|
كچانی خوێندكار حه‌زیان له شووه، یا شووتی ؟
-ئیلهام عه‌بدوڵڵا هه‌ینی-05-ئازار(مانگی 3)-2010
به‌شێك له خوێندكاران هاوسه‌رگیریی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندنیان، هه‌روه‌كو هێرۆ موحه‌ممه‌دی ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه خوێندكاری سێی ناوه‌ندییه وتی: "پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت هاوكار و یارمه‌تیده‌رت بێت له ئیش و كاری ماڵدا، ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێت، من وه‌كو خۆم نهم توانیوه هه‌موو ساڵێك ده‌ربچم، له‌وه‌ته‌ی ژیانی هاوسه‌رێتیم پێكهێناوه ئه‌وه دوو ساڵه ئینجا پۆلێكم بڕیوه". هه‌ندێك خوێندكار له پاڵ ژیانی هاوسه‌گیریی ده‌توانن له خوێندنكهشیاندا سه‌ركه‌وتوو بن . هاوژین له‌تیف ته‌مه‌نی 18 ساڵ كه خوێندكاری پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌ییه وتی:" توانیومه هاوسه‌نگییه‌ك رابگرم له نێوان خوێندن و ژیانی هاوسهگیریمدا ئه‌ویش به زیاتر خۆماندووكرن و رێكخستنی كاته‌كانی ژیانم هه‌روه‌ها ئه‌و هاوكارییه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌م و ماڵی باوك و خه‌سووم له منداڵ بهخێوكردنمدا یارمه‌تی ده‌رم بوون". به‌شێك له خوێندكاران به‌هۆی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌گیریی واز له خوێندن ده‌هێنن. لانه مسته‌فای ته‌مه‌ن 19 ساڵ وتی: "هه‌موو ئاواتم ته‌واوكردنی خوێندن بوو، به‌ڵام به‌هۆی خراپی مامه‌ڵه‌ی باوه‌ژنه‌وه ناچاربووم زه‌واج بكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدام كه خوێندن ته‌واو بكه‌م، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكم بوو نه‌ی هێشت خوێندن ته‌واو بكه‌م". به‌شێكی دیكه له قوتابیان پێیان وایه كاتێك ژیانی هاوسه‌رگیریی پێك دێنن ناتوانن وه‌كو پێویست هه‌وڵ بده‌ن له‌وباره‌یه‌وه رێژین عه‌لی ته‌مه‌ن 18 ساڵ خوێندكاری شه‌شه‌می ئاماده‌یی وتی: "ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵه شووم كردووه، نه‌متوانیه‌وه وه‌كو پێویست ماڵ بهرێبكهم كاتی ته‌واوم نییه بۆ هه‌وڵدان له‌وانه‌كانمدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌هاران داوی سه‌یرانگا و گهرٍانم لێ ده‌كات. وتیشی: " یان ئه‌بێت خواسته‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌م جێبه‌جێێ بكه‌م یان هه‌وڵ و تێكۆشان بكه‌م". توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیش پێیان وایه پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له لای خوێندكاران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خوێندینیان ده‌بێت هه‌وه‌كو (ئه‌یوب كه‌ریم) توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وباره‌یه‌وه به‌م شێوه‌یه دواو وتی "به‌دڵنیاییه‌وه پڕۆسه‌ی هاوسه‌گیریی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خوێندن ده‌بێت ئه‌مه‌ش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕێت، له كۆمه‌ڵگای ئێمه حاڵه‌ته‌كه به ئاراسته‌یه‌كدایه كه ئیحتمالاتی ئه‌وه هه‌یه كه كه‌متر بایه‌خ به خوێندنه‌كه‌ی بدات، وه زیاتر بچێته ناو پڕۆسه‌ی هاوسهگیرییهوه، چونكه پڕۆسه‌ی هاوسه‌گیریی كۆمه‌ڵێ رێگه و شێواز و ژیانێكی تازه‌یه كه تێیدا مرۆڤ زیاتر مه‌شغوڵ ده‌كات و زیاتر بابه‌خ به ماڵ و هاوسه‌ر و منداڵ ده‌دات، ره‌نگه ساڵێك دوو ساڵ بمێنێته‌وه له پۆلێكدا و كه دواتر ئه‌نجامێكی دیكه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ره‌نگه واز بهێنێت له خوێندن و به‌هۆی خوێندنه‌وه په‌روه‌رده‌ی منداڵ وه‌كو پێویست نه‌بێت و به‌ده‌م ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه نه‌چێت، وتیشی: " كه‌سانێكیش هه‌ن كه ده‌توانن سه‌ركه‌وتوو بن له خوێندن"
|