|
له ده حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری یه‌كێكیان به تهلاَق كۆتایی دێ!
-شه‌ممه-06-شوبات(مانگی 2)-2010
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ده‌ست كه‌وتووه، له دادگای باری كه‌سێتی كهلارله ساڵی 2009 دا (1467) هاوسه‌رێتی تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه (158) داوای جیابوونه‌وه‌و 67 حاڵه‌تی ته‌فریق تۆماركراوه.له (سه‌ید سادق)یش به وته‌ی خالید موسته‌فا كه‌ریم سه‌رۆكی باری شارستانی سه‌یدسادق له‌و شارۆچكه‌یه ته‌نها له ساڵی2009 دا "(439) زه‌واج و (31) تهلاَق تۆماركراوه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌ید سادق ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌یدسادق به‌پێی ئاماری باری شارستانی له (2009)دا (53176) كه‌سه هه‌ر به پێی ئاماره‌كه له ساڵی 2009دا (71) جیابوونه‌ته‌وه هاوسه‌رگیریی هه‌بووه كه (38) یان دادگا لێكی جیاكردونه‌ته‌وه و (33) دیكه‌شیان ته‌ڵاق بوون، واته له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له‌ئافره‌ته‌كه یاخود پیاوه‌كه بووه، ئه‌مه له كاتێكدا ساڵی 2008 رێژه‌ی ته‌ڵاق و ته‌فریق (63) ته‌ڵاق بووه، به‌و پێیه‌ش له 2009دا زیادیكرووه، هۆكاره‌كه‌شی به پی هۆكاره‌كه‌یشی به پێی وته‌ی شاره‌زیانی بواری كۆمهلاَیهتی بۆ گونجان و به زۆر به‌شوودان و دووژنه ده‌گه‌ڕێته‌وه. به پێی ئامارێ دادگای باری كه‌سێتی سلێمانیی به وته‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراو و یاریده‌ده‌ری دادوه‌ر دیارده‌كانی ته‌ڵاق و ته‌فریق له شاری سلێمانیدا له ساڵی (2009) دا به‌م شێوه‌یه بووه: (323) ده‌عوای ته‌ڵاق هه‌بووه، (196) بڕیاری تێدا ده‌ركراوه، (113) بڕیاری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆ دراوه، (42) حاڵه‌تیش ماوه‌ته‌وه بۆ ساڵی داهاتوو واته (2010)، هه‌روه‌ها (1167) حاڵه‌تی هاتووی (ته‌فریق) هه‌بووه، (359) حاڵه‌ت بڕیاری تێدار دراوه، (306) حاڵه‌تی پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، (306) حاڵه‌تیش ماوه‌ته‌وه بۆ ساڵی (2010)، هه‌روه‌ها (689) ته‌سدیق هاتووه له ساڵی (2009)دا كه (438) بڕیاری تێدا دراوه، (136) پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، (136) ماوه‌ته‌وه بۆ ساڵی2010 له هه‌ڵه‌بجه‌ش له ماوه‌ی 16 مانگی ساڵی 2006 و 2007 دا، له كۆی (1303) گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتیدا، 137 داوای جیابوونه‌وه‌و 46 داوای ته‌فریق هه‌بووه. هاوكات له پێنجوێنیش له كۆی 466 پڕۆسه‌ی 6حاڵه‌تدا 104 داواكاریی جیابوونه‌وه هه‌بووه. له لایه‌كی تره‌وه له كه‌ركووكیش له كۆی 21566 هاوسه‌رگیری كه له ماوه‌ی دوو ساڵدا ئه‌نجامدراوه 2498 جیابوونه‌وه هه‌بووه. َسهرچاوهیهك له به‌شی ئاماری دادگای كه‌لار رايگه‌یاند له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو له كه‌لار و ده‌وروبه‌ری پتر له 1300 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام دراوه، كه74 هاوسه‌رگیریی له ده‌ره‌وه‌ی دادگا تۆمار كراوه. له 2006 یشدا، نزیكه‌ی 1500 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری تۆماركراوه كه 28 له‌و ژماره‌یه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ئه‌نجام دراوه. هه‌روه‌ها وتیشی له به‌رامبه‌ریشدا رێژه‌ی جیابونه‌وه له ساڵی 2007 له كه‌لار و ده‌وروبه‌ری 209 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه ئه‌نجام دراوه كه 145 له‌و ژماره‌یه له لایه‌ن پیاوانه‌وه دوای جیابوونه‌وه ئاراسته‌ی دادگا كراوه. هاوكاتیش 64 له‌و ژماره‌یه كه‌یسی ته‌فریقه كه له لایه‌ن ژنانه‌وه داوای جیابونه‌وه ئاراسته‌ی دادگا كراوه. دیارده‌ی زیادكردنی جیابونه‌وه و كزبونی هاوسه‌رگیری سه‌رتاسه‌ری كوردستانی گرتۆته به‌ر كه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی گرانی باری گوزه‌ران ونه‌بونی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بونه. له كۆتاییدا سه‌رچاوه‌كه له باره‌ی هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری و زیادبوونی جیابونه‌وه رونیكرده‌وه "خراپی باری ئابوری و نا ئارامی سیاسی و كۆمهلاَیهتی و بێ كاری و نه‌بوونی شوێنی نیشته جێبوون هۆكاری گرفته كۆمهلاَیهتیهكانن." قه‌زای كه‌لار ده‌كه‌وێته 140 كم باشوری شاری سلێمانی.
|