|
كێشه‌ی زۆربه‌ی ئافره‌ته داڵدهدراوهكان چاره‌سه‌ركراوه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون
-دووشه‌ممه-22-شوبات(مانگی 2)-2010
له ساڵی(2009) له سنووری پارێزگای (هه‌ولێر) به‌قه‌زای (سۆران)ه‌وه( 163 ) ئافره‌ت له‌سه‌نته‌ری (نه‌وا)ی تایبه‌ت به داڵده‌دانی ئافره‌تان و (شه‌ڵته‌ری هه‌ولێر) له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌س و كاریان پارێزگاری‌یان لێكراوه و داڵده‌دراون ، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ی سه‌ره‌وه (152) ئافره‌ت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ركراوه‌و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كانیان، به‌ڵام (11) ئافره‌ت له شهڵتهرهكهدا كێشه‌كانیان به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه تاكۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی (2009)، ئه‌نجامی دۆسیه‌ی ئافره‌ته داڵده‌دراوان له 93 % چاره‌سه‌ركراوه و له 7 % دۆسیه‌كان لهژێرلێكۆڵینهوهدان، وه‌ك ده‌ركه‌وتووه 85% ئافره‌تانی داڵده‌دراو ته‌مه‌نیان له‌نێوان(14- 30) ساڵیدایه‌و 15% ی ئافره‌تانی داڵده‌دراو ته‌مه‌نیان له‌نێوان(31- 60) ساڵی بووه، له 67% ئافره‌تان به‌هۆی كێشه‌ی (خێزانی) داڵده‌دراون و 33 % ئافره‌تان به‌هۆی كێشه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خێزان داڵده‌دراون، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه له‌كۆی ئافره‌تانی داڵده‌دراو 63 %یان خوێنده‌وارن و37 %یان نه‌خوێنده‌وار بوون ، واتا توانای خوێندنه‌وه‌و نوسینیان نه‌بووه،له 80 % ی ئافره‌تانی داڵده‌دراو له‌لایه‌ن (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان و بنكه‌كانی پۆلیس) نێردراون بۆ شه‌ڵته‌ر و 15 % ئافره‌تانی داڵده‌دراو له‌لایه‌ن ده‌زگا جۆراروجۆرهكانهوه نێردراون بۆ شه‌ڵته‌ر و 5 %ئافره‌تانی داڵده‌دراو خۆیان هاتوون بۆ شه‌ڵته‌ر. له ساڵی(2009) له سنووری پارێزگای (سلێمانی و گه‌رمیان) ( 149 ) ئافره‌ت لهشهڵتهری تایبه‌تی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان) له پارێزگای سلێمانی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌س و كاریان پارێزگاری‌یان لێكراوه و داڵده‌دراون ، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ی سه‌ره‌وه (147) ئافره‌ت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ركراوه‌و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كانیان، ته‌نها (2) ئافره‌ت له شهڵتهرهكهدا كێشه‌كانیان به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، له 99 % كێشه‌ی ئافره‌تانی داڵده‌دراو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن به‌دواداچوونی بۆكراوه‌و بهچارهسهرگهیشتووه و ته‌نها 1 %ی كێشه‌ی ئافره‌تانی داڵده‌دراو له شهڵتهرهكهدا به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه له 74 % ئافره‌تانی داڵده‌دراو ته‌مه‌نیان له نێوان (14-30)ساڵیدابووه و له 26 % ئافره‌تانی داڵده‌دراو ته‌مه‌نیان له نێوان (31-60)ساڵیدابووه، هه‌روه‌ك لههێڵكاری ده‌ركه‌وتووه له 64 % ئافره‌تانی داڵده‌دراو خوێنده‌واربوون و 36 % یان نه‌خوێنده‌واربوون. له‌ماوه‌ی ساڵی(2009) له سنووری پارێزگای (دهۆك) ( 70 ) ئافره‌ت له(سه‌نته‌ری تایبه‌ت به داڵده‌دانی ئافره‌تان) له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌س و كاریان پارێزگاری‌یان لێكراوه و داڵده‌دراون، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها (14) ئافره‌ت له سه‌نته‌ره‌كه‌دا كێشه‌كانیان به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه و (56) كێشه‌ش چاره‌سه‌ركراوه، له‌كۆی گشتی ئافره‌تی داڵده‌دراو (80%) یان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كانیان و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ركراوه وله(20%) یان تاكو ئێستا لهسهنتهرهكهدا كێشه‌كانیان به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، له 71% ئافره‌تانی داڵده‌دراو ته‌مه‌نیان له نێوان (14-30)ساڵیدایه و له 29% ئافره‌تانی داڵده‌دراو ته‌مه‌نیان له نێوان (31-60)ساڵیدایه، له 26 % ئافره‌تانی داڵده‌دراو خوێنده‌وارن و له 74 % ئافره‌تانی داڵده‌دراو نه‌خوێنده‌وارن. پێویسته بگوترێت كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ر ئافره‌تێك به‌پێی چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكراو و وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه كراوه له‌گه‌ڵ خێزانی ئافره‌ته داڵدهدراوهكان، هه‌روه‌ها دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌دواداچوونی به‌رده‌وام ده‌كرێت بۆ ئاگاداربوون له باری ژیانی ئافره‌ته‌كه
|