|
(414)حاڵه‌تی سوتان له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه، زۆرینه‌یان له شاری سلێمانیه
دلَشاد هةتةلى-یه‌کشه‌ممه-21-شوبات(مانگی 2)-2010
له‌ماوه‌ی ساڵی(2009) له سنووری پارێزگای (هه‌ولێر) به‌قه‌زای (سۆران)ه‌وه ( 151 ) ئافره‌ت به هه‌ردوو شێوازه‌كانی (ئه‌نقه‌ست و قه‌زاوقه‌ده‌ر) سوتاون ، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵی(2008) له سنووری هه‌مان پارێزگا (163) ئافره‌ت به‌هه‌مان شێوازه‌كانی سه‌ره‌وه سوتاون، وه‌ك ده‌ركه‌وتووه له 38% ئافره‌تان خۆیان خۆیان سوتاندووه و له 56% ئافره‌تان به‌شێوازی قه‌زاوقه‌ده‌ر سووتاون و له 6% ئافره‌تانی سوتاو هۆكاری سوتانیان نه‌زانراوه، ده‌ریشده‌كه‌وێت 56% ی ئافره‌تان له‌ئه‌نجامی به‌رزی رێژه‌ی سووتانهكانیان مردوون و 37% یان به‌هۆی نزمی رێژه‌ی سووتانهكانیان نه‌مردوون و 7% یان ده‌رئه‌نجامیان نه‌زانراوه، هه‌روه‌ها له 73% ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه سووتاون ته‌مه‌نیان له‌نێوان (14-30) ساڵیدابووه و له 18% یان ته‌مه‌نیان له‌نێوان (31-60) ساڵی و 9% یان ته‌مه‌نیان نه‌زانراوه، له 60% ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه سووتاون شویان كردووه و له 33% یان شویان نه‌كردوه‌و له 7% یان كه سووتاون ته‌مه‌نه‌كانیان نه‌زانراوه له‌به‌ر سرووشتی سووتانهكانیان، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه له‌كۆی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه سووتاون 59% یان خوێنده‌وارن و 38% یان نه‌خوێنده‌وارن و 3% یان ئاستی خوێندنیان نه‌زانراوه، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه 10% ی تاوانباران خوێنده‌وارن و 41% یان نه‌خوێنده‌وارن و 49% یان ئاستی خوێندنیان نه‌زانراوه، له 23% ئافره‌تانی سووتاو باری ئابووری خێزانه‌كانیان باشه و 61% یان باری ئابووری خێزانه‌كانیان مامناوه‌ندیه و 6% یان باری ئابووری خێزانه‌كانیان خراپه و 3% یان باری ئابووری خێزانه‌كانیان زۆرباشه و 7% یان باری ئابووری خێزانه‌كانیان نه‌زانراوه، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه له‌كۆی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه سووتاون 15% یان رێژه‌ی سووتانیان له %50 كه‌متره و 46 % یان رێژه‌ی سووتانیان له 50% زیاتره و 39 % یان رێژه‌ی سووتانیان نه‌زانراوه، له 43 % شوێنی نیشته‌جێبوونی ئافره‌تانی سووتاو له ناو شاربووه وله 53 % یان شوێنی نیشته‌جێبوونیان له ده‌ره‌وه‌ی شاربووه و 4 % یان شوێنی نیشته‌جێبوونیان نه‌زانراوه، له 7% هۆكاری سووتان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكێشه‌ی كه‌س وكار و له 14% هۆكاری سووتان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی نێوان ژن ومێرد و له 31% هۆكاری سووتان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان و له 48% هۆكاری سووتان نه‌زانراوه. له‌ماوه‌ی ساڵی(2009)له سنووری پارێزگای(سلێمانی وگه‌رمیان)(188) ئافره‌ت به هه‌ردوو شێوازه‌كانی (ئه‌نقه‌ست و قه‌زاوقه‌ده‌ر) سوتاون ، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵی(2008) له هه‌مان سنوور (161) ئافره‌ت سووتاون به‌هه‌مان شێوازه‌كانی سه‌ره‌وه سوتاون، به پێی زانیاریه‌كانی راپۆرته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی دژ به ئافره‌تان، له 21 % ئافره‌تان به‌شێوازی ئه‌نقه‌ست خۆیان سووتاندووه و 79% ئافره‌تان به شێوازی قه‌زاوقه‌ده‌ر سووتاون ، له 52% ئافره‌تانی سووتاو به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی سووتانه‌وه مردوون وله 48% ئافره‌تانی سووتاو به هۆی نزمی رێژه‌ی سووتانه‌وه زیندوون، له 29% ئافره‌تانی كوژراو نیشته‌جێ ی ناو شار بوون و له 71% ئافره‌تانی كوژراو نیشته‌جێ ی ده‌ره‌وه‌ی شار بوون. له‌ماوه‌ی ساڵی(2009) له سنووری پارێزگای (دهۆك) ( 75 ) ئافره‌ت به هه‌ردوو شێوازه‌كانی (ئه‌نقه‌ست و قه‌زاوقه‌ده‌ر) سوتاون ، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵی(2008) له سنووری هه‌مان پارێزگا ( 58 ) ئافره‌ت به‌هه‌مان شێوازه‌كانی سه‌ره‌وه سوتاون، به پێی زانیاریه‌كان ده‌ركه‌وتووه 87% ئافره‌تان به قه‌زاوقه‌ده‌ر سووتاون و 13% ئافره‌تان خۆیان سووتاندن، له 49% ئافره‌تانی سووتاو به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی سووتانه‌وه مردوون و له 51% ئافره‌تانی سووتاو به هۆی نزمی رێژه‌ی سووتانه‌وه زیندوون، له 83 % ئافره‌تانی سووتاو ته‌مه‌نیان له نێوان (14-30)ساڵیدابووه و له 17 % یان ته‌مه‌نیان له نێوان (31-60) ساڵیدا بوون، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه له 49%ی ئافره‌تانی سووتاو شوویان كردووه و له 51 % ئافره‌تانی سووتاو شوویان نه‌كردووه ، له 29%ی ئافره‌تانی سووتاو خوێنده‌وارن و له 71 %ی ئافره‌تانی سووتاو نه‌خوێنده‌وارن، له 3%ی تۆمه‌تباران - تاوانباران خوێنده‌وارن و له 97 %یان نه‌خوێنده‌وارن، له 7% هۆكاری سووتان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكێشه‌ی نێوان ژن ومێرد و له 4% هۆكاری سووتان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكێشه‌ی كه‌س وكار و له 89% هۆكاری سووتان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكهسانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه له‌كۆی ئافره‌تانی سووتاو 49% یان باری ئابووری خێزانه‌كانیان باشه و40% باری ئابووری خێزانه‌كانیان مامناوه‌ندیه و11% باری ئابووری خێزانه‌كانیان خراپه. پێویسته ئاماژه بكه‌ین به‌و راستیه‌ی كه زۆرینه‌ی ئافره‌تانی سووتاو له ئیفادهكانیاندا سكاڵا له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك تۆمارناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه له‌رووی یاساییه‌وه ناتوانرێ كه‌سی تاوانبار ده‌ستنیشان بكرێ، ئاری ره‌فیقیش گومانی هه‌بوو له‌ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌خۆیان خۆیان ستوتاندوهو پێ زیاتر بوو، ئه‌و وتی:"تا ئێستا ئیشكالیه‌تێكی زۆر گه‌وره بۆ حكومه‌ت دروست بووه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌رووی یاسایه‌وه ده‌بی ئه‌و ئافره‌تی خۆی سوتاندووه، خۆی ئیفاده بدات، زۆربه‌ی ئافره‌ته‌كان بهرلهمردنیان زیندون و ده‌توانن قسه‌بكه‌ن، به‌ڵام به‌شی زۆریان حه‌قیقه‌تی رووداوه‌كان باس ناكه‌ن و رهجادهكهن كه هیچ كه‌س ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت كه ئه‌و خۆی خۆی سوتاندووه". ناوبراو گله‌ی هه‌بوو له داواكاری گشتی كه هاوكاریان نییه و وتی:"داواكارانی گشتی پێیانوایه یاسایه‌كه ئه‌وه‌نده كۆنه‌كه رێگه‌یان پێندات له خۆیانه‌وه بچن ته‌حقیق لهكێشهێك بكه‌ن هه‌تا ئه‌و كه‌سه خۆی داوا نه‌كات، كه ئه‌وه یه‌كێكه له ئیشكالیه‌ته گه‌وره‌كان، ده‌توانم بڵێم داواكاری گشتی نه‌یتوانیوه تا ئێستا وه‌كو پێویست یارمه‌تی ده‌ری كاره‌كانی ئێمه بێت".
|