|
كچان و ژنان به ته‌حه‌روش نیگه‌رانن
دووشه‌ممه-15-ئازار(مانگی 3)-2010
ب.م كچێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه و بۆده‌ره‌وه له‌چك ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌ست بۆ بردن گهڕپێكردن بۆته‌وه ب.م به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه ده‌ڵێت" من وه‌ك كه‌سێكی داپۆشراو ده‌چمه ده‌ره‌وه نازانم چ شوێنێكم ده‌بێته هۆی سه‌رنج ڕاكێشانیان"به‌و هۆیه‌وه ب.م زۆرجار بارێكی ده‌روونی خراپی لا دروستبووه،به‌تایبه‌تی له‌نێو پاسدا، ئه‌مه‌ش وایكردووهب.م به‌گومانه‌وه له بازاڕدا ڕێ بكات زۆرجاریش ئه‌م حاله‌ته‌ی پی قبول نه‌كراوه وجنێوو قسه‌ی ناشرینی به‌و كه‌سانه وتوه كه گه‌ریان پی كردووه. . ه.م كوڕێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌و له به‌رده‌م به‌له‌دییه كۆنه‌كه‌ی شاری سلیمانیدا دوكانداره و ڕۆژانه زۆرێك نموونه‌ی گهڕپێكردن لهگوزهری كاره‌كه‌یدا به‌دی ده‌كات و به‌سه‌رنجه‌وه باس له‌و حاڵه‌ته ده‌كات ،ده‌لیت" كچان به‌هه‌موو شێوازه‌كانی گهڕپێكردن نیگه‌ران ده‌بن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌كان پیاهه‌ڵدانیش بێت" ه.م به‌وپێیه‌ی له میژه دوكانداره، ڕووخساری ئه‌و كه‌سانه ده‌ناسێته‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ه.م وتیشی "له‌نێو دوكانداره‌كاندا ئه‌و كه‌سانه به " ڕاوچی " ناسراون،. ه.م ده‌ڵێت:"زۆرترین كاردانه‌وه‌ی كچان به جنێودانه به‌كه‌سه‌كه، یاخود پێداكێشانی جانتاكانیانه، یان ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن:"خۆت خوشك و دایكت نییه؟..." ه.م به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه باس له‌حاڵه‌تی ئه‌و كچه گه‌نجه ده‌كات كهڕۆژێكیان له‌گه‌ڵ دایكی‌دا هاتبووه بازاڕ و پیره پیاوێك ده‌ستی بۆ دینێت و دایكی كچه‌كه ده‌ڵێت وازی لێ بێنه پیره.. خڵه‌فاوه. له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سیش هۆكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه له دڵه ڕاوكێیه‌كی ڕاسته‌وخۆدا ده‌ژی له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا و كه‌سێتی خۆیی ون كردووه ،كه پێده‌چێت ئه‌و كه‌سه كێشه‌ی خێزانی هه‌بێت ،یاخود كیشه‌ی ده‌روونی، یان له‌چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. به‌پیی ئاماریك كهریكخراوی ئاسووده تایبه‌ت بۆ هاولاتی ئاشكرایكرد،له‌سالی هسالی داواكانی زنان له دادگاكانی هه‌ریمی كوردستاندا بهرییزهی ،له‌سالی گه‌ڕ پێكردن (التحرش) یاخود Frotteurism ،بریتییه له پیا ههلدنی كچان و ژنان ،یان هه‌ندیجار ژنان وكچان به‌رامبه‌ر به پیاوان، له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی پیاهه‌ڵدانه‌وه به‌جه‌سته و له‌شی كه‌سه‌كه، یاخود به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی لهكهداربێت، یان ئابڕووی كه‌سه‌كه بریندار بكات، به ده‌ست بۆ بردن، گهڕپێكردن ، له‌ڕووی شه‌ریعه‌تی ئیسلامییه‌وه ڕێگه پێنه‌دراوه و به گوناه داده‌نرێت و سزایه‌كی دیاریكراوی نییه و گوناهێكه كهوریا كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره و هه‌ندێكجاریش ته‌مبێ كردن، د. صباح به‌رزنجی ـ پسپۆڕ له بواری شه‌ریعه‌ت و یاسای ئیسلامیدای وتی":" به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی، به‌پێی پله‌ی گه‌ڕ پێكردنهكه و دووباره كردنه‌وه‌ی و چه‌ندجاره كردنه‌وه‌ی كاره‌كه سزای گهرپیكهر ده‌گۆڕێت"به‌رای ناوبراو دادوه‌ری شه‌رعی بۆی هه‌یه كه‌سی گهرپیكهر به‌ند بكات ،یاغهرامهی ماددی بكات،یاخود دووری بخاته‌وه له شار یان لیێبدات، به‌ڵام به‌شێوازێكی سووك نه‌ك قورس" دكتۆر سه‌باح وتیشی"ئه‌م سزایانه له‌چوارچێوه‌ی یاسادا پێویسته هه‌بن، بۆئه‌وه‌ی كچان و ژنان له ئارامی و ئاسایش‌دا ڕێبكه‌ن و خانه‌واده‌كانیان دڵنیابن كه كچه‌كانیان سه‌لامه‌ت و پارێزراو ده‌بن" گه‌ڕ پێكردن به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق هه‌ستی پێده‌كرێت ده‌شێ هۆكاری پشتی ئه‌وحاڵه‌ته پێش نه‌كه‌وتنی وه‌ك پێویست و نهڕوشتنی پله به‌پله‌ی عه‌قڵییه‌تی تاكه‌كه‌سی ئێمه بێت به هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌وتندا تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ر كه‌سێك بتوانێت ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری قبوڵ بكات و ڕێز له به‌ها ئینسانییهكانی بگرێت، له ڕوانگه‌ی یاساییه‌وه گهڕپێكردن واته (لێ هه‌ڵپژان)، یان ئه‌وه‌ی كه‌سێك بیه‌وێت به ئیشاره‌تێك، یان قسه‌یه‌ك به‌شێوازێكی(استفزازی) به‌ره‌نگاری كه‌سێك بێته‌وه. د. ئه‌نوه‌ر ئه‌بوبه‌كر كه‌ریم ـ سه‌رۆكی به‌شی یاسا له زانكۆی سلێمانیبه هاولاتی وت" ":" گهڕپێكردن ده‌چێته ژێر به‌شی سێیه‌می مادده یاساییه‌كان به‌ناوی ( الفعل الفاچح المخل بالحیاو)واته ئه‌و كاره ناهه‌مواره‌ی كه ئابڕو ئهتكێنێ، یاخود له‌كه‌داری ده‌كات،دكتۆرئهنوهر وتیشی" ماددهكانیی 400 ، 401 ، 402 له یاساكانی سزادانی عیراقی‌دا تایبه‌تن به‌سزای گهڕپێكردن، ئه‌ویش به‌پێی كرده‌وه‌كان " به‌پێی مادده‌ی 400: هه‌ر كه‌سێك تاوانێك بكات به‌رامبه‌ر نێرێك یاخود مێیه‌ك، كه به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌بێت ، به‌ند ده‌كرێت بۆماوه‌ی ساڵێك یاخود غه‌رامه ده‌كرێت به‌بڕی 100 دیناری چاپی سویسری سه‌رده‌می كۆن (كه دیاره بۆ ئێستا زیاتره). مادده‌ی 401 : له 6 مانگ كه‌متر به‌ند ناكرێت هه‌ر كه‌سێك ڕه‌فتاری گهڕپێكردن بكات. مادده‌ی 402 : ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ڕه‌فتارانه ئه‌نجدام ده‌ده‌ن له 3 مانگ به‌ند ده‌كرێن یان زیاتر یان غه‌رامه به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه باس كرا . مادده‌ی 401 - أ: هه‌ر كه‌سێك داوا له كه‌سێك بكات بۆ كردنی كارێك كه پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریت و یاسا بێت چ نێر بێت یان مێ 3 مانگ به‌ند ده‌كرێت و غه‌رامه‌ی 30دینار ده‌كرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌م مادده‌یه هه‌ر كه‌سێك ڕووبه‌ڕووی مێینه‌یه‌ك بێته‌وه چ به كرده‌وه، چ به ئیشاره‌ت به شێوازێك كه ئابڕوو تكاندنی تێدابێت ( ئێستا ته‌له‌فون و messageو ئه‌و كارانه‌ش كه له ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه ئه‌نجام ده‌درێت ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌وه، چونكه ئه‌وانیش ئاسه‌واری ده‌روونی و كۆمهلاَیهتیی خراپ به‌جێ دێڵن) سزاكه‌ی له 6 مانگ كه‌متر نابێت و غه‌رامه‌ی له 100 دینار زیاتر نابێت ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سی تاوانبار هه‌مان تاوان دووباره بكاته‌وه له‌و ساڵه‌دا. مادده‌ی 404 : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌گۆرانیی، یاخود قسه‌ی به‌رزو و ناشیرین ، یاخود به‌هۆی ئامێرێكه‌وه بێت و له شوێنێكی گشتیدا بێت ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی ساڵێك به‌ند ده‌كرێت. له‌ڕووی كۆمهلاَیهتییهوه ،. پسپۆڕان پێیان وایه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ بوونی كۆمه‌ڵێك لایه‌نی فه‌رامۆش كرا‌و له ته‌مه‌نی منداڵی كه‌سه‌كه‌دا و هه‌وڵدانه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌یان له شوێنی كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی خه‌ڵكدا به‌ده‌ست بردن یاخود خۆ پێوه نووساندن . له‌ڕوانگه‌ی دهرونناسییهوههۆكارهكهی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ لاوازی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی گه‌ڕ پێكه‌ر جگه له خۆ به‌كه‌م زانین، یان به پێچه‌وانه‌وه شانازی به‌خۆوه كردن لای هه‌ندێكیان و حه‌زی سه‌ركێشی كردن و ناجێگیری باری ده‌رونیی و خێزانیی لای هه‌ندێكی دیكه‌یان. م. ئه‌میر خوا كه‌ره‌م مامۆستای به‌شی كۆمه‌لناسی زانكۆی سلیمانی، رای وایه ، یه‌كه‌م هۆكاری پشت دیارده‌ی گهڕپێكردن كۆمه‌ڵگایه، چونكه "كۆمه‌ڵگای ئێمه هێشتا له‌چوارچێوه‌ی چه‌پاندنی كۆمهلاَیهتی ده‌رنه‌چووه و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه گه‌نجه‌كان بۆبهتاڵكردنهوهی ئاره‌زووه سێكسییه‌كانیان په‌نا ببه‌نه‌به‌ر (گه‌ڕ پێكردن)ئه‌مه جگه له مۆدێلاتی جل و به‌رگی ئێستا " م.ئه‌میر وتیشی"له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسییه‌وه قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی شوێنه‌كانیش هۆكارێكی دیكه‌ن و له‌م جۆره شوێنانه‌دا مۆدێلات و جوانی و ناشرینی كچان و ژنان ناخوێندرێته‌وه، ناوبراو هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆخراپی گه‌شه‌ی كۆمهلایهتییانتی گهراندهو"ئه‌و كه‌سانه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه و هه‌ر له‌خێزانه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كی گونجاو و ته‌ندروستیان نه‌بووه"،. ئه‌و مامۆستایه‌له سۆنگه‌ی تێڕوانینی كۆمهڵناسهكانهوه وتی" دیارده‌ی گه‌ڕ پێكردن، هه‌ندێك كات له به‌رز بوونهوهدایهو هه‌ندێك كاتیش به‌ره‌و كز بوون ده‌چێت ئه‌مه‌ش به‌پێی بۆچوونه كۆمه‌ڵناسییه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه گه‌نج زۆرجار ڕێگه‌ی دیكه‌ی هه‌یه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاره‌زوانه‌ی ،وه‌ك په‌نا بردن بۆ وه‌رزش،یان سه‌یر كردنی فیلم ،یان خویندنه‌وه". به بۆچونی م.ئه‌میر ،گهڕپێكردن له گۆڕانی به‌رده‌وامدایه وجیاوازی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ، "نه‌وه‌ی كۆن زیاتر په‌نا ده‌بات بۆ گه‌ڕ پێكردن وه‌ك له نه‌وه نوێكان" ناوبراو هۆكاری ئه‌مه دهگهرینیتهوه ،بۆ چه‌پاندنی زانیاری گشتی نه‌وه‌ی كۆن ده‌رباره‌ی ڕۆشنبیری سێكسی،له باره‌ی گه‌نجانی نه‌وه‌ی نویشهوه وتی" هه‌ندێكجار به‌مه‌به‌ستی خۆ ده‌رخستن ئه‌م ڕه‌فتارانه ده‌كه‌ن و به‌جۆرێك له ئازایه‌تی له‌خۆ پیشاندانی ده‌بینن ،به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه زیاد له كوڕێك پێكه‌وه ڕێده‌كه‌ن ، ده‌یانه‌وێت ئاستی توانای خۆیان بۆ یه‌كدی پێشان بده‌ن" م.ئه‌میر خودا كه‌ره‌م چاره‌سه كردنی ئه‌و دیارده‌یه له خێزانهوهبه هه‌ند وه‌رده‌گریت "تاكه‌كه‌س تیایدا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌وی زانیاری سێكسی په‌روه‌رده بكرێت ، باوك و دایك هه‌وڵ بده‌ن شه‌رم له كه‌سێتی مناڵهكانیاندا نه‌هێڵن، تابتوانێت پرسیار بكات و ده‌رفه‌تی تێگه‌یشتنیان بۆ ساز بكات له هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ریدا هه‌یه". جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و حاڵه‌تانه گرنگی بدرێت به خودی گه‌نجان و چالاكییه‌كانیان له‌لایه‌ن دهسهلاَت و ده‌وڵه‌ته‌وه " به كارئاسانیكردن بۆ پێكه‌وه‌نانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و خستنه‌به‌رده‌ستی توانای ماددی بۆ هاوسه‌رگیری، چونكه ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه بڕوات به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش دیارده‌ی گهڕپێكردن زیاد ده‌كات".
|