|
به زۆر بهشوودراوهكان تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی‌و كێشه‌ی ده‌روونی ده‌بن
ئازاد جه‌لال-سێشه‌ممه-02-شوبات(مانگی 2)-2010
به‌ناز ئه‌و ژنه ڕه‌نگ ئه‌سمه‌ره ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌یه، كه ماوه‌ی پێنج ساڵ شووی كردووه، بهلاَم وه‌ك خۆی باسی ده‌كات له‌و ڕۆژه‌وه له نێو تالاَوی هه‌ناسه‌ی حه‌زیندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و له‌به‌رده‌م توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی كه‌یسه‌كه‌یدا ده‌پاڕایه‌وه، ده‌یوت: توخوا من قه‌یناكه، بهلاَم ئامۆژگاری ئه‌و كچه جوانه تازه‌پێگه‌یشتوان بكه‌ن، با به‌كه‌یفی خۆییان مێردی بكه‌ن، به‌ناز دیرۆكی به شوودانی خۆی بۆ توێژه‌ره‌كه باسكرد‌و وتی"كاتێ ته‌مه‌نم 14 ساڵ بوو، ماڵه‌وه‌مان زۆریان لێ كردم به‌وه‌ی شوو به كوڕێكی خزمی خۆم بكه‌م، منیش منداڵ بووم بیرم له‌وه نه‌كردبووه‌وه كهبچمه ژیانی كه‌سێكه‌وه، سه‌ره‌تا ناڕازی بووم، چونكه هیچ سۆزێكم بۆی نه‌بوو دوای ئه‌وه به‌رده‌وام ئیهانه دهكرامو ئازار ده‌درام تا ته‌مه‌نم گه‌یشته حه‌ڤده ساڵ، زۆر زۆریان لێكردم بۆ ئه‌وه‌ی شوو به‌و كوڕه بكه‌م من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بووم، چونكه ئه‌و كوڕه‌م خۆش نه‌ده‌ویست، به‌ڵام كه‌سوكارم ئازاریان ده‌دام بۆیه چه‌ند جارێك په‌نام برده به‌ر خۆسوتاندن، هه‌وڵه‌كانم سه‌ركه‌وتوونه‌بوو، سه‌رئه‌نجام به فێڵ له ڕێگه‌ی كهفیلهوه مارهیانكردم دوای ئه‌وه‌ی كه من ڕازی نه‌بووم مه‌لایه‌كیان هێنا، مه‌لاكه پرسیاری لێكردم پێی وتم تۆ ڕازیت شوو به‌و كوڕه بكه‌یت، پێم وت نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كوڕه‌م ناوێت، به‌فێڵ كه‌سێكی نزیكم خۆی كرده كهفیلو به‌و شێوه‌یه ماره‌یان بڕیم. ژیانی به‌ناز وه‌ك خۆی باسی ده‌كات له‌وێ وه ده‌گۆڕێت به ئازار‌و مه‌راق ژیانی هاوسه‌ری به‌ناز له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا پڕ له ئازار بوو "ئه‌و كوڕه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هیچ سۆزێكی بۆ من نه‌بوو، ڕۆژێك منی نه‌برده ده‌ره‌وه، تائێستا گوێم لێنه‌بووه پێم بڵێت خۆشم ده‌وێیت، ڕۆژ به‌ڕۆژ ژیانمان ناخۆشتر ده‌بوو، به‌رده‌وام سه‌رخۆش بوو . ئه‌مه ئازاری ناخی ژنێكه كه كێشه‌و گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا گه‌یشتۆته ترۆپك، هاتۆته به‌رده‌می دادگا. نیگا، ناوی خوازراوی كچێكی تره، كه به وته‌ی خۆی به زۆر به شوو دراوه، بهلاَم به فرت‌و فێڵ تهلاَق دراوه، نیگا له چاوه‌ڕوانی هاتنی ڕۆژی بینینی توێژهرهوهكهیدا بوو، ئه‌و كه له نێو چاوانیدا بێزاری‌و نیگه‌رانی ده‌بینرا، وتی : ناتوانم لای هاوسه‌ره‌كه‌م بمێنمه‌وه، ئه‌گه‌ر زۆرم لێبكه‌ن، یا خۆم ده‌سووتێنم، یا خۆم ده‌كوژم. چیرۆكی به زۆر به‌شوودانی خۆی له ڕۆژی بینی توێژهرهوهكهیدا، باس ده‌كات. به پێی ڕاپرسییه‌ك كه سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له سلێمانی ئه‌نجامیدا، ده‌ركه‌وت كه له سه‌دا 80 ی ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌ساڵی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا شوویانكردووه، به سودفه بووه، له سه‌دا 15ی ئه‌و ژنانه به زۆر به شوودراون. هه‌روه‌ك له ئه‌نجامی ئه‌و ڕاپرسییه‌دا هاتووه، كه تا ئێستاش به زۆر به شوودانی كچان له ده‌ڤه‌ره دووردهستهكانی شاردا هه‌ر ماوه.. به‌شێك له شاره‌زایان ی بواری كۆمهلاَیهتی بۆچوونیا وایه كه دروستبوونی كێشه‌ی خێزانی هه‌ڵه‌ی دایكان خۆیانه، كه ئازادی ده‌ده‌ن به كوڕه‌كانیان، به‌ڵام كچه‌كانیان بۆیان نیه به ئازادی هاوسهربه دڵی خۆیان هه‌ڵبژێرن، ته‌نانه‌ت له خۆشه‌ویستیشدا دایكان جیاوازی ده‌كه‌ن له نێوان كور‌و كچه‌كانیاندا، ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره بۆ خێزانه‌كان و كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه دایكان و باوكان هۆشیار ببنه‌وه ئه‌و جیاوازیه نه‌كه‌ن و گوێ له كچه‌كانیان بگرن و ئازادیان بده‌نێ له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا، به‌یه‌ك چاو سه‌یری نه‌وه‌كانیان بكه‌ن شاره‌زایانی بواری كۆمهلاَیهتی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به زۆربهشوودانی كچان ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه‌ی جۆراو جۆری كۆمهلاَیهتی، ئه‌ركان محه‌مه‌د ـ له كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و جۆر خێزانانه ئاسووده‌ییی ده‌روونییان كه‌مه، یا هه‌ر نییه، ئه‌ركان وتیشی"سه‌ره‌تای خولقاندی دیكتاتۆری، له‌وێ وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، وه‌ك ئه‌و باسی كرد نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانی وه‌كو خه‌مۆكی‌و دڵهڕاوكێو هه‌وڵی خۆكوشتن له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ". شاره‌زایانی بواری ئاینیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به زۆر به‌شوودانی كچان له ئاینی ئیسلامدا "مهرفووزه"مامۆستا شێخ ماجید حه‌فید ـ پێی وایه كه به‌زۆر به شوودانی كچ له ئاینی ئیسلامدا نییه. به زۆر به‌شوودانی كچ له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا نییه، ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن، موجبر ئه‌مه شه‌رتی هه‌یه خه‌ڵكه‌كه لێی حاڵی نه‌بوون، وه‌لی موجبر واته باوك یان باپیر بۆی هه‌یه كچه‌كه‌ی یان كوره‌زاو كچه‌زاكه‌ی بدات به شوو به ئاره‌زووی خۆی،شهرتهكه ئه‌وه‌یه ، كه ئه‌بێت باوكه‌كه یان باپیرهكه كه‌سێكی وك‌و ئه‌سحابه یان پێغه‌مبه‌ر بێت، واته پیاوێكی ئه‌وه‌نده باش بێت، ئینجا پیاوێكی ئه‌وه‌نده باش هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا؟ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌وانه‌یه كچه‌كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به قه‌ده‌ر باوكه‌كه‌ی نه‌زانێ ، به‌ڵام ئه‌و باوكانه‌ی ئێستا كچه‌كانیان به زۆر بهشوودهدهن ئه‌و سیفه‌ته‌یان تیا نیه‌و هه‌مووشیان به زه‌ره‌ر ده‌یكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه له ڕووی شه‌رعه‌وه دروست نیه . له كتێبه شه‌رعیه‌كاندا ئه‌وه هاتووه كه وه‌لی موجبیر ئه‌توانێ كچه‌كه بدات به شوو، به‌ڵام( وه‌لی )جیایه له‌گه‌ڵ( وه‌لی موجبیردا)، وه‌لی ناتوانێ فه‌رزی بكات به‌سه‌ر كچ و كوره‌زاو كچه‌زای خۆیدا". هه‌روه‌ها وتی" كچ ئازاده ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبژێرێت و بزانێت باشه بڵێت: كاكه وه‌ره بۆ داوام عه‌یبی تیا نیه، حه‌زره‌تی خه‌دیجه ده‌وڵه‌مه‌ند بوو پاره‌ی دا به پێغه‌مبه‌ر(ص) بۆ ئه‌وه‌ی بچێ بۆ بازرگانی دوای ئه‌وه‌ی چوو بۆ بازرگانی و گه‌رایه‌وه كه‌سێكی له‌گه‌ڵ نارد و كه هاته‌وه باسی ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ری كرد، خه‌دیجه كه زانی وایه جوابی نارد بۆ پێغه‌مبه‌رو وتی ئه‌مه‌وێت شووت پێ بكه‌م، ته‌مه‌نی 40 ساڵ بو، پێغه‌مبه‌ر(ص)25 ساڵ بوو، قۆز بوو زانا بوو، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئافره‌ت ئه‌توانێ كه‌سێك بۆ خۆی ههڵبژێێ به‌ڵام ئه‌بێت بزانی كێ ههلئهبژێرێ، كه وابوو له‌و كاته‌دا دایك و باوك رازی نه‌بوون ئه‌وا تاوانبارن و به‌رپرسن له‌وه". سه‌باره‌ت به‌و مه‌لایانه‌ی به بێ ڕه‌زامه‌ندی كچه‌كه‌و به قسه‌ی باوك یان برای كچه‌كه ، كچه‌كه ماره ده‌كه‌ن و گوێ به ره‌ئی كچه‌كه ناده‌ن به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت مامۆستا ماجید وتی"ئه‌و كاره له خیلافی شهرعدایهو نابێ بكرێ، چونكه زیان به شه‌ریعه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ، به جل و به‌رگ نیه‌و ئه‌و كه‌سانه مه‌لایان پێ ناوترێ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ئه‌وه بكات بێگومان لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
|