|
|
ئۆتیزم نه‌خۆشییه یا حاڵه‌ت؟
ئا: ئاكام جةزا – توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی -سێشه‌ممه-02-ئازار(مانگی 3)-2010
یادگارییه‌كانی دایكێك له‌گه‌ڵ منداڵه ئۆتیزمهكهیدا "چوار ساڵهَ خه‌ون به‌و ڕۆژه‌وه ده‌بینم، كه كوڕه‌كه‌م وه‌ك هه‌رمنداڵێكی تر با‌نگم بكات "دایه"، بهلاَم نه‌ك هه‌ر ناڵێ دایه، بهڵكوسهیرم ناكاو قسه‌م له‌گه‌ڵ ناكات، نازانێ ماچێكم بكات" ئه‌مه یادگاری دایكێك بوو له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا كه تووشی ئۆتیزم بووه، به وته‌ی ئه‌و دایكه ئێستا ته‌مه‌نی كوڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته نۆ ساڵ، وه‌ك ئه‌و باسی ده‌كات كوڕه‌كه‌ی به یه‌كجاری له ده‌وروبه‌ری خۆی دابڕاوه، وتیشی" كوڕه‌كه‌م بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ سه‌یری پانكه دهكاتو به ته‌نیا به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن ده‌وه‌ستێ". ئۆتیزم چییه؟ ئۆتیزم شڵه‌ژانێكی ده‌روونی تونده له سه‌ره‌تای منداڵیداو له ده‌وروبه‌ری ته‌مه‌نی سێ ساڵی تووشی منداڵ ده‌بێ، هه‌ندێك له شاره‌زایانی ده‌روونیی بۆچوونی جیاوازیان ده‌رباره‌ی ئۆتیزم هه‌یه ، د. ئه‌فرام محه‌مه‌د ـ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مار، له سلێمانی ده‌ڵێت" ئۆتیزم وشه‌یه‌كی یۆنانیه به‌مانای دابران وگۆشه‌گیری دێت. بۆ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن لیۆكهنهر ئه‌م زاراوه‌یه به‌كارهێنرا، د. ئه‌فرام ده‌ڵێت" ئۆتیزم بریتیه له تێكچونێكی ئاڵۆزی گه‌شه كه له سێ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵدا رووده‌دات له ئه‌نجامی تێكچوونی فرمانه‌كانی مێشك وده‌مار"به پێی وته‌ی ره‌شاد عهبدولاَـ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی ئۆتیزمی كوردستانیش ئۆتیزم نه‌خۆشییه‌كه تووشی مێشكی مندالاَن ده‌بێت سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات بۆیه به ئۆتیزم ناوده‌برێ چونكه Autism وه‌كو ئۆتۆماتیك (Automatic) یاخود ئۆتۆمۆبیڵ (Automobile) و تۆتۆنۆمی، چونكه وه‌ك بڵێی ئه‌و مندالاَنهی كه توشی ئۆتیزم بوون له‌نێو خۆیاندا ده‌ژین و له ده‌وروبه‌ر داده‌بڕێن. به بۆچوونی میدیا عومه‌ر حسه‌ین – مامۆستای په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له بواری ئۆتیزم له سلێمانی ئۆتیزم واته خود ته‌نیایی ئۆتیزم ، واته خود ته‌نیایی ، چونكه ئه‌و مندالاَنهی كه دووچاری ئۆتیزم بوون به ته‌نها بۆ خۆیان ده‌ژین، بۆ نموونه منداڵمان هه‌یه دوو سه‌عات یاری له‌گه‌ڵ خۆیده‌كات، بهلاَم توانای یاریكردنی له‌گه‌ڵ مندلاَنی تر نییه. ئاماره‌كانی ئۆتیزم وه‌ك توێژینه‌وه‌كان هێمای بۆ ده‌كه‌ن، جاران له 10 هه‌زار منداڵ یه‌ك منداڵ تووشی ئۆتیزم ده‌بوو، بهلاَم ئێستا له 150 منداڵ یه‌ك منداڵ تووش ده‌بێت، به پێی وته‌ی ڕه‌شاد عهبدولاَ ـ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی كوردستان كه‌س نازانێ بۆچی ئۆتیزم ڕووی له زیادی كردووه. هه‌ر به پێی وته‌ی ناوبراو ژماره‌ی ئۆتیزمهكانی كوردستان تا ئێستا دیار نیه، چونكه هێشتا زۆر كه‌س نه‌یبیستووه و نازانێ كه ده‌ردی منداڵه‌كه‌ی چیه؟ هه‌یه ده‌زانێ بهلاَم شه‌رم ده‌كا ئاشكرای بكات. له ئێستاشدا ناوی ئه‌و مندالاَنهی كه تۆماركراون له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك 110 منداڵ ناویان تۆماركراوه به‌مشێوه‌یه هه‌ولێر 70 منداڵ‌و سلێمانی 30 منداڵ‌و دهۆك 10 منداڵ. د. ئهفرامیش له باره‌ی ئاماری ئۆتیزمه‌وه ده‌ڵێت" . رێژه‌ی توشبوون نزیكه‌ی 3- 4 منداڵه له‌هه‌ر 10.000 منداڵ ، له دوای ئاشكرابوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی ئۆتیزم له سلێمانی كه وه‌ك، میدیا عومه‌ر حسه‌ین باسی ده‌كات بنكه‌یه‌ك له قوتابخانه‌ی ئه‌مین زه‌كی كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و مندالاَنهی توشی ئۆتیزم بوون ، به‌پێی وته‌ی مامۆستای په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت ، تا ئێستا24 حاڵه‌ت له سلێمانی تۆماركراوه. كه‌سی ئۆتیزم به پێی وته‌ی شاره‌زایان، كه‌سی ئۆتیزم، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا هۆگر نییه به دایك‌و باوكییه‌وه، كاتێك ختووكه ده‌درێت قه‌ڵس نابێت، وهسهغڵهت نابێت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نامۆ له ئامێزی بگرێت، له‌ڕووی ڕێزمانهوانییهوه، له‌كاتی قسه‌دا هه‌ڵه‌ی ئاخاوتنی هه‌یه. كه‌سی ئۆتیزم تێكه‌ڵ خه‌ڵكی نابن‌و خوو جووڵهوهدهگرنو روخسارێكی بێههستییان هه‌یه، هه‌ندێكیان له ئاماژه‌ی خه‌ڵكیش ناگه‌ن، داڵغه‌ی دوورودرێژ بهشتی تایبه‌ته‌وه، لێده‌ده‌ن،خوو به ته‌ماشكردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌گرن، یا به‌رده‌وام سه‌یری پانكهدهكهن. میدیا عومه‌ر حسه‌ین، مامۆستای په‌روه‌رده‌ی سه‌نته‌ری تایبه‌ت له باره‌ی نیشانه‌كانی ئۆتیزمه‌وه ده‌ڵێ "ئه‌و مندالاَنه ، لایه‌نی كۆمهلاَیهتییان كزه، بهلاَم توانای فێربوونیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر شتی بده‌یتێ ناتداته‌وه، سه‌یری چاوت ناكات، حه‌زناكات باوه‌شی پیا بكه‌یت، داڵغه‌ی دور و درێژیان هه‌یه، نه‌بوونی كاردانه‌وه بۆ قسه و ده‌نگ، باڵه‌فڕكه كردن (ده‌ست راوه‌شاندن)- نه‌بوونی كاردانه‌وه بۆ هه‌سته‌كانی خۆشه‌ویستی و نازدانی كه دایك و باوك ده‌یده‌نه هه‌موو منداڵێك" ،میدیا وتیشی" ده‌تونین بڵێین منداڵی ئۆتیزم به دوو شێوه ره‌فتار ده‌كات یه‌كه‌م بزێو, ئه‌وانه زۆر بزێون و به‌هیچ ناوه‌ستن، دووه‌م سست یان خاو, ئه‌وانه تهپۆن داڵغه‌ی دوورودرێژ لێ ده‌ده‌ن، بهلاَم خاڵی هاوبه‌شیان ئه‌وه‌یه كه له جیهانی ده‌وروبه‌ریان دادهبرَێن، له ماتماتیكدا زیره‌كن. به شێوه‌یه‌كی كورت كه‌سی ئۆتیزم به‌م نیشانانه ده‌ناسرێنه‌وه 1.دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان یاری چه‌ند جار و چه‌ند جار به‌بێ ماندوو بوون و نه‌بوونی توانای داهێنان له یاریه‌كاندا . 2.به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گۆڕانكاری له یارییه‌كاندا و زووهه‌ڵچوون وه‌كو خواردن له ده‌فرێكی دیاری كراودا یان له‌به‌ركردنی پۆشاكێكی دیاریكراو ڕازی نه‌بون به گۆڕینی. 3.دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕازی نه‌بونی یاری كردن له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵانی تر. 4.خاوخلیچكی یان جوڵه‌ی به‌رده‌وامی بێ مه‌به‌ست. 5.گوێ نه‌دان به‌ده‌وروبه‌ر زۆرجار ده‌گاته ئاستێك كه‌سوكار واده‌زانن منداڵه‌كه‌یان كهڕبووه. له‌رووی زمانه‌وه: دواكه‌وتنی ئاخاوتن ، بێده‌نگی یان ده‌نگه‌ده‌نگی به‌رده‌وام ، دووباره‌كردنه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌وانی تر به‌بێ تێگه‌یشتن له ماناكه‌ی، وتنی وشه‌و ڕسته‌ی بێ واتا، پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئامرازه‌كان، گرفت له ناونانی شته‌كاندا. 7ـ لاوازی یان نه‌بوونی هۆشپێدان و چاونهبرینه چاوی به‌رامبه‌ر . 8ـ تێنه‌گه‌شتن له زمانی جه‌سته‌و گرفت له بابه‌ته بینراوه‌كاندا. 10دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی هه‌سته‌كان ( بۆنكردن ، به‌ركه‌وتن، تامكردن). 11- هه‌ست نه‌كردن به سه‌رماو گه‌رما یان ڕاستر بێئاگایی له سه‌رما وگه‌رما. 12- له هه‌مووی گرنگتر هه‌ر منداڵێ یه‌كێك یان هه‌ندێ له‌م نیشانانه‌ی هه‌بوو مانای ئه‌وه نیه كه حاله‌تی ئۆتیزمی هه‌یه ئۆتیزم نه‌خۆشییه یا حاڵه‌ت ؟ به پێی وته‌ی هه‌ندێك له شاره‌زایان ئۆتیزم حاڵه‌ته‌و نه‌خۆشی نییه، ناتوانین دیارده‌شی بۆ به‌كاربهێنین، د. ئه‌فرام له‌وباره‌یه‌وه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئۆتیزم حاڵه‌ته به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رجه‌م حاڵه‌ته ده‌روونیه‌كان وشه‌ی نه‌خۆشی (disease) یان بۆ به‌كارناهێنرێت، هه‌روه‌ها وشه‌ی دیارده (phenomena) زیاتر بۆ بابه‌ته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و هه‌ندێ حاله‌تی ده‌روونی به‌كاردێت، به‌ڵام هه‌رگیز بۆ ئۆتیزم به‌كارنه‌هاتووه ئۆتیزم گرفته‌و كێشه‌ی بۆ خێزانه‌كان دروستكردووه. منداڵی ئۆتیزم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سێ بواردا گرفتی هه‌یه 1- گفتوگۆ (ئاخاوتن). 2- په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی . 3- گرفت له بواری ڕه‌فتاردا (هه‌ڵسوكه‌وت). لهوهلاَمی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه ئایا ئۆتیزم كێشه‌ی بۆ خێزانه‌كان دروستكردووه، میدیا عومه‌ر وتی " میدیا عومه‌ر: زۆر زۆر كێشه‌ی دروستكردووه، منداڵی ئۆتیزم ناترسێت ، ئه‌ڕوات به بهرزیو به نزمی‌و به ئاگردا، هه‌رچی زانیاری هه‌یه له مێشكی منداڵه‌كه هه‌مووی ره‌ش ده‌بێته‌وه، وه‌ك بڵێی كۆمپیووتهرێكه تووشی ڤایرۆس بووه زانیاریه‌كان ره‌ش ده‌كاته‌وه". ئۆتیزم له كوڕدا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ به پێی توێژینه‌وه‌كان ئۆتیزم له نێردا زۆرتره وه‌ك له مێ به ڕێژه‌ی له سه‌دا سێ. ئۆتیزم په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌وه نییه شاره‌زانی ئۆتیزم له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئۆتیزم په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌وه نییه به وته‌ی ئه‌وان چونكه ئۆتیزم به زگماكی له‌نێو خوێن و (كرۆمۆسۆم) ی منداڵه‌كاندا هه‌یه، بهلاَم هه‌ر یه‌كیان له كاتێكی جیادا ده‌رده‌كه‌وێ. زۆربه‌یان له كاتی له‌دایكبووندا به‌دی ده‌كرێ، بهلاَم هه‌ندێكان به‌هۆی نه‌خۆشیێك یان گه‌شكه‌گرتن (فێ) یاخود به‌هۆی تایه‌كی توند له ته‌مه‌نی 2-3 ده‌رده‌كه‌ون . به‌وته‌ی د. ئه‌فرام ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر منداڵ و خێزانی ئۆتیزم كراون هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌دی نه‌كردووه له نێوان شێوازی په‌روه‌رده‌و ئه‌گه‌ری توشبوون به ئۆتیزم. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ بۆچونی پێشتر باسیان له‌وه ده‌كرد گه‌ر دایك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا سارد بێت مه‌ترسی توشبوون به ئۆتیزم زیاتره ( به‌و دایكانه‌یان ده‌وت دایكی یهخچاڵٍ) ، گومانی تێدا نیه كه شێوازی په‌روه‌رده‌كردن كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئایندهی تاك و شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی، به‌ڵام نابێته هۆكارێك بۆ توشبوون به ئۆتیزم. هه‌ندێكی تر له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون گه‌ر باوان نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌بێ منداڵه‌كانیان ئه‌گه‌ری توشبونیان به ئۆتیزم زیاتره وه‌ك له منداڵانی تر سه‌باره‌ت به‌م بۆچونه‌ش هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك نیه ئاماژه به‌مه بدات. سه‌رنج: بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته سوود له سێ دیداری رۆژنامه‌ی هاولاَتی وه‌رگیراوه كه ئاماده‌كاری ڕاپۆرته‌كه بۆ رۆژنامه‌ی ناوبراوی ئه‌نجام داوه.
|
|