|
هونهرمهنداندان و ڕۆشنبیران بةردةوام كێشه‌ی كۆمهلاَیهتییان هه‌یه
-هه‌ینی-05-ئازار(مانگی 3)-2010
سایتی خێزان له به‌دواداچوونێكی مه‌یدانیدا، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت كه هونه‌رمه‌ندا چ له كوردستان، یا له ده‌ره‌وه له ڕووی خێزانییه‌وه پته‌و نین، بۆ پاراستنی ناوی به‌شداربوونی ڕاپۆرته‌كه و لێنهكهوتنهوهی كێشه‌ی زۆرتر وته‌ی ئه‌و ژنانه نانووسین كه ژنی هونه‌رمه‌ندبوون، یاخود ژنی نوسه‌رو ڕۆشنبیرن. ته‌نها ڕاو بۆچوونی دوو توێژه‌رو ناوی خوازراوی هونه‌رمه‌ندێك ده‌نووسین. به وته‌ی شۆخان ڕه‌حیم كه توێژه‌ری ده‌روونییه، هونه‌رمه‌ندان ژیانێكی تایبه‌تییان، هه‌یه‌و به‌رده‌وام له به‌رچاون، ئه‌و وتی: " به‌شێك له هونه‌رمه‌ندان به تایبه‌ت ژنان ناوێكیان هه‌یه‌و پێیان وایه كه دوای بێوهژنكهوتنیش زوو شوو ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر تۆزێك جوان بێت" شۆخان هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد كه پیاوان جۆرێك له غیره‌یان هه‌یه. بۆیه پێیانخۆش نییه ژنه‌كانیان به‌شداری له ڕۆڵ بینین‌دا بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی له كوردستان توێژینه‌وه‌یه‌ك نییه كه باس له زۆری تهلاَقی توێژی هونه‌رمه‌ندان بكات، بهلاَم له ڕۆژنی داهاتوودا له‌و باره‌یه‌وه بابه‌تێك بلاَو ده‌كه‌ینه‌وه كه تایبه‌ته به تهلاَقی هونه‌رمه‌ندانی میصره‌وه. زۆر له رۆشنبیرانیش به وته‌ی خۆیان به هۆی ژیانی تایبه‌تی ناو كتێب و دونیای جه‌ریده‌و گۆڤاره‌وه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا هه‌یه، له وهلاَمی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه بۆچی نوسه‌ران و رۆشنبیران له ژیانی هاوسه‌ری و كۆمهلاَیهتی خۆیاندا سه‌ركه‌وتوو نین؟ كۆمه‌ڵناس حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سووڵ وتی: " من وه‌كو كۆمه‌ڵناس و توێژه‌رێك پێموایه كه‌ده‌بێت ئه‌م پرسه گشتگیر نه‌كه‌ین و ته‌عمیمی نه‌كه‌ن به‌سه‌ر هه‌موو نوسه‌رو رۆشنبیراندا، ئه‌مه‌ش ناههقییهو (سه‌رچاوی خۆشمان ده‌گرێته‌وه....!). له‌ڕاستیدا، ئه‌م توێژه، دوو سێ جۆر و ستایلن، به‌و واتایه‌ی كه هه‌یانه ژیانی رۆژانه‌ی خۆی ئاوێته‌ی كتێب و رۆشنبیری و لۆژیك و عه‌قڵ ناكات و هێمن و مه‌ده‌نی ناژین، به پێچه‌وانه‌وه هیچ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری بۆ سه‌ر ژیان و ته‌نانه‌ت ره‌فتاریشیان نییه. هه‌ن كه ئاخاوتنیان له‌گه‌ڵدا ساز ده‌ده‌یت هه‌رگیز ههستاناكهیت كه ئه‌م مرۆڤه نوسه‌ر یان رۆشنبیره، بۆ نموونه هه‌میشه سه‌رخۆش و ئالووده و موعتادهو ئاگای له خۆی و خێزان و ژینگه‌كه‌ی خۆی نییه ئیدی ئه‌م بونه‌وه‌ره چۆن ده‌توانێت، خێزانێكی ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌رو سه‌قامگیر فه‌راهه‌مبكات؟؟ دیاره ئه‌و توێژه‌ی به‌رێزتان له پرسیاره‌كه‌تاندا ده‌ستنیشانتان كردوون ئه‌مه‌یان ده‌گرێته‌وه‌و وێنه‌و وێنای نوسه‌رو رۆشنبیریان ته‌واو ناشیرین و تاڵ كردووه‌و مه‌خابن و جه‌خار كه له‌م جۆره‌مان زۆره‌و خه‌ڵكی ئاسایی و ساده‌و ده‌رودراوسێش لێیان بێزارن، چونكه هه‌میشه ماڵ و خێزانیان پڕه له ئاژاوه‌و ده‌نگه ده‌نگ و قیژه‌و زه‌نا! ستایل و جۆرێكی دیكه‌ش هه‌ن كه زۆر هێمن و مه‌ده‌نی و شارستانی ژیان ده‌گوزه‌رێنن و هیچ كێشه‌و ئاریشه‌ی كۆمهلاَیهتییان نییه‌و خێزانێكی نموونه‌یی به‌رهه‌م دێنن كه شایانی شانازی و ستایشن.
|