|
بةسةرهاتى بةشيَك لةو مندالاَنةى بةهؤى تةلاَقةوة تووشى پهشيَويى دةروونى بوون
ئيلهام عةبدولاَ
-شه‌ممه-06-شوبات(مانگی 2)-2010
له ئه‌نجامی نه‌بوونی هاوسه‌رگیریی كه له‌سه‌ر بنه‌مای تێگهیشتنو لێبورده‌ی بنیات نرابێت ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌بێت، كه یه‌كه‌م كه‌سیش ده‌بێته قوربانی منداڵه له‌به‌رئه‌وه‌ی مناڵ له دوای جیابوونهنوهی دایك‌و باوك لای یه‌كیان ده‌بێت و دوور ده‌بێت له‌ویتریان، یاخود لای كه‌سێكیان به‌مه‌ش بێبه‌ش ده‌بێت له هه‌موو پێداویستییه رووحی‌و ژینگه‌یی، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌سێتی منداڵ داده‌نێت به‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه گۆشه‌گیر ده‌بن له دوای ته‌ڵاق به‌شێك له منداڵه‌كان هیواكانیان وه‌كو گه‌ڵای پایز هه‌ڵده‌وه‌رێ ئه‌و ئاواتانه‌ی هه‌یانه ده‌خرێته ژێر گڵ، هه‌روه‌كو سه‌ربه‌ست موحه‌ممه‌د ته‌مه‌ن 12 ساڵ وتی: یه‌كێك بووم له خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كان، دوای ته‌ڵاقدانی دایكم باوكم ژنی هێناو نه‌یهێشت به‌رده‌وام بم له‌سه‌ر خوێندن، كه هه‌موو هیوایه‌تم ئه‌وه‌بوو ببم به پزیشك و چاره‌سه‌ری هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵام داخه‌كه‌م ئاواته‌كه‌م باوه‌ژنه‌كه‌م خستییه ژێر گڵ‌و له دوای ده‌رهێنانی من له قوتابخانه ناردمی بۆ كاكردن، ئێستا ماوه‌ی 2 ساڵه ئیش ده‌كه‌م مامه‌ڵه‌ی باوه‌ژنه‌كه‌م زۆر خراپه له‌گه‌ڵما. هه‌ندێك له‌و منداڵانه له ئه‌نجامی ته‌ڵاقه‌وه تووشی لادان ده‌بن، هه‌روه‌كو ئاوات ئه‌حمه‌دی 15 ساڵ وتی: ماوه‌ی چوار ساڵه له‌گه‌ڵ باوهپیارهكهم و دایكما ده‌ژیم كه باوهپیارهكهم ته‌نها ده‌یه‌وێت پاره‌ی بۆ په‌یدا بكه‌م و ئیشی بۆ بكه‌م، بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژێك پاره‌ی باشم په‌یدا نه‌كردایه په‌نام ده‌برده به‌ر دزی بۆ ئه‌وه‌ی باوهپیارهكهم لێم نه‌دات و ده‌رم نه‌كات و شه‌وانه بتوانم بمێنمه‌وه له ماڵه‌وه، به‌ڵام ئێستا وازم له دزی كردن هێناوه‌و حه‌ره‌سم شه‌وانه له‌و شوێنانه ده‌خه‌وم كه پاسه‌وانی تیا ده‌گرم. له‌به‌رئه‌وه هیچ كه‌سێكی تر ناتوانێ جێگه‌ی دایك‌و باوك بگرێته‌وه، ئه‌و مناڵانه‌ی لای كه‌سانی تر هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌ن، سارا عه‌لی ته‌مه‌ن 17 ساڵ وتی: من‌و دوو براكه‌م لای نه‌نكم ده‌مێنینه‌وه ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌ست به ته‌نیایی و خه‌مباری بكه‌م‌و وا هه‌ستیش ده‌كه‌م هیچمان له وكه‌سانه كه‌متر نییه كه نه دایك‌و نه باوكیان هه‌یه، وا داوام له مامۆستای قوتابخانه‌ش هه‌یه، با به‌س هه‌ستمان بریندار بكه‌ن به ته‌مه‌ڵ ناومان نه‌به‌ن، یا بزانن ئه‌و مناڵه‌ی كه لای دایك‌و باوكیه‌تی باشتر ده‌توانن سه‌عی بكات‌و كێشه‌كانی كه‌متره له‌وانه كه دایكیان ته‌ڵاق دراوه. مامه‌ڵه‌ی باوه‌ژن و باوكان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی مناڵ ده‌بێت وه‌ك شنۆ كه‌مال ته‌مه‌ن 15 باسیده‌كات، باوه‌ژنه‌كه‌ی ژیانی لێیتێكداوه، ده‌ڵێت: " ده‌بێت واز له خوێندن بهێنیت و ده‌تده‌م به شوو، كچ خوێندنی بۆچییه و باوكم له باوه‌ژنه‌كه‌م خراپتره‌و جل‌و به‌رگی جوانیش بۆ منداڵه‌كانی باوه‌ژنه‌كه‌م ده‌كڕێت، كه‌چی بۆ ئێمه‌ی ناكڕێت و سۆزی و خۆشه‌ویستی به ئه‌وان ده‌به‌خشێت كه‌چی به ئێمه‌ی نابه‌خشێ. وه‌ك شاره‌زیانی بواری كۆمهلاَیهتی باسیدهكهن، ته‌ڵاق ده‌بێته هۆی دروستكردنی كه‌سایه‌تی منداڵی شه‌ڕه‌نگێز، یاخود گۆشه‌گیر و كه‌نار هه‌روه‌كو سه‌روه‌ر كه‌ریم توێژه‌ری ده‌روونی وتی: "جیابوونه‌وه (ته‌ڵاق) كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره ده‌كاته‌وه سه‌ر ده‌روونی منداڵ و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ، به وته‌ی ئه‌و ئه‌مه ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وت له منداڵدا وه‌كو په‌شێوی دهروونیو بێبه‌ش بوونی منداڵ له خۆشه‌ویستی دایك، یان باوك، ئه‌م بێبه‌ش بوونه‌ش دابڕانی ده‌روونی دروست دهكاتو وایلێده‌كات كۆمه‌ڵی حاڵه‌تی ده‌روونی روو بدات، بۆ نموونه ترس لای منداڵ ڕوو ده‌دات كاتێ زۆری لێ ده‌كرێ دوای جیابوونه‌وه كه نه‌توانێ به ئاره‌زووی خۆی یه‌كیان ههڵبژارێت لای بمێنێته‌وه، توڕه و شه‌ره‌نگێز ده‌بێت، یاخود كه‌سایه‌تیه‌كی كه‌نار گیر و دووره په‌رێزی بۆ دروست ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تهلاَق كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر ئاستی زیره‌كی منداڵ، ئاستی زیره‌كی داده‌به‌زێت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دوابكه‌وێ له خوێندن هۆكاری دواكه‌وتنیشی به‌هۆی ئه‌و باره په‌شێوییه ده‌روونییه‌وه، كه بۆی دروست ده‌بێت، ئارامی ده‌روونی له ده‌ستده‌دات، ئه‌م مناڵانه به‌هۆی خراپی په‌شێوی و كێشه‌كانیان ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی توندوتیژی له به‌رامبه‌ر خوشك و برا بچوكه‌كانی و هاورێكانی ئه‌نجام بدات .
|