|
كاریگه‌رییه‌كانی بینینی خه‌و له سه‌ر مرۆڤ چییه؟
شه‌ممه-13-ئازار(مانگی 3)-2010
ئاكۆ عه‌لی ـ ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌و ده‌رچووی زانكۆیه و وه‌ك خۆی باسی ده‌كات زۆر به كه‌می خه‌و ده‌بینێ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه "ئه‌م هه‌رگیز بڕوای به‌و نیه كه خه‌و بكاته ڕێگا پیشانده‌ر بۆ ژیانی چونكه خه‌و بینین شتێكی كاتیه‌و به‌سه‌ر ئه‌چێت پیویست به‌و ناكات كه مروڤ هه‌ر خه‌وێكی ناخوشی بینی ، ئیتر وا لێكیبداته‌وه كه ژیانی كۆتایی هاتووه " به پێی وته‌ی به‌شێك له به‌شداربووان زیاتر ژنان باوه‌ڕیان به خه‌و هه‌یه. كیژان عومه‌ر (37) ساڵ باس له‌وه ده‌كات كه زۆر ڕۆژ ته‌له‌فون ده‌كات بۆ ماڵی باوكی ، وه‌ك كیژان باسی ده‌كات خه‌وه‌كانی زۆرێكی ڕاست ده‌رچوون، ئه‌و نموونه‌ی بینینی خه‌ونێكی خۆی بۆ په‌یامنێری ڕێبازی ئازادی گێڕایه‌وه، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له خه‌ویدا ئازار‌و مه‌راقێكی زۆری چه‌شتووه، وه‌ك ئه‌و باسیكرد هه‌ردوو ده‌ستیان به‌ستۆته‌وه‌و به دار لێیانداوه، تا له هۆشخۆی چووه ، وتیشی " به‌یانی كه خه‌به‌رم بوه‌وه تاسام هه‌ستمكرد كه شتێكم به‌سه‌ردێ، هه‌ر دوو رۆژ دوای ئه‌وه ئیدی پیاوه‌كه‌م لێم هاربوو ڕێك ئه‌و ئازاره‌ی دهرخواد دام كه له خه‌ونه‌كه‌مدا بینیبووم". به پێی وته‌ی شاره‌زایانی ئاینی ئیسلام جیاوازی له نێوان روئیا له‌گه‌ڵ حولمدا هه‌یه. مه‌لا شێرزاد باس له‌وه ده‌كات كه روئیا بریتیه له خه‌وی پێغه‌مبه‌ران، بهلاَم حولم له ئه‌نجامی پشێوی و نا ئارامییه‌وه‌یه. وتیشی " ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌و نابینن له ڕووی ده‌روونییه‌وه هێمنو ئارام نین، به پێچه‌وانه‌شه‌وه دیتنی خه‌و نیشانه‌ی تێكهلاَو بوون‌و به هێزبوونی په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتی ئه‌وه كه‌سه‌یه". به‌شێك له شاره‌زیانی بواری ئاینی ئیسلام پێیان وایه كه ناكرێت خه‌و بكه‌ینه بنه‌ما بۆ لێكدانه‌وه‌ی ژیانی رۆژانه‌مان مامۆستا تاهیر پێش نویژو وتار خوێنی مزگه‌وتی عومه‌ر كوڕی خه‌تاب هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكری َ بۆ ژیانی ڕۆژانه‌مان پشت ببه‌ستین به خه‌و بینینه‌كانمان، چونكه له ئیسلامدا سێ شت هه‌یه كه ڕێگا پێدراوه مرۆڤه‌كان پشتی پێببستن ، بریتیه له قورئانی ئه‌و مامۆستایه ئاماژه‌ی به فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دا كه ده‌فه‌رمووی "هه‌ر كاتی كه خه‌وێكی خۆشتان بینی‌و كاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر ژیانی ڕۆژانهتانو دڵ خووشی كردن ئه‌توانن له لای یه‌كێكی دڵسۆزتان باسی بكه‌ن، به‌ڵام كاتی كه خهویێكی ناخۆشتان بینی و له خه‌و هه‌ڵستان له لای كه‌س باسی مه‌كه‌ن وبڵین (په‌نا به‌خوا له شه‌یتان)به جێبه‌جێكردنی ئه‌م دوو خاڵه كاریگه‌ری ئه‌و خه‌وه ناخۆشه كه‌م ده‌بێت له سه‌رمان" له ڕووی ده‌روونیه‌وه خه‌و بینین یان (خه‌وه‌ن) بریتیه له حهزوئارهزووه به‌دێ نههێنراوهكان ،یان ترس له شتێك كه ئه‌و مرۆڤه ئه‌خاته حاڵه‌تێكی شڵه‌ژانه‌وه و به خه‌وه‌ن ئه‌و حهزوئارهززوه یان ئه‌و ترسه ئه‌بێنێت . د.كاوه عه‌لی مامۆستا له زانكۆی كۆیه له به‌شی په‌روه‌رده‌و ده‌روونناسی سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی خه‌ون بینین به سه‌ر مرۆڤه‌كانه‌وه وتی "مرۆڤ كاتی كه ده‌خه‌وێت نامرێت، به‌ڵكو مێشكی زیندهوهو به لاشه خه‌وتووه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه مێشكی زیندوه خه‌و ئه‌بێنێت، خه‌و بینینش كاردانه‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه، بۆ نموونه مرۆڤ ئاواتێكی هه‌یه و چاوه‌ڕوانی بهدهێنانێتی پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئاواته‌ی بێته دی به خه‌و ئهیبێنێت، یان مرۆڤ له شتێك ئه‌ترسێت بۆ نموونه خوێندكار ئه‌و شه‌وه‌ی كه بۆ به‌یانی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌یه، خه‌و ئه‌بێنێت له خه‌وی له هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌یه‌و هیچ نازانێت یان قه‌ڵه‌می بیر چووه ، ئه‌مه هه‌مووی كاریگه‌ریی ترسه له سه‌ر ئه‌و مرۆڤه یان كاریگه‌ری ئاواته‌كانیه‌تی" توێژینه‌وه ده‌روونییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كه عه‌قڵی مرۆڤ له ههستو نهستو پێش هه‌ست پێكهاتووه، به پێی ئه‌و توێژینه‌وانه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له منداڵی‌دا شتێكی لێقه‌ده‌غه كرابێت ئه‌وا له نه‌ستدا خه‌زن ده‌بێت ده‌شێت رۆژێك له رۆژان له ڕێگه‌ی خهوهوهئهو یاده‌وه‌رییانه‌ی به سهربكاتهوه.ئهوهشدهڵێن:كه بینینی خه‌وی كه‌سێكی ئاسایی بریتییه له سه‌رقاڵبوونی كه‌سه بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات له‌وه‌به‌ر" به پێی وته‌ی به‌شداربوویه‌كی نێو ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی ڕۆژانه جێبه‌جێی ده‌كات شه‌و به خه‌و ده‌یبینێت. هوشیار ئیبراهیم( 23) ساڵ باسی له‌وه‌كرد كه كه‌م شه‌و هه‌یه كاره‌كانی ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌و ئه‌نجامی ده‌دا به خه‌و نه‌یبینێت. وتیشی" شه‌و بۆ من وه‌ك رۆژێكی دووباره وایه، بهلاَم به رۆح".
|