|
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك باوترین جۆری شێر په‌نجه‌یه له ئافره‌تدا، دووه‌م هۆكاری مردنه
ئا: ئیلهام عه‌بدوڵڵا-سێشه‌ممه-09-ئازار(مانگی 3)-2010
. دكتۆره نه‌رمین له سه‌ره‌تای كۆڕهكێدا باسی له پێكهاته‌ی مه‌مك كرد‌و وتی: "مه‌مك رژێنێكی پێشكه‌وتووه له ئافره‌تدا به‌ڵام له پیاودا مه‌مك پووكانه‌وه و پاشكه‌وتووه و فرمانی سه‌ره‌كی مه‌مك له ئافره‌تدا ده‌ردانی شیره. په‌راسووی 2 تا په‌راسووی 6 له چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كه یه‌كه‌م به‌شه و گوَێ مه‌مك و رژێنه‌كانی كه شیر ده‌رده‌ده‌ن هه‌روه‌ها رێڕه‌وه‌كانی شیر كه رژێنه‌كان ده‌گه‌یه‌نن به گۆی مه‌مك له بنی بنه‌وه‌ی په‌راسوو ماسولكهن". دواترپێناسهی شێرپه‌نجه‌ی كرد به گشتی‌و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی ڕاڤهكردو باسی له‌وه كرد كه شێر په‌نجه‌ی به‌گشتی بریتییه له تێكچوونی هاوسه‌نگی له نێوان خانه‌ی دروست بوو خانه‌ی تێكچوو. ئه‌و تێكچوونی هاوسه‌نگییه ده‌بێته هۆی دروست بوونی تۆپه‌ڵه خانه‌یه‌ك كه له ژێر كۆنتڕۆڵی له‌ش ده‌رده‌چێت و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی دروست بوونی گرێیه‌ك، ئه‌و گرێیه سیفه‌تێكی تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه له نێوان گرێی شێر په‌نجه‌دا ئه‌ویش ئه‌و سیفه‌ته‌یه كه توانای ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌گینا ناتوانین به‌هه‌موو گرێیه‌ك بڵێن: گرێی شێر په‌نجه‌یه، چونكه گرێی خه‌فیف ملی هه‌یه. شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك باوترین جۆری شێر په‌نجه‌یه له ئافره‌تدا دووه‌م هۆكاری مردنه له ئافره‌تدا یه‌كه‌م هۆی مردن شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان به پێی ئامارێكی 2002 ملوێنێك و سه‌دو په‌نجا هه‌زار كه‌س تووشی شێر په‌نجه‌ی مه‌مك بوون ساڵانه 400 هه‌زار كه‌س به‌و نه‌خۆشییه ده‌مرن، كۆتا ئامار له ئه‌مریكا ده‌ڵێت له هه‌شت ئافره‌ت یه‌ك ئافره‌ت تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن، به‌ڵام له 1% پیاوان تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن. هۆكاری سه‌ره‌كی شێر په‌نجه له 100% نه‌زانراوه، به‌ڵام هه‌ندێ هۆكار ئاماده‌باشیان هه‌یه له 5% هۆكاره‌كانی حاڵه‌تی شێرپه‌نجه ده‌گرێته‌وه. دكتۆره نه‌رمین ئاماژه‌ی به‌و خالاَنه دا كه ئاماده باشی هه‌یه بۆ دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك وتی: ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئاماده باشی هه‌یه بۆ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ئه‌مانه‌ن: 1ـ ره‌گه‌زی مێ: بوونی ره‌گه‌زی مێ هۆكارێكه بۆ تووش بوون. 2ـ ته‌مه‌ن: پێش ته‌مه‌نی ده‌ست پێكردنی سووڕی مانگانه رێژه‌ی تووش بوون زۆر ده‌گمه‌نه، به‌ڵام دوای ئه‌وه رێژه‌كه زیاد ده‌بێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن. 3ـ بۆماوه و هه‌بوونی تووش بوو له خزمانی نزیك: هه‌بوونی تووش بوو له خزمانی په‌له یه‌ك وه‌كو دایك و خوشك ئه‌گه‌ری تووش بوون دوو ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات. 4ـ ده‌ست پێكردنی سووڕی مانگانه له ته‌مه‌نی زوو (كه‌متر له 12 ساڵیی) و راوه‌ستانی دره‌نگ (دوای 55 ساڵی). 5ـ ئه‌و ژنه‌ی كه منداڵی نه‌بووه ئه‌گه‌ری تووش بوونی زیاتره. 6ـ ته‌مه‌ن له كاتی بوونی یه‌كه‌م منداڵ: ئه‌گه‌ر دوای 30 ساڵی بێت رێژه‌ی تووش بوون زۆر تره. 7ـ تووش بوونی لایه‌ك ئه‌گه‌ر تووش بوونی لایه‌كه‌ی دیكه زیاد ده‌كات. 8ـ هه‌بوونی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان له هه‌مان ئافره‌ت رێژه‌كه زیاد ده‌بێت. 9ـ تیشك: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا به‌ركه‌وتوون به چه‌كی ئه‌تۆمی، یاخود چاره‌سه‌ری تیشكیان به‌كارهێناوه بۆ هه‌ندێ نه‌خۆشی ئه‌گه‌ری تووش بونیان زیاتره. 10ـ جۆری خواردن: شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌و وڵاتانه زۆرتره كه خواردنی چه‌وریی زۆر به‌كار ده‌هێنن. 11ـ زیاتر له 10 ساڵ وه‌رگرتنی حه‌بی منداڵ نه‌بوون (من‌ع) رێژه‌كه زیاد ده‌كات. 12ـ هۆی ده‌گمه‌ن: قه‌ڵه‌وی، خه‌م و خه‌فه‌ت، خواردنی مه‌ی، وه‌رزش نه‌كردن، جگه‌ره كێشان. نیشانه‌كانی ژێر په‌نجه‌ی مه‌مك 1ـ بوونی گرێ: ئه‌و گرێیه به مه‌مكدا پێی یاخود له ژێر باڵدا بێت. 2ـ گۆڕان به‌سه‌ر گۆی مه‌مك: ئه‌ویش قووپان، یاخود چوونهوهیهكی گۆی مه‌مك، یاخود خورانی گۆی مه‌مك له‌ناو، یان پان بوونه‌وه‌ی گۆی مه‌مك، یاخود خوێن لێهاتنی. 3ـ گۆڕان له قه‌باره و شێوه‌ی مه‌مك: له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك، یاخود چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك مه‌مك بچووك ده‌بێته‌وه، یاخود گه‌وره بوون له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا نیشانه‌یه‌كی گرنگه بۆ بوونی شێرپه‌نجه، یاخود گۆڕانكاری له پێستدا كه پێسته‌كه‌ی وه‌كو په‌لكی پرته‌قاڵی لێ دێت، كه به ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن Pdoran خۆی پێستێكی لووسه، به‌ڵام نوقته نوقته ده‌بێت ئه‌ویش له ئه‌نجامی ئاوسانی پێستهكهیه و راكێشانی ره‌گی مه‌مكه‌كه له ناویدا ئه‌ویش نیشانه‌یه‌كی گرنگه. 4ـ قووڵ بوونه‌وه‌ی پێست: 5ـ نیشانه‌ی گشتی وه‌ك دابه‌زینی كێش‌و كه‌م خوێنی و لاوازبوون. 6ـ نیشانه‌ی ته‌شه‌نه‌كردن: ئه‌ویش به پێی شوێنه‌كه‌یه بۆ نموونه ته‌شه‌نه‌ی كردبێت بۆ سنگی كۆكه‌ی ده‌بێت خوێنی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و ته‌شه‌نه‌ی كردبێت بۆ سكی ده‌ئاوسێت ته‌شه‌نه‌ی كرد بێت بۆ ئێسكی، له‌ناو ئێسكی لاق و ده‌ستی شكێ هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی ته‌شه‌نه‌ی بۆ ده‌كات. پاشان باسی له هۆكاره‌كان كرد و وتی: "ئه‌و هۆیانه‌ی شێر په‌نجه‌ی ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌ردانی پزیشك بكرێـ و پشكنینی كلینكی بۆ بكرێت، دووه‌م هه‌نگاو سۆنه‌ر یاخود ئیشاعه كه ئیشاعهیهكی تایبه‌تی هه‌یه كه كهمیمۆگرافی پێده‌ڵێن. كه ئیشاعهیهكی تایبه‌ته بۆ مه‌مك ده‌گیرێت. هه‌نگاوی سێیه‌م پشكنینی تاقیگه‌ییه كه بریتییه له پشكنینی شانه‌یی كه ئه‌ویش فهحسكردنه به ده‌رزی ئاو له مه‌مكه‌كه راده‌كێشرێت زه‌رعی ده‌كه‌ین، یاخود لابردنی گرێی به‌نه‌شته‌رگه‌ری بچووك گرێی كه هه‌ڵده‌گرین و ده‌ینێرن بۆ تاقیگه به‌و سێ هه‌نگاوه ده‌زانین كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی هه‌یه یان نا. هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به چوار مه‌رحه‌له‌دا ده‌ڕوات: مه‌رحه‌له‌ی یه‌كه‌م: گرێیه‌كه اسم به‌قه‌ده‌ر ده‌نگی نۆكه. مه‌رحه‌له‌ی دووه‌م: گرێیه 2 سم له‌م دووه‌م مه‌رحه‌له‌یه‌دا حاڵی نه‌خۆ
|