پیاوه‌كه‌م هبچ مافێكی سێكسی نادات به من ، به چوار ده‌قیقه كاره‌كه‌ی خۆیده‌كات و ده‌ڕوات ، په‌روین له‌و ماوه كهمهد نه‌ك هه‌ر چێژ له سێكس وه‌رناگرێ، بهڵكووهك خۆی ده‌ڵێت ئازاریش دهچێّژێت.
"جارێكیان ویستم ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌م هاوسه‌ره‌كه‌م تێبگه‌یه‌نم كه كاته‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه ، تا منیش چێژ له سێكس وه‌ربگرم ، ویستم ئیساره‌ی بكه‌م ، لێم توڕه بوو وتی: ئه‌وه كاری تۆ نییه، ئه‌مه له كێوه فێربویت؟!
به‌پێی راپرسییه‌ك كه توێژه‌ر له دوو سه‌نته‌ری ژنان ئه‌نجامیدا ، ده‌ركه‌وت له%80ی ئه‌و ژنانه‌ی چوونه‌ته پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، هه‌ست به چێژی سێكسی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسهرهكانیاند، ئه‌و ژنانه‌ی به‌شدارییانكردبوو له ڕاپرسییه‌كه‌دا ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ45 ساڵدابوو، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وت خه‌ته‌نه‌كردن نه‌بوه‌ته هۆی رێگری له وه‌رگرتنی چێژی سێكسی، چونكه له%90 له به‌شداربوانی ڕاپرسییه‌كه خه‌ته‌نه كراون . ده‌ریش كه‌وت ، ژماره‌یه‌ك له به‌شداربوانی ڕاپرسییه‌كه خه‌ته‌نه‌ش نه‌كراون و هه‌ست به چێژی سێكسی ناكه‌ن.
چێژی سێكسی یا ئۆرگازم میكانیزمی سێكسه له دوا قۆناغی جوتبووندا، له كورده‌واریدا به‌مه ده‌وترێت ڕهحهتبون یا ته‌واو بوونیشی پێ ده‌وترێت، ئه‌مه‌ش دوا قۆناغی جوتبوونه له نێر‌و مێدا.
مامۆستا فازل هیمه‌ت ـ شاره‌زا له بواری سێكسۆ لۆژیدا باسی له جیاوازی نێرومێ كرد بۆ وه‌رگرتنی چێژی سێكسی " له یه‌ك پڕۆسه‌ی سێكسی‌دا ژن چوار تا شه‌ش جار ده‌گاته چێژ ، بهلاَم پیاو یه‌ك جار ده‌توانێت بگاته چێژ " ئه‌و مامۆستایه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پیاو ده‌توانێت خۆی ڕابگرێت، واته پڕۆسه‌كه دوا بخات ، بهلاَم ئافره‌ت پێویستی به كات هه‌یه‌و دره‌نگ ئاماده ده‌بێت ، له باره‌ی ماوه‌ی ته‌واوه‌وه بۆ ئافره‌ت تا بگاته چێژی ته‌واو، ناوبراو وتی" ژن 15بۆ 30ده‌قیقه‌ی پێویسته ، ئه‌و مامۆستایه سۆو خۆشه‌ویستی به خاڵی بنه‌ره‌تی دانا له ئاماده‌كردنی ژنان بۆ وه‌رگرتنی چێژی سێكسی ، هه‌روه‌ك ئامۆژگاری پیاوانیشی كرد، به تایبه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ی كه زوو تۆوه‌كان ده‌پژێن " له سه‌ره‌تای كاری جوتبوندا با له‌شیان به‌ر له‌شیی
هاوسه‌ره‌كه‌یان نه‌كه‌وێت ، به‌ڕای ئه‌و گۆڕینی شوێن و جێگا چاره‌سه‌رێكی گونجاوه بۆ گه‌یشتنه چێژی سێكسی به تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان وتیشی " وا باشه كات‌و شوێن دانه‌نێن بۆ ئه‌نجامدانی كاری سیێكسی.
له سه‌دا%30ی ژنان له كاتی ئۆرگازمدا شله‌یه‌ك ده‌بینن، هه‌ندێك له ژنان ئه‌و شله‌یه نابینن.بهلاَم هه‌ر ده‌گه‌ن به ئۆرگازم.
پسپۆڕێكی بواری ده‌روونی كه ئاماده نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكات ، باسی له باری ده‌روونی ئه‌و ژنانه كرد كه له حاڵه‌تی ئۆرگازمدان وتی". پێش ئۆرگازم له‌شیان زیاتر ده‌وروژێ ، هه‌ناسه‌یان خێرا ده‌بێ ، لێدانی دڵیان زیاد ده‌بێ ، په‌ستانی خوێنیان به‌رزده‌بێته‌وه . بیلبیله‌ی چاوه‌كانیان فراوان ده‌بێته‌وه ، ڕه‌نگی لێوه‌كان تاریك ده‌بن ، پاشان گۆی مهمكهكانیا قیت ده‌بن ، میتكه ده‌ئاوسێ و ڕه‌پ و به‌رجه‌سته ده‌بێ . له‌گه‌ڵ زێتر وروژاندا ، پێست پڕتر ده‌بێت له خوێن ئارهقهدهكات . له ژناندا ، میتكه و زێ و ئه‌ندامه‌كانی ناو حه‌وز به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌وره‌ده‌بن هه‌ر وه‌كو چوك له كاتی وروژاندا
ئه‌و پسپۆڕه وتیشی" توێژه‌ره‌وه سێكسیه‌كان ده‌ڵێن" كه ئۆرگازم مه‌رج نییه ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌نجامی زاووزێ وه بێت، هه‌ندێجار به زمان، یا به په‌نجه‌كانی هاوسه‌ر یان په‌نجه‌كانی خودی ئافره‌ته‌كه ، به ئامێرێك ئۆرگازمی ئافره‌ت ڕووده‌دات ئه‌وه‌شی نهشاردهوهكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حاڵه‌ته‌كان اله ڕێگای وروژاندنی یان بزواندنی میتكهوه ده‌بێت.
،به بۆچونی ئهوپسپۆڕه فرهئۆرگازمی راسته‌قینه زۆر ده‌گمه‌نه بۆ ژنان ، "فره ئۆرگازمیش
ئه‌وه‌یه كه له‌دوای یه‌كتری دێن و ماوه‌ی نێوانیان چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كه "
فرۆید ده‌ڵێ: دوو جۆر ئۆرگازم هه‌یه ، ئۆرگازمی زێ و ئۆرگازمی میتكه به ڕای فرۆید ئۆرگازمی زێ راسته‌قینه‌یه و كاردانه‌وه‌یه‌كی سێكسی پێگهیشتوانهیه.
دكتۆر نیان نامق پسپۆڕی بواری په‌روه‌رده‌و ده‌روونناسی له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی دا به ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كان دا‌و و وتی" له زانستی كۆمهڵناسید ڕێسایه‌ك هه‌یه به (المرغوبیه الاجتماعیه) به پێی ئه‌و ڕێسایه وهلاَمدانهوهی فۆرمه‌كان به به‌ڵێ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه تا هه‌ست به كه‌می نه‌كه‌ن " ئه‌و دكتۆره بۆچوونی وایه كه زۆرینه له ژنان ناگه‌ن به ئۆرگازم ، هۆكاری ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه ئه‌و گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌و پڕۆسه‌یه به ناته‌ندروستییانه ئه‌نجامده‌درێت و ڕه‌چاوی كاری مرۆیی له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ناكرێت . دكتۆره نیان باسی له چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه كرد‌و گۆڕانی له شوێن و جێگادا به باشزانی .
ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌بوو كه له ئێسادا ژنان تا ڕددهیهك شاره‌زاییان هه‌یه له سه‌ر بابه‌تی سێكسی ، مامۆستا فازل هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه كۆمه‌ڵگا له كرانه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه ، ئه‌و نمونه‌ی كچێكی هێنایه‌وه كه له دایكبووی ساڵی 1990ه و به ته‌له‌فون گه‌شتۆته چێژ .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌ساڵ له‌مه‌و به‌ر زۆرینه‌ی ژنان نه‌ك هه‌ر نه‌گه‌یشتونه‌ته چێژ ، به‌ڵكوو ههرنهشیانزانیوه چێژی سێكسی چییه، ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنانیش مامۆستا فازل خه‌ته‌نه‌ی فیكری به مه‌ترسیدار تر ناوبرد ، وه‌ك ئه‌و وتی موقابه‌له‌ی زۆر ژنی كردووه خهتهنهشكراون و گه‌شتونه‌ته چێژی ته‌واو .