|
هه‌ر دهزگاێةكی راگه‌یاندن و لایه‌نێك هانی توند‌و تیژی بدات دژ به‌ئافره‌تان سزا ده‌درێت
دڵشاد هه‌رته‌لی
-هه‌ینی-05-ئازار(مانگی 3)-2010
وه‌ك ده‌بینین زۆرجار مانشێتی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان خۆیان هۆكاری زیاترن بۆ هاندانی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و رێگاش بۆ ئافره‌تان خۆش ده‌كه‌ن كه خۆیان خۆیان بكوژن یان بسوتێنن، ئاری ره‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان، له‌كۆنگره رۆنامهنووسیهكه وتی:"ده‌بێ هه‌موومان هه‌ڵوێستمان هه‌بێ له‌ئاستی هه‌ر مانشێتێكی میدیایی كه بڵاوده‌كرێته‌وه و هانی پیاو ده‌دات ئاستی توندوتیژی له‌كوردستاندا زیاتر بكات، یان هانی ئافره‌ت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی فێری هونه‌ری خۆ كوشتن بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستمان نه‌بێت له قسه‌ی زل زیاتر هیچی ترمان نییه". ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان ئێستا پێشنیاری لیژنهێكیان كردووه له‌سه‌ر ئاساستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام تائێستا قسه‌یان له‌سه‌ر ورده‌كاریه‌كه‌ی نه‌كردووه، بۆ هه‌موو ئه‌و مانشێته خراپه‌نه و ئه‌و دراما كوردیانه‌ی كه له‌كوردستاندا رۆڵی سلبی ده‌ده‌ن به‌ئافره‌ت، ئه‌و ده‌یگووت:"لیژنهێك دروست ده‌كه‌ین بۆ لێپێچینه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه خۆیان به‌به‌رپرسیار نازانن له‌ئاستی پرسه‌كاندا، پێم سه‌یره چۆن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان مۆڵه‌تی دهزگاێكی راگه‌یاندن ده‌دات، به‌ڵام لێناپرسێتهوه، من تێبینم له‌سه‌ر مۆڵه‌ت پێدانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش هه‌یه كه ئیشی سه‌ندیكاش نیه له‌راستیدا، چونكه له‌ماده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماره هه‌ژده‌ی كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كان هاتووه كه سه‌ندیكا خۆی به‌شێكه له NGO، باشه NGO چۆن ده‌توانێ ئیجازه‌ی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌بێت به‌حكومه‌ت، باشه تا ئێستا چه‌ند ده‌زگای راگه‌یاندن سزادراوه له‌كوردستان". ئاری ره‌فیق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان خه‌ریكی پێداچوونه‌وه‌ن بهدرما كوردییه‌كان، چونكه به‌قسه‌ی ئه‌و درامه كوردیه‌كانیش له‌رابردودا ده‌ورێكی زۆر خراپیان هه‌بووه، هه‌تا ئه‌و چیرۆكانه‌ی باس له رووداوه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس ده‌كه‌ن، زۆرجار كاره‌كته‌رێكی ئافره‌ت ده‌بنی ده‌وری له‌شفرۆشێك ده‌بینی، یان ده‌وری كه‌سێك ده‌بینی كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌عسیدا هه‌بووه له یه‌ك كاتدا ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئافره‌تی كوردی پێناشیرین ده‌كرێت،"نازانم بۆ هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه نه‌ووه".
|