|
هه‌موو شه‌وێك سێكس!
-دووشه‌ممه-15-ئازار(مانگی 3)-2010
"له ئیستادا هاوسه‌ره‌كه‌م شه‌وی سێ جار دێته لام، به‌ڵام رێگه‌ی پینادهم، ته‌نها یه‌كجار نه‌بێ" نازدار عومه‌ر (25) ساڵ به‌و شێوه‌یه له باره‌ی جوتبوونی مێرده‌كه‌یه‌وه دوا، ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد كه هاوسهرهركهی ڕه‌چاوی باری ده‌روونی ناكات‌و له كاتی عادهشدا دووجار هاتۆته لای، گله‌یی كرد له‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی ده‌یه‌وێ تاقیكردنه‌وه‌ی توانای سێكسی له‌سه‌ر بكات وتی: "سه‌ره‌تا كه تازه بووم نه‌مده‌زانی له هه‌موو كاتێكدا خۆمم بۆ شل ده‌كرد، جاری وا هه‌بووه شه‌وی 3ـ 4 جار كاری هاتۆته لام ، به‌ڵام له ئیستا زۆرم لێده‌كات و به ناچاری‌و به زۆر شه‌وی یه‌ك جار ده‌یكات ، به وته‌ی خۆی به‌و هۆیه‌وه نازدار، تووشی ئیلتیهابات بوه‌و به‌رده‌وام بۆ سارێژبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامی زاوو زێی خوێیاوی به‌كارهێناوه". به‌پێی وته‌ی به‌شێك له به‌شداربووان له سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رداریدا پیاوه‌كانیان هه‌مووشه‌وێك هاتوونه‌ته لایان، دوای دووساڵ، ورده ورده رێژه‌ی جوتبوونی نێوانیان كه‌مبوه‌ته‌وه بۆ هه‌فته‌ی 3تا2جاروكهمتریش. مه‌ریه‌م مه‌جید (38 ساڵ) شه‌ش ساڵه شووی كردووه‌و ده‌ڵێت: " له ئێسیتادا هه‌فته‌ی چوار جار هاوسه‌ره‌كه‌م دێته لام". باسی له‌وه‌شكرد كه چه‌ند جارێك هاتووه‌ته لام كه ئاماده‌ییم نه‌بووه،"به زۆر‌و به ناچاری" به‌شێك له ژنان ئه‌وه ناشارنه‌وه كه پیاوه‌كانیان به زۆر سێكسیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن ، له‌لای رێكخراوه‌كانی ژنان‌و ئافره‌تان گلهییو گازندهیانكردووه، ڕێكخراوه‌كانی ژنانیش ڕه‌شنووسی پرۆژه‌ی یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژی ناو خێزان یان یان ناردووه بۆ پسپۆڕان‌و شاره‌زایان، هه‌تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن له به‌شێكی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌دا هاتووه: "سێكسكردنی پیاو له‌گه‌ڵ ژنی خۆی به‌بێ ره‌زامه‌ندی ژنه‌كه‌ی، ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی توندوتیژی خێزانییه‌وه ، ژنان بۆیان هه‌یه له‌و حاڵه‌ته‌دا شكات بكه‌ن ئه‌گه‌ر زیانی ده‌روونی و جه‌سته‌ییان پێگه‌یشتبوو دادگا بۆی سزای كه‌سه‌كه بدات. د. سامان ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج ـ كاندیدی دكتۆرای نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆر گرفتی هاوشێوه هه‌بووه، به‌ڵام ژن‌و پیاوه‌كه نهیاندركاندووه، دواتر ده‌ركه‌وتووه كه كێشه‌كه سێكس بووه، هه‌ربۆیه داوا له‌كچان‌و كوڕاندهكات له كاتی ده‌زگیرانیدا كچ‌و كوڕ باس له توانای سێكسی یه‌كتر بكه‌ن، "مه‌رج نییه ته‌نها به ژماره، سێكس په‌یوه‌ندی به لایه‌نی ده‌روونییه‌وه هه‌یه، له‌وكاته‌دا كه پیاو ده‌چێته لای ژنه‌كه‌ی و لایه‌نی ده‌روونی ئاماده‌یی نییه ژنه‌كه هه‌ست ناكات كه ئه‌مه هاوسه‌ریه‌تی به هۆی ناوهاوسه‌نگی له توانا ی سێكسییانهوه" د. سامان باسی له‌وه‌شكرد ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سێكسی به ژماره دیاری ناكرێت" لایه‌نی ده‌روونی بڕیار له سه‌ر ئه‌وه ده‌دات". شاره‌زایانی بواری بایلۆجیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه زۆر سێكس كردن توانای مرۆڤ لاواز ده‌كات، كارزان عه‌بدوڵڵا ـ خوێندكاری ماستهرلهبهشی بایلۆجی زانكۆی دهۆك ، باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كجار سێكس كردن مرۆڤ وزه‌ی ڕاكردنی (40كم) به‌ڕێگادا سه‌رف ده‌كات،بۆیه ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌وی تیابكات خراپه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له رووی فسیۆلۆجیو ده‌رونییه‌وه ژن پێویستی بهئامادهكاری بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌یه. هه‌ندێك له هاوسهردارهكانیش هۆكاری زۆر سێكس كردن له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئاره‌زووی سێكسی له‌راده‌به‌ده‌ر، ئه‌وه‌تا ره‌زا عه‌بدوڵڵا (27 ساڵ) ماوه‌ی یه‌ك ساڵه ژنی هێناوه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له دوای ئه‌نجامدانی كاری سێكسی ماندوو ده‌بێت.بۆ مه‌به‌ستی به‌هێز بوونی توانای سێكسییان به‌شێك له كوڕان په‌نا بۆ به‌كارهێنانی دهرملن ده‌به‌ن. سه‌ردار عومه‌ر گه‌نجێكی(26ساڵ)ه، ماوه‌ی (5) ساڵه ژنی هێناوه باسی له‌وه كرد بۆ به‌هێزبوونی توانای سێكسیی خۆی په‌نای بردۆته به‌ر به‌كارهێنانی ڕووهكی سروشتی و حه‌پی ڤالیۆم "له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 11 جار سێكسم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا كردوه" روهكناسانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه ناشارنه‌وه كه زۆر كه‌س سه‌ردانیان كردوون و داوایدهرمانیانكردووه بۆ به‌هێزبوونی توانای سێكسییان. قه‌یوم عه‌بدوالكه‌ریم ـ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕووهكناسانی كوردوستان، باس له‌وه ده‌كات رۆژانه پرسیاری ئه‌و گیراوانه ده‌كه‌ن، كه توانای سێكسییان به‌هێز ده‌كات "زۆربه‌یان پیاوه‌تی خۆیان به‌وه قیاس ده‌كه‌ن كه چه‌ند سێكس ئه‌نجام ده‌ده‌ن". به‌شێك له ژنان هۆكاری ملدانیان بۆ پیاوه‌كانیان له هه‌موو كاتێِكدا ده‌گێڕنه‌وه بۆ هۆكاری ئایینی. ئایینی ئیسلام كه ئایینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه هانی ژنان ده‌دات كه گوێڕایه‌ڵ بن بۆ پیاوه‌كانیان ناصیح فه‌تاح ـ پێشنوێژی مزگه‌وتی ئیصلاح جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه و ئاماژه به فه‌رموده‌یه ده‌دات كه داوا له ژنان ده‌كات "ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان داوایان لێ‌كردن بۆ كاری سه‌رجێی ده‌ستیان له هه‌ویردا بوو، ده‌بێ وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و بچن به ده‌م داوای پیاوهكهیانهوه ". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا م.ناسیح باس له‌وه ده‌كات كه توندوتیژیو زۆرلێكردنله ئیسلامدا نییه به‌ڵكو "تشاور" هه‌یه واته ڕاوێژ‌و ره‌زامه‌ندی هه‌یه، بۆ هه‌موو كارێك، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌یه كه مێرده‌كانیان تووشی گوناهو تاوان نهبنو ناپاكی هاوسه‌رداری ئه‌نجامنه‌ده‌ن. ناوی به‌شداربووه‌كان خوازراون
|