|
مێرده‌كه‌ی سوێنی خواردبوو، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی كچی بێت تهلاَقی بدات
ئاماده‌كردنی : كاروان و كاوان
-سێشه‌ممه-09-شوبات(مانگی 2)-2010

بوونی منداڵی كچ كێشه‌ی بۆ هه‌ندێ له خیزانه‌كان دروستكردووه‌و هه‌ندێ جار بووه‌ته هۆی تهلاَق به‌شداربووی ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێ: (ك) ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه ژنی ماڵه‌وه‌یه وتی "مێرده‌كه‌م به‌ڵێنی پێدام ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ی كه ئهمانبێت كور بێت ئه‌وه پارچه‌یه‌ك ئاڵتونی گه‌وره‌ت بۆئه‌كه‌م" (ك ك) زیاتر دواو وتی " نازانم من هیچ جیاوازییه‌ك نابینم به‌داخه‌وه هه‌ڵه تێگه‌یشتن هه‌یه ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ژنان خۆشیانه‌وه له‌م باره‌یه‌وه وتی "ئه‌و رۆژه‌ی كه منداڵم بو له خه‌سته‌خانه ، چونكه كور بو خه‌سوم رۆی له دكتۆره‌كانی وه‌رگرته‌وه‌و له به‌تانیه‌كی پێچاو بردییه‌وه ماڵه‌وه ته‌نانه‌ت هه‌واڵی ته‌ندروستی خۆمی نه‌پرسی و نه‌شیهێشت كه‌س بیبینێت" بهلاَم له‌كاتی له‌دایك بونی منداڵی دووه‌مم كه كچ بو نه‌ك نه‌یانبرده‌وه به‌ڵكو "مێرده‌كه‌م به‌بیانوی ئیشی زه‌رورو خهسوشم به‌بیانوی نه‌خۆشی هه‌ر نه‌ش هاتن بۆ خه‌سته‌خانه بۆ لام." به‌پێی ئامارێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌نروستی سلێمانی له حه‌وت مانگی رابردودا له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبون و ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه 9673 منداڵ له‌دایك بون كه 4903 كور بون و 4770 كچ بون ، ئێستاش له كوردستاندا له‌دایك بونی كچ و كور جیاوازی هه‌یه لای زۆربه‌ی دایك و باوكان و حه‌ز ده‌كه‌ن منداڵی كوریان ببێت ، هه‌ر چه‌ند زۆرێك له ژنان هۆكاری ئه‌مه بۆ ئه‌وه ئه‌گێڕنه‌وه ، چونكه مێرده‌كانیان هه‌ز ئه‌كه‌ن و هه‌ندێكیش له پیاوان ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ڵكو پێیان وایه ژنان خۆشیان حه‌ز ده‌كه‌ن منداڵی كوریان بێت به تایبه‌ت یه‌كه‌م منداڵ . له‌م باره‌یه‌وه ئه‌كره‌م سه‌عید كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه ده‌ڵێ " 5 ساڵه هاوسه‌رگیریم كردوه له‌گه‌ڵ كچێك كه ده‌رچوی زانكۆیه‌و به‌رده‌وامیش خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌یه ، بهلاَم له‌كاتی سك پڕی‌دا وه‌كو كه‌سێكی نه‌خوێنه‌واری دواكه‌وتو 2 شێخی كردوه تا دوعای بۆ بكه‌ن و منداڵه‌كه‌ی كور بێت ، چونكه مناڵی یه‌كه‌ممان كچ بوه ، وه به نهێنی رۆشتوه‌و به‌بێ پرسی من دوای له‌دایك بونی مناڵه‌كه‌مان ئینجا باسی كرد كه سه‌ردانی شێخی كردوه كه له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌شی سهزهنشتم كرد ، چونكه لای من هیچ فه‌رقیان نیه هه‌ردوكیان خوا پێمان ده‌به‌خشێ و ئه‌بێت ئێمه‌ش شكور بین ." "ئه‌و كاته‌ی كورمان بوو شایمان بۆ گێڕا‌و حه‌یوانم كرد به خێر بۆی بهلاَم ئێستا سهردانیشم ناكه‌ن " ئه‌مه قسه‌ی كه‌ریم ساڵه‌حی ته‌مه‌ن 60 ساڵه كه زیاتر دواو وتی " ئه‌گه‌ر عه‌قڵی ئێستام پێوه ئه‌بو هه‌رگیز حه‌زم نه‌ئه‌كرد كورمان بێت ، چونكه به‌س كچه‌كانم سه‌ردانم ئه‌كه‌ن و خزمه‌تم ئه‌كه‌ن كورهكانم وا ئه‌زانن هه‌ر باوكیشیان نیم " (ت ج) كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌و خوێندكاره‌و شوی نه‌كردوه وتی " خۆشه‌ویستم هه‌یه له ئێستاوه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌م باسی منداڵمان كردوه خۆشبه‌ختانه هه‌ر دوكمان ههزمان له كچه، (ت ج) زیاتر دواو وتی" هه‌تا ئێستاش دواكه‌وتویی ماوه‌و ژنان بۆیه هه‌ز ئه‌كه‌ن كوریان بێت چونكه له‌لای پیاوه‌كه‌یان خۆشه‌ویست ده‌بن و جیا بونه‌وه‌ش روو نادات ، له‌م باره‌یه‌شه‌وه نمونه‌یه‌كی گێڕایه‌وه كه له خه‌سته‌خانه‌ی مندالاَن بینیوێتی كه ژنێك حه‌وت كچی هه‌بوه‌و حامیلهش بو هێنایان بۆ منداڵ بون مێرده‌كه‌ی سوێنی لێخواردبو ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره كچی بێت تهلاَقی ئه‌یات كاتێك منداڵه‌كه‌ی بو ئه‌ویش كچ بوو بۆیه مێرده‌كه‌ی هه‌ر له‌ویا تهلاَقی دا ." ئاوازخان ته‌مه‌نی 47 ساڵه و ژنی ماڵه‌وه‌یه وتی "هه‌ر كور بێت باشه كچ سودی نیه بۆ ماڵه باوك چونكه كه گه‌وره ئه‌بێت شو ئه‌كات و ئه‌ڕوات بهلاَم كور وانیه من چه‌ند ساڵه مێرده‌كه‌م عه‌مری خوای كردوه كورهكانم به‌خێوم ده‌كه‌ن هه‌ر چه‌ند خێزانیشیان هه‌یه ، "ئینجا خۆ كچ بونایه ئه‌مردم له برسا." له‌م باره‌یه‌شه‌وه (م ا) كه ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌و مامانه وه‌كو خۆی باس ده‌كات 25 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كات وتی "زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه كچیان ده‌بێت زۆریان پێناخۆشه چونكه مێرده‌كانیان هه‌زیان له كوره‌و ئه‌مانیش له ترسی مێرده‌كانیان هه‌ز ئه‌كه‌ن كوریان بێت " وه هه‌تا ئێستا (4) ژن له‌لای من به هۆی حه‌په‌وه مناڵه‌كه‌یان له‌بار بردوه كاتێك زانیویانه كچه ، چونكه مێرده‌كه‌ی وتوێتی من هه‌زم له كوره‌و نابێت كچت بێت ئه‌ویش له ترسی مێرده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی تهلاَقی نه‌دات كچه‌كه له‌بار خۆی ده‌بات . زانایانی ئاینیش ئه‌م حاڵه‌ته به دووباره بونه‌وه‌ی سه‌رده‌می نازانی و نه‌فامی كافره‌كان ناو ده‌به‌ن. له‌م باره‌یه‌شه‌وه مه‌لا نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی سكرتارێتی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان وتی "له ته‌رازوی خوای گه‌وره جیاوازی نیه له نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێ وه له‌لایه‌نی پاداشت و تۆڵهشهوه هیچ جیاوازیه‌ك نیه" ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه دووباره‌بونه‌وه‌ی سه‌رده‌می نه‌فامی نه‌زانینی كافرانه كاتێك منداڵی كچیان ده‌بو لایان عه‌یب بو بۆیه زیده به‌چاڵیان ده‌كرد كه جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ ئێستادا كه له‌باری ده‌به‌ن ، له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا منداڵ له 120 رۆژ رۆح ده‌چێته به‌ری بۆیه كوشتنی به مرۆڤ حسابه‌و تۆڵه‌ی قورسی هه‌یه ، بهلاَم ئه‌گه‌ر ژنێك زانی سه‌د له سه‌د منداڵی كچی بێت مێرده‌كه‌ی تهلاَقی ئه‌دات ناچاره منداڵه‌كه‌ی له‌ناو به‌رێت ، ئه‌وه ئیشهلاَ ئه‌و ژنه گوناهبار نابێت گوناهی كوشتنه‌كه ئه‌كه‌وێته سه‌ر پیاوه‌كه ، له ئیسلامدا جیاوازی نیه له نێوان كچ و كور ئه‌وه‌ی جیاوازی ئه‌كات ئه‌وه دور بونه له دین له ئیسلامدا جیاوازی نیه له به‌ینی كچ و كور ، من وه‌كو خۆم دوو جار له وتاری رۆژی هه‌ینی باسم كردوه‌و زۆربه‌ی مامۆستایانی ئاینیش باسیان كردوه ، چونكه ئه‌م كێشه‌یه له قورئانیشدا باس كراوه‌و له زووه‌وه هه‌یه و به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا دوباره ئه‌بێته‌وه .
|