|
|
|
|
|
|
ده‌رباره‌ی قیست له گه‌ڕه‌كه‌كاندا كه‌مال پاره په‌یدا ده‌كات منیش ده‌یده‌م به جه‌مال
ئا: شنۆ عه‌بدوڵڵا
سێشه‌ممه-30-ئازار(مانگی 3)-2010
دیارده‌ی قیست كه ئێستا بووه‌ته باو‌و له ناو خه‌ڵكیدا و یه‌كێكه له‌كار ئاسانییهكان بۆ دابینكردنی یاخود كڕینی ئه‌و شت‌و مه‌كانه‌ی كه له ناو ماڵدا پێویستن، چونكه زۆر جار كه‌سی كڕیار ناتوانێت به‌پاره‌ی حازر ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت بیكڕێت، بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر قیست‌و به‌هه‌فتانه یاخود مانگانه پاره‌ی ئه‌وشته‌ی كڕیویه‌تی ده‌یدات، به تایبه‌ت ئه‌م دیارده‌یه له ناو ژناندا زۆر سه‌ری هه‌ڵداوه‌و له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا هه‌ر شتێك كه بیانه‌وێ ده‌توانن بیكڕنو هه‌فتانه پاره‌كه‌ی بده‌ن، هه‌ر له شتومه‌كی ناماڵو جل‌و به‌رگی ئافرهتانو مناڵان‌و زۆر شتی تر ڕێگه چاره‌یان بۆ ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تان بتوانن پێداویستییه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن. به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه ئایا ئه‌و ژنانه‌ی كه به قیست شت هه‌ڵده‌گرن كێشه بۆ هاوسه‌ره‌كانیان دروست ناكه‌ن یاخود ناكه‌ونه ژێر پاره‌ی قه‌رزێكی زۆره‌وه؟ له‌م باره‌یه‌وه (نه‌زیره خان) كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌قیست شت دهكڕێتو هه‌فتانه‌ی پاره‌كه‌ی ده‌داته وتی:" زۆر جار كێشه بۆ هاوسه‌ره‌كه م دروست ده‌كه‌م كه هه‌فتانه قیسته‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، داوای پاره له مێرده‌كه‌م ده‌كه‌م هه‌ندێ جار ده‌مداتێ هه‌ندێ جاریش ده‌ڵێت: نییه، منیش ناچارده‌بم خۆم له قیسته‌كه بشارمه‌وه، یان هه‌فتانه پاره‌یه‌كی كه‌می ده‌ده‌مێ له دوو هه‌زارو سێ هه‌زار من ئێستا قه‌رزاری گسكێكی كاره‌باو فهرشێكم به دوو هه‌زارو سێ هه‌زار ته‌واو نابێ". یه‌كێكی تر له‌و ژنانه وتی:" (كه‌مال)ی مێردم هه‌فتانه پاره په‌یدا دهكاتو منیش هه‌فتانه ده‌یده‌م به (جه‌مال)". گه‌ر ئافره‌تێك شتێكی ههڵگرتو دواجار به دڵی نه‌بوو ئایا ده‌توانێت بیگۆڕێت به‌شتێكی تر كه خۆی بیه‌وێ (خونچه خان) ئه‌م كێشه‌یه‌ی هه‌بوو پرسیارمان ئاراسته كردوو ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی:" جارێك فهرشێكم كڕی به (100) هه‌زار دینار هاوسه‌ره‌كه‌م به‌دڵی نه‌بوو منیش هه‌فته‌ی دواتر به خاوه‌نه‌كه‌یم وت كه لێم وه‌رگرێته‌وه به‌لام لێی وه‌رنه‌گرتمه‌وه، مشت‌و مڕێكی زۆر له نێوانماندا دروست بوو، تا كار گه‌شته ئه‌وه‌ی كه له یه‌كتر توڕه‌بین دواجار خاوه‌نه‌كه‌ی وتی: ده‌بێت له جێی ئه‌و فه‌رشه دوو به‌تانی هه‌ڵگری, منیش ڕازی بووم به 65 هه‌زار هه‌ڵمگرت". ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له گه‌ڕه‌كه‌كاندا دهدهڕێنو شت به ده‌ده‌ن به قیست به ژنان كێشه‌یان دێته ڕێ، كاك جه‌مال كه یه‌كێكه له‌وانه وتی:" زۆرجار كێشه دێته ڕێ، له‌وانه ژنێك شت هه‌ڵده‌گرێت به قیست یه‌ك دووجار پاره‌م ده‌داتێ كه دیارنابێو هه‌واڵی ده‌پرسم ده‌ڵێن ماڵی ڕۆشتوه‌و باریكردووه، هه‌ر چۆنێك بێت یان ده‌یدۆزمه‌وه یان پاره‌كه‌ی هه‌ر چه‌ندبێ ده‌فه‌وتێت، یان زۆرجار ژنی واهه‌یه چه‌ند شتێك هه‌ڵده‌گرێت به پاره‌یه‌كی زۆر كه‌ده‌گاته 300 هه‌زار دینار، هه‌فتانه‌ش دوو هه‌زار یان پێنج هه‌زارم ده‌داتێ پێشی ده‌ڵێم خوا نه‌یبڕێ. دواجار كاك جه‌مال وتی: من ئه‌م كاره‌م پێخۆشه‌و به‌دڵی خۆم ده‌یكه‌م، گه‌ر بێت‌و ژنان ڕاستگۆ بن له گه‌ڵم. ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ژنان ههڵیدهوگرن به قیست له ڕووی شه‌رعه‌وه حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه له‌م باره‌وه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شه‌ریعه پیشنوێژی مزگه‌وتی ئه‌زمه‌ڕ وتی:" له شه‌رعدا شتێك نییه پێی بوترێت حه‌رام، گه‌ر ئه‌وكه‌سه به‌پێی شه‌رع مامه‌ڵه بكات كه‌سێك به قیست شت ههڵدهگرێتو فرۆشیار فرۆشیار پاره‌یه‌كی زیاتر ئه‌خاته سه‌ری له بازاڕ ئه‌مه حه‌رام نییه، به‌ڵام حه‌رامی له‌وه‌دایه كه‌سی فرۆشیار ئه‌و شته‌یدا به كریارو نرخه‌كه‌ی پێووتو دوای هه‌فته‌یه‌ك بۆی زیاد كرد‌و وتی: نرخی بازاڕ وایه، ئه‌وه حه‌رامه به‌ده‌ر له‌وه حه‌رام نییه مافی خۆیه‌تی به‌ڵام به‌مه‌رجێك زۆر زیاد نه‌خاته سه‌ری". ئێمه‌ش له كۆتاییدا ئه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو كه پێویسته ژنان ئه‌و ڕاستییه بزانن با كارێكی وانه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان كێشه دروست بكه‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كی ماڵ، چونكه ڕاگرتنی دڵی هاوسه‌ر هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه ده‌هێنێت كه تۆی به‌ڕێز ده‌ته‌وێت دابینی بكه‌ی. به‌پێی پێویست شتومه‌كی ناوماڵ به قیست هه‌ڵبگره‌و ڕازیبوونی هاوسه‌ریشت بێت تا به‌خته‌وه‌ری له ژیانتان دروست بكه‌ی
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-03-30-2432.html