|
به‌كاربردنی مندالاَن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و ده‌چێته ریزی تاوانه‌وه
پێنجشه‌ممه-04-ئازار(مانگی 3)-2010
. به وته‌ی خۆی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیدا بۆ دروستبووه. وتیشی "له‌وه‌ته‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یه ده‌ستیپێكردووه، دوو سێ شهڕمكردووه، له قوتابخانه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ر دووجار له سه‌ر پۆستكارت دهریكردووم". هه‌ندێكی تر له‌و مندالاَنه باسله‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تووشی كێیشهی زۆر بوون. ژیر ـ یه‌كێكی تره له‌و نێوجه‌وانانه‌ی كه به وته‌ی خۆی دووجار به هۆی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری لایه‌نێكه‌وه لێی دراوه . ژیر وتی: " لهشهستییهكه پایسگیلهكهم ڕازاندبوه‌وه به پۆسته‌راتی لیستێك، بهلاَم له پڕ ئوتومبیلێك دووكه‌سی لێدابه‌زی و تێریان تێهه‌ڵدام" بهلاَم ئه‌مه نه‌بوه ته‌هۆی ساردبوونه‌وه‌ی ژیر، ئه‌مجاره‌یان كه په‌یامنێره‌كه‌ی لاپه‌ڕه‌ی خێزان دیداری له‌گه‌ڵ كردژیر ماتۆڕسكیلێكی پێ‌بوو، به‌وته‌ی خۆی به‌كرێ هێناویه‌تی. وتیشی: "ئه‌و لایانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌م بۆیانگرتووم". به پێی یاسای كۆمیسۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویسته ده‌نگده‌ر له‌ڕووی یاساییه‌وه ته‌مه‌نی له18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، بهلاَم زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێستادا له به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگداندان، ته‌مه‌نی یاساییان ته‌واونه‌كردووه. ئه‌مه‌ش وه‌ك یاساناسان و شاره‌زایان هێمای بۆده‌كه‌ن. یاسایی‌ی نییه. به‌بڕوای محه‌مه‌د عه‌لی ـ پارێزه‌ر له دادگای سلێمانی لیسته‌كان بۆیه مندالاَن به‌كارده‌به‌ن، چونكه منداڵ هه‌ندێ كار ده‌كات له ڕووی یاساییه‌وه له‌سه‌ری ناكه‌وێت. وه‌ك ئه‌و پارێزه‌ره وتی: له كاتی لێكردنه‌وه‌ی پۆستكارت و دڕینی ڕه‌سم و هوها كێشاندا له ڕووی یاساییه‌وه وه‌ك مرۆڤێكی كامڵ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێ. ئه‌م دیارده‌یه له رووی كۆمه‌ڵناسی و ده‌رووناسییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌و مه‌زنه كه ده‌چێته ریزی تاوانه‌وه. چونكه ئه‌م كاره زۆره‌ملێیه‌و به بێویستی ئه‌و مرۆڤه‌یه كه ناتوانێت ئه‌و فه‌رمانه ره‌تبكاته‌وه‌و سه‌رپێچی له قسه‌و فه‌رمایشتی باوك و دایكی‌دا بكات، كه ره‌نگه لێدان بخوات و دووچاری هه‌ڕه‌شه‌و فشاری ده‌روونی ببێته‌وه.. حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ ـ كۆمه‌ڵناس هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م دیارده‌یه فه‌رزكردنی بیروباوه‌ڕێكه كه ره‌نگه كۆنه‌خواز و چه‌قبه‌ستوو بێت، وتیشی: "به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه بیروباوه‌ڕی دایك و باوك وه‌كو كات و زه‌مه‌ن و سه‌رده‌م هه‌ڵگری باوه‌ڕو ئایدیۆلۆژیایه‌كی سه‌ر وهختێكهو بیر‌و بۆچوونی منداڵیش قابیل به وه‌رچه‌رخان و گۆڕانه.. قابیل به ئێكسپایه‌ر بوون و به‌سه‌رچوونه.. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه دونیا‌و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی منداڵ زۆر فراوان و تایبه‌ته، زۆر جیاواز‌و دووره له خه‌یاڵ و بیری دایك و باوك.. هه‌ر بۆ نموونه‌و له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا ئه‌و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی كه هه‌موو لایه‌ن و لیست و حیزبێك به بێ جیاوازی ئه‌م دیارده‌و كرده‌وه‌یه‌یان راپهڕاندو مندالاَنیان به‌كار ده‌هێنا بۆ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه زۆرجار توندوتیژی و تووڕه‌یی لێده‌كه‌وته‌وه.. ئه‌و دیارده‌و وێنایانه‌ی بینیمان زۆر نامه‌ده‌نی و نامه‌سئولانه بوون ده‌رهه‌ق به دونیای منداڵه پاك و جوانه‌كه‌یان.. پیسكردنی هزر و میتۆدی په‌روه‌رده‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی مندلاَن بوو.. ناهه‌قی و خروقاتكردنێكی زۆر ناشایسته بوو ده‌رهه‌ق به دونیای منداڵ و یاسای مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤــــ بوو". ئه‌و كۆمه‌ڵناسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا زۆرینه‌ی ئه‌و مندالاَنهی كه لایه‌ن و لیست و حیزبه‌كان سواری ماشێن و ئۆتۆمبیلیان كردوون له جامهكانهوه نیوه‌ی جه‌سته‌ی جوان و ناسكیان هێناوه‌ته ده‌ره‌وه‌و ئه‌و حاڵه‌ت و دیمه‌نانه زۆر مه‌ترسیدار و خه‌ته‌رناكه. باسیله‌وه‌شكرد كه ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كه كه له‌وپه‌ڕی راسته‌وه بۆ چه‌پ، له دهسهلاَتهوه بۆ ئۆپۆزسیۆن، تیایدا به‌شدار بوون.. به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌م ولاَتهدا یاسا‌و مافی مرۆڤــ به تایبه‌تیش مافی منداڵ له‌وپه‌ڕی شه‌رمنی و خهجاڵهتیدایه و هه‌موومان وه‌كو یه‌ك هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتیمان زۆر سست و لاواز و كزه.. ئه‌وه‌ی كه روو ده‌دات زۆر نامه‌ده‌نی و ناشارستانییه. با له‌مه‌ودوا دووباره نه‌بێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌كو دیكتاتۆر ئه‌و دروشمه به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێت: هه‌موو شته‌كان له پێناوی سه‌ركه‌وتندا بێت.. ته‌نانه‌ت په‌پووله‌كانیش بۆ مه‌به‌ستی خۆمان به‌كار بێنین.
|