانیان جوان نییه، به‌شێوازێكی تر بیرده‌كه‌نه‌وه‌و واده‌زانن ته‌نها هه‌ر ئه‌م كێشه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ژنی جوانی هه‌یه بێكێشه‌یه، كاك (س) كه حه‌زی نه‌كرد ناوی خۆی بڵێ وتی: "با ده‌ردی دڵی خۆم بۆ تۆ بڕێژم، بۆ ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك من هه‌مان خه‌میان هه‌یه، من ده‌ڵێم ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ژنی جوانی هه‌یه گوناهه داوای شتی تر بكات". له‌میانه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا كاتێك كه چوویته داوایو بینیت به‌دڵت نه‌بوو بۆ هێنات؟ له‌كاتێكدا كه خوای گه‌وره چاوو عه‌قڵی به‌مرۆڤ داوه كه گه‌شبینانه له‌ژیان بڕوانیبَت؟ به‌هه‌ناسه هه‌ڵكێشانێكه‌وه وتی: "(15) ساڵ له‌مه‌و به‌ر ژنم هێناوه ئه‌وكاته دایك‌و باوكم به‌دڵیان بوایه ده‌بوایه ئێمه‌ش به‌دڵمان بوایه، گه‌ر نه‌مرم هه‌ر ده‌بێ ژنێكی تر بێنم". ئاخۆ ده‌بێ ئه‌م كێشه‌یه لای ژنان چۆن بێت هه‌رهه‌مان بۆچوونه كه پیاوان هه‌یانه یان به‌پێچه‌وانه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه مامۆستا نه‌زیره وتی: "جوانی بۆ پیاو گرنگ نییه گرنگی بۆ پیاو ئه‌وه‌یه كه دڵ پیس‌و ڕهزیلو خیانه‌تكار نه‌بێ، ئه‌وه هه‌موو شتێكه بۆ ئافره‌ت". هه‌روه‌ها گوڵه‌باخ خان وتی: "له‌سه‌ر جوانی ئافره‌ت پیاوان كێشه دروست ده‌كه‌ن، زۆرجار مێرده‌كه‌ی خۆم كه ئافره‌تێكی جوان ئه‌بینێت به‌شێوازێی تر ته‌ماشای ده‌كات، ئه‌مه كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر ئافره‌ت دورست ده‌كات، سه‌یره پیاوان چه‌ند ژنه‌كانیان جوان بێت بۆ جوانی تر ده‌ڕوانن". له‌ژیانی خێزانداریدا ئه‌م كێشانه دروست ئه‌بێ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ژنیان نه‌هێناوه یان شوویان نه‌كردووه چۆن باس له‌م كێشه‌یه ده‌كه‌ن. به‌هره‌خان وتی: "پێش ئه‌وه‌ی شوو به‌هه‌ر كه‌سێك بكه‌م، بزانم وابیرده‌كاته‌وه ئه‌سته‌مه بتوانم ژیان له‌گه‌ڵیدا دروست بكه‌م". له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا ئه‌گه‌ر دوای پێكه‌وه‌نانی خێزان وابیری كرده‌وه چی ده‌ڵێیت؟ وتی: "لێی قبوڵ ناكه‌م خه‌ڵكی تری لا جوان بێ‌و من ئیهمال بكات". كاك دلێر كه خوێندكاری چواره‌می زانكۆیه وتی: "پرسیارێكی سه‌یره، چونكه من له‌م قۆناغه‌دا بیر له جوانی ده‌كه‌مه‌وه تا ژیان پێكه بنێم، به‌ڵام له‌و واقیعه‌ی تره‌وه ناتوانم وه‌ڵامێكی ڕاست‌و دروست بده‌مه‌وه". به‌ڕێزان لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ریه‌ك له‌ژن‌و پیاو ڕاووبۆچوونێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جوانی ئافره‌ت، چونكه زۆربه‌ی پیاوان واده‌زانن ئافره‌تی جوان هه‌موو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌ندێكی تریشیان بۆیان بۆته كێشه‌و هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه، ڕاسته ژیان به‌بێ یه‌كتر هیچ مانایه‌كی نییه، به‌ڵام خۆشی ژیانیش له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه به‌خته‌وره‌ی تێدا بێت.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-03-30-3251.html