|
كچان كه یه‌كه‌م جار خوێنی بێنوێژیی ده‌بینن تووشی شۆك ده‌بن
دووشه‌ممه-15-ئازار(مانگی 3)-2010
هه‌رگیز ئه‌و رۆزه‌ی له‌بیر ناچێته‌وه،كه له سه‌ر كورسی قوتابخانه‌كه‌ی دانشتووه،هاورێكانی پێیان وتووه، عاده بووی،ئه‌م له وهلاَمدا وتویه‌تی عاده‌بوون چییه ،دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ستی به‌ئازارێكی توند كردووه،ئه‌وكاته‌ی كه خوێنی بینیوه دوچاری شۆك بووه، ه ده‌ڵێ: ده‌رزی چوارهه‌می ئه‌و رۆزه به بێ‌پرس رامكرد یه‌كسه‌ر له ماڵه‌وه خه‌وتم ، له‌پۆلی سێیی ناوه‌ندیی بووم هه‌ستم به گووناهوو تاوانكردووه، وامده‌زانی كه خهتایهكم كردووه دوای ماوه‌یه‌ك خوشكه گه‌وره‌كه‌م هه‌ستی كرد په‌رۆی بۆ هێنام فێری خۆ پاكردنه‌وه‌ی كردم ، له ریگادا كه ده‌رۆشتم ده‌ترسام كه دوامه‌وه خوێناوی بێت، ئه‌و باره ده‌روونییه‌ی كه ه ی تیكه‌وتوه والێكردوو ، هه‌ر كچێك ببینێت كه ته‌مه‌نی بگاته سه‌روو ده‌ساڵه‌وه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به خوێی چێشتیش پێم بگات باسی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی بۆ ده‌كه‌م ،باخچه‌ش له ته‌مه‌نی یانزه ساڵیدا دووچاری عاده بووه، باخچه ده‌لێت: تا ئه‌و كاته‌ی زه‌واجم كرد كه دووچاری عاده ده‌بووم ئازاری پشت و قاچ و سك ته‌واو ماندوی ده‌كردم ، له كاتی كچێنیدا چاره‌سه‌ر ته‌نها ده‌رزییه‌كی قۆڵتارین بوو ، ئه‌م ئازارهحالی زۆر له كچانه ، تا ئه‌و كاته‌ی شوو ده‌كه‌ن كه شوویانكد ئیتر ئازاره‌كه نامێنێت، توێژه‌ر چل فۆرمی به‌سه‌ر بیست كچی ته‌مه‌ن سه‌روو بیست ساڵه‌وه دابه‌شكرد ، ئه‌نجامی راپرسییه‌كه ده‌ریخست، كه هه‌موو كچه‌كان له‌كاتی یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به سوری مانگانه‌وه هه‌ستییان به ئازاری ده‌روونی كردووه ، باری ده‌روونییان لاسه‌نگ بووه ،بۆماوه‌یه‌ك دووچاری هه‌ڵچوون ۆ بێزاری بوون،وه ده‌ركه‌وت كه بیست ۆ هه‌شت كچییان پێش ئه‌وه‌ی دووچاری بینینی خوێن ببن له خوشكه گه‌وره‌كه‌یانه‌وه زانیاریین وه‌رگرتووه، ده‌شیا له رێگه‌ی دایكییانه‌وه و دانیشیان له ریگه‌ی پوور‌و نهنكیانهوه ، فۆرمه‌كان ئه‌وه‌شی ده‌رخست كه زۆربه‌یان دوای شووكردن ،ئازاری سه‌رده‌می كچێنییان نه‌ماوه، عاده‌بوون یاخود خوێنی بێنویزی ،كه سووری مانگانه‌شی پێدهوترَێت، ئه‌و خویێنهیه كه له كۆ ئه‌ندامیی زاووزێی مێیینه‌وه به بیستوو هه‌شت رۆزجارێك دیێته ده‌ره‌وه دكتۆر دلێر نووری ـ پسپۆری بواری نه‌خۆشییه‌كانی زنان ۆ منداڵبوون ،له سلێمانی به وتی" ئه‌و خوێنه خوێنی ناوكه‌فی منالانه،له كاتێكدا دێته ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و زنه یا ئه‌و كچه حه‌ملی نه‌بێت ،یاخود خه‌له‌ل له هێلكهدانیدا نه‌بێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هه‌ندێ كچ كه یه‌ك جار دووچار ده‌بن و بۆ ماوه‌یه‌ك نابنه‌وه دكتۆر دلێر وتی"حاڵه‌تی ترس و دڵه راوكێ وا ده‌كات كه ئه‌و سوره دوابكه‌وێت"ناوبراو ئامازه‌ی دا سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی سوری مانگانه‌و ته‌مه‌نی دوانزه بۆ سیانزه ساڵیی و ماوه‌ی له له خوینوهستانهوهشی به ته‌مه‌نی چل وپێنج ساڵی بۆ چل و نۆسالی به شێوه‌یه‌كی گشتی دانا، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی ئازاره‌كانی سووری مانگانه‌شی گه‌رانده‌وه بۆ بوونی گرێی لیمفی له ناو ره‌حمی ئافره‌ت و ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه‌ی كه دایكی كچه‌كه ده‌ڵێت ئازارم هه‌یه ، به رای ئه‌و ئه‌م ده‌گوازرێته‌وه بۆكچ، ئهودكتۆره هۆشیاری دایه ئه‌و كچانه‌ی كه ماوه‌ی سوری مانگانه‌یان له هه‌شت رۆز زیاتر ده‌ترازێت و وتی"دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر عادهكهیان به‌رده‌وام بوو واباشه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، چونكه مه‌ترسی نه‌زیفی لێ ده‌كرێت" له باره‌ی حاڵه‌تی ده‌روونی سه‌ره‌تای سووری مانگانه‌ی كچاندا ملكۆ ئه‌سعه ـ خاوه‌نی بروانامه‌ی ماسته‌ر له بواری په‌روه‌رده‌و ده‌روونزانیدا ،ئاماژه‌ی به‌وه‌دا"ئه‌م دۆخه سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه له زیانی كچدا، راسته‌وخۆ له دوای قۆناغی مناڵییه‌وه دێت ، بۆیه كچ توشی نامۆ بون دێت ، به رای ملكۆ ئه‌و كاته‌ی كچ عاده ده‌بێت له شێوازی ده‌ربریندا توشی ده‌سته‌وسانی ده‌روونی ده‌بێت ، واته نازانێت چۆن و به كێ بڵی كه "عادهبووموو ئازارم هه‌یه" ،بۆ ئه‌وه‌ش ناوبراو دایكانی به‌به‌رپرسیار زانی له تێگه‌یاندنی كچه‌كانییان و دروستكردنی متمانه له له نێوانیاندا ، هۆزان ـ وه‌ك كچهتوێزهرێكی كۆمهلاَیهتی هۆكاری شه‌رم و ترسی له‌و حاڵه‌ته‌دا لای كچ گه‌رانده‌وه بۆ نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی سێكسی ،.به‌رای هۆزان په‌روه‌رده به هه‌ڵه گواستراوه‌ته‌وه له دایكه‌وه بۆ كچ له‌و باره‌وه وتی" كه دایك به كچ ده‌ڵێ وامه‌كه،ئاگات له‌وه بێت ، وا برۆ ئه‌مه، ترسله لای كچ دروست ده‌كات "ئه‌و كچه توێزهره باسی لهتێروانینه هه‌ڵه‌یه كرد ده‌رباره‌ی خوێنی بێ نوێزی كه وتراوه ئه‌مه خوێنی پیسی له‌شه دێته ده‌روه له رووی ئایینییه‌وه مامۆستایه‌كی ئاینی كه ئاماده‌نه‌بوو ناوی ئاشكرابكات ، وتی"له شه‌رعدا ئه‌م زاراوه‌یه پێی ده‌وترێت حه‌یز ،حه‌یز خوێنێكه له پێشه‌وه‌ی ئافره‌ت دێته ده‌ره‌وه ،به بێهۆكاری دراندنی په‌رده‌ی كچێنی "،ئه‌ومامۆستایه وتیشی"زانایانی ئیسلام ده‌ڵێن"ئه‌گه‌ر كچ نه‌گه‌شتبووه ته‌مه‌نی نۆ ساڵ و خوێنی بینی ،ئه‌وه به خوێنی فاسد داده‌نرێت ، له‌باره‌ی وه‌ستانه‌وه‌ی خوێنه‌كه‌ش به پشت به‌ستن به كتێبی پوخته‌ی یاسا‌و فیقهی ئافره‌تان وتی:"به رای ئیمامی شافیعی هه‌ر كاتێك زن گه‌یشته ته‌مه‌نی شه‌ست و دووسالی ئه‌و كاته له خوێن ده‌وه‌ستێته‌وه ، له‌باره‌ی حوكمی ئافره‌تی حه‌یزدار وتی"نابێ نویز بكات وه رۆزوو بگریت وه نابی قورئان بخویێنێت، مامۆستا ئه‌یوب زه‌ڵمی پێشنویزو وتارخوێنی مزگه‌وتی شێخ عه‌زیز بۆسكانی ڕایگه‌یاند"له پێش ئاینی ئیسلامدا ،كاتێك كچ تووشی عاده ده‌بوو ،نانی ده‌ستیان نه‌ده‌خوارد، ئاوی ده‌ستییان نه‌ده‌خوارده‌وه، بهلاَم ئیسلام ئه‌مانه‌ی نه‌هێشت "ده‌رباره‌ی جوتبون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا له كاتی عادهبووندا ناوبراو وتی"ئه‌و كه‌سه كه دهوچێته لای هاوسه‌ره‌كه‌ی له كاتی عادایه ئه‌وه فه‌رمانی خوای شكاندووه ،دكتۆر دلێر نوورییش ـ چوونه لای زن له كاتی عاده‌دا بهناتهندروستی ناوده‌بات، چونكه له‌و كاته‌دا ناوكه‌فی مندالاَن برینداربووه .
|