|
|
|
|
|
|
گه‌وره‌یی ته‌مه‌نی ژن له‌گه‌ڵ مێره‌كه‌ی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه
ئا: ژیان مسته‌فا
پێنجشه‌ممه-25-ئازار(مانگی 3)-2010
( شادان كریم )ی ته‌مه‌ن34ساڵ، یهكێكهلهوئافرهتانهی كهگیروَدهی مهینهتیهكه له‌مه‌ینه‌تییه‌كانی ژیان ،سه‌ره‌تای گرفتی شادان ههرلهڕوَژانی دهزگیرانیییهوهدهست پێده‌كات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت"هوَكارهكهی ئه‌وبوو كه‌هاوسه‌ره‌كه‌م 9 ساڵ لهخوَم بچوكتربوو"ئه‌م جیاوازییه له ته‌مه‌ندا وایله ماڵی باوكی كوڕه‌كه كرد هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه به‌و هاوسه‌رگیرییه قایل نه‌بن، شادان له گه‌رووییه‌كی پر له حه‌زینه‌وه بۆ دوا " هه‌رچه‌نده توانیوم له سه‌ره‌تاكانی پرۆسه‌كه‌وه خوَم بگونجێنم، به‌ڵام له بهرقسهی خهڵكوتوانجیی نابه‌جێی ماڵی خزم وكه‌س وكاری پیاوه‌كه‌م ،كه ڕوَژانه له ئه‌ندازه به‌ده‌ر وته‌ی ژه‌هراوییان ئاڕاستهدهكردم به‌رامبه‌ربه‌وه‌ی كه من له‌كوڕه‌كه‌ی ئه‌وان گه‌وره‌ترم وهاوته‌مه‌نی ئه‌و نیم"له چاوه‌كانی شاداندا فرمێسكه مهلاَس دراوه‌كان قه‌تره قه‌تره به گۆنایدا هاتنه خواری به ده‌م گریانه‌وه وتی" ده‌وربه‌ر پێیانده‌وت ئه‌م پیرهكچهتان له‌كوێوه دوَزییهوه به‌دایكی كوره‌كه داده‌نرێت ، به‌بیستنی ئه‌م وتانه شادان ڕوَژانه بیروَكهی خراپی لا گهلاَله بووه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت"به‌رده‌وام لهدوَخێكی ناخوَشودڵهڕاوكێ دا ده‌ژییام، كه داهاتووی دوو منداڵه جمكه‌كه‌م ده‌هاته‌وه یاد ئارامم ده‌گرت". له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كچ له كور گه‌وره‌تر بێت بۆ پێكه‌وه‌نانی زیانی هاوسه‌رگیری به‌دیارده‌یه‌كی نه‌شیاوی كوَمهڵایهتی داده‌نرێ . (عومهرمحمد) كه‌خێزانه‌كه‌ی پوزای خوَی بووه 15ساڵ لهخوَی گه‌وره‌تربووه، وتی "ئێمه سه‌ره‌تای ژیانمان به ناخوَشی وشهڕوئاژاوه ده‌ستی پێ كرد " ناوبراو وتیشی "له‌ماوه‌ی19ساڵی ژیانی هاوسهریماندا تهنهاقسهیهكی خوَش نه‌بوه، جگهلهململانێ وناكوَكی وقسه‌ی نابه‌جێ "ئه‌و هوَكاری ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه گێرایه‌وه كه خێزانه‌كه‌ی دڵی پیس بوه لێی ، ئه‌وه‌شی وت "له‌به‌رگه‌وره‌یی ته‌مه‌نی زنهكهی حهزوهیواو ئاره‌زوه‌كانی له‌گه‌لدا نه‌ده‌گونجا بۆیه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ ناچار بووه ڵێی جیا بێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه جیابوونه‌وه‌كه بووه‌ته هۆی سه‌رگه‌ردان وئاواریی چوارمنداڵ. هه‌ڵویستی كوَمهڵگاودهوروبهر بهرامبهربهوژنانهی كهلههاوسهرهكانیان گه‌وره‌ترن، رووبه‌روو بونه‌وه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ژنه‌كه ، تاچه‌ند متمانهوبڕوای بهخوَی هه‌یه ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ كه‌سێك دروست ده‌كات كه له‌خۆی بچوكتره وه پارێزگاری له‌م ژیانی بكات، وهمامهڵهوگونجاندنی چوَن بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی وئهودهوروبهرهی كهتێیدادهژی. بۆ پێكه‌وه نانی زیانی هاوسه‌رگیری له كومه‌ڵگای كوردهواریدادا، وا باوه كه ده‌بێت پیاوگهورهتربێت له زن له‌دادگای باری كه‌سێتی تۆمار كراون 90% پیاوان گه‌وره‌تر بوون له زنهكانیان.
عالیهفرج ماموَستای به‌شی كوَمهڵناسی لهزانكوَی سلێمانی دكتوَرا له كومه‌ڵناسی خێزاندا به هاولاَتی وت" زوَرجارجیاوازی ته‌مه‌ن دیاری ده‌كرێت له‌لایه‌ن ڕهگهزێكیانهوه بهچهندساڵێك، به‌ڵام به‌مه‌رجێك زوَر ته‌جاوز نه‌كات"مامۆستا عالیه وتیشی" هه‌ندێ هوَكارجیاوازی ته‌مه‌نه‌كه دیاری ده‌كات وه‌ك خوَگونجاندنی عاتفی وجنسی ، به وته‌ی ناوبراو، ئهگهرخوَگونجاندنی عاتفی وجنسی باش بێت، ئه‌وا كاریگه‌ری جیاوازی ته‌مه‌ن له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا كه‌مده‌بێته‌وه كێشه‌كه له‌لای مامۆستا عالیه جیاوازی زۆره له نێوان ئاستی رۆشنبیری و ماددییه‌وه"ئهگهرزنهكهله ئاستی ڕوَشنبیریومادییهوه به‌رزبێت ، ناتوانێت له‌گه‌ڵ پیاوێكی ههژاروكهمدهرامهتا ژیان بگوزه‌رێنی . هه‌روه‌ها وتی "هاوڕابوون له‌ڕووی ئایدوَلوژیاوفكرهوبیروباوهڕه بۆئه‌م بوارانه گرنگن، هوَكاری ته‌مه‌نه‌كه زۆرگرنگ نییه"ئه‌و رۆلی كۆمه‌ڵگاشی نه‌شارده‌وه له‌م جۆره بریاردانهدا سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ت له بواری هاوسه‌رگیریدا له‌م شێوازه‌دا هه‌بوونی پلانه" ئافره‌ت كه‌پلانی هه‌بێت بوَسهركهوتن به‌سه‌ر ئه‌وقسانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن كوَمهڵگاوه ئارأستهی ده‌كرێت"به بۆچونی دكتۆره عالیه لایه‌نی ڕوَشنبیری ئافره‌ته‌كه زوَرگرنگه بۆ پێكه‌وه گونجان " كمال ڕشید علی دادوه‌ری یه‌كه‌می باری كه‌سێتی سلێمانی سه‌باره‌ت به جیاوازی ته‌مه‌نی ژن‌و مێرد وتی" ئافره‌ته‌كه ئه‌گه‌ر بتوانێت خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان خوَی ومێردهكهیدا دروست بكات له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ر ژنه‌كه له‌پیاوه‌كه گه‌وره‌تریش بێت ، پیاوه‌كه هاوبه‌شی خهموناخوَشیهكانی زنهكهی بێت ئه‌و كاته ئاسوده‌یی ده‌به‌خشێت به‌ئافره‌ته‌كه." ناوبراو ره‌خنه‌ی له دروستكردنی هاوسه‌رگیری كرد به بێ بوونی به‌رنامه بۆ ژیان .وتی: "به‌ڕای من له هاوسه‌رگیری پێش وه‌ختدا كور‌و كچ هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی خێزان ناكه‌ن، 2 گه‌نج به‌بێ بهرنامهخێزان دروست ده‌كه‌ن ههربوَمهبهستی غه‌ریزه‌ی سیكسی، پاش ماوه‌یه‌ك كوڕهكهههست ده‌كات كهمهسئولیاتی لهسهرشانهوناتوانێت خێزانه‌كه‌ی به‌خێوبكات ده‌ست ده‌كه‌ن بهناخوَشی ودوایی دێنه دادگا له‌یه‌كتری جیاده‌بنه‌وه"به‌بڕوای ئه‌و دادوه‌ره ئافره‌ت له‌ته‌مه‌نی (20-21-22-23)ته‌مه‌نێكی گونجاوه بوَچوونه ناو ژیانی هاوسه‌رگیری بۆكوڕانیش ته‌مه‌نی (23-24-25)زوَرباشه نه‌ك پێش وه‌خت یان به‌ته‌مه‌نێكی زوَر زه‌واج بكه‌ن، ئه‌و وتیشی" پێویسته زه‌واجه‌كه له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بێت ته‌فاهوم هه‌بێت له‌نێوانیان دا بێش وه‌خت یه‌كتری بناسن وبه‌ڵینی راست ودروست بهیهكتربدهن ." ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه‌شی به هاوسه‌رگیری غه‌ریزه‌یی ناوبرد ، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر كور له كچ گه‌وره‌تربێت" هه‌ندێك هاوسه‌رگیری هه‌یه پێیان ده‌وتری هاوسه‌رگیری به‌رزه‌وه‌ندی ، یا غه‌ریزی ئه‌ویش ئه‌و جۆره هاوسهرگیریهیه كه‌ژنه‌كه ته‌مه‌نی گه‌وره‌تر ه له‌پیاوه‌كه ئه‌وه‌ش بههوَی ئه‌وه‌ی كهكوڕهكه حه‌زی لێكردووه، یان لهبهربهرزهوهندییه كی تایبه‌تییه هه‌نێك جار وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندی ژنه‌كه". .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/badwadachun/badwadachun-2010-03-25-3329.html